کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌فره‌ ت

Saturday, 26/02/2011, 12:00


نه‌فره‌ ت له‌ ســــــیاســــــه‌ت ، نه‌فره‌ ت له‌ دنیای ســــیاســــه‌ت ، نه‌فره‌ ت له‌ وه‌ی ســـــیاســــه‌ ت و دنیای ســــــیاســــــه‌ت و زانـســـــتی ســــیاســـــــه‌تی داهـــێنا ، نه‌فره‌ ت له‌و ســــیاســـــه‌ت پـیشـــــــــه‌و ســـــــیاســـــه‌ت بازا نه‌ی که‌ بناغه‌ی کـۆشـــــــکو ته‌لاری زه‌وق و خۆشــــــی خۆیان له‌ســـــه‌ر ئێــشـــــــو ئازارو کوێره‌وه‌ری خه‌لکانی تر بنیات ده‌نـێن و به‌ ئێســـــکو پروســــکو که‌للــــــــه‌ ســـــــه‌ری وا ن قه‌لا ئاســـا ده‌ یبه‌ن به‌ ئاســــمانا .
نه‌فره‌ ت له‌و بازرگانه‌ ســــیاســــیانه‌و ده‌لاله‌ ســـــیاســـــیانه‌ی که‌ بۆ درێژه‌دان و به‌رده‌وام بونی گر و ســـوری کۆنه‌ ئاســـــیاوی رزی و ژه‌ نگاوی چاوچنۆکی خۆیان هه‌ر خوێن و فرمێســــــکی خه‌لکی ده‌که‌ن به‌قوڕگیاو به‌ قوربانا .
نه‌فره‌ت له‌و ئایدیۆلۆجیاو تیۆریه‌ی که‌ کور له‌ باوک و هاوســـــه‌ر له‌ هاوســـــه‌ر و برا له‌ برا و هه‌ڤال و هاورێ له‌ یه‌ک ده‌کا . نه‌فره‌ت له‌و ئایدیۆلۆجیاو بیرو باوره‌ی که‌هه‌ل و ده‌رفه‌تی زێرین و بێ وێنه‌ بۆ جامباز و چه‌رچی دنیای ســــیاســــه‌ت به‌رپا ده‌کا و تا به‌ ماشـــای خۆی ســـه‌وداو مامه‌له‌ به‌ چاره‌ نوس و ژیانی خه‌لکه‌وه‌ بکا .
نه‌فره‌ت له‌و ئایدیۆلۆجیاو تیۆریه‌ ، له‌و ئاین و بیروباوره‌ی که‌ دادپه‌روه‌ری و یه‌کســـانی ، ئاشــــتی و ئارامی ، دلنیای و فراوانی ، خۆشــــه‌ویســـــتی و مرۆڤایه‌تی بۆ هه‌مو مرۆڤێک له‌ کۆمه‌لگا‌ دابین نه‌کا .
نه‌فره‌ ت ، نه‌فره ‌ت و نه‌فره‌ ت له‌ ســــیاســـه‌ت ، نه‌فره‌ ت له‌ راســتیا ئه‌وســـا له‌ چه‌وتیا ، نه‌فره‌ ت له‌و زانســـته‌ی که‌ هه‌میشــــه‌ وه‌ک چه‌کێکی کاریگه‌ر و کوشــنده‌و ترســـناك له‌ ده‌ســـتی نامرۆڤه‌کان دایه‌ بۆ تیرۆر و تۆقاندن ، بۆ کوشـــتن و بڕین ، بۆ وێران کردن و کاول کاریا .
نه‌فره‌ ت ، نه‌فره‌ ت ونه‌فره‌ ت له‌وگه‌مژه‌ ســـیاســـیه‌ی که‌ جلــه‌وی ســـیاســـه‌تی ده‌که‌وێته‌ ده‌ س نه‌ک هه‌ر خوی به‌ خوا ده‌زانێ ، به‌لکو خوی له‌ سه‌روی خواوه‌ش ده‌بینێ ، ئه‌و گه‌مژه‌ ســـیاســـیه‌ی شـــایســـته‌و شـــایانی ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ دوو گوێدرێژی له‌ ژێر ده‌ســا بێ ، گه‌ر گوێدرێژی ســــیاســـه‌ت نه‌بوایه‌ ، گوێدرێژی وا ، به‌درێژای ژیانی دوو گوێدرێژی به‌دی نه‌ده‌کرد به‌ چاوی خۆی له‌به‌ر ده‌رگای خۆیا .
نه‌فره‌ ت ، نه‌فره‌ ت و نه‌فره‌ ت له‌و کۆمه‌لگایه‌ی که‌ هه‌میشـــه‌ به‌ بیر و هۆش به‌ کار و کرده‌وه‌ هه‌ر خه‌ریکی ئاخور و ئالیکیه‌ ، نه‌فره‌ ت له‌و کۆملگایه‌ی چی له‌م ژیانه‌ پیرۆز و جوانه‌ ئه‌وه‌ی به‌لاوه‌ بێ نرخه‌و هیچه‌ ، چی ناشـــرین و هیچه‌ ئه‌وه‌ی به‌لاوه‌ پیرۆزو جوانه‌ .
نه‌فره‌ ت له‌و کۆمه‌لگا گــه‌مــژه‌یه‌ی که‌ چاو ده‌نوقێنی و کوێرانه‌ ، بێ بیر کردنه‌وه‌ و لێک دانه‌وه‌ دوای خه‌لکانێ ده‌که‌وێ بێ ئه‌وه‌ی بزانێ کێیه‌ و رێ و رچه‌له‌کی له‌ کوێه‌ و ، بی ئه‌وه‌ی بزانێ یا بپرســــێ بۆ کوێ ده‌رواو و بۆ کۆێ ده‌با ، ئایا به‌ ئاو به‌ ئاگر ، یا به‌ چ دار به‌چ به‌ردی داده‌دا ، یا توشــــی چ نه‌گــبه‌تی وچ کاره‌ســـات وچ ده‌رده‌ ســــه‌ری ده‌کا .
نه‌فره‌ ت وهه‌زار نه‌فره‌ ت له‌و کۆمه‌لگایه‌ی که‌ راســـتی لا چه‌وته‌ وچه‌وتیشــــی لا راســـت ، که‌ ســـپی لا ره‌شـــه‌و ره‌شــــیشـــی لا ســــپی، که‌ رێوی لا شـــێره‌و شـــێریشــــی لا رێوی . که‌ پێشـــــوله‌ی لا فیله‌ و فیلیشــــی لا پێشــــوله‌ .
نه‌فره‌ ت و هه‌زار نه‌فره‌ ت له‌و کۆمه‌لگایه‌ی که‌ هه‌ر له‌ کرێکارێکی ســاده‌ و پۆلیســـێکی تا ده‌گاته‌ وه‌زیر و گزیر و ده‌ســـت و پێوه‌ندی ســـه‌رۆك و ســــه‌رۆكکه‌ خۆشـــی ، هه‌ر هه‌موی ، هه‌ر خه‌ریکی قاچانه‌وه‌ ودزی و فزی و گه‌نده‌لی و راوه‌ روتن ، که‌چی به‌ پێشـــمه‌رگایه‌تی و خه‌بات و نیشــــتمان په‌روه‌ری به‌ خه‌لکی ده‌فرۆشـــنه‌وه‌ ، به‌ منه‌ته‌وه‌ وه‌ك گول به‌ ســه‌ریانا ده‌یکه‌ن به‌ بادا.
نه‌فره‌ ت ، نه‌فره‌ ت و هه‌زار نه‌فره‌ ت له‌و کۆمه‌لگایه‌ی که‌ مێژوێێکی پڕ له‌ ســـه‌روه‌ری و ســـه‌رفرازی نیه‌ ،
نه‌فره‌ ت ، نه‌فره‌ ت و هه‌زار نه‌فره‌ ت له‌و کۆمه‌لگایه‌ی که‌ مانای ئازادی ، مانای جوانی ، مانای مرۆڤایه‌تی ، مانای خۆشـــه‌ویســـتی ، مانای ولات ، مانای ژینگه‌ ، نازانێ و به‌ بیریشـــیا نایه‌ت چیه‌ .
نه‌فره‌ ت ، نه‌فره‌ ت و هه‌زار نه‌فره‌ ت له‌و کۆمه‌لگایه‌ی که‌ بۆ مێژوێێکی پڕ له‌ ســـــه‌روه‌ری ســـه‌رفرازی مێروله‌ و مۆرانه‌ له‌ کار نیه‌ ، له‌وکۆمه‌لگایه‌ی که‌ هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ مێژویی و زێرینیه‌کان ناقۆزێته‌وه‌ و له‌ ده‌ســی ده‌دا ، له‌و کۆمه‌لگایه‌ی که‌ دۆســــت و دوشـــمنه‌کانی لێکناکاته‌وه‌و نۆکه‌ر و ئه‌لقه‌ له‌ گویکانی دوشــــمنه‌کانی ریش ســـپی و ده‌م راســـتیه‌تی و باکیشـــی نیه‌ .
نه‌فره‌ ت ، نه‌فره‌ ت و هه‌زار نه‌فره‌ ت له‌و که‌ســـــه‌و له‌و کۆمه‌لگایه‌ی که‌ هه‌مو مافه‌کانی پێ شــــێل کراوه‌و که‌چی به‌بێ هیچ به‌رگریێك وبه‌بێ هیچ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ێێک ژینی ســـه‌ر شـــۆری و شـــــه‌رمه‌زاری ، ژینی دیلی و به‌ندیه‌تی قبول ده‌کا
نه‌فره‌ ت ، نه‌فره‌ ت و هه‌زار هه‌زار نه‌فره‌ ت له‌و که‌ســـــه‌ ی ، له‌ وخـه‌لـکــــه‌ ی، له‌و گه‌لــه‌ی که‌ ئازادی لێ زه‌وت کراوه‌ که‌چی وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌ بای دیبێ و نه‌ باران وه‌ک ئاژه‌ل بۆ خۆی هه‌ر کاوێژ ده‌کا .
25 / 02 / 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە