Friday, 12/11/2010, 12:00
سازدانی: گونه‌یش ئوینسال
له‌تورکییه‌وه: ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن پوور
سەلاحه‌دین بایزیدی
به پێی روانینه‌کانی پرۆفیسۆر عه‌باس وه‌لی، هه‌وڵدان له پێناو به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان به بێ به‌شداریی کورد، سه‌ره‌ڕۆییه‌کی سیاسی پارتی داد‌و گه‌شه پێدانه دژ به کورده‌کان. ئاکه‌په ده‌یه‌وێ بۆ خۆی کێشه‌که پێناسه بکا و به پێی ئه‌مه ده‌یه‌وێ چاره‌سه‌رییش به گوێره‌ی په‌یڕه‌و و یاساکانی خۆی پراکتیزه بکات. ئه‌م سه‌ره‌رۆییه سیاسیه راسته‌قینه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه ده‌سه‌پێنرێ.
پرۆفیسۆر دکتۆر عه‌باس وه‌لی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانستی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و زانستی سیاسیه له زانکۆی بوغازچی، له کاتی ده‌سپێکردنی گفتوگۆکانی قۆناغی کرانه‌وه‌ی دیموکراتیک، به روانینه‌کانی له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێستت روون بکه‌وه، له ناو کۆمه‌ڵی رۆشنبیراندا، خاوه‌ن روانگه‌یه‌کی جیاواز بوو. ئه‌مجاره‌یان وه‌ک خۆی ده‌ڵێ، ڕوانگەیەكی ڕادیكاڵ تری ھەیە و بە شێوەیەكی جیاوازتر لە ڕووداوەكان ورد دەبێتەوە.
پرۆفیسۆر دکتۆر عه‌باس وه‌لی که له شاری مه‌هاباد له دایک بوه، له‌ڕۆژانی سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی قۆناغی دیموکراتیک، له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو که بۆی هه‌یه ئه‌م قۆناغه بگه‌ڕێته دواوه و هه‌ر بۆیه، پێی وابوو که ده‌وڵه‌ت زۆر به له‌ز ده‌بێ هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به بوونی به‌رده‌نگێک روون بکاته‌وه. له‌پێڤاژۆی ئێستادا، روانینی دکتۆر عه‌باس وهلیمان له مه‌ڕ پرسی به‌رده‌نگ، چاره‌سه‌ری، هه‌ڵوێستی حکومه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتی میدیا وه‌رگرت.
له دوایین وتوێژ له گه‌ڵ ئێوه‌دا، هێشتا قۆناغی کرانه‌وه‌ی دیموکراتیک ده‌ستی پێنه‌کردبوو، ئێوه ئه‌و کات راتانگه‌یاند ته‌نیا له هه‌لومه‌رجێکدا ده‌کرێ گفتوگۆ له سه‌ر کێشه‌کان بکرێ که شیمانه‌ی هاتنه‌وه بۆ سه‌ر خاڵی سه‌ره‌تا له‌ناو ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئهرێنیهدا بدرێته به‌ر چاو. ئایا ده‌توانن روانگه‌ی خۆتان سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد و رووداوه سیاسیه‌کانی ناوچه بێننه زمان. گۆڕان له هه‌مانکاتدا که ده‌بێته هۆی گۆڕینی سیاسه‌تی سوپا، ئه‌وا له چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌دا، سوپا ده‌خاته پله‌ی دووهه‌مه‌وه. ئیتر نه سوپا ده‌توانێ له ناوچه‌که‌دا هه‌ڵسوکه‌وتێکی خۆسه‌ری هه‌بێ و نه توانایی ئه‌وه هه‌یه قه‌یرانه‌که وه‌ک پێشوو له ئاستێکی دیاریکراودا رابگرێ. هه‌روه‌ک چۆن ناتوانین باس له‌وه بکه‌ین که سوپا له ژێر ده‌سه‌ڵاتداری خۆیدا، ناتوانێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کێشه‌یه رابوه‌ستێ، ئه‌وا ئه‌مه‌ش جێگه‌ی په‌سند نیه. به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر هه‌مان رێباز به‌ڕێوه ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بێ ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه، ئێستا ده‌بێ رێبازێک بگیرێته به‌ر که هه‌موو که‌س په‌سندی بکات و پێی قایل بێ. له هه‌مانکاتدا، ده‌بێ چاره‌سه‌رییه‌ک بدۆزێته‌وه که تا هه‌تایه رێبازی سه‌ربازی بن بڕ بکا. هاوکات ئه‌م چاره‌سه‌رییه به پێی پێناسه‌کانی خۆیان ده‌بێ کێشه‌ی کوردیش چاره‌سه‌ر بکات. به‌ڵام حکومه‌ت چی ده‌کا؟ که ده‌یه‌وێ کێشه‌ی کورد پێناسه بکا، له‌سه‌داسه‌د چوارچێوه‌یه‌کی نائاسایی به‌کار دێنێ. به پێی ئه‌م پێناسه‌یه، تێکۆشان له پێناو هه‌ر چه‌شنه چاره‌سه‌رییه‌ک، له سه‌داسه‌د هه‌مدیس چوارچێوه‌یه‌کی نائاسایی ده‌بێ. هه‌ر بۆیه ئه‌مه له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی کوردییه‌وه په‌سند ناکرێ، چونکه به‌ر له هه‌ر شتێک ئه‌گه‌ر بێت و مافی کورده‌کان نه‌درێ، ئه‌وا ئه‌وان قایل نابن. هه‌وڵدان له پێناو به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان به بێ به‌شداری کورد، هه‌ڵوێستێکی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی سیاسی پارتی داد‌و گه‌شه پێدانه دژ به کورده‌کان. ئاکه‌په به نیازه بۆ خۆی کێشه‌که پێناسه بکا و هه‌ر به پێی پێناسه‌ی خۆی و به له‌چوارچێوه‌ی یاساکانی خۆی، چاره‌سه‌ری پێشکه‌ش بکا. ئه‌وه هێنده سه‌یره که له‌م قۆناغه‌دا، خاوه‌ندارانی سه‌ره‌کیی کێشه‌که نابینن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕۆییه‌کی سه‌ره‌کی راسته‌قینه‌یه و من پێموایه به‌تایبه‌ت خودی سه‌رۆک وه‌زیران پێداگری له سه‌ر ده‌کا. ئه‌و جۆره‌ی من بیستوومه، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی پارته‌که‌شیان له‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆغان بێزارن. له‌ناو پارته‌که‌دا، که‌سانێک هه‌ن که لایه‌نگری سازانن له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و هه‌ڵوێستێکی میانه‌ڕه‌ویان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانه له ژێر گوشاری ئه‌ردۆغان دان. ده‌ڵێن ئێمه له گه‌ڵ په‌که‌که باس له چاره‌سه‌ری ناکه‌ین، ده‌ی باشه له سه‌ر ئه‌مه پێکهاتین. ده‌ڵێن له گه‌ڵ جیاخوازان نادوێین، ئه‌وه‌ش به جێی خۆی. ئه‌دی یانی له ناو بیست میلیۆن کورد دا هیچ که‌سێک به‌دی ناکرێ که نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد له لای حکومه‌ت بکا؟ هه‌تا ئه‌م سه‌ره‌ڕۆییه به‌رده‌وام بێ، قۆناغ وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه. بۆ وێنه به‌ناو رووناکبیره‌کانیان کۆ ده‌بنه‌وه و له تاوتوێکردنی کێشه‌که دا یارمه‌تیان ده‌ده‌ن. ئه‌و رووناکبیرانه، زیاتر له سی ساڵه و ده‌توانم بڵێم له سه‌ره‌تای لاوێتی منه‌وه، له‌و بازاره دان و باس له کێشه‌که ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که حکومه‌ت له گۆڕه‌پانی رووناکبیری و فه‌رهه‌نگیشدا، مرۆڤی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ. دیاره ناوه‌ندی میدیای چه‌پی تورکیا خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیان سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد هه‌یه.
مه‌به‌ستتان له کۆڕی ناوه‌ندی چه‌پ چییه؟بۆ وێنه ئه‌وان ده‌ڵێن که ئیتر حکومه‌ت ناتوانێ له ڕێگای سه‌ربازییه‌وه په‌که‌که له‌ناو ببات یان ناتوانێ به‌مشێوه‌یه کاریگه‌ریی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی جیهان دابنێ. راسته ئه‌وانه زۆر گرنگن و ده‌بێ باسیان لێوه بکرێ، به‌ڵام ئه‌وانیش گۆڕه‌پانی تایبه‌ت به خۆیان و سنووری خۆیان هه‌یه. ئێستا ئه‌گه‌ر بێت و که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان ره‌خنه له حکومه‌ت و له میدیاکانیان بگرێ، نێوچاوانیان تێک ده‌نێن. نموونه‌یه‌کتان بۆ دێمه‌وه؛ دوو رۆژ به‌ر له داخرانی ده‌ته‌په، له سه‌ر داوای رۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف وتوێژێکی دوور‌و درێژمان ئه‌نجامدا. ئه‌وان خوازیاری ئه‌نجامدانی وتوێژه‌که بوون. هاوکات له‌گه‌ڵ ره‌خنه گرتن له حکومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر جدی ره‌خنه‌م له روانگه‌ی میدیاکانی چه‌پی ناوه‌ند - رێی ناوین سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد گرت، به‌ڵام به بیانووی ئه‌وه‌ی که سه‌رنووسه‌ر ئه‌م وتووێژه‌ی به‌دڵ نه‌بووه، بڵاو نه‌کرایه‌وه. ته‌نیا ئه‌مه‌یان به من گووت. مه‌به‌ست له‌م سانسۆڕه پاراستنی یه‌کگرتوویی میدیای ئه‌و تاقمه‌یه. من به‌وانم گووت پێشنیاره‌کانتان بۆ چاره‌سه‌ری و روانگه‌تان سه‌باره‌ت به پرسی کورد باشه، به مه‌رجێک له گه‌ڵ روانگه‌ی حکومه‌ت به‌راوردی بکه‌ین. هه‌ر که ئه‌مه‌م گووت سانسۆڕ کرام. ئه‌م سانسۆڕه، هه‌ر سانسۆڕهکهی حکوومه‌ته که به بیانوویه‌کی تر ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌تۆش واز له سه‌ره‌ڕۆیی رووناکبیرانه‌ی خۆت بێنی، واز له روانگه‌ی بچووک هه‌رێمی و رادیکاڵ بێنی و له‌گه‌ڵ که‌سانێک که چاودێری کێشه‌ی کوردن و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کاریان کردوه یان که‌سانێک که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌ن و وه‌کوو تۆ بیر ناکه‌نه‌وه و سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه خاوه‌ن ئه‌زموونن، بدوێی ئه‌وا له سه‌داسه‌د زۆر شتیان بۆ گووتن هه‌یه.
یانی ئێوه مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌سه و به‌رنامه و رۆژه‌ڤێکی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد هه‌یه، به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا که‌سێک نیه که گوێ له کورده‌کان بگرێ؟بێگومان ئاوایه. هاوکات هه‌موو که‌سیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که رۆژه‌ڤی خۆی هه‌بێ، به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا ره‌وشێکی به‌مجۆره له ئارا دایه؛ نه‌خۆشیه‌کی هاوبه‌ش هه‌یه و هه‌موو که‌س سه‌باره‌ت به‌مه خاوه‌ن بۆچوونه، به‌ڵام که‌س هیچ پرسیارێک له نه‌خۆشه‌که ناکات. کوێت ده‌کێشێ؟ کێشه‌ت چییه؟ به‌ڕای من نه حکومه‌ت و نه ئه‌و لایه‌نه‌ی که من وه‌کو چه‌پی ناوه‌ند پێناسه‌م کردن و بانگه‌شه‌ی یه‌کدڵی له گه‌ڵ گه‌لی کورد ده‌که‌ن، قه‌ت نایانه‌وێ له‌ناو چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد دا جێ بگرن. چونکه ئه‌گه‌ر وا بوایه ئه‌وا تۆ ناچاری له گه‌ڵ گه‌لی کورددا بدوێی، به‌ڵام ئه‌م لایه‌نانه نایانه‌وێ له گه‌ڵ گه‌لی کورد دا بدوێین و دیالۆگ ساز بکه‌ن. ده‌مه‌وێ بزانم ئاخۆ کۆڕی چه‌پی ناوه‌ند له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا، چ ده‌سکه‌وتێکی گه‌شاوه‌ی هه‌بوه؟ کوا رووناکبیری و رۆشنگه‌ری سیاسی؟ زۆر پرسیاری له‌وه زیاتر هه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پراکتیکی سی ساڵه‌ی گۆره‌پانی فیکری تورکیا. ئێستا میدیای چه‌پی ناوه‌ند نزیکه‌ی بیست ساڵه کێشه‌ی کورد و ژێرخانی کۆمه‌ڵناسی و سۆسیۆ ئابووری تورکیا ده‌گۆڕێ. ئه‌م گۆڕانه، ره‌خنه‌گرتن له که‌ماڵیزم ئاسانتر ده‌کا. ره‌خنه‌گرتن له که‌ماڵیزم له رۆژی ئه‌مڕۆماندا، هه‌ر ئه‌و واتایه‌ی نییه که بیست ساڵ لهمهوپێش هه‌یبوو.
وایه، که‌واته که‌موکورتی له کوێدایه؟دیاره روانگه‌ی چه‌پی ناوه‌ند بۆ تورکیا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ته‌واوه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وان بتوانن له ڕوانگه‌ی کوردانیشهوه سه‌یری رووداوه‌کان بکه‌ن. ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان به رادیکاڵ پێناسه ده‌که‌ن، له‌ڕاستیدا دیسان له چوارچێوه‌ی خۆیاندا، هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. دابونه‌ریتی نائاسایی هه‌ڵوه‌سته‌کردن سه‌باره‌ت به مافه‌کانی گه‌لی کورد، ده‌بێ گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و به‌ربڵاوتر لێی بڕوانرێ. رۆژنامه‌یه‌کی وه‌کوو ته‌ڕه‌ف که خۆی تا ئه‌و راده‌یه رادیکاڵ نیشان ده‌دا، که‌ڵک له سانسۆر وه‌رده‌گرێ. پێویسته هه‌موو شتێک روون بکرێته‌وه. کورده‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن که‌لتوور و ناسنامه و مێژوون. ته‌نیا له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا زیاتر له سه‌د ساڵ ئه‌زموونی سیاسه‌تێکی قووڵیان هه‌یه. به ده‌یان پارتی سیاسی له سه‌ر ئه‌و خاکه سه‌ریان هه‌ڵداوه. له‌ئه‌نجامدا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان په‌نایان بۆ شێوازی سه‌ربازی بردوه. به‌کورتی، کورده‌کان کۆمه‌ڵگایه‌کی زیندوو و جه‌سته‌یه‌کی خاوه‌ن هزرن، میکانیزمێک که بیرۆکه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی خوڵقاندوه و له‌مه‌وبه‌دواش ده‌خوڵقێنێ. ئه‌گه‌ر ئه‌م میکانیزمه هیچکات به‌که‌لتوری تورک و گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی تورک و به دوڵه‌تی تورک نه‌سه‌لمێنراوه، که‌واته بۆچی کولتوری تورک و ده‌وڵه‌تی تورک و پێکهاته‌ی رووناکبیری چه‌پی ناوه‌ند هه‌وڵده‌دا ئه‌م کاره بکات؟ من ره‌زامه‌ندی خۆم ناشارمه‌وه له‌و تاقمه له روناکبیرانی تورک که به‌شداری ئه‌و پارتانه ده‌بن و یارمه‌تی کوردان ده‌ده‌ن و له‌م پێناوه‌دا چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مانه زۆر ده‌گمه‌نن. خۆی له‌خۆیدا ئه‌وان تورکی کلاسیک نین.
چ پێشنیارێکتان بۆ قۆناغی داهاتوو هه‌یه؟ئێستا له زۆرێک له ناوه‌نده‌کانی میدیا، قۆناغی هه‌نووکه‌یی تورکیا له‌گه‌ڵ قۆناغی باکووری ئیرله‌ندا به‌راورد ده‌کرێ. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ئه‌و شوێنه ده‌توانێ نموونه‌یه‌کی باش بێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی تورکیا. وه‌کوو ده‌سپێکردنی دیالۆگ له نێوان حکومه‌تی به‌ریتانیا و گێری ئادامس، بوونی مافی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ گێری ئادامس له پێناو ده‌سپێکردنی دیالۆگ له گه‌ڵ رێکخراوی IRA و په‌سندکردنی وازهێنان له‌چه‌ک له‌لایه‌ن رێکخراوی ئاماژه‌پێکراوه‌وه. به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ی که ئه‌وان ئاماژه‌ی پێ ناکه‌ن، ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌ر له هه‌موو شتێک، گه‌لێک کاری راشکاوانه ئه‌نجامدا. ئه‌وان به باشی ده‌یانزانی که گێری ئادامس له گه‌ڵ IRA دایه. به‌ڵام ئه‌وان هیچکات نه‌یانگووت ئه‌تۆ له گه‌ڵ IRA دای و ئێمه له گه‌ڵت دانانیشن. حکومه‌تی تورک، ئه‌مه ناکات. قه‌ت له گه‌ڵ به‌ده‌په یان پارته‌کانی پێش ئه‌و دیداریان ئه‌نجام نه‌داوه چونکه له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون که ئه‌وان درێژه‌ده‌ری رێبازی په‌که‌که‌ن. خاڵی دوهه‌م که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بدرێ ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاتی به‌ریتانیا تۆنی بلێر، دوو هه‌نگاوی گرنگی به‌رز کرده‌وه. ئه‌و ئاماده بوو که له گه‌ڵ گێری ئادامس ته‌واوی چاره‌سه‌رییه‌کان و پێشنیاره‌کان، جگه له بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بخاته گفتوگۆوه و له‌مباره‌وه هیچ سنوورێک له ئارا دانه‌بوو. هێڵی سووری حکومه‌تی به‌ریتانیا داخوازیی سه‌ربه‌خۆیی بوو. له‌م به‌ینه‌دا، IRA سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوێک پاشه‌کشه‌ی کرد و حکومه‌تی به‌ریتانیاش پێشی به هیچ پێشنیارێک سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه نه‌گرت. من له‌م بڕوایه دام که کورده‌کان ئێستا کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆییان نییه، واته بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کێک له‌م پێشنیارانه نیه که بکه‌وێته گفتوگۆ و ته‌نانه‌ت من پێموایه هیچ نیشانه‌یه‌کی پرسیار له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له گۆڕێ دا نییه، که‌واته هیچ هۆکارێک نییه که پێش به دیالۆگ بگرێ.
ئایا ئێمه ده‌توانین بڵێین که حکومه‌تی تورکیا هه‌ڵوێستێکی ئاڵۆزی گرتۆته به‌ر و هه‌نگاوی کوێرانه ده‌نێ؟ئه‌وه هه‌ر پشت راستکردنه‌وه‌ی قسه‌که‌ی منه. به‌ڕای من ئاکه‌په هات و هاوارێکی زۆر ده‌کا به‌ڵام سیاسه‌تێکی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد نییه. بۆ وێنه دیار نییه که بڕیاره که‌نگێ و له گه‌ڵ کێ چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بدرێ یان له چ هه‌لومه‌رجێکدا له گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان کۆ ده‌بنه‌وه یاخود له گه‌ڵی دانانیشن یان نا. واته ستراتیژییان له هه‌ر قۆناغێکدا به پێی هه‌لومه‌رج گۆڕانی به‌سه‌ر دادێ.
پێشتر باسمان له‌وه کردبوو که ئاکه‌په هه‌وڵی له‌ناو بردنی په‌که‌که ده‌دا و به‌رنامه‌ی خۆی به پێی ئه‌مه دیاری ده‌کا. رای ئێوه له‌مباره‌وه چییه؟
سیاسه‌ت له‌چوارچێوه‌ی ئه‌گه‌ره‌کاندا ده‌کرێ. ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ش به پێی هێزی راستیهقینهی قۆناغ و راستینه‌ی هێز دیاری ده‌کرێن. ئاکه‌په ده‌زانێ بابه‌تی له‌ناوبردنی په‌که‌که له گۆڕه‌پانی ئه‌گه‌ره‌کاندا مه‌حاڵه. من پێم وا نییه ئه‌وانه‌ی وا بڕیاری سیاسی ده‌ده‌ن له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بن که په‌که‌که له بواری فیزیکیه‌وه له ناو ده‌چێ، ئه‌وان به پێی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی که هه‌یه باش ده‌زانن په‌که‌که له‌ناو ناچێ. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بوایه، دڵنیا بن له‌مێژ بوو ئه‌و کاره‌یان کردبوو. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێکیشدا گوێیان له که‌س رانه‌ده‌گرت.
ئایا ئه‌وه به‌و واتایه دێ که نه‌ک هه‌ر ته‌نیا تورکیا، به‌ڵکوو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، یه‌کێتی ئه‌وروپا و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئه‌مریکا و ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ی به‌جۆرێک په‌یوه‌ندیان به‌و ناوچه‌یه‌وه هه‌یه، به‌و بڕوایه گه‌یشتوون که په‌که‌که ئیتر له‌ناو ناچێ؟
بێگومان. به‌ڕای من ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌ته گرنگه دراوه به بزووتنه‌وه‌ی کورد و ئاکه‌په. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ده‌رفه‌تانه که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێ ئه‌وا شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ده‌کرێ. هاوکات ده‌مه‌وێ باس له‌وه بکه‌م یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌مریکیه‌کان و هێزه‌کانی مه‌ده‌نی و غه‌یره مه‌ده‌نی، ئه‌وانه‌ی وا چاره‌سه‌رییان بۆ کێشه‌ی کورد ده‌وێ، له‌چوارچێوه‌ی مافی مرۆڤدا له‌م کێشه‌یه ده‌ڕوانن. به‌ڵام له سه‌داسه‌د کورده‌کان نابێ تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی وا بن. واته بابه‌تی پێناسه‌کردنی گه‌لی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناکرێ ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی مافی مرۆڤدا گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێ. بێگومان مافی مرۆڤ زۆر گرنگه، به‌ڵام مژاری پێناسه‌کردن و به‌ڕێکخراوکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد، زۆر زیاتر له بابه‌تی مافی مرۆڤ هه‌ڵده‌گرێ. به‌ڕای من ئه‌وان ده‌بێ به‌ڕاده‌ی پێویست ئاقڵ بن سه‌باره‌ت به ئاماده‌کردنی گۆره‌پانێکی له‌بار و هه‌لومه‌رجێکی گونجاو بۆ داخوازییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردی. له‌ئه‌نجامدا ئه‌م کێشه‌یه، کێشه‌ی ناسنامه‌ی سیاسیه و ده‌بێ هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ڵبسه‌نگێنرێ.
باسی گێری ئادامسمان کرد، ئه‌گه‌ر بێت و که‌مێک له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قووڵ بینه‌وه و ئه‌م نمونه‌یه بێنینه ناو هه‌لومه‌رجی تورکیا و ناسنامه‌ی گه‌لی کورد، به‌ڕای ئێوه گێری ئادامسی کورده‌کان له تورکیا کێیه؟نامه‌وێ وڵامی ئه‌م پرسیاره به مسۆگهڕی بده‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری رابردووی گێری ئادامس بکه‌ین، هه‌ندێک شتمان بۆ روون ده‌بێته‌وه. گێری ئادامس نه‌ته‌وه خوازێکی مارکسیست بوو. چه‌ندین ساڵ له گرتووخانه مایه‌وه. خوڵقێنه‌ری زۆر رووداو و رێکخه‌ری زۆر پێشهاته. پاشان له کاتێکدا که هێشتا ئه‌ندامی ئه‌م رێکخراوه‌یه بوو، رۆیشته په‌رله‌مان. هه‌موو که‌س ئاگاداری بارودۆخی ئه‌و بوو و ئه‌میش نه‌یده‌شارده‌وه. هیچکات نکۆڵی له نه‌ته‌وه‌بوون و مارکسی بوونی خۆی نه‌کرد. هاوکات حکومه‌تی بریتانیا ده‌یزانی که گێری ئادامس له لایه‌ن خه‌ڵکی باکووری ئیرله‌ندا وه‌ک به‌رئه‌ندامێکی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌وه‌شی په‌سند کردبوو که ناوبراویش وه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان خاوه‌نی مافی خۆی هه‌یه. مارگارێت تاکچێر له کاتی خۆیدا رێگای نه‌ده‌دا که وته‌کانی گێری ئادامس یان مارتین مهکگوینس له ته‌له‌ڤزیۆنه‌کاندا بڵاو بێته‌وه. کاتێک ئه‌وان ده‌یانویست بدوێن، له ته‌له‌ڤزیۆندا دیمه‌ن هه‌بوو به‌ڵام ده‌نگ نا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاکچێر ده‌یگووت ئێمه نابین به بڵینگۆی تیرۆریستان. ئه‌مه سیاسه‌تێکی گه‌مژانه و پاشڤه‌ڕۆیانه بوو و بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا به ساڵان رووبه‌ڕووی توندوتیژییه‌کی بێ ئه‌نجام بێته‌وه. کاتێک گێری ئادامس بوو به هاوبه‌شی ئاشتی، سانسۆر له سه‌ر وته‌کانی لاچوو، ئاشکرابوونی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی تری گێری ئادامس و نکۆڵی نکردنی ئه‌و شتانه له لایه‌ن ئه‌و، پێشی به دیداره‌کان نه‌گرت. ئه‌و وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی ئیرله‌ندی، به‌رده‌وام باسی له ئیرله‌ندای یه‌کگرتوو ده‌کرد. پاشان گێری ئادامس گوتی: مایه‌ی شانازیه بۆ من و بزووتنه‌وه‌که‌مان که بووینه به‌شێک له ئاشتی. به ساڵان یه‌کترمان کوشت به‌ڵام ئێستا ئاشتی خوازین و گه‌ره‌کمانه ئه‌م کۆمه‌ڵگایه پێش بخه‌ین. به‌م شێوه‌یه بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گێری ئادامس کێشه‌که‌ی کرد به مژارێکی سیاسی و له گه‌ڵ دژبه‌ره‌کانی کۆبۆوه. وته‌ی ئاشتی خوازم قه‌ت به‌و مانایه نه‌بوو که تێکۆشانی سیاسی کۆتایی پێهاتوه و له‌ڕاستیشدا نابێ ئه‌م واتایه‌ی هه‌بێ. گرنگترین خاڵ لێره‌دا ئه‌مه‌یه که حکومه‌تی به‌ریتانیا قه‌ت نه‌یگووت ئێمه رێگه به گێری ئادامس ناده‌ین بێته ناو ئه‌م په‌رله‌مانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که رێبازی توندوتیژی بۆ تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی گرتۆته به‌ر. دواجار، ئه‌و بوو به ئه‌ندامێکی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی پاشایه‌تی یه‌کگرتوو.
به‌ڵام پێموایه له به‌ریتانیا میدیاکی که‌مالیست و نه‌ته‌وه‌په‌رستی توندڕه‌و بوونی نه‌بوو؟بێگومان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه نه‌یتوانی ببێته له‌مپه‌ڕێک له به‌رامبه‌ر گفتوگۆکانی گێری ئادامس و حکومه‌تی به‌ریتانیا. له‌سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه، کورده‌کان به‌ڕاستی جیاخواز نین. کورده‌کان به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی تورکیا بن. کورده‌کان ده‌یانه‌وێ له‌ناو تورکیایه‌کی دیموکراتیکدا به مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن. ئه‌وه حکومه‌تی تورکیایه که پێداگری له سه‌ر جیاخوازی ده‌کا. وڵاتانی هاوپه‌یمانی تورکیا له جیهاندا، وه‌ک یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا په‌که‌که به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. حکومه‌ت ته‌نانه‌ت پێش به نیه‌تی باشی بێگانه‌کان سه‌باره‌ت به ئافراندنی هه‌لومه‌رجی دیالۆگ ده‌گرێ. به‌ڵام نابێ له بیرمان بچێ که ئه‌وان ناچارن له گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌ست به دیالۆگ بکه‌ن. له ئاکامدا، رۆژێک دادێ که ده‌ست به دیالۆگ ده‌که‌ن و هه‌ر له گه‌ڵ دهسپێکردنهکانی گفتوگۆکاندا، مۆرکی تیرۆریزم نامێنێ. وه‌کوو بریتانیا. به‌ڵێ یه‌کترمان کوشت، له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا شه‌ڕمان کرد، به‌ڵام لێره‌دا تیرۆریزم رووداوێکی سیاسیه و کاریگه‌رییه‌کی فه‌رهه‌نگی هه‌یه و له‌سه‌داسه‌د له‌مپه‌ڕێکه له به‌رده‌م پێشکه‌وتنه‌کان. تاکچێر به‌ساڵان بوو به هۆکاری رژانی خوێن. له سیاسه‌تدا ره‌نگه زۆر جار رێبازی توندوتیژی بگیرێته به‌ر، هه‌ندێکجاریش به پێچه‌وانه‌وه. له راستیدا سیاسه‌ت و توندوتیژی سنووری هاوبه‌شیان هه‌یه و زۆر جار جێگوڕکێ ده‌که‌ن. به‌ڕای من ئه‌گه‌ر سه‌یری راستیه‌کان بکه‌ین، ده‌بینین که له رابردوو دا و ئێستاش زۆر جار په‌نا بۆ رێبازی توند‌و تیژی براوه، به‌ڵام ئه‌مه دیسانیش سیاسه‌ته. ئێمه ئێستاش ده‌توانین سیاسه‌ت بکه‌ین، به مه‌رجێک توند و تیژی له گۆڕێ نه‌مێنێ. وابزانم لێره‌دا رێگه له به‌رده‌م گفتوگۆیه‌کی دیکه دا ده‌کرێته‌وه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که گفتوگۆی مه‌عریفی ته‌نیا له په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێ و له‌وێیه توند‌و تیژی به خۆوه نابینێ. ئه‌من هیچکات لایه‌نگریم له توند و تیژی نه‌کردوه و قه‌تیش نه‌بووم به به‌شێک له توند و تیژی، وه‌لێ ئه‌وه راست نیه که هه‌ر کاتێک توند و تیژی وه‌کوو رێبازێکی سیاسی هه‌ڵبژێردرێ، مۆرکی تیرۆریزمی لێبدرێ. ئه‌مه‌ش روانگه‌یه‌که. رۆژنامه‌وانان، روناکبیران و پارته سیاسیه‌کان ده‌بێ هه‌موو نموونه‌کانی ئه‌م بواره له جیهاندا ببینن.
سیاسه‌تی تیرۆریسته‌کانی رابردوو، ئاشتیخوازه‌کانی ئه‌مڕۆن له ساڵی 1984دا په‌سند کرا. سیاسه‌ت و توند‌و تیژی قه‌ت له یه‌ک جیا نه‌بۆوه، به‌ڵام ئه‌وه له ساڵی 1984 دابوو و ئێستا ئێمه له ساڵی 2010 داین. هه‌لومه‌رجی ئه‌و کات له گه‌ڵ ئێستا ناگونجێ. ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی مێژوویه‌وه سه‌یری ئه‌مه بکه‌ین ناڵێین تیرۆریزم، به‌ڵکه ده‌ڵێین هه‌لومه‌رجی مێژوویی گۆڕانی به‌سه‌ر داهات. ئێمه‌ش گۆڕاین. هاوکات هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ دیالۆگیش گۆڕدراوه. ئیتر به‌ناوکردنی ئه‌م رووداوانه وه‌کو تیرۆر هیچ سوودێکی نییه. وه‌ک ئینگلیزه‌کان ده‌ڵێن زۆر که‌سی ئه‌فریقایی و ئاسیاییمان به تیرۆریست له قه‌ڵه‌مدا و هه‌ر که ئه‌وان سه‌رکه‌وتوانه به ئامانجه‌کانیان گه‌یشتن، مه‌لیکه بانگهێشتی سه‌ر خوانی کردن. له گه‌ڵ تیرۆریستی دوێنێ پێک هه‌ڵده‌ده‌یت و خواردن ده‌خۆی. ئه‌مه یانی روانینی مێژوویی بۆ رووداوه‌کان. ماندێلا نموونه‌یه‌که که هه‌موو که‌س ده‌یناسێ. هه‌موو که‌س ده‌زانێ که ماندێلا به درێژایی تێکۆشانی پشتی به رێبازی توند‌و تیژی به‌ست. بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ئه‌فریقای باشوور، ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌ربازانی ئه‌فریقای باشووری کوشت. ئێستا ماندێلا قاره‌مانی ئاشتییه و له ماڵی خۆی دانیشتوه. قه‌ت نکۆڵی له تێکۆشانی سه‌ربازی و توند و تیژی نه‌کرد. ده‌ڵێ من تێکۆشهرێکم که ئه‌و کاره‌ی پێویست بێ کردوومه. ئێستا هه‌لومه‌رج گۆڕدراوه، به‌ر بۆیه ده‌بێ هه‌میشه خاوه‌ن روانگه‌یه‌کی مێژوویی بین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست