رێخۆشكەرەكانى سەربەخۆبوونى كوردستان ...
Sunday, 25/09/2011, 12:00
ئەمجارەش باسى دروست بوونى دەوڵەتى كوردى سەریهەڵداییەوە ,هەمیشە ئەم باسە لە دوایى سێ كردارەوە دروست بووەو دروست دەبێت ئەویش یەكەم هەركات دەوڵەتێكى نوئ دروست دەبێت ئەوكات دەبینین "دروست بوونى دەوڵەتى كوردى "دەبێت شیكردنەوەى یەكەمى میدیا ناوخۆییەكان و قسەى سەرزارى هەندئ لەسیاسیەكان لە هەرێم و هەندێ كاردانەوەى بیانى .دووەم هەركات سیاستمەدارێك یان نوسەرێكى بیانى یان میدیاییەكى بەناوبەنگ ڕاپۆرتێك لەو بارەو ئەنجام بدات جارێكى دى باسەكە گەرم وگوڕ دەبێتەوە .هەرچى سێیەمیشە تایبەتە بە پەیوەندى نێوان حكومەتى هەرێم و حكومەتى ناوەند ,هەركات ئەم پەیوەندییانە بەرەو ئاڵوزى بڕوات بەرپرسە كوردەكان بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەى جیابونەوە لە عێراق دەكەن .
بەڵام ئەم باسەیە ئەمجارە زۆر جیاوازە وە پێدەچێت كاتى سەربەخۆبوونى كوردستان زۆر نزیك بوبێتەوە ئەویش لەبەر كۆمەلێك هۆكار كە من لێرەدا دابەشى دەكەم بۆ هۆكارى ناوخۆى(مەبەستم ناوخۆى وڵاتى عیراقە) و هۆكارى دەرەكى :-
هۆكارە ناوخۆییەكان لە دیارترینیان چارەسەر نەكردنى پرسە هەڵواسراوەكانى نێوان حكومەتى ناوەندو حكومەتى هەرێم ,گرنگترین و بنەڕەت ترین كێشەش "كێشەى ناوچە دابڕینراوەكانە "بۆ ئەمەش بەرپرسە عەربەكان لەنێوان دوو ڕیِیانێك گیرییان خواردووە ,ئەویش یەكەم ئەگەر ئەو كێشەیە چارەسەربێت بەڕازى بوونى كورد واتە "گەڕانەوەى ناوچە دابڕینراوەكان "بۆ سەر هەرێمى كوردستان .لەم كاتەش ئەوە خۆیان واژووى سەربەخۆبوونى كوردستانیان كردووە بۆیە هیچ كاتێك نایانەوێ ئەو كارە بكەن .دووەم ئەگەر ئەو كیشانە چارەسەر نەكرێت بەتایبەت جێبەجێنەكردنى مادەى 140 ئەوە ئیدى نەبەرپرسە كوردەكان بەوە ڕازى دەبن و نە خەڵكى هەرێمیش ڕازى دەبێت بە بێدەنگ بوونى بەرپرسە كوردەكان ..بۆ ئەمەش كات تەنها ئەم خولەى حكومەت و پەرلەمانە ,ئەگەرچى خودى بەرپرسە كوردەكان لەوە دڵنیا بوونە كە هیچ بەرپرسێكى عەرەب بە شیعەو سونیشەوە نێتى جێبەجیكردنى ئەو مادەى نیە ئەم نائومیدییەش بەربرسە كوردەكان بەرەو ڕێگەیەكى دى دەبات ..؟؟؟؟؟؟
سەرەڕایى ئەمەش چەندیین پرسى هەلواسراوى دى وەكو "نەوت و غاز,هێزى پێشمەرگە...هتد "
لەلایەكى ترەو لاوازى حكومەتى ئێستایى عیراق ,كە ئەگەر هەرێمى كوردستان سەربەخۆ بوونى خۆشى ڕابگەینێت ,حكومەتى عێراق توانایى كاردانەوەى بەهیزى نیە .
بەڵام لەهۆكارە دەرەكیەكان دەتوانین لەدیارترینیان ئاماژە بۆ دروست بوونى "بەهارى عەرەبى "بكەین ,كە بەو هۆییەوە ناڕەزایى و خۆبیشاندان زۆربەى وڵاتانى ناوچەكەى گرتۆتەوە .هەمووى سەرقاڵى كێشەى ناوخۆى كردووە .لە كاریگەرترینیشیان لەسەركوردستان بارو دۆخى پێشهاتووى سوریاییە كە بەجۆرێك لە جۆرەكان هەموو پشتگیرییە جیهانیەكانى لە دەستداوەوبەڕادەیەكى زۆر لاواز بووەو پێناچێت بەشار بتوانێت بارودۆخەكە وەكو جاران لێبكاتەوە .لەنێو ئەو وڵاتەش دوایى چەند ساڵ بێدەنگ كرد كوردەكان خۆیان نیشان دایەوە....ئەم بارودۆخە پێشهاتە بێگومان دەرفەتى سەربەخۆبوونى بۆ كوردستان ئاسانتر كردووە چونكە لەكاتى ئێستا سوریا هیچ سەرنجێكى لەسەر بارودۆخى هەرێمى كوردستان نیە یان ناتوانێت بیبێت .
ئەگەر سەیریكى بارودۆخى ئێران بكەیین دەبینین لەململانێیەكى زۆر توند داییە لەگەڵ رۆژئاوا بەتایبەت ئەمریكا ,بۆیە كورد دەتوانێت ئەمە وەكو كارتێك بۆپێشەوە چونى هەنگاوى خۆى بەكاربهێنێت .
توركیاش ڕەنگە تاكە ڕكابەرى سەرەكى بێت لە بەرامبەر ڕاگەیاندنى دەوڵەتى كوردى بەڵام بۆ ئەمەش جوڵانەوە كانى كوردەكانى باكور سودى زۆرى بۆ ئازاد كردنى زیاترى هەریم هەیە لەژێر هەژمونى دەوڵەتى توركیا ....بۆیە ئەم ئاسۆیانە ئەوەمان پێدەلێن دروست بوونى دەوڵەتى كوردى زۆرى نەماوەو ڕەنگە دەوڵەتى نوێ ى داهاتوو كەلەسەر نەخشەى جیهان دەردەكەوێت كوردستان بێت .
[email protected] www.facebook.com\akorozh
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست