دیكتاتۆرییەتێك كە ڕەنگ بوو دروست ببێت
Thursday, 08/03/2012, 12:00
من پێم واییە ئەگەر لەشەڕى ناوخۆدا ,یەكێك لەلایەنە سەرەكیەكانى ئەو شەڕە ,زاڵ بونێكى ڕەهایى بەدەست بهێناییە ,ئەوە بئ گومان دەبووە سەرەتاییەكى دروست بوونى پاییەكانى دیكتاتۆرییەكى ڕەها .ئەگەر ئەو زاڵ بوونە لایەنى پارتى دیموكراتى كوردستان بواییە ئەوە ڕەنگ بوو سیستمى حكومڕانى بنەماڵەیى ئیستا حكومى كوردستانى بكرداییە .چونكە ئەو پارتە لەسەرەتایى دروست بوونى شێوازى بەرێوەبردنى بنەماڵەیى بارزانى فراوانكردو كردى بەبەرى پارتى دا .دواتر ئەم پارتە ئەو شێوازە بنەماڵەییەى دەپۆشیە باڵایى ئەو حكومەتەى كە پێكیدەهێنا لەو شێوەى كە تا پێش بەهارى عەرەبى وئیستاش لەوولاتانى عەرەبى حكوم دەكەن .كە بەتەواوى كۆنترۆڵى هەموو كاییە گرنگەكانى ژییانیان كردووە .وەكو ئەوەى ئێستا تاڕادەییەك لەناوچەى زەرد دەبینرئ .كەبەشێوەیەكى ئاشكراكار لەسەر سنورداركردنى ئازادى تاك و قۆرخ كردنى هەموو بوارەكانى ڕاگەیاندن و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى لەهەمووى گرنگتر دەسەڵاتى تەواوە بەسەرە هەموو سەرچاوەكانى داهات لەوناوچە هەر لەچاڵەنەوتەكانەوە بگرە تا داهاتى خاڵەسنورییەكان لەوانە"ئیبراهیم خلیل ".
بەڵام ئەگەر زاڵبوون بەشى "یەكێتى نیشتیمانى كوردستان" بواییە ئەوە بارودۆخەكە جیاواز دەبوو لەوەى پارتى چونكە بنەماڵەیى تاڵەبانى كۆنترۆڵى تەواوییان بەسەر یەكێتى دا نیە ئەمەش لەبەرئەوەى چەند بەرپرسێكى باڵاى ناو یەكێتى هەن لەسەرەتایى دروست بوونى ئەو پارتەو تاوەكو ئێستا ڕازى بەحكومڕانى ڕەهایى بنەماڵەیى تاڵەبانى نیین ئەگەر چى ئەمانیش هەندئ بوارى گرنگى ناوچەكەیان كۆنترۆڵ كردووە بەڵام ئەمەش ئەو جیابوونەوەى بەشێوێن خۆیدا هێنا كە بینیمان لەبەر ئەوە زۆرێك لەبەرپرسانى ئەو پارتە ڕازى بەكەمكردنەوەى دەسەڵاتیان نەدەبوون چ بگاتە ئەوەى بینەرى كۆنترۆلێكى بنەماڵەى بن .ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ كە ئەوكات یەكیتى سیستەمیكى دیموكراسى دەهینا بۆ هەرێم چونكە من پێم واییە یەكیتى تا ئیستا سیستمى دیموكراسى لەنێوپارتەكەى پیادەناكات چ بگات بە ئەوەى بیكاتە دیارى بۆ ئێمە .
بئ گومان لایەنى دیكەش هەبوون لەو جەنگە وەكو "بزوتنەوەى ئیسلامى "بئ گومان ئەگەر ئەم لایەنە سەركەوتووى نێو ئەو گۆڕەپانە براكوژییە ببواییە ڕەنگەسیستەمێكى جوانترى لەوەى یەكیتى وپارتى بۆ نەدەهێنایین كە ئەگەرى حكوم ڕانیەكى پشتاوپشت زیاتر ئەگەرى دیارى ئەوان دەبوو .
ڕەنگە لێرەدا پرسیارێك بە مێشكى خوێنەردا بێت بۆ چى من لێرەدا شێوازى بەڕێوەبردنى پارتەكانم كردووە بەپێوانە بۆ ئەگەرى گەشتنیان بەدەسەڵات ؟بئ گومان هەموو پارتێك باشترین شێواز لەڕوانگەى خۆیانەوە بۆ بەڕێوەبردنى پارتەكەیان هەڵدەبژێرن بەو پێیە هەمان شێواز ڕەنگدانەوەى تەواوى دەبێت لەسیستەمى حكومڕانیەك لەئەگەرى گەشتنى هەر پارتێك بەدەسەڵات .
بۆیە لێرەدا من پیم واییە راستە شەڕى ناوخۆ ناخۆشتریین بەسەرهاتى دوایى 1991ە بەلام دەبێت خۆمان بەخۆش چانس ببینین كە هیچ كام لەو لایەنانەى شەڕ نەبوونە پاڵەوانى مەیدانى شەڕى ناوخۆ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست