گەندەڵیەكانى كۆلێژى ئاداب
Friday, 18/12/2009, 12:00
پێویستە سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدین بەدواداچون بۆ گەندەڵیەكانى (راگر و سەرۆك بەشى راگەیاندن) ى كۆلێژى ئاداب بكات.
ئەگەر لەهەر دامەزراوەیەكى حكومى و حزبى كەموكورییەك هەبێت، دەبێت بەرێوەبەرى دەزگاكە،
كە بەرپرسى یەكەمە و هەوڵ دەدات بەزووترین كات چاكى بكات، چونكە هەست بە مەسولیەت دەكات، بەڵام لە(كۆێژى ئاداب)ى - زانكۆى سلاحەددین، ئەمانە بونیان نییە و عەشایرى رۆل دەبینێ.
ئەگەر راپرسییەك لەكۆلێژى ناوبراو ئەنجام بدەین سەبارەت بە نەفامترین و بێ سودترین و گەندەڵترین سەرۆك بەش، ئەوا سەرۆك بەشى راگەیاندن(دكتۆر رچوان) پلەى یەكەم بەدەست دێنێ،
ئەمەش بەسەرپەرشتى راگرێكى گەندەڵ گەیشتۆتە ئەم ئاستە، كە (عبدالحمید بەرزنجی)یە.
دیارە كۆلێژى ئاداب لەسەردەمى (د. سەلام) ى فەساد لە سێكس تا (د. عبالحمید)ى ترسنوك و بێئاگا لە كاروبارى كۆلێژ، رۆژبەرۆژ بەرەو دواوە دەچێت.
پاش ئەوەى سەرۆكى زانكۆى سلاحەدین بە ئەمرى سەرۆك حكومەتى كابینەى پێنج لادرا، د.عبدالحمید بەرزنجى هەستى كردووە ئەم و د.نەوزاد خۆشناوى مستاوچى راگرى كۆلێژى زمان، ئەگەرى گۆرینیان هەیە، جا بۆبەدەست هێنانى پشتگیرى هاناى بۆ زۆر شت بردووە، لەم ماوەیەدا دەستى خستۆتە نێو كاروبارەكانى بەشى راگەیاندن، بەمەش سەرنجى هەندێك مامۆستاى بۆخۆى راكێشاوە، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە كە ئێستا مامۆستاكانى بەشى راگەیاندن لە هۆلەكانى خوێندن و چاوپێكەوتنى دەزگا راگەیاندنەكانەوە موجامەلەى د.عبدالحمید دەكەن و ماستاوى بۆ ساردەكەنەوە، بەمەش راگرى كۆلێژ چاوپۆشیان لێدەكات لە هەركارێك، هەندێك لەوكارانە ئەوەیە كە سەرۆك بەشى راگەیاندن پۆستەكەى بەكاردێنێت بۆ كارى تاییبەتى و بریاردەر و یەك دوو مامۆستاى دیكە بەبێ كۆبونەوەى ئەنجومەنى بەش، توێژینەوەى دەرچوون(بحپ تخرج) و وانەكان بەمیزاجى خۆیان دابەش دەكەن، چەندین ناونیشانى توێژینەوەى دەرچوونیان بەبێ بەرنامە و بەبێ زانیارى داناوە، بۆ قوتابیان قۆناغى چوارەم، مامۆستاى تەلەفزیۆن وانە بە قوتابیانى بەشى رۆژنامە دەڵێت، لەكاتێكدا كە خۆشیان بە دڵسۆزى بەش ناودەبەن، ، كەس نییە لێیان بپرسێتەوە !!!
دكتۆر رچوانى سورى، ئێستا هەوڵ دەدات رەگەزنامەى عێراقى وەربگرێت، لەرێگەى بەكارهێنانى پۆستەكەى، هەروەها لەرێگەى پۆستەكەیەوە هەوڵ دەدات كوتلەیەك لەنێو قوتابیانى راگەیاندن پەیدابكات، بۆئەوەى لەرووى راگەیاندنەوە گرنگى پیێ بدرێت و لە بەرامبەر راگریشدا پشتگیرى بكرێ،(17)ساڵ خزمەتى پێشمەرگایەتى گەراندۆتەوە (لەژیانى دا كلاشنكۆفى نەبینیوە)، ئەگەر پرسیاریشى لێبكرێت دەلێت لەكاتى خۆى بە هۆى پێشمەرگایەتى چومەتە فەرەنسا، برۆن لەهاورێكانى بپرسن بزانن لەبەرچى چووە؟ !!! ، لەرێگەى بەكارهێنانى پۆستەكەى شوقەیەكى لە ناز ستى (شوقەكانى زەكەریا)وەرگرتووە، راگرى كۆلێژیش بەرگرى لێدەكات و بەباش ناوى دەبات، كاكى راگر بەخۆرانییە وەكوخۆتە بۆیە پشتگیرى دەكەى.
ئەگەر وابڕوات بارودۆخ لەئێستا ئاڵۆزتردەبێت، چونكە دكتۆر رچوان چەند جارێك لەلاى هاورێیە نزیكەكانى وتبووى هەندەێك شت هەیە ئەنجامى دەدەم و پاشان خۆم و خێزانەكەم خانە نشین دەكەم و دەگەرێمەوە فەرەنسا.
ئەم كابرایە زۆرشتى دیكەى كردووە، بۆ بەبیرهێناوەتان كاتى خۆى یەكەم كەس بوو كە دژایەتى (د. سەپان)ى كرد، كە سەرۆك بەشى راگەیاندن بوو، واژوى مامۆستاكانى كۆكردەوە بۆ راگرى كۆلێژ بەبیانوى ئەوەى كە (د. سەپان)ى مامۆستاى بەشى راگەیاندن یەكێتییە، مامۆستاكان لێى نارازین، ئێستاش بەرامبەر د. سەپان خەڵكى تر تاوانباردەكات.
گەندەڵیەكان بەش(جزو)ى تریان هەیە، چاوەروانبن لە داهاتویەكى نزیكدا............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست