رۆژهەلاتى ناوەراست ,ژانى پێش لەدایك بوون ..
Monday, 14/05/2012, 12:00
بــــــــــەشـــــــــــــى یــــــەكـــــــەم
رۆژهەلاتى ناوەراست یان هاوكێشە ئالۆزەكەى سەرزەوى ,ئەم شوینە ئەگەرچى تا ئێستا ناوچەیەكى تەواو سنور بۆ كێشراوو جوگرافیایى نیە بەڵام بەشێوەیەكى گشتى دەكرئ بڵێین رۆژهەلاتى ناوەراست باشورى رۆژ ئاوایى كیشوەرى ئاسیا و باكورى خۆرهەلاتى كیشوەرى ئەفریقیا دەگرێتەوە كەبەشوێنى گرێدانى جیهانى كۆن بەیەكەوە واتە پردى پەیوەندى نێوان هەرسئ كیشوەرى (ئاسیاو ئەوروپا وئەفریقیا)یە ..گرنگى هەلكەوتەى جوگرافى شوینەكە واى كردووە هەرلەكۆنەوە شوێنى چاوتێبڕینى هێزەگەورەكان جیهان بوبێت .ئەم ناوچەیە قۆناغ دوایى قۆناغ گرنگى زیادى كردووە دەبینیین هەرلە مێژووى پێش زاینەوە ململانێ رۆحانییەكان دەست پێدەكات , رۆژهەلاتى ناوەڕاست دەبێتە ناوەندى ململانێ ئاینیەكانە چونكە شوێنى سەرهەڵدانى سێ لەئاینە هەرەگەورە ئاسمانیەكانە بەمەش ناوچەكە لەقۆناغەكانى میژوویدا توندتریین ململانێ ى ئاینى بەخۆوە دییوە .لەدوایى ئەمەو لەسەردەمى نوێشدا دوایى دۆزیینەوەى پترۆلێكى زۆر لەناوچەكە جاریكى دى و زۆر چڕتر لەجاران ناوچەكە روبەڕووى لێشاوى داگیر كارى ووڵاتە زلێزەكان بوویەوە ئەمەش بەتایبەت دوایى بەرەو سەرەمەرگ رۆیشتنى ئیمپراتۆرییەتى عوسمانى كەئیدى دەسەلاتى زۆر بەهیز لەناوچەكەدا نەما ڕێگرى لەهاتن و داگیر كارى رۆژئاواییەكان بگرئ ئەمەش دوایى ئەوەى كە رۆژئاواییەكان قۆناغێكى زۆر باشى پێشكەوتنییان لەزەمینەى تەكنەلۆجییایى جەنگیدا بەدەست هێنا بوو وە سەرەڕایى ئەمەش ئیدى ئە وان بەفەلسەفەیەكى جیاوازتر و ستراتیژێكى نۆئ هاتبوونە مەیدان ,بەپێچەوانەى ناوچەكەوە كە هێشتا لە سەر شێوازى كۆنى جەنگى ململانێییان دەكرد ئەمەش واى كرد كە زۆر سانا تر لەجاران بتوانن دەست بەسەر تەواوى ناوچەكەدا بگرن و بەئارەزووى خۆیان هەلسوكەوت لەگەل گەلان و داهاتى سروشتى ناوچەكەدا بكەن وە دەبینیین هەرلەدوایى جەنگى جیهانى یەكەمەوە كەم كەم دەستییان كرد بەدابەشكردنی ناوچەكەدا بەتایبەتیش لەسەر بنەمایى دەرامەتە سروشتییەكانى ناوچەكە "پترۆڵ"...ئەمەو دوایى كۆتایى هەردوو جەنگى جیهانى و دروست بوونى هەندئ بزوتنەوەى رزگاریخوازى ناسیونالیستى ئیدى ووڵاتە زلهیزەكان بەسیاسەتێكى نوئ ى تر دەستیان كرد بەدروست كردنى چەند ووڵاتێكى بچووك بچوك كە سەرۆكى زۆربەى ئەو وڵاتانە پەروەردە كەرى خودى خۆییان بوو بەو پێییە بۆ زیاتر دواخستنى دروست بوونى دەوڵەتى پتەو و سەركردەى هەڵبژێردراوى خەڵك ئەو هەموو دیكتاتۆرە زەبەلاحەى ناوچەكەیان هێناییەبوون بەو پێییە ژانى ئەو سەردەمە كە ئەیویست دەسەلاتى راستى خەڵك بێت لەباربرا وە فاكتەرى سەرەكى ئەمەش خودى رۆژئاوایى لاف لێدەرى ئازادى ودیموكراسى بووە .ئێستاو دەیان ساڵى تریش ئەو دیكتاتۆرانەى كە رۆژئاوا دروستى كردوون خۆیان یان كاریگەرى خراپییان هەرلەناوچەكە دەمیێنئ .هەلبەتە ئەمەش بەویستى رۆژئاوا بووە كە ناوچەیەكى شەڵەقاو ناجێگیر لەناوچەكە بێنێتە بوون بۆ ئەوەى بتوانن بەئاسانى كۆنترۆڵ بكریێن و پترۆلى پێویستى خۆى بەنرخێكى زۆر كەم دەستكەوێت و بتوانێت ناوچەكەش بكاتە بازارى ساغ كردنەوەى كاڵاكانى بەتایبەت كاڵاجەنگییەكان كە نرخێكى خەیاڵى لەسەر دانراوە .ئێستا ش لەم سەردەمەو بەتایبەت دوایى تێپەربوونى چەند دەییەك بەسەر حكومڕانى دیكتاتۆرى ناوچەكە كە حكومێكى ئاگرین وداپڵۆسێنەر بوو ئیدى ترسى خەلكى لەهەیولاى دیكتاتۆر بەكۆتا هاتوو جامى ئارامى ئەوان پڕبوو بۆییە "بوعەزیز "بووە بەهانەى دەستپێكردى ئەو شۆڕشە گەورە یە ى , كەدوایى ئەو بەهەزاران بوعەزیز لە ئەو شۆرشانە سوتێنران .نارەزاییەكان زۆربەى وولاتانى عەرەبى گرتتەوە ناڕەزاییەك بەقەبارەییەكى ئێجگار گەورە كە رەنگە زۆربەى سەرانى رۆژئاوا بەخەیالیشیاندا نەدەهات وەهاناڕەزاى ودەرئەنجامێك بەلام ئەوەى لێرەدا مەبەستمەو پێمواییە پرسیارى جەوهەرى ئەم شۆڕشەیە , رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دوایى ئەم شۆڕشانە چۆن دەبێت ؟تێڕوانیینى ئەوان(ئەووڵاتانەى گۆڕانكارى حكومڕانى تێدا كراوەوە دەكرئ) بەرامبەر وڵاتانى رۆژئاوا بەهەمان دیدى دەسەڵاتانى پێشووى ناوچەكە دەبێت ؟كەوەكو دۆستێك و فریادڕەسێك وپەیامهێنەرى دیموكراسى وئاادى ؟یان تێڕوانینێكى ئیسلامیانەى قاعیدەى دوژمنكارانە بەرامبەر رۆژئاوا ؟ئەمە تەنها دیوى یەكەمى سكەكە دەبێت ئایا بەپێچەوانەوە تێڕوانینى رۆژئاواوا بۆ ئەم ووڵاتانە چۆن دەبێت ؟ئایا هەڵسوكەوت لەگەڵ پێشهاتتدا دەكەن یان خۆیان هەوڵدەدەن بۆ ئاراستەكردنى شتەكان ؟
رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دوایى ئەم شۆڕشانە چۆن دەبێت ؟
لێرەدا بەپێویستى دەزانم ئەم باسە دابەش بكەم بۆ دوو تەوەر
تەوەرى یەكەم :_
من پێم وایە ئەوەى تا ئێستا ڕویداوە لەناوچەكە شتێك نەبووە زۆر سەیرو جاوەڕوان نەكراوو بێت بەجۆریك لەجۆرەكان دەكرا تا ڕادەیەك پێشبینى بارودۆخێكى وەها بكرایە چونكە لەهەموو دونیا"فەرمانڕەواییەتى یكتاتۆرەكان چەند دەییەك تێپەڕ ناكات "و بەشێوەیەك كە چارەنوسى كۆتایى زۆربەى دیكتاتۆرەكان زۆر لەیەكەوە نزیكە .بەڵام ڕەنگە پێشبینى كردنى لەوەها كاتێكدا "كە زۆربەى ئەو دیكتاتۆرانە لەسێبەرى باڵایى زلهێزەكان بوون وهەن "وە بەو شێوەى كە زۆربەى وڵاتانى ناوچەكە بگرێتەوە كە مێك زەحمەت بێت .
بەڵام ئەوەى سەختە كە پێشبینى بكرێت رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى نوئ یان رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دوایى ئەو گۆڕان كارییانە چۆن دەبێت ؟؟ئەوەى تا ئێستا لە ووڵاتانەى كە سیستەمى حكومى گۆڕاوە روویداوە شتانێكى زۆر روخسارى و بئ ناوەرۆك من پێم واییە گۆڕانكارى ریشەیى لەفیكرى هیچ سیاسیەكى ئەو ووڵاتانە روینەداوە واتە تا ئێستا هەمان دیدوو تێروانینى كۆنیان بەرامبەر شتەكان هەیە ئەمەش لەژێر كاریگەرى گەورەى سیستەمە دیكتاتۆرییەكانى پێش خۆیانن كە لەدوایى هەموو دیكتاتۆرئ كاریگەرى شاراوەى لەسەر بیرى سیاسیەگەمژەكانى دەبێت و .ئەگەر سیاسیەكانى ئەو ووڵاتانە لەبیرى دیراسەى ووردى سیستەم وشێوازى حكومڕانى دا نەبن ئەو بەرهەم كانى ئەم شۆرشە زیاتر نابێت لەوەى كە لەئێران ساڵى 1979 و لەعێراق 2003 هاتە پێش كە خەباتى خوێناوى چەند دەییەى ئێرانى لەبار بردوو سیستەمێكى تەواو دیكتاتۆرى هێنایە بوون كە ئێستاش بەخەیاڵى خۆیان شۆڕشەكانى ئەم ناوچە لەژێر كاریگەرى شۆڕشەكەى 1979ئەوانداییە وە خەوەڵكى ئێران لەباجى لەدەست دانى ئەو دەرفەتە بە هەزاران قوربانیان داوەوە دەیدەن ...بەهەمان شێوەش ئەوەى لەعێراق خەریكە ڕوودەدەات هەنگاونانێكى ترە بەرەو دیكتاتۆرییەت كە ئەیەوئ ئەو شێوازە داڕزاوەى ئێران بكاتە مۆدێلێك بۆ عێراق ....
بۆیە هێشتا ئەو ووڵاتانە سێبەرى دیكتاتۆر بەسەریانەوەیە وە ئەگەر كەسە سیاسیەكانى ئەو ووڵاتانە هەنگاوى دروست و تێڕوانینێكى نۆێیان بۆ دەسەڵات نەبێت ئەوە شاهێدى دیكتاتۆرى نوئ دەبین لەناوچەكە ....وە ئەگەر هەڵسوكەوتى دروست لەگەڵ بارەكەدا بكرئ ئەوە دەبیتە هۆى هۆشیارى زیاترى خەڵكى لەسەر پرسە سیاسیەكان كە ئەمەش دەكرئ یەكێك بێت لەبەرهەمەكانى ئەو شۆڕشانە وە بیرمان نەچێت ئەوەى دیكتاتۆر دروست دەكات تاكى كەسێك نیە بەلكو زۆرجار ئەو گەلێك ,نەتەوەیەك یان بەشێكى ئەمانە بئ ئاگا خۆیان دروستى دەكەن.بۆیە ئەم شۆرشانە ئاگا بوونەوەیەكى خەڵكى تیا بەدیدەكرێت نەك لەئاستێكى زۆربەرز بەڵام بەردەوام بوونى جێگەى ئومێدێكى زۆرە .
تەوەرى دووەم :-ئەگەرى نزیك بوونەوەى زیاترى ئەم ووڵاتانە "عەرەبیەكان "لەیەكترى .وڵاتە عەرەبیەكان زۆر شتى هاوبەشیان هەیە بەوەى كە لە سەرتاسەرى دنیادا بئ وێنەیە كە ئەو ژمارە ووڵاتە زۆرە ئەوها شتانێكى زۆر هەبن كە دەكرئ هەریەكەیان بكرئ بەكەناڵیكى پەیوەندى لێك نزیك بوونەوە هەرلە ئاینەوە بگرە كە ناوچەكە بەسەرچاوەى دینى ئیسلام دادەنرئ زۆربەى ووڵاتان سەرووى ریژەى 80%موسولمان دادەنرئ هەتا پێكهاتە دیموگرافى ئەو ووڵاتانەكە دەكرئ دەوڵەندى زۆرلەپتروڵ یش بخرێتە سەر ئەم هۆكارانە بۆ لێك نزیك بوونەوە بەو پێیە ئەگەر ئەو ووڵاتانە كە (شۆڕش گەنج)گرتویانیەتیەوە یان دەیانگرێتەوە ئەوانەى كە دەسەڵاتەكانیان گۆڕاوە یان ئەوانەى كە نەگۆڕاوە بتوانن خۆیان ڕێك بخەن وە وڵاتەكەیان بەرەو كرانەوەو ئازادى ودیموكراسى زیاتر بەرن پێم واییە دوایى ئەوە لەناوچەكە یەكێتییەكى گەورە یان یەكگرتنێكى گەورە بێتە ئارەوە ئەمەش وێنەى ئەو یەكێتییەى كە ئێستا لە نێوان بەحرەین و سعودییەدا هاتوەتە ئاراوە ئەڵبەتە دەكرئ بڵێین ئەمە دەستێكى ئەمریكایى تێدابوەوە چونكە ئەمریكا دەیەوئ بەهۆى ئەوەوە ناڕەزایەتى شیعەكانى بەحرەین كپ كاتەوە و ڕیگرى لەفراوان بوونى دەسەڵاتى ئێران بگرێت كە لەئەگەرى سەركەوتنى شیعەكانى ئەو ووڵاتە ئەوە دۆستێكى نزیكى ئێران لەناوچەكە پەیدا دەبوو بۆیە بە دروست كردنى ئەم یەكێتیە ئەمریكا و ئیسرائیل بەپلەى یەكەم و سعودییە بەپلەى دووەم ئەم خەونەى ئێران وشیعەكانى بەحرەینیان لەباربرد ڕەنگە ئەم یەكێتیە نەتوانئ كاتێكى درێژ بەردەوام بێت چونكە لەكاتێكى تایبەتى و بۆمەبەستى تایبەتى چەند ووڵاتێك هاتووتە بوون بەهەرحال لەئایندەدا ئەگەرى دروست بوونى یەكێتى گەورە لەناوچەكە زۆرە ئەگەر ئەم یەكێتیە بەستراتیژێكى تەواو و لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندیە هەمەلایەنەكانى ئەو ووڵاتانە بێت ڕەنگە ئەوكات زیانى ئەمریكاو ئیسرائیل و ئێران و تەنانەت توركیاشى تێدا بێت چونكە رەنگە ئەو كات بێتە یەكێتیەكى بەهێز و بتوانیت نفوزى ئەمریكا لە ناوچەكە كەم بكاتەوەو هەڕەشەش بێت بۆ سەر ئیسرائیل لەم لاشەوە یەكێتیەكى بەهێز سونى مەزهەب ڕەنگە بۆ شیعەكان زۆر خۆش نەبێت وە بۆ توركیاش كە ئیستاش خەونى گەڕانەوەى دەوڵەتى عوسمانى دەبینێت ئیتر نابێت ئەو خەونەش ببینێت .بەڵام ئێستا باسى گەرمتتر هەیە كە ئەم یەكێتیە لەئایندەیەكى نزیكدا هەریەكە لەوولاتانى "ئیماراتى ,عوممان ,كویت ,قەتەر"یش بگریتەوە بەڵام ئەوەى تا ئێستا زۆر ڕوون نیەشێوازەكانى بەڕەێوەبردنى ئەم ووڵاتانەیە لە پاش یەكگرتنەوەكە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست