وه‌ڵامێك بۆ باهۆز لێده‌رانی دیموكراسی له‌سه‌ر مه‌سئه‌له‌ی دانانی قایمقامه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه
Sunday, 10/01/2010, 12:00
له‌م ڕۆژانه‌دا مه‌سئه‌له‌ی دانانی قایمقامێكی تازه بۆ هه‌ڵه‌بجه بوو به باس و خواسی زۆربه‌ی ڕۆژنامه وسایته‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت نیازی ئه‌وه‌ی كرد كه پارێزه‌رێك له‌خزمانی هاواری دابنێت له‌جێگای ئه‌و قایمقامه گه‌نده‌ڵه‌ی كه تائێستاش بێ سه‌رو شوێنه و كه‌س نازانێت له‌كوێیه جگه ئه‌و كه‌سه گه‌نده‌ڵانه نه‌بێت كه كاتی خۆی ته‌زكیه‌یان كرد و وه‌ك قایمقام فه‌رزیان كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئێستاش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئیداریه‌ی كه چه‌ند مانگێكه قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه جارێكی تر ده‌یه‌وێت به‌بێ پرس وڕاوێژی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كه‌سێك دابنێته‌وه به قایمقام كه جێگه‌ی قبوڵی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی ئه‌و شاره نیه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نا كه پارێزه‌ر كاك گۆران ئه‌دهه‌م خوانه‌خواسته خراپه‌ی لێ بینرا بێت، نه‌خێر به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جوگرافیای ناوچه‌كه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی وئاینی یه‌وه ئه‌وه ناخوازێت كه ئه‌و به‌ڕێزه ببێت به‌قایمقام هه‌روه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵه زانایه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌روونكردنه‌وه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان پێكردوه، هه‌تا ئێره پێشه‌كی بابه‌ته‌كه‌م بوو .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵی كه‌س وبه‌ناو نووسه‌ر لێره‌و له‌وێ كه‌لاف وگه‌زافی دیموكراسی و مافی مرۆڤ لێ ده‌ده‌ن له‌هه‌ندێك گۆڤار و ڕۆژنامه وسایتی ئینته‌رنیت به‌ناهه‌ق وكوێرم شه‌له‌م ناپارێزم به‌ربونه‌ته گیانی مامۆستایان وزانایانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه بووبن كه ماده‌ی 140 یان ئیهمال كردبێت ونه‌یانهێشتبیت كه‌ركوك وناوچه دابڕاوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، یان فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وان ئازادیان كردبێت، یان ئه‌وان بن كه له‌سوڵتان هاشم وسه‌رانی به‌عس خۆش بووبن، یان كه‌م بوونه‌وه‌ی كورسیه‌كانی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رارنی عێراق به‌فیتی ئه‌مان بووبێت و ێه‌دان یانی تر .
هه‌ر لێره‌وه دێمه سه‌ر وه‌ڵامی چه‌ند نوسه‌رێك كه هێستریا گرتوونی یان هه‌ندێكیان به‌ناو كه‌مپینیان دژی به‌ڕیز مامۆستا شێخ محمدی موفتی وزانایانی هه‌ڵه‌بجه كردۆته‌وه :
عه‌لی مه‌حمود ناوێك له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه وچه‌ند سایتێكی تر بابه‌تێكی نوسیووه به‌ناونیشانی (وتاری شێخ محه‌مه‌دی موفتی, ئیهانه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م كه‌مایه‌تییه ئاینیه‌كانی كوردستان) كاك عه‌لی ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ت ڕاستر وابوو بتنوسیبا (دانانی قایمقامێكی كاكه‌یی ، ئیهانه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه وشاره‌ززور) چونكه تۆیه‌ك كه لاف وگه‌زاڤی دیموكراسی لێ ده‌ده‌یت ده‌بوایه به‌رگریت له‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و مامۆستایانی ئاینی بكردایه چونكه ئه‌و مامۆستایانه داوایان كردوه ڕێزی شعوری دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه بگیرێت وقایمقامێك له زۆرینه‌ی زۆری خه‌ڵكی شاره دابنرێت، ئیتر پێم ناڵێیت ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه چی ئیهانه‌یه‌كی به كه‌مایه‌تیه ئاینیه‌كانی تر كردوه؟ ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵه سوكایه‌تی و ئیهانه به‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت هه‌ڵه‌بجه وئه‌و هه‌مووه عه‌شیره‌ته‌ی وه‌ك كۆكۆیی و نه‌ورۆڵی و شه‌مێرانی وهه‌ورامانی وعه‌بابه‌یلێ و وهاروونی وسه‌رجه‌م عه‌شیره‌ته‌كانی تر كه‌سێكی خوێنه‌وار وخاوه‌ن شه‌هاده‌یان تێدا نه‌بێت بیكه‌ن به قایقام هه‌تا كه‌سێكی له‌به‌غداده‌وه بۆ بهێنن و بیكه‌ن به قایقام!!! ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ت پاش ئه‌و شكست ونه‌نگی وعاره گه‌وره‌ی به‌سه‌ریدا هات به‌بۆنه‌ی فۆادی قایمقامی پێشووی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌بوایه بگه‌ڕایه‌ته‌وه بۆ رای گشتی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه وبه‌بێ پرسی ئه‌وان له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا په‌نجه‌ی به‌ئاودا نه‌كردایه، به‌ڵام مه‌خابن سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌میشه وابوون هه‌رگیز گوێ به‌ڕای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ناده‌ن تاوه‌كو نه‌كه‌ونه ناو شكست و به‌زینه‌وه ئه‌مجا دێن وپرس وراویژ به‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن وپه‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زن، لیستی كوردستانی ده‌بوایه بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی شكستی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌كان بهاتنایه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كۆبكردایه‌ته‌وه وپاش پرس وڕاوێژ پێیان قایمقامیان ده‌ست نیشان بكردایه، نه‌وه‌ك ئا به‌و شێوه ژێر به‌ژێریه‌ی كه ئێستا خه‌ریكینی .
ئێستا له عه‌لی مه‌حمود ده‌پرسم كێ ئیهانه‌ی به‌كێ كردوه ؟! مامۆستایان وزانایانی هه‌ڵه‌بجه یان حكومه‌ت وده‌سه‌ڵات ؟!!
یه‌كێكی تر له‌و نووسه‌رانه مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی په‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه كه له‌سایتی (كوردستان نێت) و (جودی نیوز) له بابه‌تێكی دا نووسیویه‌تی: (كاكه‌ییه‌كان نمونه‌ی كوردایه‌تی و پێكهاته‌ی ڕه‌سه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌ن...) كه‌سێك ئه‌گه‌ر ئاگاداری مێژووی هه‌ڵه‌بجه نه‌بێت وئه‌م ناونیشانه‌ی نه‌قشبه‌ندی بخوێنێته‌وه وا تێده‌گات ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه جگه له كاكه‌ییه‌كان هه‌مووی جاش وخۆفرۆش وبه‌كرێگیراوی ڕژێمی به‌عس بوون ولووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان هه‌میشه ڕوو له شۆڕش وپێشمه‌رگه بووبێت!! كاكی برام من ئینكاری ئه‌وه ناكه‌م كه هاواریه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ڕۆڵی خۆیان هه‌بووه له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ڕۆڵی گرنگ و سه‌ره‌كی قوربانی دان بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه وشاره‌زوور بوون به‌درێژای مێژوو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت بچوكترین سته‌م وزوڵمیان نه‌كردوه له‌هاواریه‌كان، به‌ڵكو مانه‌وه‌ی ئه‌و خزمانه‌ی هاواری له‌سه‌ر بیروبۆچوون ودیانه‌تی خۆیان به‌ڵگه‌ی سۆز ومیهره‌بانی وسینه فراوانی موسڵمانانی هه‌ڵه‌بجه‌یه وناوچه‌كه‌یه، كاك مه‌ریوان تۆ پێم ناڵێت ئایا موسڵمانانی هه‌ڵه‌بجه چوون جمجمه و هۆڵی بۆنه ویاده ئاینیه‌كانی خزمانی هاوارییان له‌كۆمه‌ڵگای عه‌نه‌ب تێكدا بێت؟!! هیچ كام له‌م ئیشانه‌یان نه‌كردوه به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م ته‌عزیه وخۆشی وناخۆشیاندا به‌شداریان بوون، ئیتر پێم ناڵێیت خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه چ تاوانێكیان كردوه تاوه‌كو تۆ به‌ناوی هه‌موویانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س كردبیتی به نوێنه‌ری خۆی داوای لێ بووردن ده‌كه‌یت وده‌ڵێیت : به گه‌وره‌یی خۆتان بمانبه‌خشن .
ئه‌وه گه‌وره‌یی وڕێز وحوره‌مه‌تی موسڵمانانی ناوچه‌كه‌یه كه تا ئێستا لووتی منداڵێكی هاواری به‌ده‌ستی كه‌سیان خوێنی لێ نه‌هاتووه، خۆ پێ ده‌چێت ئه‌گه‌ر هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بوایه بارودۆخه‌كه وه‌ك ئێستا نه‌بوایه، هه‌روه‌ك بینیمان ئه‌و یه‌زیدیانه‌ی كه ئێوه پێیان ده‌ڵێن (برا یه‌زیدیه‌كان) چۆن وبه‌چ شێوه‌یه‌كی وه‌حشی گه‌ریانه پێش سێ ساڵ (دوعای) كچه نوێ موسڵمانی خۆیان بلۆك وبه‌ردباران كرد وبه‌شێوه‌یكی دڕندانه و دوور له‌هه‌موو قیه‌م وبه‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی شه‌هیدیان كرد وخڵتانی خوێنی خۆیان كرد، پێم ناڵێت ئایا مامۆستایان وزانایان وخه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه هیچ كارێكی وه‌هایان كردوه له‌گه‌ڵ كاكه‌ییه‌كاندا تا به‌گه‌وره‌یی خۆیان بمانبه‌خشن؟!! مامۆستایان وزانایانی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها ئه‌وه‌یان ووتووه به‌پێی ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه ئێوه باهۆزی بۆ لێ ده‌ده‌ن با ڕیز له شعوری زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی شاره‌كه بگیرێت، ئه‌گینا كه‌س قسه‌ی له‌ســه‌ر ئه‌وه نه‌كردوه كه لـــه‌دوو كابینه‌ی حكومه‌تــدا به‌ڕێزێكـــی وه‌ك (فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی) وه‌زیری ڕۆشنیری حكومه‌تی هه‌رێم بووه، یان خزمانی هاواری له‌هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه وخوێندنگا وپۆسته‌كانی تریش كه‌سی خۆیان هه‌بووه وهه‌یه .
لێره‌دا یه‌ك پرسیار له هه‌ردوو نووسه‌ر وكه‌سانی تری وه‌ك ئه‌وان ده‌كه‌م ئایا ڕوایه ئێستا كه‌سێكی موسڵمان بێت وداوای قایمقامیه‌تی عه‌ینكاوه بكات له مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه، یان داوای قایمقامیه‌تی قه‌زای شه‌نگال بكات له‌یه‌زیدیه‌كان؟! شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ش نه‌كراوه ئه‌و هه‌ڵوێستی یه‌زیدیه‌كان بوو به‌رامبه‌ر موسڵمان بوونی كچه خوێندكارێكی خۆیان، ئه‌ی ئه‌گه‌ر داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه بكرێت نه‌ك هه‌ر ئه‌وان به‌ڵكو ئێوه‌ش دونیا پڕ ده‌كه‌ن له‌هات وهاوار وفرمێسك هه‌ڵڕشتن بۆیان !!!
له‌جێگایه‌كی تردا ده‌ڵێت : (ئه‌وه كچه كاكه‌ییه‌كانی ئه‌و شاره‌بوون خۆیان ده‌كرده قه‌ڵغان بۆ ئه‌وه‌ی دار و شه‌قی پۆستاڵ ره‌شه‌كانی به‌عس نه‌گاته كچه موسڵمانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه) زۆر شه‌رمه‌زاریه بۆ تۆ كه قسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ئه‌كه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی موسڵمانانی هه‌ڵه‌بجه بێ غیره‌ت بوون و كه‌س نه‌بووه به‌رگری له ژن وكچیان بكات تا كچه كاكه‌ییه‌كان هاتبن وخۆیان خستبێته ژێر پۆستاڵ وچه‌كمه‌ی به‌عسیه‌كانه‌وه، پێ ده‌چێت كاك مه‌ریوان وابزانێت ئه‌وه 500 ماڵه‌ی گه‌ڕه‌كی كانی عاشقان كه ته‌قێنرانه‌وه هه‌مویان كاكه‌یی بوون، یان هه‌ژده كه‌سه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1987 كه حكومه‌تی به‌عس زینده به‌چاڵی كردن سه‌رجه‌میان كاكه‌یی بوون وموسڵمان نه‌بوون!!! ئه‌مانه وچه‌ندانی تریش، پێ ده‌چێت كاك مه‌ریوان سه‌رژمێریی لانه‌بێت وا ئه‌م قسه نابه‌جێییانه ئه‌كات، به‌ڕاستی ئه‌م ووته‌ت خۆی له‌خۆیدا ئیهانه‌یه بۆ ته‌واوی كچان وژنانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه وشاره‌زوور، جا له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت له‌قه‌ره‌بووی ئه‌و سوكایه‌تیه‌ت داوای لێبووردن له‌وانه بكه‌یت نه‌ك له كه‌سانی تر .
زۆر سه‌یرم لێ دێت له‌م به‌ناو نه‌قشبه‌ندیه كه ده‌ڵێت : (ئاخۆ كه‌سێك هه‌بێت یه‌ك زه‌ڕه دڵسۆزی بۆ هه‌ڵه‌بجه هه‌بێت نه‌زانێت كاكه‌ییه‌كان و به‌تایبه‌تیش هاواریه‌كان یه‌كه‌م كه‌س بوون دوای راپه‌رینی ساڵی 1991بریاری گه‌رانه‌وه‌یان بۆ كۆمه‌ڵگای عه‌نه‌ب و شاری هه‌ڵه‌بجه دا و ئاوه‌دانیان گه‌رانده‌وه بۆ ئه‌و سنووره؟؟؟) پێم ناڵێیت كێ ئه‌م پێشبڕكێیه‌ی سازدا ؟ تا تۆ ئێستا بێیت ئه‌م ووشكه به‌رگریه له‌و خزمانه بكه‌یت ؟! وبڵێیت ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌سێك بوون هه‌ڵه‌بجه‌یان ئاوه‌دان كرده‌وه! وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر جگه له‌ئه‌وان پیازی پاك كردبێت ! تۆ قسه بۆ كه‌سێك بكه له‌پاش ڕاپه‌ڕین له‌هه‌ڵه‌بجه نه‌ژیا بێت.
ئه‌مجا جارێكی تر ئه‌ڵیم زۆر شه‌رمه بۆ تۆ به‌و ئه‌ده‌به‌وه قسه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌یت وده‌ڵێیت : (به‌راستی شه‌رمه‌زارم له‌وه‌زاره‌تێكدا كارده‌كه‌م كه مامۆستایه‌كی ئاینی له‌هه‌مان وه‌زاره‌تتدا فه‌رمانبه‌ربێت و موچه‌ی لێوه‌ربگر ێت) زۆر جاری تر ئه‌وقسه‌ت كردوه به‌رامبه‌ر به مامۆستایانی ئاینی جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده شه‌رمه‌زرایت بۆ داوا له‌حكومه‌ت ناكه‌یت به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بكاته‌وه بۆ كاكه‌ییه‌كان وخۆت ببیت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییان ؟ یان شه‌رم نیه بۆ تۆ باسی مووچه ده‌كه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ له‌گیرفانی خۆت وبه‌خێری خۆت مووچه به مامۆستا به‌ڕێزه‌كان بده‌یت، مووچه‌ی مامۆستا به‌ڕێزه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌یه پێی هه‌ڵده‌ستن كه بریتی یه له‌فێركردنی ڕه‌وشت وئاكاری ئیسلامیانه خه‌ڵكی، ئه‌و مووچه‌یه منحه‌ی هیچ كه‌سێك نیه به‌ڵكو ئه‌ركی حكومه‌ته كه هه‌ڵسێت به‌دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران .
له‌كۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم با حكومه‌ت وده‌سه‌ڵات چیتر ڕای گشتی خه‌ڵكی پشت گوێ نه‌خه‌ن، وحه‌كیمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهات وكێشه وگیروگرفته‌كاندا بكه‌ن، نه‌وه‌ك خوانه‌خواسته پاشتر كێشه‌یه‌كی وای لێ بكه‌وێته‌وه وه‌ك په‌ندی پێشینان ده‌ڵێت : (حه‌لیمی تێدا حه‌یران بێت) .
هۆڵه‌ندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست