کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنامەی هەولێر و دەزگای رووداو بە بەرنامەی تورکیا، هێرش دەکەنە سەر پەیەدە

Sunday, 29/12/2013, 12:00


رۆژنامه‌ي هه‌ولێر ماوه‌يه‌كه‌ زۆر بێ سنوور و دوور له‌ ئه‌ته‌كێتي پيشه‌ي رۆژنامه‌واني هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پارتي يه‌كێتي ديموكراتي ناسراو به‌ په‌يه‌ده‌ و شۆرِش و ده‌سكه‌وته‌كاني گه‌له‌كه‌مان له‌ رۆژئاواي كوردستان. له‌ دواي ئه‌وه‌ي سه‌رۆكي هه‌رێم گوتي له‌رۆژئاوا شۆرِش بووني نييه‌و ئه‌وه‌ي هه‌يه‌ پرۆسه‌يه‌كه‌ له‌نێوان ئه‌سه‌د و په‌يه‌ده‌دا، چه‌ندين جاريش سه‌رۆكي هه‌رێم و ئه‌م دوايه‌ش سه‌رۆكي حكومه‌ت لێدوان داوه‌و گوتويانه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌ په‌سند ناكه‌ين كه‌ په‌يه‌ده‌ به‌ته‌نيا رۆژئاواي كوردستان به‌رِێوه‌ ببات، ئه‌ه‌و هێرش و دژايه‌تيانه‌ي رۆژنامه‌ي هه‌ولێر و ئه‌و ده‌زگايانه‌ي هاوشێوه‌ي هه‌ولێرن له‌ وێنه‌ي راديۆو تيڤي رووداو زياتر بوون. ئه‌وه‌ي جێگه‌ي سه‌رنجه‌ له‌م رۆژانه‌ي دواييدا هێرشي هه‌ولێر ته‌نيا به‌وه‌وه‌ سنووردار نيه‌ كه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر په‌يه‌ده‌و به‌رِێوه‌به‌رێتي كاتي رۆژئاوا، به‌لَكو هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه‌ش كه‌ داكۆكي له‌ده‌سكه‌وته‌كاني رۆژئاوا بكه‌ن ياخود هاوشێوه‌ي هه‌ولێر و رووداو وتار نه‌ده‌ن ياخود نه‌نوسن. ديارترين نمونه‌ش ئه‌وه‌يه‌ له‌ ژماره‌ي رۆژي 8-12-2013 دا له‌لاپه‌رِه‌ي دووه‌مدا به‌ستوونێك هه‌ولێر پرسيار له‌ ده‌زگاكاني راگه‌ياندني يه‌كێتي و به‌رپرساني ئه‌و حزبه‌ ده‌كات (پێمان بلَێن ده‌سكه‌وته‌كاني په‌يه‌ده‌ چين؟) . له‌وه‌ش زياتر ئێستا په‌يه‌ده‌و پارته‌كاني تر خه‌ريكي دانوستاندنن له‌ هه‌ولێر و ده‌خوازن رێك بكه‌ون، كه‌چي هه‌ولێر و هاوشێوه‌كاني له‌ دژايه‌تي په‌يه‌ده‌و ده‌سكه‌وته‌كاني نه‌كه‌وتوون. ئه‌م هه‌لَوێستانه‌ ناچاري كردم وه‌كو ئه‌ركێكي نه‌ته‌وه‌يي و ديموكراتي چه‌ند سه‌رنجێك له‌سه‌ر هه‌ولێر و رووداوو هاوشێوه‌كاني بده‌م.
1- ئه‌و ده‌زگايانه‌ له‌لايه‌ك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌رۆژئاواي كوردستان شتێك بووني نييه‌ به‌ناوي شۆرِش و ده‌سكه‌وت، هه‌موو شتێك له‌بن كۆنترلَي ئه‌سه‌دايه‌و په‌يه‌ده‌ ته‌نيا كار بۆ ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ي ده‌كات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌يه‌ده‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵات و ده‌سكه‌وته‌كاني بۆخۆي قۆرخ كردووه‌و پارته‌كاني تر ناكاته‌ هاوبه‌شي خۆي له‌ده‌سه‌ڵات و ده‌سككه‌وته‌كاندا. بێگومان ئه‌مه‌ بۆخۆي ناكۆكيه‌، چونكه‌ مرۆڤي هۆشمه‌ند ئه‌و پرسه‌ ده‌كات: ئه‌گه‌ر له‌رۆژئاواي كوردستان شۆرِش نييه‌و ده‌سكه‌وت نييه‌و هه‌موو شتێك له‌ ژێر كۆنترۆلَي ئه‌سه‌ددا به‌رِێوه‌ ده‌چێت، ئێوه‌ چي داوا ده‌كه‌ن؟ يان بۆ ده‌خوازن ئه‌و پارتانه‌ي تر كه‌ ئێوه‌ به‌ شۆرِشگێرِيان داده‌نێن بكه‌ونه‌ ژێر كۆنترۆلَي ئه‌سه‌ده‌وه‌؟ خۆ ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌يه‌ نييه‌و داواي به‌ش و ده‌سه‌ڵات بۆ دۆسته‌كانتان ده‌كه‌ن، ئيتر بۆچي بێ رێزي به‌جه‌ماوه‌ررۆژئاواي كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌لَێن شۆرِش بووني نييه‌و په‌يه‌ده‌ هيچ ده‌سكه‌وتێكي به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌؟
2- هه‌ولێر و ده‌سته‌ خوشكه‌كاني هه‌ميشه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌يه‌ده‌ كۆنترۆلَي رۆژئاواي كردووه‌و رێگه‌ نادات پارت و لايه‌نه‌كاني تر به‌ ئازادانه‌ كار بكه‌ن. په‌يه‌ده‌ش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پارته‌كاني ناو يه‌كێتي سياسي كه‌ حه‌كيم به‌شار و مسته‌فا جومعه‌ سه‌رۆكايه‌تي ده‌كه‌ن ناخوازن به‌شدار بن و ده‌خوازن هه‌موو شتێك بخه‌نه‌ ده‌سستي خۆيانه‌وه‌. كاتێك سه‌يري واقعي پراكتيكيش ده‌كه‌ين ده‌بينين ئه‌وه‌ي په‌يه‌ده‌ راسته‌ نه‌ك ئه‌وه‌ي ئه‌و ده‌زگايانه‌ ده‌يكه‌ن. ئه‌وه‌تا زياتر له‌ 30 پارت و رێكخراو به‌شدار بوون له‌ خۆبه‌رِێوه‌به‌رێتي ديموكراتيدا. دوو پارتيش له‌وانه‌، له‌ناو ئه‌نجومه‌ني نيشتماني كوردي سوريا() ئه‌ندامن. هه‌روه‌ها هه‌ولێر و رووداو له‌ ئێمه‌ باشتر ده‌زانن، ئه‌و پارتانه‌ي ئه‌وان باسيان ده‌كه‌ن له‌ رۆژئاوا بنكه‌يان هه‌يه‌و سه‌ربه‌ست كار ده‌كه‌ن و زۆر كاريش له‌ دژي په‌يه‌ده‌ ده‌كه‌ن، دواترين كاريشيان كۆبوونه‌وه‌ي به‌رفراواني () بوو له‌ قاميشلو، رووداو بۆ خۆي به‌شێك له‌و كۆبوونه‌وه‌شي نيشاني بينه‌راني دا. ئه‌و پارتانه‌ش له‌دژي خۆ به‌رِێوه‌به‌ري رۆژئاواو ئه‌و پارتانه‌ي كه‌ ئه‌ندامي()ن و به‌شدارييان له‌ خۆبه‌رِێوه‌به‌ري كاتيدا كردووه‌ هه‌لَوێستيان نيشانداو خواستيان هه‌موو ئه‌نداماني () بكشێنه‌وه‌ له‌و پرۆسه‌يه‌و ئه‌گه‌ر نه‌كشێنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌ريان ده‌كه‌ن. ئه‌م واقيعه‌ش ئه‌و ده‌رده‌خات كه‌ بانگه‌شه‌كاني هه‌ولێر و رووداو هيچ نيين جگه‌ له‌ ئاوه‌ژوو كردنه‌وه‌ي راستيه‌كان، ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ي دژايه‌تي په‌يه‌ده‌و ده‌سكه‌وته‌كاني گه‌له‌وه‌ له‌رۆژئاوا.
3- هه‌ولێرو رووداو زۆر پێداگيري له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وان پيشه‌ييانه‌ كارده‌كه‌ن و به‌رپرساني حكومه‌ت و پارتيش ئه‌مه‌يان بۆ پشت راست ده‌كه‌نه‌وه‌. به‌ڵام نوسين و هه‌والَ و راپۆرت و به‌دواچوونه‌كانيان پێچه‌وانه‌ي ئه‌وه‌مان پێ ده‌لَێن كه‌ ئه‌وان خزمه‌تي لايه‌نێكي سياسي و سياسه‌ته‌كاني ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسيارێتيه‌كي ئه‌خلاقي، سياسي، ئيداري و پيشه‌ييه‌وه‌. هه‌ر بۆيه‌ گرنگه‌ نه‌زاهه‌و چاودێري دارايي هه‌رێم و په‌رله‌ماني كوردستان له‌ پێش هه‌موو لايه‌كه‌وه‌ كاري ئه‌م ده‌زگا راگه‌ياندنيانه‌ بخه‌نه‌ ژێر لێكۆلَينه‌وه‌و لێپێچينه‌وه‌وه‌. بزانن ئه‌م ده‌زگايانه‌ چۆن دروست بوون؟ به‌پاره‌ي كێ دروست بوون؟ بۆچي ئامانجێك دروست بوون؟ خزمه‌تي كێ و چي لايه‌نێك ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر به‌ پاره‌ي حكومه‌تي هه‌رێم و نه‌وت دروست بوون، ئه‌و كاته‌ پێويسته‌ خزمه‌تي گه‌ل بكه‌ن و نوسين، راپۆرت و به‌رنامه‌كانيان بكه‌وێته‌ خزمه‌تي گه‌لي كوردستانه‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر به‌و ئارِاسته‌يه‌ كاريان نه‌كرد، ئه‌و كاته‌ پێويسته‌ رِووبه‌رِووي ياسا بكرێنه‌وه‌. خۆ ئه‌گه‌ر به‌پاره‌ي لايه‌نێكي سياسي كار ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ پێويسته‌ ئاشكرا بكرێت، هه‌تا له‌بن ناوي سه‌ربه‌خۆيي پيشه‌ييدا بانگه‌شه‌ بۆ سياسه‌تي لايه‌نێك ين چه‌ند كه‌سێك نه‌كه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە