سهردار پشدهری: کاک ئاشتی هەورامی چاوبەستێکی باشە، نەوت نەوتە، رەش بێت یان سپى، کاک ئاشتی هەورامی هەموو جۆرەکانی نەوتی بەقاچاخ بەڕێ کرد
Friday, 11/02/2011, 12:00
کوردستانپۆست: لهسهر داوای سازدهری دیمانهکه ، لای خۆمان بڵاومان کردهوه.بۆچی سهركردایهتی كورد له بهرامبهر تهنیا دانی كرێی گرێبهستیه نهوتیهكان لهلایهن بهغدا ئامادهیه ههر تهنازوولێك بكات؟ نهینی ئهو ههموو تهنازوولاتانه ؟ كۆمپانیا نهوتیهكان له كوردستان هیچ بهرپرسانی كوردن یان بیانین؟ ستراتیجی نهوت له كورسدتانه تا چهند تهندروسته؟
بۆ وهلامی ئهو پرسیارانهو چهندین پرسیاری تری سهردار پشدهری شارهزا له نهوت لهوهڵامی ستاندهردا بهمشێوهیه كهوته گۆ:
ستاندهر: له نوسینهکان و کتێبهکانت خۆت به یهکهم ناساندووه که نهوتت له کوردستان دۆزیوهتهوه، ئهگهر بکرێت به کورتی باسی بکهیسهردار پشدهری: مێژوی نەوتی کوردستان لەبەر دەستی کوردو کتێبخانە نەوتیەکانی دنیادا هەیە، پێش من هیچ کوردێک بەهیچ شێوەیەک ناوی نەوتی کوردستانی نەهیناوەو پڕۆژەیەکی زانستیانەی دروست نەکردوە کە ببێتە هۆی سەرنج راکێشانی کۆمپانیا نەوتیەکان و سیاسەتمەدارانی دنیا بۆ ئاوڕدانەوە لەنەوتی کوردستان بۆ کورد، تاکو ئێمە لەناوەراستی هەشتاکاندا پڕۆژەیەکمان بۆ نەوتی کوردستان دروست کردو لە سەردمی کۆڕەوەکەی ١٩٩١ دا کە بارودۆخی سیاسی نێونەتەوەیی بەبەرژەوەندی کورد دەسوڕا، پڕۆژەکەمان لەناو نەتەوەیەکگرتوەکان ئاشکرا کردو پشتیوانی نێونەتەوەیمان بۆ وەرگرت، لەگەڵ ئەوەشدا کە بەرەی کوردستانی رێگری دەکرد لە کارەکانمان، بەڵام بە هاوکاری هەندێ کوردی دڵسۆزو ئەندازیارانی کوردو بێگانە، بە پاچ و خاکەناز بیرە نەوتیەکانمان کردەوەو نەوتمان دەرهێناو وشەی (KURD OIL) نەوتی کوردمان لەسەر خاکی کوردستان نوسی و ئاگرمان تێبەردا، هەوڵەکانی ئێمە داگیرکەرەکانی کوردستانیان ترساندو بە پیلانێکیان دادەنا بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ، هەر یەکەی بەشێوەیەک لەرێگای حیزبە کوردیەکانەوە کەوتەکار بۆ دەستبەستنی ئێمەو دوورخستنەوەمان لە وڵات.
ستاندهر چۆن ئهوکات نهتانتوانی نهوتی کوردستان به کۆمپانیاکانی جیهان بناسێنن ؟ ئایا ڕێگرهکتان ههبوو بۆ پرۆژه ؟سهردار پشدهری: ئەو کاتە ئێمە بەهۆی ئەو نامەی نەتەوە یەکگرتوەکانەوەو هەوڵ و کۆششی خۆمان لەگەڵ هەندێ ئەندازیاری کوردو بێگانە کە نەوتەکەمان دەرهێنا، نەوتی کوردستانمان بەدنیا ناساندو چەند کۆمپانیایەکی نەوتی ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ دەرهێنان و بەبازار گەیاندنی نەوتی کوردستان، بەتایبەتی کۆمپانیای ئۆکسدەنتەڵی نەوتی ئەمەریکی کە یەکێکە لە دەهەمین کۆمپانیای گەورەی نەوتی جیهانی و نوێنەری خۆی لەگەڵ ناردین بۆ کوردستان لەگەڵ چەند رۆژنامەوانێکی بیانی و دوای گەشت و گوزار بەناو شارو دیهات و کانگا نەوتیەکاندا، سەناریۆیەکی نەوت دەرهێنانیشمان لەبەر دەم رۆژنامەوانان دروست کرد.
ستاندهر: سهرنجت چییه لهسهر وهزارهتی سامانه سروشتییهكانو وهزیرهكهی ؟وەڵام: ئێمە شتێک شک نابەین بەناوی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، یان کۆشکێک شک نابەین لەسەری نوسرابێ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، کەسێک دەبینین لەسەر تەلەفزوێن وەک دەڵاڵێکی نەوتی کە ناویان ناوە وەزیری سامانە سروشتیەکان و ناوی کاک ئاشتی هەورامیە، ئەو برادەرە دوای گەندەڵیەکی زۆر لە داهاتی نەوتی کوردستا ن، رەورەوەی نەوتی کوردستانی بەرەو هەڵدێر بردو لە کۆتایدا بردیەوە بۆ بەغدا، بێجگە لە داهات و فرۆشتنی نەوتی قاچاخ، وەک خۆی لە پەرلەمان ئاشکرای کرد، پێنج هەزار ملوێن دۆلاری وەک شیرینی لە کۆمپانیا نەوتیەکان وەرگرتوە بەدەیان ملوێن دۆلاری بۆخۆی بەلاناوەو خانوێکی لە بەریتانیا بە حەوت ملوێن دۆلار لێ کڕی و تاکو ئێستاش حساباتێکی راستەقینەی نیشانی پەرلەمان و گەلی کورد نەداوە. http://www.dailymail.co.uk
ستاندهر: لهناو سامانه سروشتهکان ماوهیهکه دهڵێن ئهو بهخششهی که پێمان دراوه پێنج ملیون دۆلاره نهک نەک پێنج هەزار ملوێن دۆلار؟ وه ئهو ڤێلایهی ئاشتی ههورامی کهباست کرد ئایا ئهویش بهخششه یان موڵکی ههورامیه ؟سهردار پشدهری: پێنج ملوێنی چێ ؟ پێنج ملیار دۆلارە، کەدەکاتە پێنج هەزار ملوێن دۆلار، تەنها کۆمپانیا کۆریەکان نزیکەی دوو هەزارملوێن دۆلاریان داوە.
کاک ئاشتی هەورامی بۆخۆی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا ددانی بەوەدا نا کە پێنج بلوێن و چەند سەد ملوێنێکیان لە کۆمپانیاکان وەرگرتوە، ئەو دانیشتنەی پەرلەمانیش لە تەلەفزوینەکان بڵاو کرایەوە، کاک ئاشتی ناتوانێ حاشا لەو راستیە بکات، هەر بۆخۆشی بەرپرسی وەرگرتنی ئەو پێنج هەزار ملوێن دۆلارە بووە، چەند حسابێکی بانکی جیا جیای لە وڵاتان کردۆتەوەو پارەکەی خستونەتە ناو، یەکێک لە حساباتە بانکیەکە لە لەندەن بووە.
بەپێی نوسینی رۆژنامە ئینگلیزیەکەی دەیلی مێڵی لەندەن (dailymail)، ئەو پارەیەی لەو حسابەی لەندەنی داناوە و بە ساڵێک (13million) سێزدە ملوێن پاوەندی قازانج کردوە، کە لەو سەردەمەدا پاوەند بەرز بوو دەیکردە نزیکەی بیست و پێنج ملوێن دۆلار، کاک ئاشتی هەورامی ئەو پارەی قازانجەی بۆخی هەڵگرتوەو لەو پارەیە ئەو خانوەی کریوە بە (4 million) چوار ملوێن پاوەند کە دەیکردە زیاتر لە حەوت ملوێن دۆللار، خانوەکە مڵکی شەخسی خۆیەتی.
ئێمە لە سەرەتای مانگی چواری ٢٠١٠ دا بابەتێکمان لەسەر نوسی و لە زوربەی سایتەکاند بڵاوکریەوە، نە بۆخۆی و نە حیزبەکەی و نە دەوڵەتەکەی هیچ وەڵامیان نەبوو، بەڵگەش لەوە بەهێز تر نابێت، سەیری ئەو لینکە بکەن
http://www.dailymail.co.uk/news/article-1261305/Iraqis-inquiry-Blair-Korean-tycoon-Oil-Minister-probed-corruption-claims.htmlستاندهر: زۆرجار له لێدوانهكانیدا ئاشتی ههورامی دهڵێت ئێمه نهوتی ڕهشمان نهناردۆته دهرهوه بهڵكو نهوتی سپیمان ناردۆته دهرهوه ئهوه لێدوانێكی خافڵ كوژی و ههڵخهڵاتاندن نییه، لات وانیه كه پالاوگهی وا له كوردستاندا بهوشێوه ههبێت ههموو پێكهاتهكانی نهوت لێكجیابكاتهوه؟سهردار پشدهری: کاک ئاشتی هەورامی چاوبەستێکی باشە، نەوت نەوتە، رەش بێت یان سپێ، پاشماوە بێت یان زیادە، کاک ئاشتی هەورامی هەموو جۆرەکانی نەوتی بەقاچاخ بەڕێ کردوە، بگرە لەو بەشە نەوت و بەنزینەی کە لەبەغداوە بۆ ئەو سێ پارێزگایەی خواروی کوردستان هاتوە، لە ئەویشی بەقاچاخ بەرێ کردوە، ئەو قسە تێکەڵ پێکەڵانە بۆ چاوبەستنی گەلی کورد دەکات، بەغداو کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ئاگاداری هەموو شتێکن.
ئەوانەی لە کوردستان کە پێیان دەگوترێ پاڵاوتخانانە، ئەوە پاڵاوتخانە نین، ئەوانە مەنجەڵی کوڵاندنی نەوتی رەشن، هەموو کەس دەتوانێ بۆخۆی لەو شێوە مەنجەڵانە دروست بکات (تانکەرێکی ئاو یان نەوت بهێنەو بە بەرزیەوە دایبنێ، چوار کونی تێبکە، یەکیان لە ژێرەوە، یەکیان لە یەک مەتری لای خوارە، یەکیان لە ناوەراست، یەکیان لە خوار یەکمەتری سەرەوە)، نەوتی رەش بکەرە تانکەرەکەو ئاگر لەژێری بکەرەوە، کەنەوتە رەشەکە گەرمداهات و کوڵی، لە بەلوعەکەی سەرەوە بەنزینێکی خراپ دێتە دەر، لە بەلوعەکەی ناوەراست نەوتێکی سپی خراپ دێتە دەر، لەبەلوعەکەی خوارەوە گازۆیلێکی خراپ دێتە دەرەوە، ئەوەی ژێرەوەش وەک قیر لەخوارەوە دێتە دەرو پێی دەگوترێ پاشماوە.
پاڵاوتخانەکانی کوردستان هەموویان لەسەر ئەو شێوە دروست کراون و هەندێکیان زیاتر لە ١٠ تەنکەریان داناوە، ئەگەر یاساو دەسەڵاتێکی یاسایی لە ئارا دابێت، هیچ یاسایەک رێگا بەو پاڵاوتخانانە نادات چونکە ژینگە پیس دەکات.
ستاندهر: دهستهڵاتی كوردی و سهركردایهتی ڕهزامهندییان لهسهر ناردنی 100 ههزار بهرمیل نهوت له ڕۆژێكدا دهربڕی كه داهاتهكهی دهچێته بهغدا، لات وانیه ئهو ڕیژه بهرزه كاریگهریهكی زۆر نهرێی لهسهر یهدهگی نهوت له كوردستاندا دهبێت، بۆ سهركردایهتی كورد بهوه ڕازیبووه؟سهردار پشدهری: یەکێک لە رەخنەو هەڵوێستە تۆندەکانی ئێمە لەبەرانبەر سیاسەتی چەوتی نەوتی دەسەڵات ئەوەیە، کە ئەوان کارێکیان کردوە پێش ئەوەی کە کورد خێر لەنەوتی خۆی ببینێ، بۆخۆیان و دەسەڵاتی بەغدا خێر لەنەوتەکە دەبینن، دەسەڵاتی بەغدا لە سەرەتای دروستبوونی عێراقەوە تاکو ئێستا زیاتر لە بیست هەزار ملوێن بەرمیل نەوتی کوردی لەناوچە نەوتاویەکانی موسڵ و کەرکوک و خانەقین دزیوە، لەسایەی دەسەڵاتی کوردیشەوە وا رۆژی سەدهەزار بەرمیلی تریش دەبات بۆ ئاوەدان کرنەوەی کەربەلاو نەجەف و کوێت، دڵنیام لەوەی بەوەشەوە ناوەستن، رێژەی نەوت ناردنەکە بۆ بەغدا دوای چەند مانگێکی تر بەرەو بەرز بوون دەروات تا دەگاتە ملوێنێک بەرمیل لەرۆژێکدا، بێشک رۆژ بە رۆژ نەوتی کوردستان بەرەو کەمی دەروات.
ستاندهر: د. بهرههم و د. ئاشتی ههورامی ناردنه دهرهوهی 100 ههزار بهمیل نهوتی ڕۆژانه لهبهرامبهر بهرزكردنهوهی بودجهی ههرێم بۆ 17% به كارێكی سهركهوتوو دهزانن تۆ بڕوات چۆنه؟سهردار پشدهری : پەندێکی پێشینان هەیەو دەڵێ (وەی لە ..نێ و وەی لە دۆشاوی)، کاک ئاشتی هەورامی لەمامەڵەی نەوتی کوردستان لەگەڵ بەغدا وەک ئەو دۆشاو فرۆشەی لێهات وتیان جارێک پیاوێکی دیهاتی دوو کوندە دۆشاوی لە کەرێک بار کردو هێنای بۆ شار بۆ فرۆشتن، لەدەرەوی شار توشی پیاوێکی زۆر زان هات، پیاوەکە لێی پرسی ئەوە چیە پێتە، ووتی دۆشاوەو دەیبەم بۆ فرۆشتن، ئەویش وتی من کڕیارم، دەمی ئەو کوندەم بۆ بکەوە با تامی بکەم، ئەگەر باش بوو لێت دەکڕم، دۆشاو فرۆشەکەش دەمی کوندەیەکی بۆ کردەوەو پیاوە زۆرزانەکە پەنجەیەکی لە دۆشاوەکە داو تامی کردو وتی دۆشاوێکی باشە، بێنە من سەری ئەو کوندە دەگرم و تۆش سەری کوندەکەی ترم بۆ بکەوە با تامی ئەویش بکەم، دۆشاو فرۆش بەقسەی کردو سەری کوندەی یەکەمی دایە دەست پیاوە زۆرزانەکە، سەری کوندەی دووهەمی بۆ کردەوە، پیاوە زۆر زانەکەش وتی بە دەستێکت سەری کوندەکەم لێوەربگرە تاکو دێمە ئەولا تامی کوندەکەی تریش دەکەم، بەم شێوەیە دۆشاو فرۆشەکە هەردووک دەستی گیرا بە گرتنی سەری هەردووک کوندەکانەوە، پیاوە زۆر زانەکە چۆ دواوەی دۆشاو فرۆش و خۆی لەگەڵ دۆشاو فرۆش جوت کردو خەریکی کردنەوەی دۆخینی دۆشاو فرۆشەکە بوو، دۆشاو فرۆشیش هەردوو دەستی گیرابوو بە کوندەی دۆشاوەکانەوە، نەیدەزانی نە پارێزگاری دواوەی بکات یان پارێزگاری دۆشاوەکە بکات، ئەگەر دەستی لە کوندەکە بەر بدابایە، دۆشاوەکە دەرژاو بە باخەڵی بەتاڵ دەگەرایەوە، ئەگەر دەستیشی لە دۆشاوەکە هەڵنەگرتبایە، پیاوە زۆرزانەکە لە دواوە تینی بۆ هانیبوو، بۆیە گۆتراوە (وەی لە ..نێ و وەی لە دۆشاوی).
دەسەڵاتی بەغدا لە سەرەتای مانگی شەشی ٢٠٠٩ دا دەمی کوندەی یەکەمی دۆشاوەکەی بەکاک ئاشتی هەورامی کردەو، لەژێر ناوی نەوت بەرێکردن دا، کاک ئاشتێش مام جەلال و کاک مەسعودی فریوداو لە ئاهەنگێکدا لەهەولێر بە شادیەوە کلیلێکی نەوتی پێ بادان کە لە دوارۆژدا پەشیمانی بەدواوە بوو. بۆ جاری دووهەم، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١١ دا، دەسەڵاتی بەغدا سەری کوندە دۆشاوی دووهەمی بە کاک ئاشتی هەورامی کردەوە هەردوو دەستی کاک ئاشتی بە سەری کوندەکانەوە گیرۆدە کردو ئەمجار لای دواوەی لەکاک ئاشتی گرت و ووتی ئەگەر دەست لەسەری کوندەکان بەر نەدەی، ئەوا لە ١٧% کە کەم دەکەمەوە، کاک ئاشتیش لە ترسی کەمکردنەوەی ١٧% کە دەستی لە سەری کوندەکان بەرداو دۆشاو بۆ بەغداو کابرای زۆرزان هەڵرژا، ئێستا با جەلال تاڵەبانی، مەسعود بارزانی، کاک نێچیر، کاک بەرهەم، کاک ئاشتی هەورامی و بەشدارانی ئاهەنگی نەوت بەرێکردنەکە، وەڵامی مێژوو بدەنەوە کە چۆن نەوتی کوردستانیان پێشکەش بە بەغدا کردەوە. قومارچی قەت خۆی بە دۆڕاو نازانی، کاک ئاشتی و کاک بەرهەمیش لە قوتابخانەی پڕ کارەساتی ئەو دوو حیزبەدا دا پەروەردە بوون و بە ئاغا بەڵێ ئەو کورسیەیان دەست کەوتوە، من ئەوە بە کارەساتی نەزانی و مل شۆڕ کردن دەزانم کە دەسەڵاتێک رێگا لە بەکوردی کردنەوەی نەوتی کوردستان بگرێ بەدەستی خۆی نەوتەکە دەربهێنێ و چاڵگە نەوتیەکان بەتاڵ و ژینگەی کوردستان پیس بکات، بە تەنکەری خۆی بیبا بۆ دوژمنی کورد بەبێ هیچ دەستکەوتێک و خۆشی بە سەرکەوتوو بزانێ !!!!!!، ئێمە لە کاتی خۆیدا هەڵەکانمان ئاشکرا کردو قسەکانیشمان هاتە دی.
http://kurdonya.com/view.php?id=1197ستاندهر: سڕی ڕازیبوونی سهركردایهتی كورد لهبهرامبهر ناردنه دهرهوهی ئهو نهوته چییه؟سهردار پشدهری: سڕی ئەو رازیبوونە ئەوەیە، رێگا گرتن لە پڕۆژەکەی ئێمەو گەندەڵیەکانی دەسەڵات، وای لە ئەمەریکا کردوە کە پشتیوانی لە بەغدا بکات لە هەموو سیاسەتێکی نەوتی عێراقی، کاتێک بەغداش بۆی دەرکەوت کە دەسەڵاتی کوردی پشتیوانی ئەمەریکای لەدەست داوە، لە دەسەڵاتی کوردی بێمنەت بوو و وتی یان نەوتەکە بنێرە، یان بەقەدەر نرخی ئەو نەوتە پارە لە ١٧% دەبڕم، ئەوانیش هیچیان بۆ نەکراو ناچار شانیان دادا بۆ بەغدا.
ستاندهر: بۆ سهركردایهتی ئهو ههموو تهنازووله بۆ نهوت دهكات لهبهرامبهر تهنیا دانی كرێی گرێبهستیه نهوتیهكان؟سهردار پشدهری: یەکەم: ئیمە پێمان وایە وەک جاری یەکەم لە سەرەتای مانگی شەشی ٢٠٠٩ دا، بەغدا نەوتەکەشیان لێوەردەگرێت و یەک دۆلاریش ناداتە کۆمپانیاکان.
دووهەم، بۆخۆیان هاوبەشن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتیانە، بەپارەی گەلی کورد ٥٠% هەموو ئەو کۆمپانیا نەوتیە بچوکانەیان لەسەر ناوی خۆیان و کەسوکاریان کریوە، ئەگەر دەوڵەتی عێراقی کرێی ئەو کۆمپانیایانە بدات، ئەوا نیوەی ئەو کرێیە دەچێتە باخەڵی بەرپرسەکانەوە.
سێهەم: جیاوازی لەنێوان هەستی نەتەوەی من و باخەڵ پەرست ئەوان لەوەدا دەردەکەوێ کە ئەوان گەندە خۆرن و منیش سەربەرزی خۆم و نەتەوەکەم دەپارێزم . ئەمەریکیەکان بە منیان ووت: ئیمە ئەو کۆمپانیایانە دەردەکەین کە دەستیان بەسەر بیرەکانی شیواشۆکی نزیک کۆیە داگرتوە کە تۆ دەستکاریت کردبوون، بە بەغدامان ووتوە دەبێ پەیمانی ئەو نەوتە بدرێتە سەردار پشدەری چونکە ئەو یەکەمجار بیرەکانی کردبۆوە، کۆمپانیا تورکیەکەیان لەوێ دەرکردو داوایان لە من کرد کە داوایەک بنوسم بۆ بۆ وەزارەتی نەوتی عێراقی بۆ ئەوەی پەیمانی نەوتەکەی شیواشۆک بدەنەوە بە من، منیش ئامادە نەبووم سەری خۆم و نەتەوەکەم شۆڕ بکەم، داوا لە بەغدا بکەم کە رێگام بدات نەوتی کورد بۆ بەغدا دەربهێنم.
ستاندهر: ڕیگهدانی كۆمپانیا بێگانهكان كه به ئارهزووی خۆیان بهدوای نهوتدا دهگهڕێن له كوردستان كاریگهری خراپی لهسهر پاشهڕۆژی كوردستان نابێت بهتایبهتی لهڕوی سهربهخۆیبوونهوه؟سهردار پشدهری: نا من پێم وا نیە گەڕانی کۆمپانیا نەوتیەکان بەدوا نەوتدا کاریگەری خراپی لەسەر دوارۆژی کوردستان هەبێت، بە پێچەوانەوە با کۆمپانیاکان بۆخۆیان شاهیدی بدەن و هەموو دنیا بزانێت کە کوردستان دەوڵەمەندترین ناوچەی نەوتی جیهانە.
ستاندهر: ههواڵێک ههیه که ۵% داهاتی نهوتی کوردستان دهدرێته ووڵاتی کوێت ئهمه له کوێدا خۆی بهکێشهی کورد دهبهستێتهوه؟ کێ لهمه بهر پرسیاره؟سهردار پشدهری: بەڵی ئەو هەواڵە راستە کە پێنج دەرسەدی%5 داهاتی نەوتەکە وەک ئەتک کردنی دەسەڵاتی کوردی دەدرێتە کوێت، بەغدا دەیتوانی ئەوە نەڵێ، چونکە داهاتی نەوتەکەی کوردستان دەرواتە خەزێنەی بەغداوە، تێکەڵ بە تێکڕای داهاتی عێراق دەبێت و لەداهاتی عێراقیش سەرانەی شەڕی کوێت دەدرێتە کوێتیەکان، بەڵام بەغدا بۆ ئەزیەت دانی دڵی کورد ئە قسەیە دەکات، چونکە کاک مەسعودو مام جەلال لە سەردانەکانیان بۆ کوێت، بە کوێتیەکانیان گوتبوو ئەگەر یارمەتمان بدن لە بەرێکردنی نەوت، ئێمەش بەشدار دەبین لە ئاوەدان کردنەوەی کوێت، ئەو هەڵوێستە دەسەڵاتی بەغدای دڵگران کردو ئەنجامەکەی بوو ئەوە کە دەبێ لە داهاتوشدا کورد ئەو %٥ بداتە کوێت.
ستاندهر: ئهگهر ئهو نهوتهی ئێستا ئهگهر بهشێوهیهکی شهفاف بهکاربهێنرێت جیاوازی چی دهبێت لهگهڵ ئێستادا ؟سهردار پشدهری: نەوت نەوتی کورد نەما، کردیانەوە بە نەوتی عێراق، شفاف یان نا شفاف پەیوەندی بە نەوتی هەموو عێراقەوەیە، ئەگەر لەسەرەتادا بەویژدان و شەفافەوە کاریان بکردبایە، تەنها بەو پێنج هەزار ملوێن دۆلارەی کە وەک شیرینی لەو کۆمپانیا نەوتیانەیان وەرگرتبوو، دەیانتوانی زۆر بەباشی کوردستان ئاوەدان بکەنەوە.
ستاندهر: پێتوایه لایهنه ئۆپۆزسیۆنهكان كاریی باشیان لهبواری ئاشكراكردنی گهندهڵی نهوتدا كردووه؟سهردار پشدهری: بەڵێ لایەنە ئۆپۆزیۆنەکان کارێکی باشیان کردوە لە ئاشکرا کردنی گەندەڵی نەوت، بەڵام کەمیان کرد، دەیانتوانی رێگاکان ببەستن و نەهێڵن یەک تانکەر نەوت بەقاچاخ بروات، چونکە دوای ئاشکرا کردنیش تاکو ئێستا نەوت هەر دەروات.
ستاندهر: زۆرینهی یهدهگی نهوت له كوردستاندا كهوتۆته كوێ؟
سهردار پشدهری: ژێر کوردستانی گەورە لە تەنگەی هورمزەوە بۆ دەریای قەزوێن، بۆ دەریای رەش، بۆ دەریای ناوەراست، بۆ نیوەی سوریاو نیوەی عێراق، هەر هەمووی دەریای نەوت و گازە، کیلۆمەترێکی بەتاڵی تێدا نیە.
ستاندهر: دوا سهرنجت چییه لهبارهی نهوتی كوردستانهوه ؟سهردار پشدهری: تا سەرکردایەتی پارتی و یەکیتی بەرێوەبەری وڵات بن، کورد نابێتە خاوەن نەوت و گازی خۆی، بۆخۆیان هیچیان لەدەست نایەت و رێگاش نادەن کەس کاری تێدا بکات . ئێمە لەدەرەوە بەردوام کار بۆ بەرەوپێش بردنی پڕۆژەکە دەکەین و قەوارەی پڕۆژەکەمان گەورەتر کردوە بۆ کوردستانی گەورەو بێ ئومیدیش نیین، پێمان وایە پڕۆژەکەمان سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت و دەبێتە بنیاتنەری دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، ئەو هیواو ئاواتەش رۆژ بە رۆژ گەنجترم دەکاتەوەو هێزۆ توانای زیاترم بۆ دروست دەکات.
بریتانیا
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست