پاراستنی‌ گیانی‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ئه‌ستۆی‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دایه‌"

Friday, 23/04/2010, 12:00


گروپی‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ بێ‌ سنووری‌ كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ له‌لێدوانێكی‌ نه‌قیبی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌گیرێت‌و ئاماژه‌ش به‌وه‌ كراوه‌ كه‌پاراستنی‌ گیانی‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ئه‌ستۆی‌ هه‌ر سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێمدایه‌.

هێمن مامه‌ند، هه‌ولێر: له‌به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆسایتی‌ ئاوێنه‌ نێردراوه‌ هاتووه‌ "ئیمرۆكه‌ (112) ساڵ تێپه‌رده‌بێـت به‌سه‌ر ده‌رچوونی‌ یه‌كه‌مین ژماره‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردیدا، ئێمه‌ وه‌كو گروپی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ بێ‌ سنووری‌ كوردستان وێرای‌ ئه‌وه‌ی‌ پیرۆزباییه‌كی‌ گه‌رم له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین‌و هه‌روه‌رها له‌م یاده‌دا جارێكیتر هاوخه‌می‌ خۆمان بۆبنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ قه‌ڵه‌م‌و هه‌روه‌ها نیگه‌رانی‌ خۆشمان له‌مه‌ر ئه‌و هێرش‌و په‌لاماردانه‌
راده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌كاتی‌ رووماڵكردنی‌ رووداوه‌كان ده‌كرێته‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسان".
له‌به‌شێكی‌ تری‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئێمه‌ له‌كاتێكدا چاوه‌روانی‌ ئه‌وه‌مان له‌ده‌سه‌لاَتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌وه‌بوو كه‌ وه‌كو نه‌ریتێكی‌ باوی‌ دیموكراسی‌ به‌شێوه‌ی‌ ئه‌و وه‌فده‌ سیاسی‌‌و بازرگانی‌‌و وه‌رزشیانه‌ی‌ له‌ولاَتی‌ خۆیان ده‌چن‌و بۆ ولاَتێكی‌ تر وه‌فدێكیش له‌رۆژنامه‌نووسانی‌ ولاَته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌ن، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا باوه‌ له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ نه‌كرێت له‌نێوان میدیای‌ ئه‌هلی‌‌و حیزبی‌، به‌ڵكو پێویست
زیاتر هاوكاری‌ میدیای ئه‌هلی‌ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان ده‌ستده‌خه‌نه‌ سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان‌و داوای‌ چاكسازیش له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌كه‌ن".

له‌كۆتایی‌ به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه‌ "ئێمه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ باوه‌ڕبوونمان به‌ئازادی‌‌و راده‌ربڕین هه‌یه‌و هه‌وڵ بۆنه‌هێشتنی‌ كۆت‌و به‌ندكردنی‌ ده‌نگ‌و خه‌فه‌ كردنی‌ ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ده‌ین، به‌لاَم به‌پێویستیشی‌ ده‌زانین وه‌كو وه‌لاَمی‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵی‌ عێراقی‌ بۆداكۆیكردن له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان بده‌ینه‌وه‌ كه‌ داوا له‌نێردراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات لیژنه‌یه‌ك بنێرێته‌ كوردستان بۆلێكۆڵینه‌وه‌ له‌و پێشلكارییانه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووساندا
ده‌كرێـت.
ئێمه‌ نكۆڵی‌ له‌وه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان هیچ پێشلكارییه‌ك ناكرێت، به‌لاَم ئه‌ویش به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ناوبراو ئه‌م داوایه‌ بكات، چونكه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌بۆشایی‌ ده‌سه‌لاَت به‌رێوه‌ناچێـت، به‌ڵكو ده‌سه‌لاَتێكی‌ نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆی‌ تێدایه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو گروپی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ بێ‌ سنووری‌ كوردستان وێرای‌ نیگه‌رانیمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ كوردی‌، هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێم
به‌به‌رپرسیار ده‌زانین‌و پاراستنی‌ گیانی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ هه‌رێم له‌ئه‌ستۆی‌ ئه‌واندایه‌‌و پێویسته‌ ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بارودۆخه‌ بكه‌ن نه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

هه‌روه‌ها به‌پێویستی‌ ده‌زانین نیگه‌رانی‌ خۆشمان رابگه‌یه‌نین له‌به‌رامبه‌ر لێدوانێكی‌ نه‌قیبی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ تۆمه‌تی‌ ناڕه‌وا ده‌خاته‌ پاڵ هه‌ندێك له‌میدیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و پێیوایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ولاَتانی‌ دراوسێ‌ هاوكاری‌ ده‌كرێ، ئه‌م لێدوانه‌ هه‌رگیز له‌كه‌سێك چاوه‌روان ناكرێت كه‌سالاَنێكی‌ زۆر سه‌رقاڵی‌ كاری‌ رۆژنامه‌نووسی‌ بێـت‌و نه‌قیبی‌ سه‌ندیكایه‌ك بێت كه‌ خاوه‌نی‌ چه‌ند هه‌زار ئه‌ندام بێت.

له‌كۆتایی‌ به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه‌ "ئێمه‌ وه‌كو گروپی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ بێ سنووری‌ كوردستان جارێكیتر پیرۆزبایی‌ ئه‌م یاده‌ له‌سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین‌و له‌م یاده‌ه‌شدا داوا له‌ئه‌ندامانی‌ خولی‌ نوێی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كه‌ین كه‌جارێكیتر یاسایی‌ نوێێ‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ هه‌موار بكرێـته‌وه‌و به‌جۆرێك له‌به‌رژه‌وه‌دی‌ رۆژنامه‌نووساندا بێت‌و داواش له‌ده‌سه‌لاَـتی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ئه‌گه‌ر رێكخۆشكه‌ر نه‌بێت بۆئه‌وه‌ی‌
رۆژنامه‌نووسان به‌ئازادی‌ بتوانن‌و له‌سه‌رانسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كاری‌ خۆیان بكه‌ن ئه‌وا پێویسته‌ رێگه‌شیان لێنه‌گیرێت ".

بو زانيارى زياتر كليكى ئه‌م لينكه‌ بكه‌
www.besnuri.com



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە