راگه‌یاندنێك له‌هه‌ڤاڵ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه
Thursday, 19/02/2009, 12:00
سه‌باره‌ت به دواگۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتیی، هه‌ڤاڵ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌م لێدوانه‌ی دا:
ماوه‌یه‌كه له‌ناو یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستاندا كۆمه‌ڵێك كێشه‌و بۆچوونی جیا به چاره‌نه‌كراوی كه‌ڵه‌كه بوون و ئه‌و راستیه‌ش ئه‌زانین كه كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و هه‌ڤاڵانی رێكخستن و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی په‌رۆشی ئه‌وه‌ن كه ئه‌و كێشانه به شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌و له قازانجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتیی چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌م روانگه‌یه‌وه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزم كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و به راوێژ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی، كۆمه‌ڵێك پیشنیازمان گه‌ڵاڵه كرد‌و پێشكه‌شی جه‌نابی مام جه‌لال-مان كرد بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه‌ی له ناو خودی یه‌كێتیی و له‌ناو به‌شه‌كه‌ی یه‌كێتیی له حكومه‌تی هه‌رێمدا هه‌ن.
پێشنیازه‌كانمان كه له پڕۆژه‌كه‌ی مام جه‌لال- ه‌وه بۆ چاكسازی هه‌نگاو ده‌نێت، بریتیه له 10 خاڵی سه‌ره‌كی.
له به خێرایی بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ره‌نجام و راسپارده‌ی كۆمیته پێكهێنراوه‌كان بۆ پێداچوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی ده‌ست پێ ئه‌كاو به خاڵی ده‌یه‌م كۆتایی دێ كه سه‌باره‌ت به بنبڕكردنی دیارده‌ی خزم خزمێنه‌و سپاردنی پۆست به خزمانی به‌رپرسه باڵاكان كۆتایی دێ.
دیاره جگه له‌و دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌و پێشنیازانه خاڵی تریشی له خۆ گرتووه كه په‌یوه‌ستن به پێداچوونه‌وه‌و گۆڕانكاری و چاككردنی كاروباری نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی له حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها له مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ندو هێزی پێشمه‌رگه‌و ئۆرگانه‌كانی تر‌و دابینكردنی شه‌فافیه‌ت له بواری دارایی و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی به‌رپرسان و كاراتركردنی ئۆرگانه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئۆرگانه‌كان به مه‌كته‌بی سیاسیشه‌وه، هه‌روا پێداچوونه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی بڕیاردان له‌ناو یه‌كێتیدا به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ.
هه‌روه‌ها پێشنازێكی سه‌ره‌كیش له پڕۆژه 10 خاڵییه‌كه‌دا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كادره دابڕاوه‌كانه كه به‌هۆی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتیی و سه‌رنجی ناچوون یه‌ك له یه‌كێتیی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه یان دوورخراونه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه پڕۆژه‌كه پێشنیازی میكانزمێك ئه‌كا بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه هه‌نگاوێكی پێویست و گرنگه بۆ ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری له ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا كه به‌هۆی هه‌ندێ دیارده‌ی نه‌گونجاوه‌وه دڕدۆنگی و بێ متمانه‌یی دروستكردووه، هه‌روا پڕۆژه‌كه ئه‌وه‌شی له خۆ گرتووه كه پێویسته باروگوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان-یش باشتر بكرێ.
ئه‌و پێشنیازانه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مام جه‌لال- ه‌وه په‌سه‌ند كران و هه‌ردوو جێگرانی سكرتێری گشتی راسپارد كه به‌هاوكاری و به‌شداری هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و به میكانزمێكی ورد بیانخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌م پێیه به‌پشتیوانی و رێنوێنی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و راوێژ‌و پێكه‌وه كاركردنی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، ئه‌توانین به خێرایی ئه‌و پێشنیازانه كه ده‌مێكه له‌ناو رێكخستنه‌كاندا باسیان لێوه ئه‌كرێ جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێزو كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه خۆشه‌ویسته‌كان، ئێوه‌ش و ئێمه‌ش ئه‌وه باش ئه‌زانین كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌ركێكی مێژوویی و به‌رپرسیارییه‌تیێكی مه‌زنی له ئه‌ستۆدایه، نه‌ك ته‌نها به‌رامبه‌ر به ناوخۆی یه‌كێتیی به‌ڵكو به‌رامبه‌ر به ئه‌زموون و خه‌ڵكی كوردستان و وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كان و ئاسووده‌یی به‌خشین به گیانی پاكی شه‌هیدان و به خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه ده‌بێ پرۆسه‌ی چاككردن ده‌ستبه‌جێ و به كرده‌وه ده‌ستپێبكه‌ین بۆ نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی و چاككردنی گوزه‌رانی هاووڵاتیان و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و زامنكردنی سه‌روه‌ری یاسا‌و ژیانی دیموكراسی.
بۆیه له‌م قۆناغه‌داو بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌بێ ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌كترو دڵنیاشین كه پشت به ئێوه‌و به گیانی دڵسۆزی و پێكه‌وه‌كاركردنی تیكۆشه‌ره‌كانی یه‌كێتیی و ئه‌زموونی تێكۆشه‌رێكی ره‌سه‌ن و دیاری وه‌ك كاك كۆسره‌ت، له‌م پرۆسه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو ئه‌بین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست