کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم

Friday, 07/01/2011, 12:00


بەرێزان لایەنە پیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 2/1/2011 لە سەر رێگای هەولێر كسنزان ئۆتۆمبیلی پۆلیس كە ژمارەی پۆلیسی لێكردبووە ژمارەیەكی علوجی پێوەیە تووشی پێكدادان هات لە گەڵ ئۆتۆمبیلێكی هاولاتیەكی سبیلی كەم دەرامەت كە ئۆتۆمبیلەكەی پۆلیس تایبەتە بە بنكەی پۆلیسی پیرزین ، ئەو كەسەی كە ئۆتۆمبیلەكەی پۆلیسی پێ بوو ناوی /نقیب هێمن مام خولە/یە مدیری بنكەی پۆلیسی پیرزینە لە كاتی پێكدادانەكە دا ژنێكی لەش فرۆشی پێ بوو ناو براویش نقیب هێمن هۆشی لە خۆی نەبوو مادەی كحولی خواردبوو ،

بەرێزان و وەزیری ناوخۆ لێرە دا من تەنها مەبەستم ئەوەیە لە كاتی پێكدادانەكە دا ناو براو نقیب هێمن بە شێواوی هاتە خوارەوە لە سەیارەكەدا چەند ئۆتۆمبیلی راگرت جنێوی بە خەڵكی سەر شەقامەكە دەدا هەر دەیویست ئەو ئافرەتەی لەگەلى دایە دەربازى بكات .

بەرێزم وەزیری ناوخۆ پاشن من هەڵسام بە بەدوا داچوون بۆ كێشەكە پێیان گووتم ناو براو نقیب هێمن ئیشەكەی چارەسەر كردووە دەیهەوێت رووداوەكە بكاتە كاتی دەوام .من ئەو پرسیارە لە جەنابت دەكەم ئەگەر نقیب هێمن دزەیی لە ئەرك داببوبێت بۆ بە كراس و پانترۆن بووە ئەی ئەو ئافرەتە چی بوو لەگەڵی.

وەزیری ناوخۆ تا كەی ئەو نا یەكسانیە تا كەی غدر كردن لە هەژاران ئەگەر مندالى هەژاری ئەم كارەی كردبایە كێ لەسەری بە جواب دەهات بە خوا بە هەموو حكومەت سزاتان دەدا،بەلام نازانم عدالەتی جەنابت چەندە وە تۆ چەند ئاگاداری ئەم كێشەی

وەزیری ناوخۆ دەتوانن بچن لە هاوولاتیان و رێكخراوە حزبیەكانی پیرزین پرسیار بكەن بزانن نقیب هێمن چ دزێك و چ گەندەڵەكە رۆژرانە ئۆتۆمبیلی پۆلیس وەكو ئۆتۆمبیلی گوندەكان ماست و مەڕ و بزن و........ تێدایە،بۆ مالەكەیی دەباتەوە وە پارە لە هەرچی مراجع هەیە وەر دەگرێت،وە لەناوخەڵكیش وا باوە دەڵێن (پارتی) لێرەی داناوە تاكو خۆی دەولەمەند بكاتن،ئەمەش ناوچە و رێكخراو زۆر لە دەمی خەلكەكە دەدەنەوە بەلام چاریشیان نیە. وە خەڵكی لەسەر ئەو نقیب هێمن و باوكی باش دەزانن چ بووەنە بەڵام لەلاى كێ قسەبكەن ئەمرۆ كەس گوێیان لێ ناگرێت بە حوكمی ئەو نا عدالیەتیەی كە لە هەرێم دێتە دیی.

لە دوا وەتەم دا وەزیری ناوخۆ ئەگەر بە دوا داچوونەكەی تووند نەكەن دڵنیاتان ئەكەمەوە كەسانێكی زۆر لە پارتی توورە دەبن و نارازی دەردەبرن دژی ئەو كورە اغایەی كە باوكی چاش بوو ئەویش مەبەستمان نقیب هێمن مامە خولە هیوادارم یاسا سەروەر بێت دوور بێت لە چاوپۆشی لە كورانی جاش و گەندە




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە