کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بودجە و باخچەكان

Monday, 29/03/2010, 12:00


پشتگیر كوردى نیوەى بودجەى هەرێم بۆ (باخچەكانى سلێمانى) سەرف دەكرێت !! بەڵام ؟؟ بۆ سەوزكردن نا ! بۆ گیرفان !!

بەرێزان زۆر دەمێكە شارى سلێمانى كەیفى بەوە بووە كە زۆرترین سەوزایى و باخچە لەناو شارى سلێمانى و دەوروو بەرى دروست بكات و هەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش بەرێوەبەرایەتی یەك دروست كراوە بەناوى (بەرێوەبەرایەتى باخچەكان) , كەلەئێستادا چەند كەسانێك بەرێوەى دەبەن كە لەكاتى رژێمى بەعسدا وەك ئێستایان لێپرسراو بوون و دەسەڵاتیان هەبووە !! ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەم بەرێزانە لەهەموو كات و سەردەمێكدا (كل فى كل) ن ! و گەر شتێكیشیان بەسەردابێت دەڵێن (وەختى خۆى ڕێكخستنە نهێنى یەكان بووین) !!

بەرێوەبەرى ئێستاى باخچەكان : كابرایەكى دووڕووە و هەر خەریكى پەتپەتێنە ئێستاش شوێنەكەیان پێ لەقكردووە بەڵام ئەم بەبۆنەى (ئاوەڵزاوایەكێ)وە ...كە كارمەندە لە تەلە فزیۆنى (خا ك) و نزیكە لە (هێرۆ) وە , چەندەها جار وستویەتى لە ڕێگەى ئەوەوە بگاتە لاى هێرۆ بۆ ئەوەى لە شوێنەكەى لانەبرێت , ئەم هەموو هەوڵەشى بۆ ئەوەیە كە لەو شوێنە لا نەبرێت لە بەرئەم هۆكارانە ى لاى خوارەوە :

1- خانوو یەكى 200 ە2 ى سێقاتى بە و مقاولانە كڕیوە كە كاریان كردووە لە باخچەكان .

2- باخچەیەكى لەناوچەى شارباژێر هەیە كە لەم ماوەیەى پێشودا لە لایەن چەند بەڵێندەرێكەوە بۆى كڕاوە و تەنانەت چاكردنى باخچەكەشى بە ئامێرى (باخچەكان) و بە ئاگادارى ڕاستەو خۆى لێپرسراوى ئەو بەڕێوە بەرایەتى یە بووە.... بۆراستى ئەم وتانەش بەڵگەمان پێیە بە(ڤیدیۆ) كە ئەگەر پێویست بكات بڵاوى ئەكەینەوە ...

3- چەندەها دیارى وەك (مۆبایل و جل و بەرگ و سەعات و گەلێ شتى دیكەش) كە چەند مقاولێك بۆیان كڕیوە , بۆزانیاریتان (بەشێكى زۆرى كۆدى مۆبایلەكان و وێنەكانیانمان لایە گە لە زنجیرەى داهاتوودا بڵاویان دەكەینەوە...

4- چەندەها جار بەناوى دروست كردنى (باخچەوە) لە بەردەم كۆمیتەو مەڵبەندەكانى یەكێتى , چوەتە ناو ئەو كۆمیتانەو (راپۆرتى یاوە لە كارمەندەكانى) گە گوایە ئیش بۆ لایەكانى دیكەى غەیرە یەكێتى ئەكەن.

5- لە جەژنى قوربانى ڕابووردودا , بەرێوە بەرى باخچەكان یەكێك لەو بەڵێندەرانەى كە لە فەرمانگەكەى دا كاردەكەن بۆماوەى (سێ ڕۆژ) لە شارى دهۆك ئوتێلى بۆ حیجز كراوە ئەمە لە گەڵ ئەوەى (چوار ملیۆن) دینارى دراوەتێ (بەدەستى) بۆ مەسرەفى ئەو سێ ڕۆژەى.

6- كارى چاكسازى و جوانكارى بلوارى (سلێمانى تاسلوجە) كە لە لایەن بەرێوەبەرى باخچەكانەوە كاتى خۆى جێ بەجێ كراوە ..پارەیەكى زۆرى تیادا سەرف كراوە كە لەلایەن ئەو بەرێوە بەرەوە سەرپەرشتى كراوە و لە ئێستاشدا بۆ داپۆشینى ئەو (گەندەڵییانەى لەو كارەدا كراوە) لە ئێستادا لە هەوڵى ئەوەدایە كە جارێكى تر كارەكە بدرێتەوە بە بەڵێندەر وەرى بگرێت و (بودجەى كەس و كارى ئەنفالكراوەكان ) كە بۆ جارێكى تر سەرف بكرێتەوە لە و كارەكەدا و پارەكەى بخورێتەوە .



بۆیە هاوڵاتیانى كوردستان ...... دڵسۆزان بە خاك و نیشتیمان ...... وەرن بابە هەموومان رێ لەم گەدەڵییانە بگرین ... باهەموومان خزمەتێك بگەیەنین بەشارەكەمان و وڵاتەكەمان...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە