کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشینەى خانووبەرەو بڕیارەكانى حكومەت

Sunday, 09/01/2011, 12:00


پێشینەى خانووبەرە (سلفەى عەقار) و پێشینەى هاوسەرگیرى (سلفەى زەواج) وسندوقى نیشتە جێ كردن بەحەق ئەمانە وكۆمەڵێ كارى تر كەحكومەتى هەرێمى كوردستان بڕیارى لەسەر داوە

بۆ هاووڵاتیان كارى باشن وئاسانكاریەكى تەواوە بۆ خەڵكى فەقیروهەژارى كوردستان ، ئەگەر چى لێیشیان وەربگیرێتەوە ساڵانە یان مانگانە بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا كارئاسانیەكى باشە ،بەڵام ئەوەى جێگەى نیگەرانی هاووڵاتیانە بڕیارێكى حكومەتى هەرێمى كوردستان بوو بەنەدانى پێشینە بەو زەویانەى لە (200) مەتر كەمترە لەشارو شارۆچكەكان و ئەم بڕیارە تەواو دژ بە خەڵكى هەژارو دەست كورتى ئەم وڵاتەیە چونكە هەرخەڵكى فەقیرو هەژارە كەزەوى كەمتر لە (200) مەتر دەكڕێت وتواناى ئەوەى نیە بیكات بەخانوو دڵى بەم پێشینەیە خۆشبوو ،بەڵام بەداخەوە سەرەڕاى داواكارى زۆرى هاووڵاتیان حكومەت وەك هەمیشە گوێ بەداواكارى هاووڵاتیان ناداو تائێستا هیچ بڕیارێكى تازەى دەرنەكردووە سەبارەت بەم مەسەلەیە كەزۆرترین خەڵكى هەژار تیایدا سودمەند دەبێت ، بۆیە حكومەت دەیتوانى هەرهیچ نەبێت بڕیارى بدایە كە نیوەى ئەو سلفەى بۆ سەرف بكردنایە،ئێستایش بۆ بڕیاردانێكى لەوجۆرە كات ماوە......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە