ئەگەر ڕاپۆرتەڕەخنەیەكەى (دۆشتێكى) ڕاست بێت عارف قوربانى ئەنفالچیەودەبێت دادگاى بكرێت؟
Friday, 09/04/2010, 12:00
لە ماڵپەرى كوردستان پۆست لە 7/4/2010 ڕ‌اپۆرتێكى ڕەخنەى لەسەركەسایەتى عارف قوربانى بڵاوكرایەوە لەلایەن نووسەرێك بە ناوی خوازراوى(دۆشتێكى) ،ئەگەرڕابردووى عارف قوربانى وابێت دەبێت دادگاى بكرێت لەگەڵ ئەنفالچیەكاندا بە پێى ئەم بەڵگانە كەنووسەردۆشتێكى دەڵێت:
(به‌هۆی ئه‌وه‌وه که له نزیکه‌وه ئاگاداری ژیانی عارف قوربانیم به‌بێ زیادوکه‌م هه‌رچیم لێبینیوه وه‌کو خۆی ده‌ینووسمه‌وه که چۆن له هیچه‌وه پێگه‌یشت و له پڕێک بوو به‌کوڕێک و قسه‌ی زل زل له سه‌ر کورد‌و کێشه‌کانی گه‌لی کورد ده‌کات و هه‌ندێکجار وه‌ک که‌سێکی ماندوو خه‌باتگێر قسه‌ده‌کات و خۆیمان لێده‌کاته کوردێکی عه‌یاره بیست وچوارو وه‌ک بڵێیت که‌س ئاگای لێنه‌بێت عارف چیکردووه‌و ئێستایش چیده‌کات به‌ڕێزان باسه‌رتان نه‌ئێشێنم ئه‌م عارف قوربانییه‌ی ئێستا له دوادهرکهوتنیدا له که‌ناڵه‌کان وه‌ک چاودێرێکی سیاسی قسه‌ی ده‌کرد خوا کوێرمبکات ئه‌گه‌ر درۆبکه‌م هه‌تاکو ئێواره‌ی ڕاپه‌ڕین (نه‌سیر موتهقهدیمی به‌عسی گۆڕ به‌گۆر بوو که‌چی ئێستا ئاوا بێشه‌رمانه ئهوڕابردووهی خۆی بیرچووهو وه‌ک که‌سێکی دڵسۆزی کێشه‌کانی کورد خۆی ده‌رده‌خات و هیچ باکی نییه).
لەبەرئەوەى ناوبراو تاكوو ڕاپەرینى 1991 (نسیر متقدم حزبى بعسى)بووە حەتمەن جیش شعبیش بووەلە ساڵى 1988 دەورى هەبوو لە كارەساتى ئەنفال لە سنوورى چەمچەماڵ چوونكە بەشاهیدى خەڵكى ناوچەكە جیشى شعبى و بعسیەكان ڕۆڵى سەرەكیان هەبووە لە ئەنفالەكەدا و تەنانەت منەزەمەى بەعس و ئەمن وز استخبارات هەرهەمووى پڕبوولەژن ومناڵى ئەنفال وڕەوانەى خواروى عێراقدەكران بە وەجبات.
وەكۆكردنەوەى وتەى پاشماوەى ئەنفال لەدوتوێ ى چەند كتێبێكدا بەناوى (شایەتحاڵەكانى ئەنفال لەلایەن عارفى نسیر متقدمەوە) بەڵگەیەكە كە حكومەتى هەرێم وكەس وكار ئەنفالەكان چەواشەبكات و خۆى بەخەم خۆریان بزانێت و دەسە چەورەكەى بە خەڵكى تردا بسڕى.
من تەنها لەیادى 14ىنیسان ڕۆژى ئەنفال ئەوەندە بەكەس وكارى ئەنفال كراوەكانى سنوورى چەم چەماڵ دەڵێم بەدواى بەڵگە ودۆكۆمێنت وشایەت بگەڕێن لەسەردەیان ئەنفالچى وەكوو عارف قوربانى وهەوڵى دادگایانبدەن و بێدەنگ مەبن كەس وكارتان ئەنفال بكەن وفرمێسكى تیمساحیتان بۆ بڕێژن و دەیان فێلەى وەكوو ئەوەى عارف لە بانى مەقان دروست بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست