توركیا و ئارەزووى گەڕانەوە بۆ دەوڵەتى عوسمانى ....
Tuesday, 13/09/2011, 12:00
لەم ڕۆژانەدا پەیوەندى نێوان دەوڵەتى توركیا وئیسرائیل بەبارودۆخێكى ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت .ئەمەش بە ووتەى دەسەڵاتدارانى توركیا هۆكارەكەى ئەوەیە كە ئیسرائیل ئامادە نیە ,لەبەرامبەر هێرش كردنە سەر كەشتى گەلى ئازادى داوایى لێبوردن لە دەوڵەتى توركیا بكات .ئەمەش دوایى ئەوە هات ئیسرائیل ڕێگرى كرد ,لە ناردنى یارمەتى توركیا بۆ دانیشتوانى كەرتى غەزە و شكاندنى ئابڵوقەى سەر ئەو شارە .لەو ڕوداوەشدا چەند چالاكوانێكى مەدەنى بوونە قوربانى كە زۆربەیان تورك بوون .
بەڵام ئەوەى لە كردارەكانى دەوڵەتى توركیا دەبینرئ و ئەوەى دەكرێتە لەووتەكى كاربەدەستانیان بخوێنریتەوە ,ئەوەیە ئەم دروست بوونى ئاڵۆزییە تەنها پەیوەندى بەم كێشەیەوە نیە .بەڵكو توركیا ئەیەوئ ئەم باسە بكات بە بەهانەیەك و لەو ڕێگەیەوە بەرەو ئامانجە گەورەكەیى خۆى هەنگاو هەڵبگرێت .ئەویش "فراوانكردنى هەژموونى توركیایە بۆ ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى دەوڵەتى عوسمانى جاران "واتە هەوڵدان بۆ داگیر كردنى ئەو ناوچانە بەڵام بەشێوازى نوئ ,واتە نەك داگركردن بەشێوازە كلاسیكیەكەى جاران بەهێز ..نە بەلكو داكیر كردن وزاڵ بوون بەسەر لایەنى سیاسیى و ئابورى و بیرۆز كردنى كەلتورى خۆى واتە براگەورەى كردن لە ناوچەكە ...ئەم هەنگاوەشى بۆ ئەوەیە بڵێت ئێمە"توركیا "میراتگرى دەوڵەتى عوسمانین و دەوڵەتى عوسمانیش میراتگرى خەلافەتى ئیسلامیە ....
لەبەرئەوە دەیەوئ بەم كارانەى سۆزى زیاد لەبیست دەوڵەتى عەرەبى ئیسلامى و چەند دەوڵەتێكى دیكەى ئیسلامى نا عەرەبى بۆ خۆى ڕابكێشئ ...بۆ ئەم كارەشى دەیەوئ پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل بكاتە قوربانى .بەتایبەت لەم كاتەدا كە بزوتنەوە ئیسلامیەكانى ناوچەكە سەرهەڵدەدەنەوە ئەویش دوایى ڕوخان و لەق بوونى پایەى دیكتاتۆرى لەناوچەكە .بۆیە پرسیار لێرەدا ئەوەیە توركیا تا چەند دەتوانئ ژیرانە هەنگاو بەرەو ئەو ئامانجە بنێت ؟بۆ وەڵامى ئەمەش ڕەنگە پێویستمان بەكات بێت بۆ ئەوەى كارەكانى ترى توركیا لەو پێناوەدا ببینین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست