پێویسته ئهمهریكاو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له گۆڕان بكه‌ن
Friday, 19/11/2010, 12:00
ئێریك داڤیس
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا شێواندوه پشتیوانیكردنیهتی له رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كان. زۆر جار هه‌مو ماوه‌یه‌كی كورتی سه‌قامگیریی بوه‌ته كارتی گۆڕینی پشتیوانی درێژخایه‌ن له چاكسازییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌و چاكسازییانه‌ی حوكمڕانی دیموكراتی به‌هێز ده‌كات. ئه‌م پرۆسه‌یه جارێكی تر له كوردستانی عێراق روده‌دات كه سه‌ركردایه‌تی كورد تا دێت ده‌بێته سه‌ركوتكه‌ر و دیكتاتۆریی. بۆ خۆشبه‌ختی شنه‌بایه‌كی پاك هه‌یه له فۆرمی گۆڕان. به‌ر له‌قسه‌كردن له‌باره‌ی هاوبه‌شیكردنی دیموكراسیانه‌ی گۆڕان پێویستمان به‌تێگه‌یشتن هه‌یه له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی تیایدا دامه‌زرا.
وه‌كو هاوپه‌یمانێكی به‌هێز، پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام بێت له‌هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نزیكی له‌گه‌ڵ كورده‌كان‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه حوكمڕانی كوردستانی عێراق ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌پشتیوانیكردنی له‌م نوخبه سیاسییه‌ی ئێستای كورد كه گوزارشت له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رجه‌م خه‌ڵك ناكه‌ن، جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده ده‌كات. بازرگانی ده‌كات بهسهقامگیرییهكی كورته‌وه له‌سه‌ر حسابی ناسه‌قامگیرییه‌كی درێژخایه‌ن كه ناسراوه پێی له‌گه‌ڵ سه‌ركوتكردن‌و نوخبه‌یه‌كی ناجهماوهریی كه ئاستی جه‌ماوه‌رییان له‌كه‌مبونه‌وه‌دایه به‌هۆی گهندهڵیو مهحسوبیهتو حوكمڕانی سه‌ركوتكه‌رانه. له ئێرانی دراوسێ، پشتیوانیكردن له‌شا محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی ستهمكارو بێ جه‌ماوه‌ر له‌ئاستێكی به‌رزدا بوه‌هۆی ده‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی 1978-79و ئه‌و رژێمه كاره‌سات ئاوه‌ره‌ی كه تائه‌مڕۆش ئهمهریكاو خۆرهه‌ڵاتی راوده‌نێت.
ئه‌و دو حیزبه سیاسییه‌ی كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، پارتی دیموكراتی كوردستان (پ.د.ك)و یه‌كێتی نیشتمانی كوردسان (ی.ن.ك)، ئیدیعای ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كورده‌كانی عێراق ئازادییه دیموكراتییه‌كانیان هه‌یه له‌ژێر حوكمڕانی ئه‌واندا له‌وه‌ته‌ی هه‌رێمه‌كه فیدراڵی وه‌رگرتوه له‌دوای جه‌نگی كه‌نداوی مانگی كانونی دوه‌می 1991. هه‌ندێك به‌ره‌وپێشچونی دیموكراسی هه‌بو كاتێك ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌ی "دژه فڕینی" له‌دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كه‌وه سه‌پاندبو كه بواری به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا له‌باشوری عه‌ره‌ب جیاببێته‌وه. هه‌روه‌ها پ.د.ك و ی.ن.ك ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر سیستمی سیاسیی‌و دادوهریو سهربازییو كه‌رته ههواڵگرییو ئابورییه‌كاندا كه رێی حۆشكردوه بۆ خراپبه‌كارهێنانی سیستماتیكی. له‌كاتێكدا زۆرترین دامه‌زراندن له حكومه‌تی هه‌رێمدایه، پ.د.ك و ی.ن.ك ده‌توانن هه‌ڕه‌شه‌ی فهسڵكردنی كورده‌كان له‌كاره‌كانیان بكه‌ن وه‌كو كارتێكی كاریگه‌ریی كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تادێت ده‌بێته سه‌ركوتكار. هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر رۆژنامه ناحیزبییهكان زیادیكردوه. ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی كه ده‌وێرن ره‌خنه له گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت بگرن روبه‌ڕوی داوای یاسایی توند ده‌بنه‌وه‌و غه‌رامه‌یه‌كی زۆر ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر یاندا. لانیكه‌م دو رۆژنامه‌نوسی لاو، سۆران مامه حه‌مه و زه‌رده‌شت عوسمان به‌هۆی ره‌خنه‌گرتن له‌سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كوژراون.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند دادگایه‌كی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی دامه‌زراندوه، هه‌مویان پڕكراونه‌ته‌وه به‌و دادوه‌رانه‌ی هاوسۆزن له‌گه‌ڵ دو حیزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا. به‌م شێوه‌یه مه‌حاڵه حوكمێكی دادوه‌رانه به‌ده‌ستبهێنرێت كاتێك په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له سیاسییه‌كانه‌وه بێت. هه‌ندێك له دادگاكان له‌ده‌ره‌وه‌ی سیستمی دادوهرییهوهن له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن (پ.د.ك یان ی.ن.ك) ه‌وه دامهزراونو هیچ سیفه‌تێكی یاساییان نییه. له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا یاساكانی تاوانی سه‌رده‌می به‌عس به‌كارده‌هێنرێت بۆ دادگاییكردنی ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن وه‌كو یاسای سزادانی عێراقی 1969 كه رێگه به‌زیندانیكردنی رۆژنامهنوسانو نوسهرانو خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه ده‌دات به‌تاوانی ناوزڕاندن‌و تاوانه‌كانی تر.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی گهندهڵیو مه‌حسوبیه‌ت و حوكمڕانه سهركوتكارییهدا بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێی سیاسیی له دیمه‌نی سیاسیی كوردیدا ده‌ركه‌وتوه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌هاری 2009 له‌لایه‌ن گروپێكی ریفۆرمخوازی (ی.ن.ك)ه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری حیزبه‌كه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا، نه‌وشیروان مسته‌فا پێكهێنرا. گۆڕان زۆر به‌خێرایی گه‌شه‌ی كردوه، دوای په‌یوه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ی جیابونه‌وه‌و ی.ن.ك-یان جێهێشت به نه‌وشیروان مسته‌فاوه. پشتیوانییه‌كی به‌رفراوانی لێده‌كرێت له كوردستانی عێراق له‌لایه‌ن روناكبیران‌و كه‌سانی پرۆفیشناڵو توێژی مامناوه‌ندی خوێنده‌واره‌وه، به‌ڵام تادێت زیاتر ده‌بێت له‌نێو ئاستێكی فراوانی خه‌ڵكی كورد كه ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست بێكاریی‌و نه‌بونی هه‌لی خوێندن‌و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی تره‌وه. هه‌روه‌ها پشتیوانییه‌كی به‌هێزی لێكراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوی كوردی له ئه‌وروپاو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه‌وه.
گۆڕان زۆرترین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ته‌موزی 2009. له 100 كورسی هه‌ڵبژاردنه‌كه (له‌پاڵ 10 كورسی ته‌رخانكراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ كهمینهكانو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دهستنیشانكرابون)، گۆڕان 25 كورسی برده‌وه. له‌گه‌ڵ 15 كورسی كه له‌لایه‌ن لیستی خزمهتگوزاریو چاكسازیی، هاوپه‌یمانێتی ئیسلامییه‌كان‌و پارته سۆشیالیسته‌كان، 40 كورسی په‌رله‌مان له 110 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئێستا پشكی ئۆپۆزسیۆنن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌نییه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه كه له‌لایه‌ن گۆڕان‌و ئه‌ندامانی تری ئۆپۆزسیۆنه‌وه خراونه‌ته‌ڕو له‌باره‌ی به‌كارهێنانی پاره‌ی گشتی، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ته‌موزی 2009 هانی زۆر كوردی داوه بۆئه‌وه‌ی بپرسێت چۆن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێت. زۆر‌و زۆر له كورده‌كان پێده‌چێت به‌نیازبن ده‌نگ به گۆڕان بده‌ن، به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی سلێمانی كه پێشتر پێگه‌ی به‌هێزی ده‌نگدانی ی.ن.ك بوه. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هێزی سه‌ره‌تایی گۆڕان له جیابوهكانی ناو (ی.ن.ك)ه‌وه هاتبو، ئێستا پشتیوانیكردنی ئه‌م پارته بڵاوبوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێرو كه‌ركوك و شار‌و ناوچه‌كانی تر كه زۆرینه‌یان كوردن.
له‌كاتێكدا گۆڕان پشتیوانی زیاتری لێده‌كرێت، (پ.د.ك - ی.ن.ك)ی لاواز هه‌وڵه‌كانیان خێراكردوه بۆ سه‌ركوتكردنی پارته‌كه. له‌ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی مانگی ئاداری 2010، ئه‌ندامانی پێشمه‌رگه چه‌كداری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-و پۆلیس‌و ئه‌فسه‌ره هه‌واڵگرییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر گومانیان لێبكرێت كه ده‌نگیان به‌گۆڕان داوه، ده‌بێت سوێند به قورئان بخۆن كه وایان نه‌كردوه. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت درۆده‌كه‌ن، ژنه‌كانیان ناچارده‌كرێن بۆئه‌وه‌ی لێیان جیاببنه‌وه له‌به‌ر ناپاكییان. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵانه‌ی تۆقاندنی ده‌نگده‌ران، گۆڕان توانی 8 كورسی له په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌كاتێكدا هێشتا دیارنییه گۆڕان به‌چ ئاڕاسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات، به‌ئاشكرا قسه ده‌كات له‌باره‌ی ناڕازیبونی گروپه گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌عێراق. له‌كاتێكدا گۆڕان داوای گه‌ڵاڵه‌كردنی یاساكان ده‌كات بۆ پاراستنی میدیا، سیستمی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ، چاودێریكردنی داهاتی زۆروزه‌وه‌ندی حكومه‌ت كه له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، زۆر‌و زۆرتر له‌كورده‌كان به‌و چاوه ته‌ماشای پارته‌كه ده‌كه‌ن كه رزگاریان ده‌كات له بێكاری زۆر له‌میانی خوڵقاندنی كه‌لتورێكی سیاسی كه تیایدا ئازادیی راده‌ربڕین مانای راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بێت.
ئایا ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له‌م گوزارشتكردنه له‌خواستی كورده‌كان بۆ دیموكراسی دهكاتو فشار ده‌خاته‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و دیموكراسی نه‌ك ته‌نیا هه‌ر قسه بكه‌ن له‌باره‌یه‌وه. یان به‌پێچه‌وانه‌وه دهكاتو له‌ئاكامدا وه‌كو بوه‌ته ناسنامه‌ی له‌گه‌ڵ پشتیوانیكردنه له رژێمی جێگیر و سه‌ركوتكه‌ر؟ مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌وامبونی هه‌لومه‌رجه‌كه ئه‌گه‌ریی زیادبونی توندڕه‌وییه له هه‌رێمی كوردستان له‌نێو ئیسلامیسته‌كان. بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی كه كورده‌كانی عێراق له‌و ڵاتێكی سهقامگیرییو دیموكراتی راسته‌قینه‌دا ده‌ژین، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی پابه‌ندن به‌دیموكراسی پێویستیان به‌وه‌یه كه له تهماشاكهرهوه ببنه به‌شدارێكی كارا له‌یارمه‌تیدانی به‌دیهێنانی خواستی كورده‌كان و پیاده‌كردنی ئه‌و مافانه‌ی كه زۆرێك له‌ئێمه له خۆرئاوا بڕوامان پێیه‌تی.
سه‌رچاوه:
http://new-middle-east.blogspot.com/2010/10/us-and-international-community-should.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست