ڕووخانى قەزافى بەهارى عەرەبى خیراتر دەكات و هەرێمى كوردستان بەدوورنابێت لە شەپۆلى گۆڕانكارییەكان
Monday, 22/08/2011, 12:00
ڕووخانى قەزافى بەهارى عەرەبى خیراتر دەكات و هەرێمى كوردستان بەدوورنابێت لە شەپۆلى گۆڕانكارییەكان
زۆرێك لە هاوڵاتیانى جیهان بەتاسەوەن بۆ ڕووخانى یەكێكى تر لە دیكتاتۆرەكانى جیهان و میدیاكانیش هەواڵى ئازادكرنى بست بە بستنى خاكى تەرابلوسى پایتەخى لیبا و دەستگیكردنى دوو كورڕى قەزایان گواستەوە.
//ئەوەى بەمەحاڵ دەبینرا رزگار كردنى تەرابلوسبوو، بەڵام سەرئەنجام ئێستا موعەمەر قەزاى نیشەتەجێى ئەو شارە و حكومە 45 ساڵەكەى لەئاوابوندایەوە و شۆرشگێرانى لیبیاش سەركەوتنیان لەناو ئەو شارەدا بەدەستهێناوە //.
شرۆڤەكارانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى لەبارەى كۆتا ساتەكانى حكومەكەى قەزافیەوە ئەوە دەڵێن// سەربارى ئەوە قەزافى پشتى قایم یوو بەچەندین ڕێكەوتنامەى ستراتیژى لەگەڵ ولاتانى زلهێزى جیهان هاوشێوەى ئەمریكادا هەبوو و دەیان ساڵە خۆى و كوڕەكانى سامانى ئەو وڵاتە بەهەدەر دەبەن خۆیانى پى بەهێز دەكەن بەڵام سودى نەبوو بۆمانەوەى حكومەتى قەزافى//.
وە // بانگەشە كردن بۆ ئەو دەیان هەزار دەنگدەرەى كە دەنگیان بۆ قەزافى دەدا راستیەكەى دەركەت كە هەمووى تەزویرى ناو سندوقەكانى دەنگ دان بووە نەك حەكەمى سندوقەكانى دەنگ دان، كوان ئەو هێزانەى لە سربیا و سوریا وئەفریقیا هاوردەى ناو وڵاتەكەى كردن بۆ ئەوەى گەلى لیبایى پێ لەناوبەریت، بەڵام هیچى دادى ئەو ڕژێمەى نەدا لەبەرئەوەى گەل ویستى گۆڕانكارى بكات و هێچ هێزێكیش ناتوانێت لەبەرامبەر هێزى گەلدا خۆى ڕاگرێت//.
|| شیكەرەوەكانى سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى ئەوەشیان ڕوونكردەوە// ڕووخانى قەزافى ڕووخانى ئەسەدیشى بەدواوەیە و بەمەش شەپۆلى بەهارى عەرەبى تیژڕووتر ئەبێت هەرێمى كوردستانیش بەدوورنابێت لە شەپۆلى گۆِرانكارییەكان ||.
سەنتەرى كوردى بۆ شرۆڤەى هەواڵ و زانیارى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست