جواب له جه‌نابه‌وه......
Tuesday, 06/04/2010, 12:00
ئه‌زانم ئێستا نه‌تۆو نههاوڕێکانت حه‌زناکه‌ن کهبهمهسئول ناوتان ببه‌ن ، به‌ڵام ناچارم ، ئه‌ی خۆناکرێت له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش بێ به‌ریتان بکه‌ین !
مه‌سئول ، کهبهکوردییهکهی به‌رپرسه ، ئه‌بێت ئه‌رک و ڕه‌فتار وکاره‌کانی جیایان بکاته‌وه نه‌ک ده‌سه‌ڵات وسهیارهو حیمایه‌کانی ، ئه‌مه باسێکی تره‌و زۆرمان ئه‌یزانین به به‌رپرسه زۆر‌و زه‌به‌نه کانیشمانهوه.
ئه‌و په‌یامه‌ی کهبۆمنی تاکی کوردت ناردبوو، له‌به‌ر ڕۆشنایی ووتارێکم خۆت ووته‌نی له کوردستان پۆست دا که بینینی ئه‌م ساییته بووه‌ته کاری ڕۆژانه‌ی زۆربه‌مان. ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا جێی شانازیه بۆ ئه‌و براده‌رانه .
بۆ من که ئێستاشی له‌سه‌ر بێت چه‌ند بیستوومه‌و دیوومهو چه‌ند جارێکیش بابه‌تم نوسیوه، ئه‌مه یه‌که‌م جاره به‌رپرسێک په‌یامێک بنێرێت و بڵێ نوسینهکهتم خوێنده‌وه و بۆچونی خۆی له‌مه‌ر به‌یان بکات.
به‌هه‌رحاڵ بابه‌ته‌که‌م له‌ژێر ناوی براوه دۆڕاوه‌کان خۆت ووته‌نی پرسیاره‌کانی ناو مێشکی زۆرکه‌سی بۆ ووروژاندن ، هه‌رچه‌نده من که‌داوای وه‌ڵامم کردبوو به‌ڵام به‌باوه‌ڕه‌وه قه‌د چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام نه‌بووم هیچ نه‌بێت له‌لایه‌ن که‌سێکی به‌رپرسی ئه‌و دوولایه‌نه‌وه.
له‌په‌یامه کورته‌که‌ت دا زۆر شتی جوان و به‌رپرسیارێتم به‌دی کرد، ئاخر له‌هه‌ڵبژاردنی ووشه‌کاندا ڕۆشنبیرانه نه‌ک مه‌سئولانه وه‌ڵامت داوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته بڵێم له هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی په‌یوه‌ندیه کهشتدا گۆڕانێکی ئێجگار گۆڕاناویت به‌کارهێنابوو.
ته‌می گوومانم ڕه‌ویه‌وه....
به‌ڵێ ، من گوومانم له‌سه‌ر چه‌ند شتێک دانابوو ، په‌یامه‌که‌ت ته‌می گوومانمی ڕه‌وانده‌وه، ئاخر نه‌ک هه‌ربۆ من به‌ڵکو بۆ زۆر کوردی وه‌ک من ئه‌و هه‌موو پرسیاره بێ وه‌ڵام بمێنێته‌وه ، ده‌بێته جێیی گوومان!
ئه‌زانم ئه‌گه‌ر وورده‌کاری ئه‌و په‌یامه‌ت بخه‌مه ڕوو، ڕیز به‌ندی به‌رنامه‌کان تێک ده‌ده‌م ، به‌ڵام ته‌نها ڕێگه‌م بده که‌چۆن ئێمه‌ی تاک له‌سه‌ر بوونی هه‌ر کارێکی دزێو یان بۆ ڕووماڵکردنی هه‌ر سکانداڵێک ، نوسین که‌تاکه ڕێگای ڕادهڕبڕینمانه له‌ئێستادا، ده‌که‌ینه چه‌کی خۆمان، هه‌رئاواش ئه‌و مافه ئه‌بێت بده‌ین به‌خۆمان که‌کارێکی شیاو‌و جوان له به‌رپرسه‌وه ببینین هیچ نه‌بێت باسی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕێ خۆشکه‌رێک بۆ که‌سانی تر.
هه‌ربۆیه لێره‌وه ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م که له‌لایه‌ک به‌خوێندنه‌وه‌ی ووتارو نوسینی ناوساییت و ڕۆژنامه‌کان ئاگاداری ڕه‌وشی ئێستای کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ده‌بیت هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی دیشه‌وه ئه‌و نهریتهت شکاند که به‌رپرس نه‌گوێ له‌خوار خۆی ئه‌گرێ ونهوهڵامیشی ئه‌داته‌وه ، بۆمن شتێکی تازه‌و گۆڕاناویه.
ئاخر مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ک ، حیزبێک ، ده‌سه‌ڵاتێک....
دابه‌زینه بۆناو میلله‌ت وخه‌ڵک ، ئاگادار بوونه له ئێش و ئازاره‌کانیان ئینجا تێگه‌یشتنه له پرسیاره‌کان که‌ده‌بێته ئه‌ندێشه‌یه‌ک و پاشانیش ده‌بێته گوومان ئینجا ده‌بێته تاوان وئه‌وسا گه‌ر چاره‌سه‌رنه‌کرێت ده‌بێته کاره‌سات،
سه‌یره، کاتێک بزووتنه‌وه یان حیزب یان ده‌سه‌ڵات که‌مته‌رخه‌م ئه‌بێت له به‌دووادا چوون و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌دا، ئیتر چۆن ئه‌بێت سه‌ری بسوڕمێت له‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردندا پاش ئه‌و هه‌موو ڕیکلامه و پاش خۆ هه‌ڵواسین به‌ده‌یان حیزبی گه‌وره‌و بچوکدا، که‌مترین ده‌نگی میلله‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
شۆڕ بونه‌وه یان سه‌رکه‌وتن بۆ ناو میلله‌ت...
هه‌ردوکیان هه‌ر ده‌بێت ، گه‌ر به‌رپرس خۆی له‌سه‌ره‌وه‌ی میلله‌ت ئه‌بینێت ، ئه‌توانێت شۆڕ بێته‌وه بۆ ناو میلله‌ت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌رپرس خۆی به‌خزمه‌تکاری میلله‌ت دابنێت ئه‌وا تۆ ووته‌نی جوانه سه‌رکه‌وێت بۆ لای میلله‌ت، ناڵێم په‌یامه‌که‌ت گۆڕانی پێوه دیاربوو!
ماوه بڵێم ، زۆر دڵشاد بووم به‌وه‌ی که‌باست له په‌یامێکی ڕه‌وان کرد، که به‌م زووانه بۆ هه‌موو گه‌لی کوردی به‌یان ده‌که‌ن.
من وا لێت تێگه‌یشتم ده‌ڵێیت ، ئیتر ئه‌م دڵه ڕاوکێیه نامێنێت ، چۆن داوای شه‌فافیه‌ت ده‌که‌ین له‌بودجه‌دا ئاواش شه‌فاف ده‌بین له ههڵسو که‌وتو تهحالوفاتیشدا،
ئه‌و بڕگهیهشم به‌دڵ بوو که‌ده‌ڵێیت، ئێمه به‌ده‌نگی گه‌ل هاتووین ،به‌پرسی ئه‌وانیش هاوپه‌یمانی ده‌که‌ین.
منیش ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ی به‌ده‌نگی گه‌ل هاتبێت، ئه‌بێت ئاگادار بێت، مه‌رجی مانه‌وه‌ی ڕاگیر کردنی دڵی گه‌له.
بمبوره جه‌ناب که‌چه‌ند نهێنیه‌کی په‌یامه‌که‌تم درکاند، به‌ڵام هه‌ستم وایه که‌مادام وا گۆڕاویت ،
نه‌ریتی لێپرسینه‌وه‌شت هه‌ر به‌شێوه‌ی گۆڕاناوی ئه‌بێت، بۆیه به‌بێ ترس ئه‌ڵێم من به‌رپرسم له‌م ووتانه‌م، ئاماده‌شم بۆ لێپرسینه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه ڕه‌وانه بێت.
سوپاس بۆ تۆش
ئه‌ڵمانیا کییل
26.03.2010
بۆبینینی ووتاری براوه دۆڕاوه‌کان تکایه کلیکی ئه‌م لینکه بکه.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c929f394
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست