کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌کگرتوی ئیسلامی له‌ نێوان کاریزما و ئه‌هریمه‌ن دا

Monday, 30/01/2012, 12:00


له‌دۆخێکی وه‌هادا به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ده‌ستکه‌وتی تێکۆشانی ئازادی گه‌لی کورد ئه‌وپه‌ڕی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌یه‌، له‌به‌رده‌م گۆره‌پانی قه‌یراندا به‌ئه‌ندازه‌ی ترپه‌ی دڵیش بێ مرۆڤ تواناداره‌ بۆ چاره‌سه‌ری و پێشگرتن له‌ ڕوداوه‌کان، له‌باشوری کوردستاندا له‌م دۆخه‌ناسکه‌دا چرۆی ئازادی و سه‌ر به‌ستی ده‌بینرێت ، ناتوانم بڵێم ئازادی نیه‌، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم تاسه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌.
پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان له‌ سه‌ریان پویسته‌ ڕۆڵی حه‌کیمانه‌ بگێڕن و چاره‌سه‌ری گرفت و کێشه‌کان بکه‌ن، هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵاو توانستی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ له‌ پێناو وڵاتێکی ئازادو سه‌ربه‌خۆدوور له‌ ده‌ست تێوه‌ر دانی وڵاتانی ئیمپرالیزم به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئیران عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنیستانه‌ی عه‌ره‌ب ، چونکو له‌ ڕابردوو ئێستاش دا ڕووداوه‌کان به‌ر ده‌وامن و دوباره‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌لی کورد، ئه‌و جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی وڵاتانی دراوسێ له‌ سه‌ر خوێن ده‌ماره‌کانی گه‌لی کورد ، ئه‌توانم بڵێم ده‌سه‌ڵاتێکی "دسپۆت" له‌ سه‌ر گه‌لی ئێمه‌یان به‌ڕه‌نگیک به‌رهه‌م هێناوه‌ ، به‌ڵکو خرۆکه‌ سوره‌کانی ناو خانه‌کانی خوێنمان بونه‌ته‌ خوێن مژی جه‌سته‌مان و جاشه ‌هایه‌ک له‌ ناو عه‌قڵو جه‌سته‌مان دا ئه‌رک دار کراون تابیست ساڵیتریش ئه‌بێ شۆڕش له‌ دژی که‌سێتی و بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگای خۆماندا به‌شێوازێکی پراکتیکی و هۆشیاری ، ئه‌توانین خۆمان له‌م قه‌یرانه‌ که‌ توشمان بوه‌ وه‌ک شێر په‌نجه‌ وایه‌ به‌رپا بکه‌ین.
له‌ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوین و به‌تایبه‌ت له‌ خاکی کوردان ، ئاینه‌ جیاوازه‌کان ده‌بینرێن ، له‌ مێژوی کوردستان دا تاکو ئه‌مڕۆ هیچ چه‌شنه‌ فکرو ئایدیاو ئاین زانه‌کان ڕێگریان لی نه‌کراوه‌، ئازادانه‌ شرۆڤه‌ی خۆیان هه‌بوه‌، به‌ڵام له‌م سه‌ر ده‌مه‌دا له‌دوای ئه‌و هه‌مو تێکۆشان و گیان بازی و به‌رخۆدانه‌دا، له‌پێناو ئازادی و ڕاده‌ربڕین و پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لان له‌ناو چه‌که‌دا، گه‌رچی ئه‌مڕۆ به‌ڕه‌نگێکی جیاواز ئیسلامی سیاسی ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌ پێشکه‌وتن دایه‌، و ناونده‌سه‌ره‌کیه‌که‌شی وه‌ک گه‌وره‌ترین مه‌رکه‌زی ناوند گه‌ڕای له‌ تورکیا دا به‌ فه‌رمان و رێبه‌رێتی فه‌تعوڵا گوله‌ن ده‌ستور ده‌ر و ئه‌ردۆغان جێبه‌جێکه‌ر، بۆسه‌ر داپڵۆسینی گه‌لانی رۆژ هه‌لاتی ناوین ، به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ باشوری کوردستان که‌وتۆته‌ هاوکێشه‌ی شانۆگه‌ریه‌کانی ئیسلامی سیاسی ، ئه‌گه‌ر بێتو به‌و ره‌نگه‌ به‌ر ده‌وام بێت "قه‌ڵای هه‌ولێر ئاڵای فه‌تعوڵا قوله‌ن هه‌ڵده‌کات" ڕوداوه‌ کان ده‌بینین له‌ڕابردو ئه‌مڕۆدا ، دوور نه‌چین دوێنێ روداو گه‌لێک له‌ ژێر چه‌تری ئیسلامی سیاسی رویدا، که‌سه‌ره‌نجامی سوتاندنی دوکانو بازاڕی شراب و شێلانی ته‌ندروستی"مه‌ساجی"لێکه‌وته‌وه‌، له‌نێوان ڕوداوه‌کان دا سه‌ره‌نجام روداوه‌که‌ ته‌شه‌نه‌ی کردو کۆمه‌ڵێک لایه‌نی جوداتر هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت و هه‌ڵسان به‌سوتاندنی باره‌گاکانی یه‌گرتووی ئیسلامی له‌ شاره‌ کانی باشوری کوردستان ، ناتوانین ئاگر به‌ئاگر دایه‌لۆکیان بۆ ساز بکه‌ین، به‌ڵام له‌بری سوتانو توندو تیژی مرۆڤ ده‌توانێ" بایکۆت" ئیختیار بکات ، به‌شێکه‌ له‌ شۆرشی به‌ر په‌چدانه‌وه‌.

کاریزما
کاریزما وشه‌یه‌کی ساده‌یه‌ ،به‌ڵام له‌ جه‌وهه‌ردا گه‌وره‌و پیرۆزه‌، ئه‌ردۆغان به‌م ئاشکرایه‌ بێ گوێدانه‌ هه‌ست و هاتفی ئه‌ومرۆڤه‌ کوردانه‌ی که‌ خوێنیان رژاوه‌ و جگه‌ر گۆشه‌کانیان به‌ده‌ستی گوله‌ن و ئاکه‌په‌و ئه‌ردۆغان شه‌هید کراون، یه‌کگرتووی ئیسلامی له‌ سه‌ر شاشه‌ی میدیای خۆی به‌گه‌وره‌ترین مانشێت ئه‌ردۆغان ده‌کات به‌کاریزما،هه‌رچه‌نده‌ له‌ڕابردوو هه‌لوێستی سه‌رکردایه‌تی یه‌گرتوی ئیسلامی ڕون و ئاشکرا بو له‌ چوار چێوه‌ی هه‌مان عه‌قڵیه‌تی ئاکه‌ په‌ دا هه‌ڵسو که‌وتی ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ سه‌ر میدیا هه‌ڵوێستی خۆی و دیوه‌ شاراوه‌کانی روون و ئاشکرا پیشاندا، مرۆڤ چ شۆڕش گیری ئاین یان نیشتیمان بێت ، له‌ سه‌ر یان پیویسته‌ ، ئازادی و پێکه‌وه‌ژیان وگه‌لان و رێز له‌ زمان و چاندو کلتوری ئه‌خلاقی مرۆڤه‌کان و ژینگه‌و ژن و جوانکردنی ژیان بخه‌نه‌ رۆژه‌فی چاره‌سه‌ری ، ئه‌م جۆره‌ تێروانین و بیرکردنه‌وه‌یه‌ به‌م ڕه‌نگه‌ ، گرینگیدان به‌وشێوازه‌ سیاسه‌ته‌ی، که‌نوێنه‌رایه‌تی "گوله‌ن" ده‌کات ، چه‌واشه‌کردنی کلتورو ناسنامه‌و ئه‌خلاقی نه‌ته‌وه‌یک ده‌خه‌یه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئاکه‌په‌، چی ماوه‌ بیکات به‌رامبه‌ر به‌من یان تۆ ، ته‌نها له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کوردین.

ئه‌هریمه‌ن
"ئه‌هریمه‌ن" له‌ ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ دا ده‌بینرێت، ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیاو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئاکه‌په، ‌ چینه‌ ماوه‌ له‌ سه‌ر گه‌لی کورد به‌ تاقی نه‌کاته‌وه‌، گرتن وئه‌شکه‌نجه‌ و مناڵی کورد ڕێژه‌یان نادیاره‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆرن له‌ زیندانه‌ کانی "ئامه‌د" شاره‌کانیتری باکوری کوردستان، گرتنی سیاسه‌ت مه‌دارانی به‌ده‌په‌ ، گرتنی پارێزه‌رانی به‌رێز"عبدلله‌ ئۆج ئالان" که‌ ئه‌مڕۆ بۆته‌ ناسنامه‌ی گه‌لی کوردورێبه‌رێتی گه‌وره‌ترین ئایدۆلۆژیا به‌ناوی سیسته‌می" کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی"که‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌که‌ بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، شه‌ڕی تایبه‌ت له‌ ژێر ناوی ئۆپه‌ ڕاسیۆنی "ک ج ک" ، له‌ هه‌موی دڕندانه‌تر کیمیا بارانکردنی شۆرشگێر و جه‌نگاوه‌رانی کورد له‌ باکوری کوردستان ، که‌جه‌سته‌شیان نه‌ده‌ناسرایه‌وه‌، له‌بیرتان نه‌چێ حه‌وت خانه‌واده‌که‌ی باشوری کوردستان که‌ خه‌ڵکی شاره‌ جوانه‌که‌ی رانیه‌بون منداڵیان له‌باوه‌شدابو منداڵێک له‌ ژێر چه‌رمی زگی دایکی دابو ئه‌وانێش هه‌ر خوادروستی کردبون ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئاکه‌په‌ به‌یه‌ک ساروخ هه‌مویانی برده‌وه‌، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، تازه‌ترینیان هاته‌وه‌ باکوری کوردستان وڕۆبۆسکی کرده‌ جۆگه‌له‌ی خوێن و جارێکیتر ماڵه ‌کانمانی به‌ په‌رده‌ی ڕه‌شی تارماوی داپۆشی، که‌سه‌رنجامه‌که‌ی 36 گه‌نج و لاو منداڵانێک ئێستا عه‌قڵیان کراوه‌نه‌بو ، ئاکه‌په‌،‌ ده‌ستی خۆی جارێکیتر به‌م منداڵانه‌ سورکردو شه‌هیدی کردن، ئایا به‌مه‌ ده‌گوترێ کاریزما؟ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی گوله‌ن وئه‌ردۆغان له‌وزیاتر چی لێ چاوه‌ڕێده‌کرێت؟ چۆن مرۆڤێکین ئێمه‌ ده‌هۆڵ بۆ ئه‌هریمه‌ن لێده‌ده‌ین!؟

بەهروزحسین
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە