کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

لوقمان کەریم: پەیامی تایبەتی پیری زەردەشتیان

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، پیری زەردەشتیانی کوردستان، پەیامێك ئاراستەی مسوڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات" وێڕای پیرۆزباییم لەتەواوی مسوڵمانانی کورد، لەهەر جێگایەك بن، بۆ ئەم جەژنی ڕەمەزانە، درود و ستایشی ئاهورا مەزدا پێشکەش بەهەموو مرۆڤێکی کورد دەکەم و بەهیوام، مسوڵمانان ئەم جەژنە بکەن بەجەژنی ئارامی و خۆشەویستی و بەیەکەوە ژیانێکی ئاشتیانە و لەڕێگای ڕاهێنانی جەستە و ڕۆحیانەوە لەو مانگەیاندا کە بەڕۆژوو بوون و ڕامکردنی دووانەی گەوهەری خاکی و مینۆییان هۆکاری گەیشتن بەخێر و چاکە بێت. ئومێدەوارم ئەم جەژنە...

لوقمانی حاجی که‌ریم: پەرجۆ یان (موعجیزە) ی پەکەکە لەبەکانتۆن(هەرێم) کردنی کوردستاندا(کانتۆن و ژن و ئاین و کۆمەڵگا)(بەشی دووەم و کۆتایی)

کورد، لەوکاتەوە دەسەڵاتەکەی لەبەردەم هێرشی عەرەبە مسوڵمانەکاندا خۆی نەگرت و گەورە ئیمبراتۆرییەتەکەی (ئیمبراتۆریەتی ساسانییەکان) لەبەریەك هەڵوەشایەوە و ڕوخا، تا سەردەمی سەڵاحەدینی ئەیوبی، نەیتوانی خۆی نمایش بکات. ئەو دەسەڵاتەش کەلەسەر بنچینەی شەریعەتەکانی ئیسلامی سوونەتی هەڵچنرابوو و فاتیمییەکانی لەناوبرد،...

لوقمانی حاجی که‌ریم: پەرجۆ یان (موعجیزە) ی پەکەکە لەبەکانتۆن(هەرێم) کردنی کوردستاندا(کانتۆن و ژن و ئاین و کۆمەڵگا) بەشی یەکەم

پەکەکە، بەهەموو لق و حیزبۆکەکانییەوە، بووەتە پەرجۆ(موعجیزە)ی ئێستا و ئایندەی کوردستان. لەداستانێکی تەماوییەوە کەلەڕۆخی زنجیرەیەك ڕوداوی لێڵدا لەدایك بووە، بەکەناری نەتەوەی کوردا هاتۆتە سەرێ و پەلی بۆ ناوەندی ڕێبەرایەتیکردن و بەزیندووکردنەوە و باوکی هەستانەوەکانی کورد گەیشتووە و وەك ئاینی سەردەم بەکۆمەڵێك...

لوقمانی حاجی که‌ریم: دەسەڵات و پەرلەمانەکەی، بارێکی گرانن بەسەر شانی خەڵکی کوردستانەوە

ئەگەر نەختێك بەوردی سەرنج بدەینە دەسەڵاتدارانی کوردستان، بەڕوونی دەبینین کە ئەمانە خاوەنی هێز و دەسەڵاتێکی بەدەر لە خەڵکیترن. توانایان بەسەر هەموو شتێکدا دەشکێت و لەدەستیاندایە ژیان لەو نیشتمانە خوێناوییەدا بوەستێنن. ئەمە لەکاتێکدا هەر جوڵەیەك بەپێچەوانەی خواستی ئەوان بێت. ئەوا ڕاستەوخۆ داشەهارەی بەبرسیکردن،...

لوقمانی حاجی که‌ریم: ئایا یەکێتی و گۆڕان دەتوانن دەسەڵات لەپارتی و مەسعود بارزانی وەربگرنەوە؟

پارتی دیموکراتی کوردستان، لەکوردستاندا، خاوەنی دەسەڵاتی ڕەهایە و خاوەن بڕیاری سەرەتا و کۆتاییە. هەرچەندە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵیدا هەیە و تەنانەت، گەلێ پۆستی گرنگی ئیداری و تەشریعی بەدەستەوەیە و ناوی خۆی ناوە برابەش، بەڵام هیچ بڕیارێکی لەدەستدا نییە و لەڕووداوەکاندا، ئەگەر...

لوقمانی حاجی که‌ریم: هەڵبژاردنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەئەوروپا یەکەم هەنگاوی شکست خواردوو

بزوتنەوەی گۆڕان، وەك لایەنێکی گرنگ، بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی و بەڕێوەبردن، لەهەرێمی کوردستان و عێراقدا، لەیەکەم هەنگاویدا، بەرهەمێکی شکستخواردووی کردە گەردنی ئامانجەکانی. بزوتنەوەکە، بەدەر لەوەی کەهەوڵ و تەقەلایەکی بێوێنە و بێووچانی داوە بۆ پرسی گۆڕینی کۆی سیستمە جۆربەجۆرەکان، لەهەرێمی کوردستاندا،...

لوقمانی حاجی که‌ریم: نەوشیروان مستەفا دەتوانێت بە یەك فوو بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبوەشێنێتەوە و بچێتەوە ناو یەکێتی

چەق، ئەو گڕوتینەیە کەلە خولگەکانی دەوروبەریەوە کۆدەبێتەوە و لەناوکی هێزدا، بەرجەستەدەبێت. پێشەوا، یان ڕێبەر، یان سەرۆكی کۆمەڵگایەکی وەکو کورد، تەواو لەگەڵ چەقدا، هاوناونیشانن و بەجێگە و پایە و هێزەکەیاندا دەناسرێنەوە. چونکە، ئاسانە لەوە تێبگەین کە سەرکردە، خاوەنی دەسەڵاتی ڕەهای ناو کایەحیزبییەکەی خۆیەتی...

لوقمانی حاجی که‌ریم: گومان هه‌یه‌، که‌ مەسعود بارزانی بۆ ئه‌وه‌ی جێگای باوکی بگرێته‌وه‌،ئیدریسی برای له‌ناوبرد (بەشی دووەم)

هەژار موکریانیی دەڵێت" من نۆکەرایەتیم بۆ هیچ کەس و لایەنێك نەکردوە. بەڵام خۆشبەختم کە خۆم بەنۆکەری بارزانی دەزانم". هەروەها دەڵێت" مستەفا بارزانی، ڕێبەر و باوکی نەتەوەی کوردە" بەمەشەوە ناوەستێت و دەڵێت" کورد، قەرزاری مستەفا بارزانییە".لەدوتوێی بەدەستهێنانی نۆکەر و ڕێبەرایەتیکردن و باوکایەتی و خاوەن قەرزدا،...

لوقمانی حاجی که‌ریم: بنەماڵەی مستەفا بارزانی لەبەردەبازی پارتیدا و تاكڕەهایی لەئەفسانەی قوتابخانەیەکی خوڵقێنەردا

بەشی یەکەم/ وەك سەرەداو: بنەماڵەی مستەفا بارزانی، لەسەردەمی پاش شۆڕشەکانی شێخ مەحمودی نەمرەوە لەژێر کاریگەریی سروشتی خێڵەکاندا و هەڵکەوتەی جێگای نیشتەجێبوونیاندا، لەمیانی کارلێکی ڕێبەرایەتیکردنەوە، بەدیدێکی ئاینزایانە، وەك حەتمیەتێك لەناو بۆشایی فراوانی سەردەمێکی نیمچە چەقبەستوودا، دەرکەوتن. لاوازیی...

لوقمانی حاجی که‌ریم: لەشفرۆشی و ژنانی لەشفرۆش و نێربازی لە کوردستاندا

لەشفرۆشی، مێژوویەکی دیاریکراوی سەبارەت بەسەرهەڵدانی نییە. لەگەڵیدا، دیاردەیەکی نوێ نییە. ئەوەندە نەبێت، بەڵگە مێژووییەکان، دەیسەلمێنن، کە لە سەرەتای کەڵکەڵەی گرتنە دەستی دەسەڵاتی پیاوسارییەوە لەهەزارەی پێش زایینەوە، دەستی پێکردووە. هەر ئەودەمەی، ئاینەکان بوونە سەرچاوەی تێفکرینی دنیابینی کۆمەڵگا، ئیدی،...

لوقمانی حاجی که‌ریم: دکتۆر فاروق ڕه‌فیق: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک باوه‌ڕم به‌ چاکسازیی نییه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 03-03-2012 کاتژمێر 1ی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ 05:30 ئێواره‌، له‌ شاری مانچسته‌ری به‌ریتانیا،نوسه‌ر و توێژه‌ری بواری فه‌لسه‌فه‌ دکتۆر فاڕوق ڕه‌فیق به‌ هاوکاری ڕه‌وه‌ندی کوردی و له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌زگای پێنوسه‌کان،کۆڕێکی جه‌ماوه‌ری فراوانی ئه‌نجام دا، له‌ ژێر ناونیسانی ده‌وڵه‌تی کوردی یان...

لوقمانی حاجی که‌ریم: له‌ کابینه‌که‌ی نێچیره‌ڤان بارزانیدا، پۆستێکم پێده‌برێت

به‌نده‌، به‌هۆی نه‌گبه‌تیمه‌وه‌، بێجگه‌ له‌کاری نوسین، شتگه‌لێکی تر نازانم. بۆیه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م پۆسته‌م پێبڕا، ئه‌وا ده‌بمه‌ حیزب نوس.حیزب نوسین، کارێکی پاك و خاوێن و بێ سه‌رئێشه‌یه‌. وێڕای ئه‌وه‌ی پوڵی باشی هه‌س، زینده‌گییه‌کی تابڵێی ڕه‌حه‌تیشم بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات‌. ئیتر، بۆخۆم ده‌بمه‌ ده‌مڕاست و...

لوقمانی حاجی که‌ریم: له‌ژێر مه‌رحه‌مه‌تی گۆچاندا، چۆن ده‌ست به‌کڵاوه‌که‌مانه‌وه‌ بگرین؟

له‌ساڵیادی 227 ساڵه‌ی سلێمانیدا، پێویستیمان به‌ سه‌رهه‌ڵدانی ‌ڕێکخراوێکی سیاسی و فه‌رهه‌نگیی نوێیه‌.به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی کورد و چاره‌سه‌رنه‌کردنی ئه‌م پرسه‌، دۆخێکی نه‌خوازراوی هێناوه‌ته‌ کایه‌وه‌. ئه‌م دۆخه‌، لێوانلێوه‌ له‌بێبه‌ش بوون و پشتگوێ خستن. پڕه‌ له‌ بیره‌وری کوشتن و بڕین. سه‌رڕێژه‌ له‌...

لوقمانی حاجی که‌ریم: خه‌ونه‌ زه‌رده‌که‌، له‌گرێی بێچووه‌کانی نه‌هه‌نگێکدا

گۆڕانکارییه‌کان، هه‌رچه‌نده‌ واده‌رده‌که‌وێت که‌ خێران، لێ له‌ڕاستیدا، زۆر هێواش هه‌نگاوده‌نێن. وێڕای ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ی کورد، کۆمه‌ڵێك گرێی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌ که‌ به‌ کۆمه‌ڵگا نابه‌ڵه‌ده‌ و تاپله‌یه‌کی باش، لێڵی پێوه‌ دیاره‌. له‌ناو ئه‌م گۆمه‌ شڵه‌قاوه‌ لێڵه‌شدا، تاکی کورد، بێجگه‌ له‌گێژبوون له‌ناو...

لوقمانی حاجی که‌ریم: ئۆپۆزسیۆن، به‌هه‌موو ئه‌و ده‌زگا و ده‌سه‌ڵات و پشتیوانه‌ی هه‌یه‌تی، نه‌یتوانیوه‌ ڕۆڵی لیژنه‌یه‌کی نه‌زاهه‌ ببینێت

سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پشتیوانییه‌ی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌رسێ لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی کوردستان کراوه‌ و بوونی ده‌زگایه‌کی زۆر و زه‌وه‌ندی ڕاگه‌یاندن و ده‌یان ئه‌ندام په‌رله‌مان و پسپۆڕ، ئۆپۆزسیۆنی کوردستان، نه‌یتوانیوه‌ ڕۆڵی لیژنه‌یه‌کی نه‌زاهه‌ی سه‌رکه‌وتوو ببینێت. لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی...