دەنگ بە غاندى و نیلسون ماندیلا دەدەم
Monday, 08/06/2009, 12:00
لە چاو پێكەوتنێكى تەلەفزیونیدا بۆ وەرگرتنى بیرو را دەربارەى هەلبژارتن , پرسیاریان لێكردم دەنگ بە كێ دەدەیت و كێت پێ باشە ؟؟
سەرەتا زانیم ئەم پەیامنێرە لە بوارى كارى راگەیاندن زۆرسادەو ساویلكەیە و هیچ جۆرە رۆشنبیریێكى نە سیاسى ونە راگەیاندنى نیە و تەنها ئەوەندە دەزانێت كە بۆى نووسراوە و پێ ى ووتراوە .. لەوەڵا مداو بەر لەوەى بلێم كێم پێ باشە لە پەیامنێرەكەم پرسى ئایا غاندى و نیلسۆن ماندیلا دەناسى و گوێت لە ناوو خەباتیان بووە ؟؟ ووتى نەخێر !!! ووتم دەنا من دەنگ بە(غاندى) یان (نیلسۆن ماندیلا) دەدەم .. پەیامنێرەكە بەسەرسوورمانەوە ووتى ئەمانە كێن و ناویان لە لیستى كوردستانیدا نیە , ووتم بێگومان ناویان نى یە و نابێت لەبەر ئەوەى لە نێو سەرانى ئەمرۆى كوردستاندا نە غاندى و ماندیلامان لە كوێ بوو !! ناشمان بێت وە كوفرێكى گەورەشە گەر یەكێك لەبەندە موخلیسەكانى ئێمە خۆى بێنێتە ریزى ئەوان ..
دواتر پێم ووت غاندى باوكى روحى گەلى هندستان بوو هەروەها رزگار كەرى هندستان بوو لە ژێر چەپۆكى بەریتانیا و دامەزرێنەرى بەهێزترین سیستەمى دیموكراسیەت بوو لە جیهاندا كە تائەمرۆش ئەو سیستەمە پیادە دەكرێت .. غاندى مرۆڤیكى راستگۆ و خاوەن هەڵوێست و خەمخۆرى گەل و ولاتەكەى بوو تا ئەو رادەیەى تەواوى تەمەنى خۆى دواى گەرانەوەى لە بەریتانیا بە رۆژوگرتن بەسەر برد لە پێناو دۆزى گەلەكەى , هەروەها وەك وەفاداریەك بۆگەلە هەژارو داماوەكەى كە تەنانەت خواردنیان دەست نەدەكەوت ..
دواتر بە پەیامنێرەكەم ووت , رۆژێكیان ئەم بەندەى موخلیسە واتە غاندى بە شەمەندەفەرێك گەشتێكى بەنێو هەرێمەكانى هندستاندا دەكرد , لەناكاو تاكێكى نەعەلەكەى لێ بەردەبێتەوە و یەكسەر تاكى دووەمیشیان بەدووى ئەوى تردا فرێدەدات , یەكێك لە یاوەرەكانى پێ دەلێ ئەوە بۆ تاكى دووەمیانت فرێ دا ؟؟ لەوەلامدا ووتى ئەو كەسەى ئەو نەعلە دەدۆزێتەوە باسوود لەهەردوو تاكەكەى وەربگرێت لەبەر ئەوەى یەك تاكە نەعل چ سوودێكى هەیە !!
بەلێ ئەمە رەوشت و رەفتارو هەڵوێستى سەركردەو باوكى رۆحى گەلى هندستان بوو ..
ئەما نیلسۆن ماندێلا براى پەیامنێرم , سەركردەیەكى ولاتى باشوورى ئەفریقیا بوو ئەو بەندەیەش تەواوى ژیانى خۆى تەرخان كرد بۆ ئەوەى گەلى باشوورى ئەفریقیا لە ژێر دەسەلاتى بێگانەكان و كۆنەپەرستان رزگار بكات , تەنانەت سى سالى تەمەنى خۆى كە ئەو كات لە لووتكەى گەنجێ دا بوو و لە پێناو دۆزى گەلەكەى لەزیندان بەسەر برد بێ ئەوەى چۆك دابدات , تەنانەت دواى ئازاد كردنیشى بەردەوام لەخەبات و تێكۆشان دابوو تا ئاواتەكەى هاتە دى و سەركەوتنى بۆ گەل و ولاتەكەى بەدەست هێنا ..
ئەوجا برام جەنابتان وەكو پەیامنێرێك گەر بزانن لە ولاتى ئێمەدا و بەتایبەت لە نێو پالێوراواندا كەسێك بە پیرۆزى و گەورەیى غاندى و ماندێلا شك دەبەى پێم بلێ بۆئەوەى دەنگی پێ بدەم , گەر نەبێت .. ئەوا دڵنیابە نووكى قەلەمەكەم بۆ هیچ كامێك لەم زاتە گەندەل و ئاست نزمانەى ئێستا لێمان بوونەتە فس فس پالەوان لەكاغەز نادەم و هیچ كامێكیانم پێ باش نیە , تا ئەو كاتەى غاندیەك یا ماندیلاێكمان لێ هەڵدەكەوێت ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست