پشتگیری لە شارەداری سوور لەدیاربەکر بکەن

Monday, 10/10/2011, 12:00





بۆ:ڕای گشتی



بۆ:کوردستانیانی خۆشەویست

سەرۆکی شارەداری سوور (عبدڵا دەمیرباش) لەئامەد بەھۆی ھەوڵدان بۆ فرە زمانی و بەدەستھێنانی مافی نەتەوەیی کورد لەلایەن دادگاکانی تورکیاوە ڕووبەڕووی سزایەکی توندبۆتەوە.
لەئێستادا(٢٣)سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و سزای زیندانی (٢٣٢)ساڵیش ھەیە باری تەندروستی ناتەواوە بۆ ئەم مەبەستە ئێمە وەکو کەمپینی نێودەوڵەتی کوردستان ھەڵمەتێکی ئیمزاکۆکردنەوەی بۆ دەست پێدەکەین ، دواتر لەیاداشتێکدا ئاڕاستەی ڕای گشتی جیھان و کوردستانی دەکەین بۆ ئەوەی ھەرچی زووتر پشتگیری لەو بەڕێزە بکەن بەھۆی پێداگری لەسەر پشتگیری لەمافێکی سروشتی بەمشێوەیە ڕووبەڕووی سزادان بۆتەوە و لەھەموو سزاکانیش قورستر سەفەری دەرەوەی ووڵاتی لێ قەدەغەکراوە.
بەڕێزان ئەم ھەڵمەتە لەمڕۆ(٥-١٠-٢٠١١ دەست پێدەکات و تا ١٥-١٠-٢٠١١) بەردەوام دەبێت ھەربەڕێزێک پشتگیری لەسەرۆکی شارەداری سوور دەکات تکایە ناوی سیانی و پیشەکەی بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرێت.
٠٧٥٠١٠١٣٠٢٢
کەمپینی نێودەوڵەتی کوردستان
٥-١٠-٢٠١١


[email protected]

 
--

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە