چاوێك له دوێنێ و ئاهێك بۆ ئه‌مڕۆ كێ كوردی به‌م ڕۆژه گه‌یاند؟
Thursday, 24/12/2009, 12:00
زۆر سه‌یره وڵاتی ئێمه نه فه‌نته‌ڵۆسه نه ئاشی نه‌زانه خوا بیگێڕێت به‌ڵكو وه‌ك به‌له‌مێكی كون وایه له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریایه‌كدا خستومانه‌ته ده‌ست بێگانه‌یه‌ك كه كه‌س نازانێت بۆ كوێ سه‌ڵبه لێده‌دات به‌له‌مه‌وانه بێگانه‌كه هه‌ر ڕۆژه به‌شێكی كه‌شتیه‌كه ده‌كاته دیاری وڵاته‌كه‌ی خۆی بێ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانمان خیره‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت داوای هه‌ڵدانی چارۆكه‌ی كه‌شتیه‌كه‌شی لێبكه‌ن
له ناو كه‌شتیه‌كه‌دا ناو به ناو هه‌ڵبژاردنێكی تیادا ده‌كرێت به‌س چ هه‌ڵبژاردنێك بۆمان نیه ده‌نگ به هیچ پارت و كه‌سایه‌تی یه‌كی جیاواز بده‌ین جگه له‌و كه‌سانه‌ی له باكور و باشور كه خوێنی شاده‌ماره‌كانیان هه‌ڵكری هیمۆگڵۆبینی زه‌رد و سه‌وزن ئه‌گینا ئه‌مانكه‌ن به په‌ندی زه‌مانه و له بازگه‌كاندا شه‌هیدمان ئه‌كه‌ن و له باره‌گاكاندا گوله باران و له هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا نان وله‌نیوه شه‌وه تاریكه‌كاندا قۆڵبه‌ستمان ده‌كه‌ن و له‌ژێرزه‌مینه قوڵه‌كاندا نینۆكمان ده‌رده‌كێشن و دوایش زمانمان ده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كه‌سی باس نه‌كه‌ین چیان به‌سه‌ر هێناوین له هه‌مووی سه‌یر تر هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی به‌شه بایه‌ع و موچه‌ی شه‌هیدانه و ئه‌نفال و بێوه‌ژنانه‌مان لێده‌كه‌ن یان ئه‌وه‌تا كه كوڕ و كچه‌كانمان خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگاكانیان ته‌واو كرد دایان نامه‌زرێنن هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه له كاتێكدا ده‌كرێن ئه‌گه‌ر خوا نه خواسته هه‌ڵه‌مان كردوو شه‌یتان به نه‌فره‌ت بێت هه‌ڵی خه‌ڵتاندین و بێفه‌رمانی كاكه و سه‌رۆكمان كرد خوایه گیان په‌نات پێده‌گرین بمان پارێزه نه‌وه‌كا شه‌یتان فریومان بدات و بێفه‌رمانی ئه‌م كه‌ڵه پیاوانه بكه‌ین ئه‌گینا نان بڕاو ده‌كرێین و له برسانا ده‌مرین.
سه‌ركرده‌كانی وڵاتی ئێمه كه سه‌فه‌رێك ئه‌كه‌ن نابێت میلله‌ت ناوه‌ڕۆكی سه‌فه‌ره‌كه‌یان بزانێت و كه‌سیش بۆی نیه پرسیار له مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاوا بكات چونكه كردنی كارێكی ئاوا به‌زاندنی هێڵی سوره و ئاكامێكی باشی نابێت دوایی له ڕۆژێكی ڕوناكدا به به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه ده‌م و لوتمان تێكده‌شكێنن جاری وه‌هاش هه‌یه له‌به‌ر ده‌رگای ماڵی خۆماندا به‌ر ده‌ستدرێژی گوله‌مان ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌م میلله‌ته داماوه له نهێنی یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یانی بزانێت چون بۆ سه‌ر گۆڕی كه‌مالیست و خومه‌ینیه‌كانه و خوێندنی فاتیحه و ڕشتنی سه‌دان فرمێسك بووه بۆیان دوای ئه‌م قۆناغه كه هه‌موو ساڵێك له سه‌فه‌ره‌كه‌یاندا دووباره ده‌بێته‌وه میلله‌ت نازانێت ئه‌مان بۆ كوێ ده‌چن و چیتر له هه‌گبه‌یان دایه كه‌چی ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو فرمێسكانه داخستنی پارتێكی كوردی بوو له باشوری كوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كورد له‌سه‌ر داوایه‌كی تایبه‌تی كه‌مالیسته‌كان ئه‌وه‌تا ئه‌وان هه‌ر به‌وه ڕازی نه‌بون و گه‌وره‌ترین پارتی كوردیان له توركیا داخست كه ملیۆنان كورد پشتگیری لێده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی بچوكترین مافی ڕه‌وای خۆیان كه قسه كردن و نوسینه به‌زمانی دایك، ئه‌م جاره‌ش وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی تر خاوه‌نی لاوازترین هه‌ڵوێست بوون ته‌نانه‌ت له‌ماڵی خۆشتاندا له به‌رده‌م كامیڕای ته‌له‌فزیۆنه‌كانیشتان نه‌تان توانی هه‌ڵوێستێكی توند ده‌رببڕن له كاتێكدا كورده‌كان له‌باكور له شاره توركه‌كانیشدا گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانیان سازدا كه‌چی ئێوه نه‌تان توانی سه‌د لایه‌نگیری خۆتان بخه‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئێمه‌ی كورد خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هید و ئه‌نفال و كیمیاباران و بێسه‌روشوێنین كه‌س نازانێت بۆ وامان به‌سه‌ر هات كه‌چی نه‌مان بینی سه‌ركرده‌كانمان فرمێسكێكی تیمساحیشیان بۆ بڕێژن شوكر ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵن به كاری ئه‌م میلله‌ته‌وه كاتی ئه‌وه‌شیان نیه له هێنانه‌وه و به‌خاك سپاردنی ئێسك و پروسكی ئه‌نفاله‌كانیشمان ئاماده بن.
ئه‌وان نازانن كه هه‌زاران كورد بێكۆڕه و شه‌و و ڕۆژ له‌ناو لمی بیابانه‌كاندا چاوه‌ڕێی فریشته‌كان ده‌كه‌ن تا قومێك ئاو بكه‌ن به‌گه‌رویاندا چ جای ئه‌وه‌ی فرمێسكی دایكی شه‌هیدێك بسڕن سه‌یره ئه‌وان فرمێسك ده‌ڕێژن بۆ دوژمنانمان به‌ڵام ئاماده نین كه‌مێك مه‌ره‌كه‌ب بخه‌نه سه‌ر كاغه‌ز و حوكمی له سێداره‌دانی تاغوتێك بده‌ن ئه‌مان تا ئیستاش گوێ‌یان بۆ ئه‌م میلله‌ته داماوه نه‌گرتووه كه‌چی براده‌رێك له‌وسه‌ری دونیا نوكه‌یه‌كی بۆكردن عه‌ڕشی ده‌سته‌ڵاتیان به‌ته‌واوی له‌رزی و یه‌كسه‌ر ته‌له‌فۆنیان بۆ كردنه‌وه و له‌سه‌ر حسابی سه‌نتی باڵانسی خۆیان به دوو قسه ڕازیكران به دووباره پاكتاوكردنی گه‌لی كورد و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ماف و ئازادی خۆیان سه‌یره سه‌ركرده‌كانمان تا ئێستاش فێر نه‌بوون سیاسه‌ت بكه‌ن نه‌مان بینی ڕۆژێك له په‌رله‌مانی عێڕاق بكشێنه‌وه و له‌و كشانه‌وه‌یه په‌شیمان نه‌كرێنه‌وه ئه‌وه‌تا تاقمی سه‌در به دوو مانگ و سێ مانگ نه ده‌هاتن بۆ په‌رله‌مان كه‌چی كه ده‌گه‌ڕانه‌وه به چه‌پڵه ڕێزان پێشوازیان لێده‌كرا ئه‌مه له‌كاتێكدا كه به‌ئاشكرا دوژمنایه‌تی ئه‌مریكایان ده‌كرد به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یان زانی ئه‌مریكا كێیه بۆیه به به‌ڵێنه‌كانیان هیچ دڵخۆش نه‌بون كه‌چی سه‌ركرده‌كانی ئێمه خۆیان به‌دۆستی ئه‌مریكا ده‌زانی وه‌لێ ئه‌مریكا هه‌تا ئێستا به دۆستی خۆی نه‌زانیون بۆیه ئه‌مڕۆ حاڵمان ئاوا خۆشه.
مه‌خابن ڕۆژانه سه‌دان چاو به‌ده‌م فرمێسكی گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆرپه‌كانیان دوا نیگا له سروشت و ئاسمان ده‌كه‌ن كه‌چی نه‌مان بینی نه سه‌رۆك و نه كاكه فرمێسكی تاكه كه‌سێكیان بسڕێ و دڵ و جه‌رگی سوتاویان كه‌مێك ساڕ‌ێژ بكات ته‌نانه‌ت نه‌مان بینی نوكه‌یه‌كیشیان بۆ بكه‌ن وه‌لێ ئه‌وان موچه‌كه‌یان به‌شی ئه‌وه ناكات سیم كارتێكیش له‌سه‌نته‌ری ئه‌م به‌ڕێزانه بكڕن و شه‌ڕه‌فی نوكه‌ی ئه‌وانیان به‌ربكه‌وێت مه‌گه‌ر نازانن ئه‌م فرمێسكانه تاوانیان ته‌نها كورد بوونه بۆ شه‌رم له سڕینیان ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر فرمێسكیشمان بۆ ناسڕن فرمێسك له سه‌ر گۆڕی دوژمنانمان مه‌ڕێژن.
شه‌هیدانمان باش ده‌زانن ئه‌مانه ئه‌نفال و كیمیاباران و ڕوخاندنی لادێكانمان به‌تاوان نازانن بۆیه ئه‌مڕۆ له به‌غداد كورسیه‌كانمان په‌خشان و ته‌خشان ده‌كه‌ن ئه‌وان تا ئێستا پێیان شه‌رمه بڵێن 182 هه‌زار ئه‌نفال و 5 هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه و هه‌زاران شه‌هیدی تر تاوانه بۆیه ده‌بینین دوژمنه‌كانمان ئازاد كراون له زیندانه‌كاندا و ئاماده نین هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن و واژۆی له سێداره دانی خوێنمژانی كورد بكه‌ن ئه‌وان ته‌نها بۆ ئه‌وه ئازان له ژووره تاریكه‌كاندا واژۆی هه‌زاران كاغه‌زی سپی بكه‌ن بۆ دوژمنان به‌ڵام ئاماده نین رۆژێك له ڕۆژان له گوندێكی دووره ده‌ستدا له‌ناو قوتابخانه‌یه‌كی گڵینی ڕوخاودا ده‌ستی كۆرپه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته بگرن و فێری بكه‌ن چۆن داده دۆی لێ ڕژاوه چۆن دایك و باوكی ئه‌نفال كراوه چۆن............................
ئه‌مان تا ئه‌مڕۆش پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ڕه‌ش و ڕوته به‌سه‌ر دوو هه‌رێمدا دابه‌ش ده‌كه‌ن تا ئه‌مڕۆش كه‌س نازانێت داهاتی نه‌وت و گومرگی خاڵه سنوریه‌كان بۆ گیرفانی كێ ده‌چێت.
له‌كۆتایدا ده‌ڵێم شه‌رم ده‌كه‌م بڵێم من كوردم تا ئێمه ئه‌وان به سه‌رۆك و ڕێبه‌ری خۆمان بزانین چونكه ئه‌و كاته‌ی له شاخ بوون له‌به‌ر ناكۆكی نێوانتان سه‌دان شۆڕشگێڕتان له شه‌ڕی براكوژیدا له سه‌دان خیانه‌تی مێژوویدا به كوشتان دا تا ساڵی نه‌وه‌ده‌كانیش بوو شه‌ڕی براكوژی و هێنانی دوژمنانمان بوو بۆ كوردستان و پایته‌خته‌كه‌مان ئێستاش كه له‌كۆتایی ساڵی 2009 به ته‌له‌فۆنێك له هه‌رێم و چا خواردنه‌وه‌یه‌ك له به‌غداد زیاتر له 4 ملیۆن كوردتان به‌خشی به‌و كه‌سانه‌ی كه‌به 4 ملیۆن ساڵی تر نه‌یان ده‌توانی ئه‌م كاره‌ی ئێوه بكه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست