کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Friday, 12/06/2009, 12:00


ئه‌م په‌نده‌ تا ئێسته‌ بیستبومان بۆ خه‌ڵك به‌کار بێت به‌ڵام له‌مه‌ودوا هه‌ق وایه‌ بۆ شاریش به‌کاری بهێنین، چونکه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوی شاری سلێمانی بکه‌ین ده‌بینین که‌ ئه‌م شاره‌ هه‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی تێکۆشه‌ران بوه‌ و له‌ سه‌روه‌ریدا پێشه‌وا بووه‌، دوێنێ که‌ بیستم ئه‌م شاره‌ له‌ ناو هه‌موو هه‌رێمی کوردستاندا ناوی به‌ شارێکی برسی هێنرا یه‌کسه‌ر ئه‌و په‌نده‌م بیر که‌وته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت کێ کردی و کێ خواردی؟ پێم مه‌ڵێن ئه‌م که‌سه‌ خه‌ڵکی سلێمانیه‌ و سلێمانچێتی ده‌کات، من نه‌ك هه‌موو شاره‌کانی کوردستانم به‌قه‌ده‌ر یه‌ك خۆش ئه‌وێت به‌ڵکو هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانیش وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا ده‌که‌م، بۆیه‌ که‌ ده‌بینم له‌ نه‌ورۆزدا شاری دیار به‌کر جمه‌ی دێت‌و خه‌ڵك ده‌ڕژێنه‌ شه‌قامه‌کان بڕیارم داوه‌ سوێند به‌ دیاربه‌کر بخۆم! ئنجا که‌ ده‌ڵێم شاری سلێمانی پێشه‌وا بوه‌ مێژو شایه‌ته‌و شێخ مه‌حموی نه‌مر گه‌واهی قسه‌کانمه‌، به‌ خۆڕاییش نه‌بو که‌ پێیان ده‌وت شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، بێهۆش نه‌بوو که‌ سه‌دام پێی ده‌وت (المدینه‌ الێعبه‌) و پیاوی وه‌کو ملازم موحسنی بۆ ده‌نارد و پارێزگاری وه‌کو وه‌لید قیرتا و شێخ جه‌عفه‌ری بۆ ده‌نارد که‌ دایبمرکێنێته‌وه‌! هه‌موو ساڵێك له‌ نه‌ورۆز و شه‌وی سه‌ریساڵدا به‌ ده‌یان لاوی ئیعدام کراویان بۆ ده‌ناردینه‌وه‌.
له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ مه‌جلیسێکی ژناندا بووم به‌داخه‌وه‌ که‌ هه‌موشیان ژن بوون و که‌چی هێرشیان کرده‌ سه‌ر کچانی سلێمانی و ده‌یان ووت زیاترین کچ له‌ سلێمانی کوژراوه‌ منیش هه‌ر خۆم خه‌ڵکی سلێمانی بوم و به‌تانها بۆم نه‌ده‌کرا به‌رپه‌رچی قسه‌کانیان بده‌مه‌وه‌ بۆیه‌ پێم ووتن سلێمانی به‌شی شێری هه‌بوه‌ له‌ شه‌هید و ئیعدام دا و ئێسته‌ش به‌شی شێری هه‌یه‌ له‌ کچی‌ شه‌هیدکراودا!
من سلێمانچێتی ناکه‌م به‌ڵام مێژو شایه‌ته‌ بۆ تێکۆشانی ئه‌م شاره‌ و ئێسته‌ش هه‌ر کوڕه‌ ئازاکه‌ی(شیوی قازی) سلێمانیه‌ بانگه‌شه‌ی گۆڕان ده‌کات و هه‌ق وایه‌ هه‌موو کوردێکی دڵسۆز پشتی بگرێت و به‌ره‌ و گۆڕان بچن. حه‌یفیشه‌ شاری سلێمانی به‌شارێکی برسی له‌قه‌ڵم بدرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە