ئاسۆ كاكەرەش نەمافیایەو نەیاخى بوى دەسەڵاتە وەڵامێك بۆ كاروان محمد شریف

Wednesday, 20/10/2010, 12:00




ڕۆژى 17/10 /2010 بابەتێك بەناوى كاروان محمد ناوێكەوە لە كوردستان پۆست بڵاوكراوەتەوە ،لەژێرناوى (یەكێتى دەیەوێت كێشە بۆ ئاسۆ كاكەڕەش سكرتێرى كۆمەڵەى كارى دیموكراتى و هەڤاڵەكانى دروست بكات) ،وەك وتەبێژى كۆمەڵەى كارى دیموكراتى بەپێویستى دەزانم ئەم وەڵامە كورتە بۆنوسینەكەى ئەو بەڕێزە بخەمەڕوو.
1. ڕاستە ئاسۆ كاكەڕەش سەرۆكى كۆمسیۆنێكە 10 دەزگاو ڕێكخراوو دامەزراوەى سەربەخۆ لەخۆ دەگرێت ، بەڵام نازانم ناوبراو لەكوێ هێناو كێ پێى وت كەكۆمسیۆن بەیان و نوسراوو رونكردنەوەى دەركردبێت و ئەم ناوەڕۆكە دوور لەكارى مەدەنیانەى نوسیبێت ،ئایا دەكرێت 10 دەزگاى مەدەنى و دیموكراسی خواز كۆبوونەوە بكەن و كۆنوس بۆ خوێن ڕشتن بنوسن .
2. ئایادەكرێت حكومەتێك لە كوردو كوردستانیان پێك هاتبێت ، لێی بچیتەشاخ و سەنگەرى لێ بگریت بێگومان تازمانى گفتو گۆو لێك تێگەیشتن هەبێت مرۆڤى رۆشنبیر بیر لەم جۆرە هەنگاوانە ناكاتەوە مەگەر ناچار بكرێیت و ڕێگاى نیشتە جێ بوون و گفتوو گۆى لێ بگیرێت كە پێم وانیە یەكێتى ئەم دەروازانە دا بخات و زەردەواڵە لە خۆى هاربكات.
3. سەبارەت بە ڕێ پێوان و خۆ پیشاندان و هەڵوێست بەرامبەر بەهەركەسێك كەبیەوێت كێشە بۆ ئاسۆ كاكەڕەش دروست بكات ئەو بابەتە لە كۆبوونەوەدا باسنەكراوە و دورە لەڕاستیەوە .بەڵام لە پەیرەوى كۆمسیۆن دا هاتووە كەنەك تەنها ئاسۆكاكەڕەش كە سەرۆكى كۆمسیۆنەكەیە بەڵكو هەر ئەندامێكى كۆمسیۆن كێشەى بۆ دروست بكرێت هەموو جۆرە هەڵوێستێكى مەدەنیانە دەگرینەبەر .
4. سەبارەت بەچەكدار كۆكردنەوە لەلایەن ئاسۆكاكەڕەشەوە نازانم ئەو بەڕێزە لەكوێ بینیویەتی ئاسۆكاكەڕەش تاكە پاسەوانێكیشى لەگەڵدابێت ، بەڵام وەك جەماوەر خەڵكى و گەنجان بەتایبەتى خۆیان شایەتى جەماوەرى ئاسۆن و كەسێكیش بەم شێوەیە جەماوەرى لەگەڵدابێت پێم وانیە پێویست بكات نە بچێتە شاخ و نە میلیشیاو چەكدار كۆكاتەوە و گەواهى ئەم جەماوەرەش ڕۆژى ئازادبوونى بوو كە بەهەزاران كەس لەدوریى شارەوە لەپێشوازى ناوبراو بوون و كەرنەڤاڵیان بۆ ئازادبوونى سازكردبوو.
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە