مەسعود بــارزانــی خۆی گێــــلە یـــاخــود کۆمە ڵانی خەڵــك بە گێل دەزانــێ

Monday, 07/03/2011, 12:00


ئەوەی لێرەدا من دەمەوێت باسی بکەم چۆنێتی ئەو وەڵا مە کڕچوکــاڵ و شێواوە
بەسەر چووەی کە وەڵامی خەڵکی بەشەرەفی ڕاپەڕیوی کوردستانی دایەوە بە
هــــەڵــــبژاردنی پێش وەخت ،ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەچەندە ئەم سەرۆکە
کــارتۆنی یە بە تەنگ داواکــانی گەلەکــەیە تی ، کەببورن ئەمە هەرگیز خۆی
بەبەرپرسی ئەم میلەتە نەزانی وە چونکە زۆر بەگاڵتەجاڕی یەوە ئاوڕ لەوخەڵکە
دەداتەوە. بێ گومان لە سیستەمی یاسایی جیهانیدا شتێك هەیە کەپێی دەڵێن
زۆرینەی دەنگ بردنەوەی دەسەڵاتە ، ئەمە دەستەواژەیەکی یــاسای
یەودیموکــراتیی یانە ڕەچاو دەکرێت، بەڵام مــەسعود بـــارزانی کە چۆنێتی
گاڵتەکردن وگاڵتە جاڕی کردن بە نەتەوەیەك کە لە نەوەیەکی سەردەمی نوێ
دیمورکراتی بپێك هاتووە و وائەزانێ دەری دەخات کەئەم نەوەیە نەوەی سەردەمی
باوکی وبنەماڵە ڕوو زەردە کۆنەپەرستە ئەقڵە دواکەوتووەکەیە، بڕایەوە ئەو
سەردەمە بەسەر چوو کەئێوە بتوانن مەرامە گڵاوە وچەپەڵەکانتان پێ پیادە
بکەن میلەتێ چەواشە بکەن بەهەڵبژاردنی پێش وەخـت کە ئەمەش خۆڵ کردنەچاوی
میلەتێکی پێنج ملیونــــی لەکوردستانی باشوورو ڕایی گشتی جیهانی ، ئەمەش
گاڵتەکردنە بە موقەدەساتی میلەتێك. کە چۆن بەم شێوەیە ئەتەوێت کردارە
خوێناویی کە ی کاربەدەستە کان پەردەپۆش بکەیت کەچۆن بۆ جارێکی تر دەستیان
بەخوێنی جیلێکی تازەی سەردەی نوێ سوور کرد کەئەم جیلە هیچ لە کیمیایی و
ئەنفال وشەڕی ناوخۆی نەبینی وە ،ئیتر چۆن ئەتوانن لەداوی ئەم نەوە تازەیە
دەربچن ،کەلەهۆڵی پەڕلەمانە بێ شەرعیی وکەناڵە بێ موڕاڵەکانتان سوکایەتی
وناوزڕاندنیان پێ بکەن ،ئێوە کەسوکاری ئەنفال و شەهیدان بە گێرەشێوێن و
تێکدەر دانێنن ،چۆن سەرۆك پەڕلەمانێك و سەرۆك هەرێمێــکـــن کەهیچ
شەرعێتێکی نەماوە. من وام پێ باشە ئەبوایە تۆ و بنەماڵەکەت و دەسەڵاتە
لەرزۆکەکەت پێش ١٧ دەی شوباگ دەستان لەکار بکێشێیەتەوە پێش ئەوەی بۆجارێکی
تر دەستان بەخوێنی ڕۆڵەی میلەتەکەمان وقەڵــــەم سوور بێت چونکە ئێوە
بەسەر چوون و بۆگەنتان کردووەو دەستیش تــازووە لەهەولێر و دهۆك و ئەو
ناوچانەی سەرکووتان کردووە هەڵگرن چونکە ئێمەدەزانین ئێوە چی سینارۆیەکی
قێزەون پیادە دەکەن لەو ناوچانەدا بەتایبەتی پایتەختی کوردستان هەولێر
کەچۆن ناخیان ئەکوڵێت و هەر کاتێك بێت دەتەقێتەوە بەسەرتانا ولێشاوی ڕق
وتۆڵە داوتان نادات وقەدەر هیچ ڕەحمێکتان پێ ناکــات کە چۆن بۆ تۆزێ ڕەحم
و بەزەیی کرا بە بنەماڵەی ‌سەدام حوسەین کەتوانیان هەندێ لەئەندامەکانی
بنەماڵەکە یان ڕزگاریبێ. بەڵام ڕەحم وبەزەی یە بەئێوە ناکرێتچونکە ئێوە
دەستان بۆ چەندەها جار سوور بوو وە بەخوێنی خەڵکی کورد لە باشوری کوردستان
و هەر چوار پارچەی کوردستان لەسەردەمی باوکتەوە تائێستا کەبی هێنمەوە
یادتان کە چۆن ٦٦ تان بەجەلالی دروست کردو ئاش بەتاڵتان بە ١٢٠ هەزار
چەکداری کوردکردو شەڕی براکوژی تان هەڵگیرسان و بۆ دوا جاریش قەڵەمـــتان
شەهید کرد کەئەمە کفری گەورەیە لەم سەردەمەدا ئیتر نازانم تاوانی تر وەك و
فەسادی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایتی و بەرنامەی بەهەدەربردنی ماڵی میلەت
ودواخستنی کۆمەڵگا لەهەموو ڕویەکی ئەخلاقی یەوە. لەبەر ئەوە چاکسازی
دادتان نادات خۆتان بچنە بەردەمی دادگاو پێ یان بڵێن ئێمە تاوانبارین
بەهەموو مانایەکی مرۆڤانە با خێزان و مناڵەکانتان نەکەونە بەر لێشاوی ڕق و
تۆڵە چونکە مناڵ و ئافرەت هیچ گوناحێکی نی یە .خۆت بڕۆ بۆ دادگای لاهـــای
بڵێ منم هێتلەری سەردەمی نوێ کە چۆن بەدەیان مەینەتیم هێناوە بەسەر
میلەتێکدا (کەهیتلەر هەموو هەوڵی لەپێناو میلەتەکەیدا بوو) کەمن لەم
میلەتە نیم . کەواتە لەکۆتایدا پێت دەڵێم میلەتێك گێل نی یە تەنها کەسێك
گێلە کە ئەوەش خۆت و سەرۆك پەڕلەمــــانە بێ مستەواکەتە
........................

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە