کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامێک بۆ هاوڕێم عه‌دنان عوسمان

Wednesday, 03/03/2010, 12:00


له‌بـــیــــرمه‌ ئه‌و ڕۆژانه‌ی له‌رێگای ‌ته‌له‌فونه‌وه‌ ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند برایه‌کی ترماندا پێکه‌وه‌ ، هه‌ر یه‌که‌و له‌ووڵاتێکه‌وه‌ باسی وه‌زعی ناله‌باری کوردستان و هه‌ژاریی میلله‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ی حیزبه‌کان بۆ سه‌ر ووشه‌ی ئازاد و شکاندنی که‌سایه‌تی نه‌یاران و سه‌رکوت کردنی ده‌نگی نارازیمان ده‌کرد.
هه‌ر له‌ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی هه‌فته‌نامه‌ی هاووڵاتییه‌وه‌ وهه‌تا ئه‌وکاته‌ی گه‌ڕایته‌وه‌و سه‌ربه‌رزانه‌ بوویته‌ سه‌رنوسه‌ری هه‌مان ڕۆژنامه‌ و هتد ...
هه‌تا خۆ کاندید کردنت بۆ به‌ئه‌ندام بوون له‌په‌رله‌مانی کوردستان !
بمبوره‌ که‌ من ئه‌وسا‌ گره‌وم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرد که‌له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا ، ئه‌گه‌ر کوڕی گه‌وره‌ به‌رپرسێک نه‌بیت ، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی مه‌زن له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی باڵادا کۆت نه‌کاته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر باوکت له‌ته‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌وسای شاخ یان ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هاوڕێگا نه‌بوو بێت ، ئه‌گه‌ر ، ئه‌گه‌ر و ئه‌گه‌ره‌کانی تر و تر نه‌بیت !
لام وا بوو ئه‌سته‌مه‌ بگه‌یته‌ کورسی په‌رله‌مان ، بگره‌ پێم وابوو کورسی ئه‌ندام بوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش پێویستی به‌هه‌مان مواسه‌فات هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت.
له‌لام سه‌یر نه‌بوو له‌سه‌رده‌مانی سه‌رنوسه‌ریتدا ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه‌ی که‌ بۆت دروست ده‌کرا ، جارێ به‌بیانوی هه‌واڵێکه‌وه‌ که‌له‌ڕۆژنامه‌که‌تدا بڵاو کرابۆوه‌ جارێ به‌بۆنه‌ی ته‌شهیرکردن به‌فڵان وجاڕێ نازانم له‌به‌رچی ، ڕاپێچی دادگا ده‌کرایت، که‌ بێ گوومان بۆ ده‌سه‌ڵات هیچ ئاکامێکی وه‌های نه‌بوو.
ئه‌وه‌ی کرا له‌سایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ، بۆ منی تاکی کورد، ڕووانه‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌م بوو که‌ده‌کرێت له‌مه‌ودووا کوڕه‌ هه‌ژارێکی بێ مواسه‌فاتی نوسراو له‌سه‌ره‌وه‌، تاکێکی کوردی ڕۆشنبیر به‌بێ بوونی ڤیتامین وواو ی به‌رپرسان، بێ پشتگیری فڵان و فیسار ، بێ بوونی به‌رژه‌وه‌ندی له‌ کۆمپانیاکاندا بێ بوونی مواسه‌فاتی نه‌ریته‌کۆنه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، بگاته‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مان و له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی دانیشێ وده‌نگ و ره‌نگی هه‌بێت.
گۆڕان تۆو هاوڕێکانتی کاندید کرد، ئه‌و خۆی سه‌لماندی که‌ گۆڕانی ده‌ستپێکردووه‌و مه‌حسوبیه‌تی تا راده‌یه‌ک وه‌لا ناوه‌، ئه‌وه‌ی مابوو ئه‌رکه‌ گرنگه‌که‌ی ئێوه‌ بوو، ئێوه‌ش به‌هه‌ڵوێسته‌ جوامێره‌کانتان له‌په‌رله‌مان سه‌لماندتان له‌ئاست ئه‌و ئه‌رکه‌دابوون که‌ گۆران بۆ میلله‌تی پێسباردبوون.
هاوڕێ...
من دڵنیام له‌دڵسۆزی تۆو هاوڕێیانت بۆ خزمه‌تی ئه‌م خاکه‌، وه‌ دڵنیام له‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سوکایه‌تی به‌که‌س ناکه‌یت نه‌خوازه‌ڵلا به‌ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ جوان گوێم بۆ ووته‌کانت راگرت ، هیچ شتێکی ناقۆڵام به‌رگوێ نه‌که‌وت.
به‌ڵام ئاساییه‌ ئه‌م هه‌موو هه‌ڵلایه‌ له‌دژی تۆ، له‌دژی هه‌موو ده‌نگێکی ئازاد، خۆ دۆست و نه‌یارده‌زانێت ئه‌مه‌ شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه‌ له‌ دژی تۆو گۆڕان .
ئاخر خۆت باش ئه‌زانیت ڕاگه‌یاندن وه‌ک شمشێره‌ دوو دیوه‌که‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌باشی به‌کارت هێنا ئه‌وا دووژمنی پێ له‌ت ئه‌که‌یت، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌نه‌زانی به‌کارهات ئه‌وا سه‌ری خۆتی پێ له‌ت ئه‌که‌یت.
هه‌رواشی سه‌لماند، ئه‌وه‌تا له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ بۆ شکاندی تۆ ئه‌م هه‌ڵڵایه‌یان درووست کرد ، ئێستاش کاره‌که‌ ته‌شه‌نه‌ی کردووه‌و به‌سه‌ر داڕێژه‌رانیاندا پێچه‌وانه‌بۆته‌وه‌، به‌جۆرێک که‌ زه‌حمه‌ته‌ بۆیان بکوژێته‌وه‌.
جووڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵک دژ به‌ هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارێک، ئاماژه‌یه‌ بۆ بوونی سیگناڵێکی تازه‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد، له‌ناو بردنی نه‌یار، تیژ کردنی خه‌ڵک له‌تۆ داگیرساندنی گڵۆپی سه‌وزه‌ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی فه‌توای کوشتنی کورد به‌ده‌ستی کورد، که‌هیوادارم من له‌م بۆچوونه‌مدا هه‌ڵه‌بم.
به‌ڵام هاوڕێ ، هه‌موو پێشینه‌و پاشینه‌کان ئه‌م کاوکێشه‌یه‌ ده‌سه‌لمێنن، ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ناوخۆ باوه‌ڕیان پێیه‌تی ئه‌و ووته‌یه‌یه‌ که‌ده‌ڵێ { له‌گه‌وره‌ بده‌ بچوک خۆی ده‌ترسێت}.
لێدانی تۆی گه‌ووره‌ ، گه‌ووره‌ به‌هه‌ڵوێستت، گه‌ووره‌ به‌ڕه‌ووشتت ، گه‌ووره‌ به‌مرۆڤایه‌تیت ، هتد
لێدانی ئه‌وده‌نگانه‌یه‌ که‌له‌هێلکه‌دانی گۆڕاندان، لێدانی ژماره‌ زۆره‌کانی میلله‌تن، لێدانه‌ لێدان.
ئه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ ڕۆشنبیره‌که‌ی گۆڕان.
له‌لام سه‌یره‌ تاوانی ناڕۆشنبیریت ده‌خه‌نه‌ پاڵ، له‌کاتێکا نیوه‌ی زۆری سیاسیه‌کانی کوردستان ، توانای ده‌رکه‌وتنی ناوکۆڕێکی ڕۆشنبیریان نیه‌.
له‌لام سه‌یره‌ که‌چه‌ندین تۆمه‌تت بۆ دهۆننه‌وه‌ ، له‌کاتێکا زۆربه‌ی‌ زۆریان له‌دووفاقیا غه‌رقن، زۆربه‌یان شه‌هاده‌ تازه‌ وه‌رگرتووه‌که‌یان مه‌ره‌که‌بی مه‌زاتخانه‌کانی ده‌ووڵه‌ته‌ شه‌رقیه‌کانی پێوه‌یه و هه‌موومان ده‌زانین که‌به‌چه‌ند سه‌د دۆلارێک بونه‌ته‌ خاوه‌ن هه‌ڵگری ووشه‌ی دال له‌هیچ دا.
له‌لام سه‌یره‌ له‌م هه‌رێمه‌ به‌ناو ئازاده‌دا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ژیانت ده‌کرێت ، له‌کاتێکا پێش ئه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانتاریت هه‌بێت ، تۆ هاووڵاتیه‌کی ووڵاته‌ ئازاده‌که‌ی منیت !
به‌هه‌موو پێوه‌رێک پارێزه‌ری ماف ومووڵک و ئازادی و ژیانی منیت!
جێی پێکه‌نین و ئازاره‌ ، که‌ پارێزه‌ره‌که‌ی ووڵاتم له‌هه‌رێمه‌که‌مدا ده‌که‌وێته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگه‌وه‌.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ یه‌ مانای زۆره‌ بۆ میلله‌ت و بۆ ده‌سه‌ڵات .
به‌ڵام هاوڕێ...
چ خه‌م نینه‌ ، تۆ هێنده‌ی پێت کرا به‌رگریمان لێ بکه‌یت کردت ، ئێستا نۆره‌ی ئێمه‌یه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌ینه‌وه‌.
ئاخر بۆ ڕه‌وابێت ، موسوڵمانێک له‌وپه‌ڕی دونیاوه‌ بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژی کوشتن و بڕین له‌فه‌ڵه‌ستیندا ، له‌دژی گه‌وره‌ترین هێزی دونیا هه‌ڵوێست وه‌رگرێت و شلگێرانه‌ داکۆکی له‌ که‌سێکی تر بکات که‌ته‌نها دین کۆیان ئه‌کاته‌وه‌ .
یان ئه‌و عه‌ره‌به‌ی (له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو مرۆڤێک به‌هه‌موو پێهاته‌کانیه‌وه‌) له‌دوورگه‌ یه‌کی تره‌وه‌ قسه‌ به‌ئه‌مریکا بڵێت له‌سه‌ر داگیرکردنی ئه‌فغانستان . یا ن هتد...
ئه‌ی بۆ منی تاکی کورد بۆم نه‌بێت ، بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ، بۆ به‌رگری کردن له‌هاوڕێم ، هاوخوێنم ، هاووڵاتیم هاونیشتمانیم ، بۆ نه‌توانم ده‌نگم هه‌ڵبرم دژبه‌تۆقاندی کوردێک ، به‌هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان بۆ مه‌رامی هه‌ڵبژاردن
و بۆته‌سفیه‌کردنی حساباتی کۆن و نوێ ، کوردێک بکه‌نه‌ قوربانی .
قوربانی چی ؟
شێواندنی ووته‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانێک، هه‌ڵگێرانه‌وه‌ی ئاخاووتنی که‌سێک بۆ هه‌رچ مه‌رامێک بێت تاونه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من هاوڕام که‌ ئه‌بێت ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌ڕێگای دادگاوه‌ ڕوونبکرێته‌وه‌، یان به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی به‌دووادا چوونی بۆ بکرێت.
خۆ عه‌دنان عوسمانی په‌رله‌مانتار له‌ هه‌ساره‌یه‌کی تر ئه‌و قسانه‌ی نه‌کردووه‌ تانه‌توانرێت بسه‌لمێندرێت چی ووتراوه‌.
هه‌ربۆیه‌ من وه‌ک هاووڵاتیه‌کی کورد و هاوڕێیه‌کی ناوبراو ، وه‌ک خه‌مخۆرێکی مرۆڤی کورد ئینجا وه‌ک ئه‌ندامێکی رێکخراوی سۆسیال دیموکرات ، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ تۆقاندن و ناو زڕاندن و هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی په‌رله‌مانتار
عه‌ندنان عوسمان مه‌حکوم ده‌که‌م و داواش له‌ گشت ڕۆشنبیران ده‌که‌م هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له‌دژی هه‌رهه‌وڵێکی توندو تیژی به‌رامبه‌ر کاک عه‌دنان و هه‌موو تاکێکی کورد.
فه‌توای کوشتن و ترساندنی ئه‌ندام په‌رله‌مانێک زیاتر له‌ مه‌ هه‌ڵئه‌گرێت ، ئه‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
باچیترهیچ که‌سێک نه‌بێته‌ قوربانی حساباتی نێوان لایه‌نه‌کان.
باچیدی حورمه‌ت و که‌رامه‌تی تاکی کورد به‌ده‌ستی کورد هه‌تک نه‌کرێت.
بائه‌و سیاسه‌ته‌ قێزه‌وه‌نه‌ کۆنه‌ له‌گۆڕ بنرێت ، بابۆ به‌رگری کردن له‌مافی تاکی کورد هه‌وڵ و ته‌قه‌لای یاسایی بخرێته‌ گه‌ڕ
داکۆکی کردن له‌که‌رامه‌تی هاووڵاتی کورد ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که‌ ، هه‌تاکه‌ی ئه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێست تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ر تاکی کورددا بسه‌پێنرێت ؟
ئه‌وه‌ بۆ له‌سه‌ر ئه‌وهه‌موو سوکایه‌تیه‌ی به‌م میلله‌ته‌ مه‌زڵومه‌ ده‌کرێت نیو هێنده‌ی خه‌ڵک نه‌هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام ، نه‌مانبیست سیاسه‌تمه‌دارێک خۆی بکات به‌ساحێبی؟
پاراستنی ژیان و که‌رامه‌ت و حورمه‌تی تاکی کورد له‌ئه‌ستۆی سه‌رکرده‌و هه‌موو ده‌ست ڕۆشتویه‌کی کوردوستان دایه‌ .
ئێمه‌ یان هاووڵاتین و ئه‌بێت مافمان پارێزراوبێت ، یان نمره‌مان که‌ن که‌هاووڵاتی ده‌رجه‌ چه‌ندین ، تابزانین .
دووباره‌ ئه‌بێت تاکی کورد وه‌ک هه‌موو مرۆڤێکی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌، هه‌موو شتێکی پارێزراو بێت .
به‌پێ به‌ندی 1 هه‌تا 12 له‌بڕگه‌کانی ڕاگه‌یاندنی به‌نده‌کانی مافی مرۆڤ له‌جیهاندا به‌ڕوونی باسی ئه‌م خاڵه‌ده‌کات.
که‌واته‌ ئێمه‌ هه‌موومان به‌ئازادی له‌دایک ده‌بین و له‌هه‌موو ماف وئه‌ركێک و له‌که‌رامه‌تیشدا یه‌کسانین .
ده‌با ئێمه‌ی تاکی کوردیش ماف پارێزراوو یه‌کسان بین.
26.02.2010 ‌ئه‌ڵمانیا/کییل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە