کاتێ نه‌وشیروان مه‌فره‌زه پارتیزانه‌کانی دروست کرد مه‌لابه‌ختیار له‌ڕاژان چاوه‌ڕوانی مشتی قڕانی به‌رزانی بوو !!!
Tuesday, 08/02/2011, 12:00
له‌وڕۆژه‌ی کۆمه‌ڵه مه‌لابه‌ختیاری به‌نه‌وشیروان ناساند ئه‌م براده‌ره چ له‌شاخ وچ له‌شار هه‌میشه هه‌ستی به‌لاوازی و بچوکی کردووه له‌به‌رامبه‌ر نه‌وشیروان ئه‌م هه‌ست کردنه وای له‌م براده‌ره کردووه که‌هه‌ست به‌که‌می وخۆی بکات بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای لیدوانه‌کان و نووسیه‌نه‌کانی بکه‌ین له ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆیدا زۆر مه‌دح وسه‌نای خۆی ده‌کات واده‌زانی ئه‌م له‌ئه‌ستیره‌یه‌کی تردا ژیاوه که‌س به‌ڕابردوو وئیستای مه‌لا ئاشنانیه ته‌نانه‌ت هاوڕێکانی دوێنی شاخیشی ئه‌مڕۆ په‌شیمانن له‌وه‌ی ڕۆژێ قه‌ده‌ری کۆمه‌ڵه وئاڵای شۆڕش به‌مه‌لای ناساندن هه‌رچه‌نده لای من و زۆربه‌ی هاوڵاتیانی نیشتیمانه‌کم گرنگ نیه دوێنی مه‌لا وهاوشه‌ڕواله‌کانیان له‌شاخ چیبوون چۆن زنجیری ده‌بابه‌کانی دوێنی و ئه‌مڕۆی سه‌ر گرده‌که‌ی شاره‌که‌میان تێک ده‌شکاند هه‌رچه‌نده هه‌موو داستان وسه‌رکه‌وتنه‌کان وچالاکیه‌کانی ناوشاره‌کان له‌سه‌رده‌می شاخدا جێی شانازی هه‌موومانه به‌ڵام کاتێ حکمه‌ت دێ باسی قاره‌مانیه‌کانی خۆیمان بۆ ده‌کات ده‌بێ ئه‌وه‌شمان بۆ باس بکه‌ن بزانیین مه‌لاو هاوشه‌ڕواڵه‌کانیان کاتێ له‌شاخ بوون چه‌ند خزمه‌تی گوندنشینه‌کانیان کرد تاچه‌ند هاوکاری جوتیاران وزه‌حمه‌ت کیشانی هێزی وبازووبوون چه‌ندیش بارگران بوون به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی که‌چیگیڤاره‌که‌ی ئاش باسی ده‌کات .
هه‌رچه‌نده برای به‌ڕێزم کاک ئارامی حێجی ڕه‌شید له وه‌ڵامێکی پڕبه‌باڵای مه‌لادا زۆرجوان باسی قاره‌مانێتی ئه‌م مه‌سولی لیژنه‌ی ئیختیالاته‌مان بۆ ده‌کات که ئه‌و سه‌رده‌مه که‌ئه‌م که‌ڵه‌پیاوه گه‌رمیان وکوێستانی ده‌کرد ته‌نها یه‌کێتی خه‌ریکی شه‌ڕی براکوژی بوو ئیتر نازانم ئه‌م قاره‌مانه که له‌زۆربه‌ی داستانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا به‌شدار نه‌بووبێ ته‌نها له‌و خیانه‌ته‌دانه‌بی که دوو هاوڕی و دوو فه‌رمانده‌ی وه‌ک جه‌مالی علی باپیر و شیرکۆی شێخ علی به‌شدار بێ ده‌بێ ڕابردووه‌که‌ی ئه‌م پیاوه کوێ جی شانازی بێ ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه بوونیش ده‌کات خۆی هه‌ر زوو کۆمه‌ڵه‌ی بۆ مه‌رامه هه‌رزه‌یه‌کانی شه‌ق کرد‌و ئه‌و هه‌ر زووش له‌پرێنسیپه جوانه‌کانی کۆمه‌ڵه لای دا که‌ئه‌ویش پرێنسیپیئ داوێنه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێ وانیه من پرسیاری لێ ده‌که‌م ئاسۆی برای خه‌بات مێشوله و ته‌لاری هاوسه‌ری له‌کوێن و چیان لێهات !
کورد په‌ندێکی جوانی هه‌یه ده‌ڵی(ئه‌و نانه نانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه) گرنگ نیه مه‌لابه‌ختیار له ڕابردوودا چ شۆڕه‌سوارێکی مه‌یدانه که‌بووه گرنگ ئه‌مڕۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر بێین مه‌لابه‌ختیار بکه‌ینه‌وه به‌مرۆڤه ئاسایه‌که‌و هه‌ڵگری ناوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی بێ واته کاك حکمه‌ت ئایه ئه‌مڕۆ کاك حکمه‌ت ده‌بووه خاوه‌نی ڕۆژنامه و مه‌کته‌بی ڕێکخراوه دیموکرسیه‌کان و قسه‌که‌ری حیزبه‌که‌ی تاڵه‌بانی خاوه‌نی چه‌ند ژنه ! ئایه کاك حکمه‌ت ده‌بووه خاوه‌نی چه‌ند خانوویه‌ک که بایی چه‌ندان ملیۆن دۆلار بێ ئایا له ماڵه‌کی کاك حکمه‌ت دا چه‌ندان ملیۆن دۆلار وون ده‌بوو ئایا کاك حکمه‌ت ده‌بووه خاوه‌نی پانزه پاسه‌وان و چه‌ندان ئوتۆمۆبیل و کویله‌و که‌نیزه‌ک به‌دڵنیایه‌وه نه ئه‌ویش وه‌ک هه‌مووان ئیستا له‌خانه‌قین له‌چاوه‌ڕی که‌می کاره‌با و نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاریدا بوو بۆیه پیم سه‌یره ئه‌مانه هه‌میشه منه‌تمان به‌سه‌رداده‌که‌ن که ڕۆژانێک پێشمه‌رگه بوون له‌گه‌ڵ ڕیزمدا بۆ هه‌موو ئه‌و پێسمه‌رگانه‌ی که‌تائه‌مڕۆ ڕه‌نگه خاکێکه‌ی نیشتیمانیان پیس نه‌کردووه هه‌رچه‌نده هه‌ندێکتان هه‌موو ڕۆژێکی پ.م بونتان به‌هه‌زاران دۆلار بۆ حساب کراوه ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر شۆڕشکردن وکوردایه‌تی بێ کورد ژنه جوتیارێک زۆر له‌ئێوه زۆرتری کردووه .
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ی ئێوه بوون به‌حه‌زره‌تی عیسا بۆ خه‌ڵکی سلیمانی ئه‌وه خه‌ڵکی ئه‌و شاره بڕیار ده‌دا کێ خه‌م خۆری ئه‌و شاره‌یه هه‌رچه‌نده ئێوه هه‌رچی کوڕه‌جوانه‌کانی شاره‌که‌متان کرده سوته‌مه‌نی شۆڕشه‌که‌تان پاشنیش هاتن هه‌رچی جوانیه‌کانی شاره شیوانتان دوێنی ملازم موحسین و علی وعلا ته‌عدایان له هاوڕیانی کۆمه‌ڵه ده‌کرد ئه‌مڕۆش ئێوه کۆمه‌ڵه فاسده‌کان هاتن بازاڕی له‌شفرۆشیتان بۆ کردین به دیاری ڕاپه‌رین و شۆڕش کردن ئێوه هاتن هه‌رچێ جێژوانی پێشمه‌رگه‌کانی 47 و 57 و 33 و 31 بوو داگیر تان کرد تاپۆتان کرد له‌سه‌ر نۆکان ئه‌زمر و به‌ڕێز و قوباد .
ده‌مه‌وێ پێشنیارێک بۆ بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئه‌زمه‌ی هه‌ست به که‌می کردنه‌ت ڕزگارکه‌م له ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر دا ڕاپرسیه‌ک دانێ به‌م شیوه‌یه‌ی (پێت باشه کاك حکمه‌ت مدیری به‌لدیه‌ی سلیمانی بێ)بزانه سه‌دی چه‌ند ده‌نگ دێنی له‌هه‌مان کاتدا هه‌ر له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی چاودێردا ڕاپرسیه‌کی تر بکه (پێتان باشه نه‌وشیروان مسته‌فا مامۆستایه‌کی زانکۆی سلیمانی بێ) بزانه نه‌وشیروان سه‌دی چه‌ند ده‌نگ دێنی بۆ دواجار ئه‌و عوقده‌یه‌ت کۆتای دێ .
تیبینی ئه‌م وتاره به‌ناوی خوازراوه بڵاوی ده‌که‌مه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیری کاك حکمه‌تی بینمه‌وه کاتی خۆی له پاڵتۆکدا ته‌نها سێ پرسیارم لێ کرد ته‌له‌فونه‌که‌ی داخست بۆیه هیوادارم ئه‌وه‌نده باسی قاره‌مانیتی خۆی نه‌کات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست