کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رەزوان هەولێرى گەورە قاچاخچى پاسپۆرت، چۆن كرایە بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى فڕگەى هەولێرو، چۆنیش لادرا؟؟!

Thursday, 29/07/2010, 12:00


كوردستانپۆست، وەك تاكە مینبەرو بڵانگۆى گەیاندنى هەواڵ و دیاردەو حاڵتە شازەكان و، پێگەیەك بۆ هۆشیاركردنەوەى خوێنەران و خەڵكى و، ئاشكراكردنى نهێنیەكان و، پارێزەرى راستەقینە و بەرگریكار و فراوانكردنى پانتایەكانى ئازادیەكان، خۆی ناساندووەو، لەو سۆنگەیەشەوە، گەر بە هەڵەدانەچووبین، غەدرى لە خۆیى كردووە، غەدری لەكەس و لایەنەكان نەكردووەو، هەر ئەم هۆكارو هۆكارگەلێكى زۆر ، چەند جارێكە بە پێشەنگى ماڵپەڕەكوردیەكان لەسەر ئاستى كوردستانى و ناوچەكەو دونیا هاتۆتە هەژماركردن...
ئەم پێشەكیە بۆ ئەوەبوو، دەروازەیەك بۆ خستنە رووى راستیەكان بێتەشهیرو سوكایەتى بە مرۆڤەكان، مەگەر مرۆڤەكان خۆیان هەڵگرى ئاڵاى سوكایەتى پێكردن بن، وەك ئەوەى سەرانى هەردوو حزبى دەستەڵاتدارى كوردستان، وەك مەدالیاى شەرمەزارى لە گەردنى خۆیان و دارودەستەكانیان كردووە!
هەر بۆیە پێویستە خوێنەران لەو دیاردە پڕشەرمەزارى و شورەیانە ئاشنا بكەین، وەك ئەوەى چۆن و بە چ بنەمایەك گەنجێكى ناسراو گەورە قاچاخچى دروست كردن و دەرهێنانى پاسپۆرت، كە تا پۆلى 2 ناوەندى خوێندووەو، كراوەتە رائیدى پۆلیس و ، پۆستى بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى فڕگەى نێودەوڵەتى هەولێرى پیپسپێردراوەو، دواتریش چۆن ولەسەر چى و لەلایەن كێوە لادراوە؟!
ناساندنى : رەزوان هەولێرى::
ڕەزوان ئەیوب سەعید، لەساڵى 1994 وە تا 31 ئابى 1996 دۆستى نزیكى شێخ تاریقى تۆپخانەی سكرتاریەتى تاڵەبانى بووە لە هەولێرو، بە قاچاخ بە ئاگادارى ئەو شیخ تاریقە كەسەر بەكۆسرەت ڕەسول بووە، پاسپۆرتى بۆ ئەو كەسانە دەردەكردو دروست دەكرد، كە بڕیاریان داوە ئەم كوردستانە جێبهێڵن!
پەوەندیەكانى نێوان ڕەزوان و شێخ تاریقى تۆپخانە، هەموو قۆناغەكانى لادانى ئەخلاقى و دیاردە كۆمەڵایەتى، بەزاندبوو!
ڕەزوان بۆ ئەوەى بە تەواوى ببێتە جێگایى متمانەى یەكێتى و كۆسرەتیەكان، دیاردەى لەشفرۆشیشى و پێدانى پارەو دەعوەتى شەوانەى لە ئەستۆ گرتبوو!
لە دوایى 31ى ئابى كە بنەماڵەى بارزانى بە دەبابەكانى سەدامەوە هاتنە ناو هەولێرەوە، كەس خۆى پێنەگیراو، ئەوەى هەڵهات ڕایكردوو، ئەوەى نەیتوانى خۆى شاردەوە تا ڕەوشەكە هێمن بوەبوەو، ڕەزوانیش یەكێك بوو لەوانەى بە نهێنى لە چەند ماڵێكى پارتى خۆى حەشارداو، تا ئەوەى كارتى سەوزى وەرگرت كە پارتى و پاراستن هیچ سزایەكى نادەن.
ئەوكات كەریم شنگارى بەرپرسى دەزگاى پاراستنى بنەماڵە بوو، ئازاد بەرواریش سەرپەرشتیارى گشتى دەزگاى پاراستن و ڕێكخستنى تایبەت بوو، عیسمەت ئەرگوشى جێگرى كەریم شەنگارى بوو، نەزهەت حاڵى دۆڵەمەڕیش كەسى سێەم بوو، چاودێرى حزبە ئیسلامیەكانى لەئەستۆبوو، لەگەڵ پەیوەندى كردن بەڕۆژنامەنووسەكانى سنورى سلێمانى ، ئەم خاڵە بۆ كاتێكى دیكەى هەڵدەگرین، بە بەڵگەوە!!
ڕەزوان زۆر بە زیرەكى كلیلى جۆكەرى بەكارهێناو، لە ڕێگەى ئافرەتێكى سۆزانى نزیك بە كەریم شەنگارى، خۆى نزیك كردەوە لە كەریم و عسیمەت ئەرگوشى و، بەڕێگەى ئافرەت چووە ناو دڵى بەرپرسانى ئەمنى بنەماڵەوە، بەتایبەتى كەریم شەنگارى!
ئەوانیش لە پیاوەتى ئەوەى كە رەزوان كە چەند جارێك ئافرەتى سۆزانى و دۆستەكانى خۆى بۆ لاى كەریم شەنگارى و عیسمەت ئەرگوشى بردبوو، ئەوانیش وەك ڕەدى ئیعتیبار، 2 كاریان بۆ ئەنجامدا:
یەكەم: مۆڵەتى رەسمیان پێدا، تا نووسینگەى پاسپۆرتى قاچاخ لە هەولێر لە بازارى شێخ ئەڵڵا بكاتەوەو!
دووەم: كردیان بە معتەمیدى خۆیان ومۆڵەتى هەڵگرتنى دەمانچەو، بەبێ پرسى بازگەو سكرتێرەكان وەك شێخ زانا خۆى دەكردە ژوورەكانى كەریم شەنگارى و عیسمەت ئەرگووشى!
ئەویش واتە ڕەزوان هەفتانە لیستى ئەوانەى پاسپۆرتى بۆ دەردەكردن بە تەزویرو بە قاچاخ تەسلیمى كەریم شەنگارى دەكردن و، ئەوانیش دوایى بە دواداچوون و لێكۆڵینەوە، ئەوانەى جێگاى گومانى بنەماڵە بوون، جیان دەكردنەوەو، بە رەزوان دەوترا، كە پاسپۆرتەكەى نەداتێ، تا ئەوان واتە پاراستن لە نزیكەوە ئاگادار دەبن و، دواى دووركەوتنەوە چەند هەنگاوێك لە نووسینگەى رەزوان، ئەو كەسانە دەستگیردەكران، بە پێى هۆبەى سیاسى و لایەنەكان، رەزوان زیاتر لە 1800 گەنجى كوردى سەربە لایەنەكانى یەكێتى و سورچى و ئیسلامى و زەحمەتكێشان و شوعیەكانى سلێمانى و كەركوكیەكان، بە پیلانى بۆگەنى پاراستن و بە فیتى ڕەزوان دەستگیركراون و، لە كونە تاریكەكانى ئەوسایى سەڵاحەدین و ئاكرێ كراون، تەنها خودا دەزانێ چەندیان لە ژیاندا ماوون؟!لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ڕەزوان دەستبەردارى بێرەوشتى نەبوو، بۆ ناساندنى كچ و ئافرەت و ژنانى كورد بە داوێنپیسانى وەك كەریم شەنگارى و عیسمەت ئەرگووشى!
لە پاش پرۆسەى ئازادى عێراق، و دواى كردنەوەى فڕگەى نێودەوڵەتى هەولێر، تاهیر هەورامى براى سەرباز هەورامى كرایە بەرێوەبەرى فڕگەو سەربەستى رەئیس عەبدوڵڵاش كرایە بەرپرسى ئاسایش و ڕەزوانى گەورە قاچاخچى و دۆستەكەى كەریم شەنگاریش كرایە، رائیدى پۆلیس و بەرێوەبەرى پاسپۆرتى فڕگەكە!
ڕەزوان لەسایە تەزویركردن و قاچاخچێتى و دیاردەى لەشفرۆشى و زۆر دیاردەى دیكە، ئەمڕۆ بۆتە خاوەنى :
1__ 5 خانووى گەورە كە 4 یانى لە دۆلاراواو شارى خەونەكانى و گوندى ئینگلیزى وە، بەكرێى داون بە كۆمپانیا بیانیەكان و كەرتى تایبەت..
2__گەورەترین مەزرەعەیى لە رێگاى بەحركە و شاوەیەس هەیەو یەكیان تەنها خانوەكەى بایى 150 دەفتەر دۆلارە، كە دوو مەلەوانگەى تێدایە..
3__خاوەنى 5 كۆمپانیایە كە شەریكى سادقى سكرتێرى كەریم شەنگاریەو، تایبەتە بە پێداویستیەكانى وەزارەتى ناوخۆ بە ئاگادارى كەریم خۆى..
4__3 شوقەى لە ئەنكەرەو مالتاو ئەدنەى توركى كڕیوەو 2 نیانى بە كرێ داوە!
5__ بە پێى دانپیدانى خۆیى لەكاتى خواردنەوە، رەزوان ئەمانەى دركاندووە، كە كەریم شەنگارى لەسایەى ئەوەوە (رەزوانەوە) بۆتە خاوەنى 3 ملێۆن دۆلار، عیسمەت ئەرگوشى خاوەنى 2 ملێۆن دۆلار، سادقى سكرتێرى كەریم شەنگاریشبۆتە خاوەنى 120 دەفتەر دۆلارو، خۆشى زیاتر لە 5 ملێۆن دۆلارى جگە لەو مۆڵك و سامانانە هەیە، لە بانكێكى توركى لە ئەنكەرە دایناوە...!!
خوێنەرى بەڕێز بروانن لەم باندە ترسناكە(كەریم و عیسمەت و رەزوان)
،بە چ شێوازێك لە فڕگەى هەولێر، خەڵكیان بە پاسپۆرتى تەزویر بۆ ئەوروپا دەرباز كردووە، برواننە ئەم چیرۆكە كە مشتێكە لە خەروارێك لە سایلۆى تاوانەكانى كەریم شەنگارى و دەزگاى خوێناوى ئاسایش و پاراستن؟!!
ڕەزوان بە سیفەتەى گەورەى مافیاكانى بازارى قاچاخچى و تەزویریەكانى پاسپۆرتى هەولێربووە، تەنسیقى لەگەڵ نووسینگەكان كردووە، كە هەركەسێك ئەوان ئارەزووى دەربازكردنیان بۆ ئەوروپا هەیە، بە پاسپۆرتى تەزویر، ئەوا بە 3 دەفتەر دۆلار بۆیان ئاودیو دەكا، بەمەرجێكیش، هەموو مانگێك بەشى خۆى و وەزیرى ناوخۆ و عیسمەت ئەرگوشى جیابكەنەوەو، مەرجى دووەمیش مانگى 5 كەسیش دەستنیشان بكەن، كە بە تەزویرەوە دەستگیریان بكەن لەناو فڕگەى هەولێر، تاكو بلێن بەراستى رائید رەزوان خەبیرو شارەزایە، لە ناساندنى پاسپۆرتى تەزویرو، دوای ئەوەش هەر بە واستەو بەرتیلى گەورە بەرەڵڵایان دەكات، لە ڕێگەى دەڵاڵەكانیان لەناو فڕگەى هەولێر، لە كاتى بەناوى لێكۆڵینەوەوە، رَێَگەى بەرتیل و ئازادكردنەكانیشیان بۆ نەخشە دەكێشان!
واتە رەزوان 3 یارى بۆگەنى دەكرد، جارێك بە چەند دەفتەر دۆلار بە پاسپۆرتى ساختە خەڵكى دەناردە ئەوروپاو، یارى دووەمیش شەریكى نووسینگەكان بووەو، یارى سێهەمیش، بە ئاگادارى نووسینگەكان، چەند كەسێكى بەدبەختیان دەكردە قوربانى و، تا بڵاوبێتەوە كە ڕەزوان كەسى لەدەست دەرناچێ و، كەس بە پاسپۆرتى ساختە ناتوانێت دەربازبێت؟!
ئەمەش لە ڕاستیەوە زۆر دوورە، چونكە سەدان كەس بە پاسپۆرتى ساختە بە بێ دانى چەند دەفتەرى لە فڕگەى هەولێرەوە لە ئەوروپا ئیقامەشیان وەرگرتووە!
یارى سێهەمیان بە فێڵى كەریم شەنگارى رەزوان كردویەتى تاكو لاى دەزگاى پاراستن و خودى مەسرور بڵێن ، هیچ كەسێك لەبەر شارەزاى و وریاى رەزوان نەیتوانیوە لە فڕگەى هەولێرەوە بە قاچاخ دەرباز ببێت!!
ئەمە پیلانە تەمەنى زۆرى نەبردوو، لە بەروارى 14 تەموزى 2010 وە بریارى لادانى ڕەزوان لەلایەن پاراستنەوە دەرچووەو که‌ دیاره‌ بڕیاره‌که‌ش له‌سه‌ر فه‌رمانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بووه‌ ک، چونکه‌ ده‌میکه‌ لای ئه‌مه‌ریکییه‌کان ئه‌و گه‌مه‌یه‌ ئاشکرابووه‌، دوێنێ 27ى تەموزى 2010 بریارەكەجێبە جێكراو، ئەوەى سەیرە لەم بریارە كەریم شەنگارى زیاتر لە 14 رۆژە هەوڵى داوە بریارەكەى مەسرور هەڵبوەشێنێتەوە، بەلام نەیتوانى و مەسرور هیچ حسابێكى بۆ كەریم شەنگارى نەكردو، رەزوانى لادا!
ڕەزوان لە كاتى ئەوەى كە بەڕێوەبەرى پاسپۆرتى فرگەى هەولێر بووە، 15 شەو لەگەل عیسمەت ئەرگووشى گەشتێكى بۆ توركیا كردووە، هەر لە هەولێرەوە 2 كچى تەمەن 17 ساڵانەیان لەگەڵ خۆیان بردووە، كەیەكى یەك دەفتەر دۆلاریان وەك پاداشت پێداون!
بە ئیعترافى ڕەزوان، عیسمەت ئەوەى دركاندووە، ئەوەى لەو 15 ڕۆژە لە خۆشى و ڕابۆرادن كردویەتى لە تەمنیا لە ئیرانیش نەیدیووەو، لەو رۆژەوە عیسمەت ئارەزووى لە هاوسەرەكەى خۆى نەماوە!
ڕەزوان ئەوەندە جێگاى متمانەى كەریم بووە، بە تەلەفون دەیان گەنجى كردۆتە ئەفسەرى ئاسایش، زیندانى ئازاد كردووە، كارمەندانى بۆ ئەوروپا ئیفاد كردووە، سەدان كەسى بە ساختە ناردوتە ئەوروپا!
نەك هەر ئەمە بە ڕاسپاردەى ڕەزوان مقەدەم پۆلا لە ئاسایشى فرگەى هەولێر دەركراو، گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرى هاتوچۆى ناوشارى هەولێرو،پلەكەشى هێنرایە خوارەوە لە موقەدەمەوە بۆ رائیدى پۆلیس!!
ئەوەى ئەمڕۆ كەریم شەنگارى و عیسمەت ئەرگووشى لەناوخۆى كوردستان دەیكەن، باوەڕناكەین و نەشمانبیستووە، وەزیرى ناوخۆى رژێمى بەعس و سەدام لە بەغدادو شارەكان دیكەى ئیراق كردبێتیان، هەرچەندە لەوان چاوەروانى زۆر شتى زیاتر دەكرا، لە روانگەى دوژمنایەتیان بەرامبەر بەگەلانى ئیراق بەگشتى و كورد بەتایبەتى!
تێبینى:
كەریم شەنگارى لە بەرخاترى ڕەزوان، ویداد ئەیوب سەعید براى رەزوان كە بە خۆى خێزانەكەیوە چەند ساڵێكە لە ئەڵمانیا دەژى، بە پلەى نەقیب لە سریەى هەندسە لە پاسەوانى سنورى دانراوەوو، تەنها مووچەكەى وەردەگرێت و نازانیچت فەرماندەى پاسەوانى سنورى لە كێندەرێەیە؟!!





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە