پۆڵا سه‌عید له‌نێوان پاکانه و کڕنۆشبردن و بهخشیدهییدا
Sunday, 03/01/2010, 12:00
ئه‌وده‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌بێته دێوه‌زمه، کۆمه‌ڵێك ڕاسته‌وخۆ ده‌بنه پارێزه‌ری سێبه‌ره‌که‌ی . ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ش چه‌ندین ڕووی جۆراوجۆریان هه‌یه. هه‌ندێ جار به‌ڕه‌نگی باق و بریقه‌وه خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و هه‌ندێك جاری دی ده‌چنه‌وه سه‌ر مه‌عده‌نه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆیان.
ئیزدیواجییه‌ت (دووڕوویی) دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه و له کۆمه‌ڵگا خێڵه‌کییه‌کاندا له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌کردنیدایه، ته‌نانه‌ت خۆی لهناوئاخنی نووسه‌ران و بیرمهندانیشیدا ده‌شارێته‌وه و هه‌رئه‌وه‌نده‌ی گه‌یشتنه بنبه‌ست له‌وێنده‌ری خواسته‌کانیاندا خێرا وه‌ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌بێت. جا ئه‌م ئاشکرابوونهش له‌یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆڕێت. هه‌ندێك زۆر ده‌خایه‌نێت و هه‌ندێکیش خۆی بۆ ناگیرێت و له‌پڕ فووارهکهی به‌رده‌بێت و ده‌ته‌قێته‌وه.
پۆڵا سه‌عید یه‌کێکه له‌و نووسه‌رانه‌ی له‌ناو تۆپه‌ڵێك ڕق و قین و جاسووسیدا خۆی حه‌شاردابوو. ماوه‌ی 7ساڵ له کوردستانپۆسته‌وه و ماوه‌یه‌کیش وه‌کو سه‌رنووسه‌ری پێنوسه‌کان به‌رده‌وام له‌پێشی پێشه‌وه شمشێره‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو و په‌لاماری ده‌دا. لێ هه‌رئه‌وه‌نده له‌لایه‌ن ئاغاکانییه‌وه داوای پاکانه‌ی لێ‌کرا ئیتر ده‌ستی کرد به به‌خشین و چی له هه‌مانه‌که‌یدا بوو له‌کاتی کڕنۆشبردنیدا بۆ ئه‌و بتانه‌ی که ڕۆژگارێك، ئه‌م خۆی به ئیبراهیمێك بۆ شکاندنیان ده‌زانی، له چه‌ند دێڕێک‌دا هه‌مووی هه‌ڵڕشت.
ئه‌وه‌ی پۆڵا سه‌عید لهههمبانهکهیدا پێشکه‌شی کرد به ئاغاکانی و لهدوتوێ ی به‌ناو نامه‌یه‌کدا له کوردستانی نوێ‌دا بڵاوی کرده‌وه، ته‌نها زیانی نه‌گه‌یاند به‌خۆی. به‌ڵکو زیانی گه‌یاند به پرۆسه‌یه‌ك ئه‌ویش بریتییه له پرۆسه‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و ئه‌رکه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م کاره‌ی ئه‌و کردی کاردانه‌وه‌ی گه‌لێ خراپی بۆ سه‌ر خۆی له‌که‌سێتیدا و ئایندهی نوسینه‌کانی ده‌بێت، چونکه خوێنه‌ری کورد ئیتر هێنده به‌دووای بیروباوه‌ڕ و نوسینی حیزبه‌کان ناکه‌وێت و پۆڵاش وه‌کو خزمه‌تکارێکی حیزبه‌که‌ی خوێنه‌رانی له‌خۆی ڕه‌نجان.
ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا باسی بکه‌م و بیخه‌مه ڕوو له‌م خاڵانه‌دا ئه‌مانه‌ن:
1- پۆڵا سه‌عید جاسووس بوو. ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ زمانحاڵی یه‌کێتیدا بڵاوی کرده‌وه و نهێنییه‌کانی ناو کوردستانپۆستی داوه به‌و حیزبه. هه‌رچه‌نده سه‌رله‌به‌ریان ناڕاست و چه‌وت و درووستکراوی خۆین. ئه‌مه‌ش ته‌نها نامه‌ی پاکانه‌یه بۆ حیزبه‌که‌ی و له‌پێناوی خۆخۆشهویستکردن و جێگه‌کردنه‌وه‌ی خۆیدا ئه‌وه‌ی کردووه و داواشی لێکراوه و به‌مه‌رجی پێشه‌کی ئاڵ و گۆڕی پێکراوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌دا که ده‌ستی که‌وتوون.
2- پاکانه‌که‌ی پۆڵا سه‌عید له‌لایه‌که‌وه په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تی به منه‌وه هه‌یه ئه‌ویش له‌و خاڵه‌دا که‌له خواره‌وه ده‌ستنیشانی کردووه و ده‌بێژێت(ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عیراق، له‌سه‌ر لیستی كوردستانی هه‌تا ئێستا مانگانه 300 دۆلارێك ده‌دات بهكوردستانپۆست، من ده‌پرسم بۆ؟). ئالێره‌وه من دێمه سه‌ر باسه‌که‌م و بۆ خوێنه‌رانی ڕوون ده‌که‌مه‌وه که چۆن پۆڵا سه‌عید قسه‌کان ئاوه‌ژوو ده‌کاته‌وه و ترش و خوێیان ده‌کات لهقازانی خۆی و بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ درووستکردن و ئاژاوه‌نانه‌وه.
ڕاستی ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه‌بوو که من له‌ساڵی 2007 دا له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێ ی خۆشه‌ویستمدا چوومه له‌نده‌ن و له‌وێنده‌ریش په‌رله‌مانتارێکی عێراقی له‌سه‌ر به لیستی هاوپه‌یمانی لێ بوو و من داوام کرد که ڕوخسه‌تم بدات چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ بکه‌م، ئه‌ویش قبووڵی کرد و بۆ ئێوارێ هه‌رسێکمان به‌یه‌که‌وه نانمان خووارد و ئه‌ویش پاره‌ی نانخواردنی هه‌موومانی دا و کردییه 30 پاوه‌نی به‌ریتانی. ئه‌م باسه‌م له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌راندا باس کرد و کاك پۆڵاش کردوویه‌تی به مانگانه‌ی 300دۆلار.
3- پۆڵا سه‌عید خۆی کرده دارده‌ستی به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران و له‌جێگای ئه‌وانه‌وه له کوردستانی نوێ‌دا په‌لاماری خه‌ڵکی کوردستان و نه‌یاره‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌دات. ئه‌و پێ ی وایه که به‌قازانجی یه‌کێتی باسی نه‌وشیروان مسته‌فای کرد و له ناوێکی خواستراودا کۆی کرده‌وه، ئیتر ده‌توانێت ناوبانگێك بۆ خۆی وه‌ده‌ست بخات. هه‌رچه‌نده من بێگومانم له‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی لێکراوه و ئه‌ویش له‌سه‌ر خواستی ئاغاکانی ئه‌وکاره‌ی کردووه.
4- پۆڵا سه‌عید ده‌یه‌وێت له‌ناو کۆشی گه‌رم و گوڕی تاڵه‌بانییه‌وه گۆڕانکاری بکات. وه‌کو ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئازاره‌کانی ده‌یان ساڵی کوشتن و بڕین و ڕاوه‌دوونان و برسیبوونیان له‌بیر چووبێته‌وه که‌به‌ده‌ستی ئه‌م و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چه‌شتیان.
5- پۆڵا سه‌عید پێ ی وایه به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و پاکانانهی که له کوردستانی نوێ‌دا بڵاویان ده‌کاته‌وه هاکا دنیایه‌کی وه‌به‌رهێنا و ئیتر ئێمه‌ی گه‌لی کورد به خۆشبه‌ختانه له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ئه‌و و بهڵێندهرهکهیدا دهحهسێینهوه و سه‌راپای ژیانمان ده‌گۆڕێت. نازانێت ئه‌وه خه‌ونی باڵه‌خانه‌که‌ی ئه‌وه له‌ناو هه‌وادا به‌خه‌یاڵ پێیدا تێده‌په‌ڕێت و هیچی تر. تازه به‌تازه خه‌ڵك نهباوهڕ به پۆڵاکان و نه حیزبه‌که‌شی ناکه‌ن.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ (شۆڵك) به‌ده‌ستن و کۆمه‌ڵێك تۆپیان له‌به‌رده‌سته و یاری پێ ده‌که‌ن. دهستکهلاکانیان به‌کار ده‌هێنن بۆ لێدانی تۆپه‌کانی تر. ئێستا پۆڵا سه‌عید دهستکهلایهکه و شۆڵك به‌ده‌سته‌کان زۆر سانایانه به‌کاری ده‌هێنن. یه‌که‌م لێدانیشیان به‌ئاراسته‌ی کوردستانپۆستدایه و له‌وێشه‌وه خستیانه ناو چاڵێکی تاریکه‌وه که هه‌رگیزا و هه‌رگیز جارێکی تر ناتوانێت سهردهربهێنێت و له‌سه‌ر ته‌ختایی فه‌رشه‌که‌ی سه‌ری یاری بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست