کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ فه‌سبووک گروپی (ڕاپه‌ڕین بۆ کوردستان) پێکهـێنرا

Sunday, 06/02/2011, 12:00


له‌دوای ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ی که‌ تونس و میسر و ووڵاتانی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌ له‌دژی ده‌سه‌ڵاداران و حوکمی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستی پێکردووه‌ چاوه‌ڕێی به‌ر فراوان بوونی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ ده‌کرێت له‌ناوچه‌که‌دا.هه‌ندێ ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تی کوردی که ‌له ‌ناوه‌وه ‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانن هه‌ستان به‌ کردنه‌وه‌ی گروپێک به‌ناوی (ڕاپه‌ڕین بۆ کوردستان Raparin Bo Kurdistan) له‌ پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک که‌ تیایدا داوای ڕاپه‌ڕینی گه‌وره‌ ده‌که‌ن له‌ کوردستانی گه‌وره‌.له‌په‌یوه‌ندیه‌ک له‌گه‌ڵ فاتمه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی که ‌یه‌کێکه‌ له‌ دامه‌زرێنانی ئه‌م گروپه‌ ووتی،سه‌ره‌تای بیرۆکه‌ی درووست کردنی ئه‌م گرووپه‌ هی چه‌ند هاوڕێیه‌ک بوو بۆیه‌ به‌باشمان زانی که‌ ئێمه‌ش وه‌ک ووڵاتانی دیکه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێ بکه‌ین .ئێمه‌ ئاوات و ئامانجمان ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ریه‌ بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و پشگیری کردنمانه‌ له‌ خه‌ڵکی ئازادی خوازوو سته‌ملێکراوی کوردستان وه‌ جێگه‌ی دڵخۆشییه‌ که‌سانێکی باش پشگیریان لێکردووین که‌ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا گه‌شتۆته‌ نزیکه‌ی ۳۰۰ ئه‌ندامی گرووپ .

بریتانیا
ئه‌مه‌ش لینکی گروپه‌که‌یه‌ له‌ فه‌یسبووک
 
http://www.facebook.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە