بانگەوازێکی بەپەلە بۆ پەرلەمانتارانی کورد لەھەرێم و بەغدا
Wednesday, 26/10/2011, 12:00
بەڕێزان: پەلەمانتارانی کوردستان و عێڕاق
سڵاوتان پێشکەش بێت و ئەم کاتەتان باش
وەکو لاتان ڕوون و ئاشکرایە دەوڵەتی تورکیا ڕێگەنادات ھیچ ھاوکارییەکی ناوخۆی تورکیا و ئەوروپا بۆ لێقەوماوانی شاری وان بچێت خەڵک دەکرێتە قوربانی ملاملانێ سیاسیەکان، ئەمە لە لەکاتێکدا چەند ڕۆژێک بەسەر زەمین لەرزەکەی شاری وان تێدەپەڕێت بەڵام تائێستا کۆمەک کردنی خەڵکی وان بەشێوەیەکی وا پێویست نەبووە کەجێگای دڵخۆشی بێت.
سەرۆکی شارەوانی بانگەوازێکی ئاڕاستەی شارەوانیەکانی ھەرێم کردبوو. ئێمەش بەپێویستی دەزانین وەکو کەمپینی نێودەوڵەتی کوردستان بانگەوازێکی بەپەلە ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز بکەین بەوھیوایەی لەو موچەی مانگانەی خۆتان بڕێکی بۆ لێقەوماوانی شاری وان تەرخان بکەن. ئەوەش دەبێت بەمێژوو بۆ ئێوە و دڵسۆزیتان نیشان دەدات لەبەرامبەر براوخوشکانتان لەباکوور.
چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی ئێوەین
کەمپینی نێودەوڵەتی کوردستان
٠٧٥٠١٠١٣٠٢٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست