کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


" بۆسەرۆك "ئایا لە كوێ ى دونیا بینراوە .......!!؟؟

Monday, 11/04/2011, 12:00






ڕۆژى 3ى نیسان سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە كۆبونەوەى لەگەڵ سەرۆكى حكومەت و وەزیران, لەوتیەكى زۆر سەیر بەڵام زۆر ئاشنا بەم سەرۆكەى ئێمە, ووتى "ئایا لە كوێ ى دونیا بینراوە خۆپیشاندەر, پۆلیس بكوژێ ".
سەرۆكى بەڕێز, گریمان ئەو پۆلیسەى بەرێزت وتت بەدەستى خۆپیشاندەرێكى توڕە لە دەسەڵاتى بەرێزتان كوژرابێت , بەڵام خۆ جارێك لە دادگا ئەو تاوانە بەسەر هیچ كەسێك ڕاست نەبووتەوە"لەیاساشدا تاوانباریش بێ تاوانە تا تاوانەكەى لە دادگا بەسەر ڕاست نەبێتەوە " ئایا ئەم پێشێل كردنە یاسانیە؟ لە كاتێك هیچ بەڵگەیەكى وانیە ئەو كارە بەدەستى خۆپیشاندەران كرابێت ,كەچى سەدان بەڵگە لە سەر ئەندامان وپاسەوانانى پارتەكەى بەڕێزت هەیە كە بە bks وكڵاشینكۆف و دەماتچە تەقە لە خۆپیشاندەر دەكەن و دەیانكوژن . بەڵام بۆ لە زارت نەهاتە دەرەوە وبڵێ ى "ئایا لەكوێ ى دونیا بینراوە كوێرانە تەقە لەنێو خۆپیشاندەراندا بكرێت ".كەسەكانیش بناسرێنەوەو لێپرسینەویانش لێنەكرێت .
بەڕێز سەرۆكى هەرێم , ئەم هەرێمەى ئێمە شتى زۆر لەوە سەیرترى تیادایە كە لە هیچ كوێ ى دونیادا نەبینراوەو نابینرێ
.ئایالەكوێ ى دونیادا بینراوە سەرۆك هێندە پشگیرى لەپارتەكەى خۆى بكات هێندەى گوێ ى لە خەمى شەقام نەبێت ؟؟
ئایا لەكوێ ى دونیا بینراوە سەرۆك ئەمرۆ بەڵێنێك بدات وسبەى لێ ى پەشیمان بێتەوە ؟!
ئایا لەكوێ ى دونیا بینراوە كەلایى ئێمە دەبینرێ دەستەیەكى حزبى قوتابى ,دەسەڵاتى لەوەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زیاتر بێت لە زانكۆكانداو بە ئارەزوووى خۆیان دەوام بوستَنن ؟!
ئایا لە كوێ ى دونیا بینراوە لە نێو هەزاران بەرپرسى گەندەڵ ,بیست ساڵەیەك بەرپرسی گەندەڵ بەدادگا نەدرابێت ؟!
ئایا لەكوێ ى دونیا بینراوە هەموو شوێنە گەشتیارییە نیشتیمانیەكان ,موڵكى بەرپرسانى حزبى بێت؟
ئایا لە كوێ ى دونیا بینراوە سەر گردى نێو شارو نزیك شارو و شوێنى گەشتیارى ماڵى بەرپرسانى حزبى بێت ؟!
ئایا لە كوێ ى دونیا بینراوە ڕاگەیاندنە زەبەلاحە چەواشەكارە حزبیەكان وكارمەند وو پاسەوانانى حزبى و هەموو سەرفیاتى حزبى لە داهاتى نیشتیمان بێت و نیشتیمانیش وێرانە ؟!
ئایا لە كوێ ى دونیا بینراوە دەستت لە نێو دەستى سەرۆكى وڵاتى دى بێت لە و لاشەوە خاكەكات بۆردمان بكەن ؟!
ئایا لە چ ووڵاتێكى لاف لێدەرى دیموكراتى دا بینراوە بە ئاشكرا ڕۆژنامە نوس تیرور بكرێت ؟!
ئایا لە كوێ ى دونیا بینراوە بەرپرسى بچوكترین دەزگایى حزبى خاوەنى ڤێلاو ترۆمبیلى مودێل بەرز بێت بۆ خەڵكیش خەیاڵ بێت ؟
ئایا لەكوێ ى دونیا بینراوە پاش 20دەسەلاتدارى , دەسەڵات هەر ساوابێت؟
ئایا لەكوێ ى دونیا بینراوە حكومەت 20 ساڵ توانایى دابین كردنى كارەبا و سوتەمەنى بۆ خەڵك نەبێت لەسێبەرى ئەم بوجە گەورەیە داو لەسەر ئەو دەریا نەوتە؟!
سەرۆكى بەڕێز قسەكەیى خۆتیش یەكێكە لەسەیرەكانى دى چوون تۆ ئەتەوێ كوژراوانى ئەو ڕوداوانە دابەش بكەیت لە دوو سەنگەرى دژى یەكیان دانێى .كە باشتر بوو لە جیاتى ئەوە داوایى لێبوردن لە خەڵك بكردایە و دەستت لە كار بكێشایەتەوە چوون لە و دە كوژراوەى خۆپیشاندانەكان زۆربەیان بەدەستى ئەندامانى پەرتەكەیى بەڕێزت بوونە .
سەرۆكى بەڕێز باش لەیادمانە بەڵێنى هەموو جۆرە چاكسازییەك و بنەبڕكردنى گەندەڵیت دا .بەڵام بەڕاستى گەر بتەوێ ئەو كارە بكەیى دەبێت تۆو سەرۆك كۆمار یەكەم و دووەم كەس بن دەستبەردارى پۆستەكەتان بن .چوون سەرەتاییەكە بۆ بنەبڕكردنى گەندەڵى و پاوانخوازى .
سەرۆكى بەرێز, ئەمەى سەرەوە كورد ئاسا چمكێكە لە خەرمانێكى سەیرو سەمەرەكانى ئەم نیشتیمان كە خۆت زۆر باش ئەو شتانە دەبینى چوونكە بۆخۆت بەشێكى لەو كێشانە ,سەرۆك دەبوایە ناوى دووەمى هەرێمەكەى ئێمە هەرێمى سەیرو سەمەرەكان بوایە .چوون ئەگەر لەم هەرێمە چكۆڵەى ئێمە بتەوێ لەسەر غەمى خەڵكى بنوسی كافیە تەنیا پێنوسەكەت هەڵگرى و سەیرێكى دەوروبەرى خۆت بكەى كە زۆر شت دەبینى پێنوسەكانش بۆیان نانوسرێ .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە