کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى گروپى 11 ى ئازار بۆ خۆپیشاندان لە هەولێر

Monday, 07/03/2011, 12:00


بە ناوى خواى گەورە و ناوى خەڵكى دڵسۆزى كوردستان
لە ژێر رۆشنایى ئەم دەقە پیرۆزە

ِانَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ


شارى هەولێرى هۆلاكۆ بەزێن ، ئێمە وەك گروپى (11) ئازار بە ئەركى خۆمانى دەزانین داوایى سازدانى خۆپیشاندان بكەین لە شارى هەولێر و داواش لە خەڵكى بە شەرف و ڕاپەڕیوى شارى هەولێر دەكەین دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگمان و بەشدارى بكەن لەم خۆپیشاندانە كە (11) ئازار بەڕێوە دەچێت.

بۆچى خۆپیشاندان لە هەولێر بكەین؟؟
1. دەستەڵاتى پارتى لە هەولێر قۆرغى ژیانى كردووە و خەڵكى هەراسان كردووە ، تەزكیەیی كردۆتە ئامانجێك بۆ كڕینى ئیرادەى خەڵك.
2. ڕاگەیاندەكانى دەستەڵات بە تایبەتى پارتى هەولێر وەك دوبەى نیشاندەدەن ، كەچى هەولێر و خەڵكى هەولێر تا ئێستا شتێكى ئەوتۆیان بۆ نەكراوە ئەوەشى كراوە لە جوانكارى شار و قۆرغكارى شوقەكان و شەریك بوون لەگەڵ كۆمپانیاكان هیچى تر نیە.
3. هەولێر بۆتە مۆڵگەیەكى سەربازى و بە هۆى هێزى دەوڵەت پەلامارى خەڵك دەدەن و ئیرادەیان بێ هێز دەكەن.
4. زۆرترین ڕێژەى فەرمانبەرى (بن دیوار) لە شارى هەولێر هەیە كە ئەمەش هۆكارێكە بۆ گەنجان بۆ ئەوەى تووشى بێكارى بن ، تووشى دەرچوون ببن.
5. بۆ ئەوەى خەڵكى بە شەرەفى شارى هەولێر بێنە دەنگ وەڵامى دەستەڵات بدەنەوە كە هەولێرییەكان هەمیشە ناترسن و داوایى مافى خۆیان دەكەن.

ئەى گەنجانى خۆشەویست ، ئەى قوتابیانى دەچووى زانكۆ و پەیمانگاكان ، ئەى ئەوانەى خوێندیان تەواو كردووە بە هۆى تەزكیەیى حیزبى دانەمەزراون ، ئەى خۆشكانى بەرێز ، ئەى دایكان ، ئەى باوكان ، ئەى مامۆستایانى ئایینى یەكجار بەرێز ، ئەى مامۆستایانى زانكۆ ، ئەى پزیشكان ئەى دادوەران ، ئەى فەرمانبەران ، ئەى دڵسۆزان ، بەشدارى خۆپیشاندان بكەن ، لە مافى خۆتان بێ دەنگ مەبن ، لە كۆتایدا دەستەڵات تێدەگات ئێوە لەسەر حەق ، مەترسن و مردن مەهێنە یادتان ئەوەى بە دەستى دەستەڵات نیە مردن و ژیانە.

بەشداریت لە خۆپیشاندان ئەركێكى ئایینى و كوردایەتیە...
بەشدار نەبوونت حەز بوونتە بە بەردەوامى زوڵم و گەندەڵى ، كەوایە تۆش بەشداریت...
پشتگیرى لە براكانتان بكەن..

كاتى خۆپیشاندان ، رۆژى هەیینى ،
كاتژمێر : 2:50 دوایى نوێژى نیوەڕۆ..
شوێن: بەردەم قەڵاى هۆلاكۆ بەزێن ، بەرامبەر بازاڕى نیشتیمان.

لێژنەى گشتى بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان لە شارى هەولێر
7/3/2010


facebook page
http://www.facebook.com/#!/pages/%DA%AF%D8%B1%D9%88%D9%BE%DB%8C-11-%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B2%D8%A7%D8%B1-%D8%AE%DB%86%D9%BE%DB%8C%D8%B4%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%86-%D9%84%D9%87-%D9%87%D9%87-%D9%88%D9%84%DB%8C%D8%B1/196074000413835?sk=wall


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە