کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكگرتوو لە خەونە ئەفسوناویەكانیدا ، گۆران لە واقعبینیدا

Thursday, 11/03/2010, 12:00


نەمدویست زیاتر لە بابەتێك دابەزێنم لەسەر یەكگرتوو و خەیاڵە نا مەحاڵەكانیدا ، بەڵام بەناو گوژین محمد ناچری كردم، من لە بابەتەكەمدا ووتم بە عاتیفە نەمنوسیووە بە ڵكو لیستى كارەكانى یەكگرتووم هەڵسانگاند بە كورتى و بە چڕى لەماوە 16 ساڵ، كە حیسابێكى ئەوتوى بۆ ناكرێ لە پارسەنگى سیاسەت و حیزبیدا. حیزب پێگەى تەسبیح و متى متى و هاى و هۆى دەورێشان نىیە، كە نیوەى یەكگرتوو هەڵقولاوى ئەو بەزمەن. بەڵام بە فەرقى ئەوەى شێخان و دەورێشانى كورد لە باو باپیرانمانەوە رێزى تەسووفەكەیان گرتووە، تەدخولى خەتى سورى سیاسەتیان نەكردووە تا ویان بزنجگێ.

كەچى سەركردایەتى یەكگرتوو بە پیشەى دەورێشانە خەڵك تا ئێستاش هەڵدەخەڵەتێنن، لەناوەوەش پرۆژەو خیتابى ئیسلامیان لەبەرامبەر دۆزەكانى كورد و موعاملەى خەڵكى بێ ئاگاى كوردستان، لە ئەنقرەو تەهران و ئیخوانەوە دێت!! زیندە خەون بەوە ئەبینن كە رۆژێك وەك پارتى عەدالەتى توركى حوكمرانى بگرنە دەست!! ئاخر بەستەزمانینە ئەوان بەناو ئیسلامین!! نیوەیان نەتەوەپەرستن!! ربعێكیان تجارباشی گەورەن!! بەدواى مەساڵحى خۆیان كەوتوون فڕیان بەئایین نىیە!! ئەوى تریشیان دژ بە خیتابى ئیسلامخوازنەى هاوشێوەى ئیخوانن!! ئەگەر ئێوە نەخوێندەوارن و رووەكان ناخوێنەوە خەتاى خەڵك نىیە هەڵتانسەنگێنى توزێك لە پێش سفر داتاننێ.

من ووتم لەبوارى رامیارى و ئابورى چیتان كردووە؟؟ بێگومان هیچ وەڵامیشتان پێ نىیە، ئەى باشە بۆچى حیزبن؟ ووتم لەبەرامبەر بوونەوەى دەسڵاتداران چیتان كرددوە؟، بێگومان هیچێكى تر! ئەى بۆچى ئیدعاى دواكەوتوانى پێغەمبەرێكى ئازا وەك محمد ئەكەن دروودی خواى لەسەر بێت! ئەوە نەبوو لە رۆژى نیوەرۆ چەندەها ئەندام سەركردایەتى ئیَِوەیان كوشت، ئەى باشە مەگەر ئێوە پیاو نەبوون سەركردایەتیەكەتان تانتان تێ بنێن و جەماوەرى بەگوڕى یەكگرتوو بێنە بەردەم بارەگاكانتان تا بەرگرى لە شەرفى حیزبەكەتان و ئەندامەكانى ترتان بكەن!!؟؟ دەى باشە من ووتم سەركردایەتیان بى جورئەتن و ترسنوكن، خەمى موڵك و منداڵانیانن تا هەندى وەزائیفیان بە ئاسانى بۆ مسۆگور بكەن بە غەدا، بەڵكو بە ڕاشكاوى جورئەتى هیچ جۆرە مواجەهەیەكیان نەبووە ناشبێ، مەگەر وەحیشیان بۆ بێتە خوارێ. ئەگینا چۆن بێ دەنگ بوون لەخوێنى سەركردایەتیتان مشیر و هاوەڵانى.. چیتان كرد ترسنۆكینە؟؟؟

یەكگرتوو گاڵتەى بە خەڵكى كوردستان كرد نە وەكو خاوانەخواستە ناوى ئەوە لە خۆى بنێنى كە ئەو گۆڕانى بەدواى خۆیداوە!! من ئەندامى گۆڕان نیم نەبوومە، بەڵام راستى حەقە ئێوەش دانى پیادانبێنن. ئێوەى یەكگرتوو ئینتیهازیترین كەسن لە كوردستان چونكە ئیدعاى ئیسلام ئەكەن بەناوى خوا و پێغەمبەر كار ئەكەن، كەچى ئەوەندە مەحسوبیەت و خۆپەرستانە كار دەكەن سەكردایەتیان هەر خەمى خۆیان و منداڵەكانیانن، باشە یەكەم هەڵبژاردن لە 2005 ئەندامانى پەرلەمانتان دابەش نەكرا بوو بەسەر ئەندامى مەكتەبى سیاسى و چەند ئەندام شورایەك لە كوردستان و بەغدا ئەى وانەبوو؟؟!! بۆچى پسپۆرى مەزن بوون لە تشریع دانان یان پارێزەرو ئابوورى ناس بوون؟؟!! یان لەبەر خاترى دەوڵەمەندبوونیان و هەتا ئەگەر نەمان بە ئەندامیش مووچەیەكى زۆر بۆیان ئەبرَێتەوە وەك ئەندام پەرلەمان؟؟ بۆیە بەژیانى خۆیان باسى موچەى پەرلەمانتارانیان كردووە لە بەغداو كوردستان تا گوران هاتاو ئەویشى هەژاند هەر بژین بۆ خەڵكى كوردستان. یان سەركردایەتى یەكگرتوو هەر خەریكى دوو ژنى بوون پاش دەوڵەمەند بوونیان یان بازرگانى وەك وەزیرەكەتان لە بەغدا، ئەى ئێستاى پەرلەمان هەمان باس نىیە .. كەواتە ئەو هەموو موزایەدە چىیە بەسەرى پارتى و یەكێتى كردتان و ئەیكەن، ئەوان بنەماڵەیین ئێوەش بنەماڵەیەكى ئینتهازین بەڵكو خەترترن چونكە یەكتر ناناسن و یەكتر دەپارێزن بۆ مەساڵحى تایبەتى خۆتان.

با بێینەوە سەر ئیسلام پێغەمبەر دروودی خواى لەسەر بێت ئاوا مامەڵەى ئەكرد ئاوا خەڵكى پێش ئەخست یارانى ئاوایان ئەكرد؟؟؟، ئیسلام ئاوا ئەڵى؟؟ یەعنى ئێوەى بەناو حیزب پروپاگەندەى ئەوە ئەكەن خاوەن پسپۆرو ئەندامێكى بەكاراو تواناى زۆرین ئەى بۆچى تەنیا ئەندام مەكتەبى سیاسیتان و چەند شورایەكتان پلەو پایەى بەسەر دابەش ئەكەن، ئەى ئەوە ماناى ئیفلاسیتان نىیە لە ئیدیعایەكاتان!؟؟ بەمانا ئێوەش هەڵاو تەكانتان بۆ چەند كەسێكى دیارى كراو بوو، ئەى زوهدى ئیسلامیتان كوا، ئەى ئاخیرەبونتان لەكوێ، ئەى ئیسارو بەپێش خستنى خەڵكى تر بۆ كوێ چوو.. بەخێر بێنەوە بۆ خۆتان و درۆ گەورەكانتان، ئێوە پێچەوانەى هەموو دروشم بنج و بنەماكانى ئیسلامن چ ئایەت چ حەدیس چیتر پاساوى نا بەجێ مەكەن خۆتان كڕ كەن پێمان بڵین (جزاكم الله خیرا) بۆ نەسیحەكانتان. ئەى پێغەمبەر نەیفەرمووە و ناڵێن (الدین نەسیحە) كەواتە قەبوڵى كەن پەڵپ نەتانگرێ، چونكە خەڵك چاوى نەبەستراوە بە قەدەر چیایەك عەیبەكاتان دیارە و پچڕاندنى خەتە سوورەكانى ئیسلامتان زۆر بەرچاوە.

وا باشترە یەكگرتوو لە خەونە ئەفسوناویەكانیدا بە خەبەر بێت، هەرگیز لە شێوەى ئێستاتاندا خەون بە سەركردایەتى كورد نەبینین كە قەت نایبینن، كوردیش ئەڵى لە قەدرە بەڕە شڕەكەى خۆتان قاچتان ڕاكێشن (شڕەكە من دامناوە لەو ووتارە بۆ یەكگرتوو وەك تەوسیفى یاسایى).

بەڵام یەكگرتووان؛ گۆڕان هێزەكەى لەوەدایە یەكێتتیە گەندەڵەكەى هەڵتەكاند، ئەگەر چى ئەوان بەشێكیش بوون لەوان، بەڵام ئازایانە بێ دەنگ نەبوون هاواریان بەرز كردەوە ووتیان بەسە، باشە كێ لەناو یەكگرتوو هاوارى كردوو ووتى بەسە؟ كێ ئەو جورئەتەى گورانخوازنى هەیە با سەر هەڵتەكێنى، هەرچى تا ئێستا بەرامبەر سەركرادیەتیە ناوازەكەتان راوەستاوە بۆ ئەوى چاكیان كاتەوە هەموویانتان دوورخستوە پاشتان خست، با ناوەكان بە لیستەوە نەهێنم چەندەهایان لەناو سەركردایەتین و هەندێكیش مەكتەبى سیاسى، خیتابى یەكگرتوو چەندەها ساڵە گەوجانەیە شەڕى باڵ و ئەو باڵ هەر ئەوەى لێ ئەوەشێتەوە، ئەوەى لەگەڵ هەواى چەند كەسێكى مەكتەبى سیاسیتان نەڕوات بە دەردى .... ئەبن؟؟!!

گۆڕان دەنگى گەیشتۆتە هەموو دونیا ئێوەش خەون بەوە ئەبینن كەئێوە دەستپێشخەرن.. لە چى؟؟ هەگبەى رامیاریتان چى تیایە؟؟، لە غەیرى كلك بەندى نەبى بۆ ئەردۆغان و گول و ئیخوانچیە موتەخەلیفەكانى قاهیرە، دەڵێى ئەسحابى كەهفن لەناو چوار دیوار بڕیار بۆ جیهان ئەدەن لەغەیرى شێواندنى هیى تریان نەكردووە هەر خەریكى كتیِبى پەر زەردن، ئێوە كەى خاوەن خیتابن ئەسڵەن، ئەخولێنەوەى بەدەورى بازنەیەكى قوفڵدراو بە كلیلى نەزانى و نەفامى.

باس لە ووتارەكەى پێشوومان ئەوە بوو 16 ساڵە چى ئەكەن؟؟؟!!! دیسان مەیڵێنەوە دەست بە دەست نوێژ ئەوە 13 قرنە باو باپیرانمان لەسەر شەریعەتى ئیسلام مارەیان ئەبڕێ، پشت هەیە لەو ناوچەیە بە قەدەر كورد خاوێن بێت، ئێوە لە گوێى گاوە نوستوون، من ئەڵێم بە غیرەت بن ئازا بن چاو نەترس بن خاوەن پرۆژەیەكى راست و دروست بن، نەوەكو هەردەم پەراوێزو نامۆو شەرمدارو بێ دەم و زمان بن!! 16 ساڵە بە بڤە بڤە مامەڵە لەگەڵ یەكێتى پارتى ئەكەن ئەى ئەوە كەى ئیسلامە ئێمە هەر ئەوە ئەڵێین، بەڵام وادیارە وەسفەكانى من و لێكدانەوەكانم هەمووى راستن، ئەگینا 16 ساڵ بێ دەنگ نە ئەبوون مت نە ئەبوون لە شێوەى مت بوونى مارو بۆق زویر مەبن دڵتان فراوانبێت قەبوڵى كەن و بڵێن ئامین.. ئامین ئەشهد و والله وایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە