هه‌واڵی کتێب و مژده‌یه‌ک..
Sunday, 15/07/2012, 12:00
هه‌ڵۆ مامه‌د
جارێکی دیکه به ئامانجی خزمه‌تی خوێنه‌رانی مێژوو و فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی کوردیی ده‌زگای چاپه‌مه‌نی G.K.T مژده‌ی هه‌رزانکردنی کتێبی << کوردستان، وڵاتێکی به بارمته‌گیراو. چاره‌نووسی گه‌لێکی که‌وڵکراو >>
لــــــــــه 39،90 یۆرۆوه بــــــــــــــــــــــــــۆ 19،90 یۆرۆ راده‌گه‌ێنێ.
شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه،ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی خاتوو" هه‌نه‌لۆره کوێشله‌ر" به زمانی زاده‌ی ئه‌زموونێکی قووڵ و فراوانی ساڵانی ساڵی سه‌رقاڵبوونه به دۆزی کورده‌وه. هاوکات له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستیی شه‌نوکه‌وێکی هاوچه‌رخانه‌ی هۆ و هۆکاره‌کانی له دایکنهبوونی بڕیارێکی نێوده‌وڵه‌تیی له هه‌مبه‌ر کێشه‌ی کورد ده‌خاته ڕوو...
نووسه‌ر کتێبه‌که‌ی که له 1082 لاپه‌ڕه‌دایه، به چه‌ندین وێنه و به‌ڵگه‌نامه جۆراوجۆر رازاندۆته‌وه و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زانین و زانیاریی خوێنه‌ر ئیندێکسێکیشی خستۆته به‌رده‌ست.
بایه‌خ و گرنگیی کتێبه‌که به جۆرێک له نێوه‌نده‌کاندا خۆی سه‌پاند، که ده‌زگاکه‌مان به خۆشییه‌وه خاتوو کوێشله‌ر راسپێرێ ئه‌م به‌رهه‌مه دانسقه‌یه بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزیی وه‌رگێڕێت.. تا له ئاستێکی باڵا و گرنگتردا خوێنه‌رانی زمانی ئینگلیزیی له‌سه‌ر ئاستی جیهان سوودی لێ ببینن. به هیوای ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یه‌کی نێزیکدا مژده‌ی وه‌رگێڕانه‌که‌تان له شێوه‌ی کتێبی ئهلهترۆنیکداE-Book پێ ر ابگهێنین.
خۆشبه‌ختانه،ئه‌کادیمیای کوردیی له هه‌ولێر،له دوا کۆبوونه‌وه‌یدا بڕیاریدا ئه‌م په‌رتووکه به سه‌رپه‌رشتی دوکتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی کوردیی و بڵاویبکاته‌وه.
بۆ زانیاریی زیاتر له‌مه‌ڕ ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه ده‌کرێ ته‌ماشای ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکه‌ن.
www.gkt-gbr.com
نێوی کتێبه‌که به ئه‌ڵمانی به‌م جۆره‌یه
Hannelore Kchler
KURDISTAN
EIN LAND IN GEISELHAFT
Das Schicksal eines geschundenen Volkes
ISBN Nr. 9 783000 288005
داواکردنی کتێبه‌که‌ش له رێی ئه‌م ناونیشانه‌وه یان هه‌ر کتێبفرۆشێکهوه ده‌بێت:
GKT-Kchler u. Nebez GbR
Postbank
BLZ:10010010
Konto Nr. 53 39 38 102
Steuernummer 24/403/60117
تێبینی: نرخی پۆستکردن له نێو ئه‌ڵمانیادا له‌گه‌ڵ نرخه‌که‌یدایه و بۆ ده‌ره‌وه ی ئه‌ڵمانیا 8،20 یۆرۆی ده‌چێته سه‌ر. واته ده‌بێته 28،10 یۆرۆ...
ده‌زگای چاپه‌مه‌نیی G.K.T
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست