فەشەلى یەكەم لە كابینەكەى نێچیرڤان بارزانى دا
Sunday, 01/04/2012, 12:00
یەكێك لە بەدبەختیەكانى مرۆڤ ئەوەیە كە لە ئەزموونە تاڵەكانى رابردووى خۆى پەند وەرناگرێ ، لەو ئەندێشەیەدایە كە ئایندە لەبەر ئەوەى هێشتا نەهاتووە ، لە رابردوو چاكتر دەبێ .ئێمە لە كوردستانى ئازاد دا بەو گریمانەیە بیردەكەینەوە. بۆیە كابینەى حەوتەمى نێچیرڤان بارزانى لەلایەن هەناسە ساردانى ووڵاتەكەم بە تروسكایى نێو تارمایى و فریادڕەسى بارودۆخى ئەمرۆى كوردستان هەژماردەكرێت. لە كاتێكدا ئێمە ئەزموونى حوكمڕانى و ئیدارى سەرۆكى ئەوچەند مانگەى كابینەى حەوتەممان بەر لە ئێستا لەبەرچاو بووە، كە بوێرانە ببوە پاڵەوان و داهێنەرى هەندێك كردەوە كە ئەمڕۆ بە شایەتى خۆى ئەو حاڵەتانە بوونەتە دیاردە و تەنانەت (نەریت)یش. بەجۆرێك هەموو ئەو گەندەڵى و ناعەدالەتیەى ئەمرۆ لە كوردستان بوونەتە هۆى بێزارى خەڵكە بەش مەینەتەكەى پاشماوەى كارەكانى ئەو بەرێزە بووە.
ئێمە كە هەموومالن چاومان لەوەیە خودا رەحم بكات و دەستێك مابێت بۆ نۆژەنكردنەوەى بنیاتى ئیدارى و بەرێوەبردنى ئەو ووڵاتە ، دیسان نەمانتووانى گۆرانكاریەكى ریشەیى ببینین كاتێك زانرا كە دووبارە نێچیروان بارزانى كە خۆى بە فریاد رەسى نەهامەتیەكان دەناسێنێت هاتەوە مەیدان. لەیەكەم هەنگاوى زۆر وێران كەریشیدا هەستا بە گۆڕینى زۆرینەى وەزیرەكانى كابینەى شەشەم. لەكاتێك ئێمە هەموومان دەزانین كە ماوەى حوكمڕانى كابینەى حەوتەم زۆر كورتە و زۆربەى ئەو وەزیرانەى كە بۆ ئەو كابینەیە دەست نیشان كراون تەنانەت لە كارەكەى خۆیان سەردەرناكەن كە دووبارە شوێنەكانیان پێ چۆڵ دەكرێتەوە بۆ نەزانێكى دیكە.لەبەر ئەوەى یەكەم هەنگاوى كابینەى حەوتەم لە لایەن خەڵك و شارەزایانى بوارى ئیداریدا بە فەشەلێكى زۆر رۆن دەبینرێت بۆ كارەكانى بارزانى ، چونكە ئەوكارەى دەبێتە هۆى سەر لە نوێ هێنانە سەر كارى چەند مشەخۆرێك، كە هەموو هەنگاوە چاكسازیەكانیان دەبێتە راپێشكردن و بەرزكردنەوەى پلە و ئیمتیازاتى دۆست و خزم و ناسیاوەكانیان.ئەوە سەڕەڕاى بەهەردەردانى چەندین ملیۆن دۆلار لەبەرامبەر خانەنشین كردنى چەندین وەزیر بە موچەیەكى زۆر كە تەنیا چەند مانگێك هاتوونەتە سەركارەكانیان.ئەوە جگە لەوەى ئەوانەى پێش خۆشیان بە هەمان ئیمتیازاتەوە دەچنەوە ماڵەكانیان لە ئەوروپا و ئەمریكا.بۆیە یەكەم هەنگا و بە یەكەم فەشەڵى ئەو حكومەتە سەیر دەكرێت كە هەموو خەڵك چوەرێى چاكسازى لێدەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست