له‌نێوان شلبوون و داته‌پین و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا، ئاینده‌مان به‌چی ده‌گات؟. لێکدانه‌وه‌یه‌ك له‌په‌نجه‌ره‌یه‌کی جیاوازه‌وه.(به�
Friday, 08/04/2011, 12:00
هه‌نوکه، له‌کوردستاندا، قه‌تماخه‌ی چڵکنی نابه‌رابه‌ری، له‌تاکی سه‌رۆکه‌وه تاکو دووائه‌ندامی خێزانی کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌گیرخستووه و به‌خۆیه‌وه شه‌ته‌کی داوه. کۆمه‌ڵگا، له‌دوتوێی گه‌له‌گرێی کۆگایه‌ك پرسی نه‌دیودا، ترنجاوه. له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتێکی به‌تاڵ له خواستی کردار و که‌ڕبوو له ئامانجدا، له‌هاویشتنی په‌له‌کانی بۆ مه‌له‌ی خۆقوتارکردن، خرۆشاوه. ده‌سه‌ڵات، ڕامکارانی حیزبی و حکومی، له‌کانیی به‌رهه‌مهێنانی کۆسپه‌کانیه‌وه له‌ڕێگای شایه‌ره‌کانی دیوه‌خان و حیزبنوس و وتارگۆ و ئه‌ندامه‌خه‌سیوه‌کانی و ڕاوێژکاره‌کانی دیوه‌خان و هاوخاوه‌نه بازرگانه‌کانی و ده‌سته چه‌کداره‌کانی و جاسوسه‌حیزبیه‌کانی و زۆر ڕایه‌ڵه‌ی تری نه‌ناس، به‌رده‌وام بزمار له‌ڕێگای پێچکه‌کانی گالیسکه‌ی ئه‌م کاروانه‌دا داده‌نێته‌وه.
له‌نێوان، ڕوداوه‌کاندا، له 17 ی خوێناوی شاری شارانه‌وه تاکو هه‌مێستا، توندبوون و هه‌ڵچون و هێرشکردن تاکو ده‌گاته شلبوون و داته‌پین و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه، ئاینده‌یه‌کی تاکو بڵێین دیار و زانراو، له‌په‌نجه‌ره‌یه‌کی جیاوازه‌وه و به‌بێلایه‌نانه له‌خواستی ڕاڤه‌کردن، ده‌به‌ستێته‌وه به چه‌رداخی ئاینده‌وه.
ئه‌م چه‌رداخه‌ی به‌نده، ده‌مه‌وێت له‌م ڕاڤه‌کردنه کورته‌وه پێشکه‌شی بکه‌م، که‌له‌چه‌ند به‌شێکدا بڵاوی ده‌که‌مه‌وه، به‌رهه‌می ئه‌و دیدوتێڕوانینه جیاوازه‌یه، که‌ده‌مهه‌وێت، به‌بێ خۆبه‌ستنه‌وه به‌هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕامیاری و خاتر و خۆتر هه‌ڵیبنێم و بیخه‌مه به‌ردیدی هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دووی ئاینده‌وه‌ن.
چۆن ده‌ستمان پێ‌کرد؟. ده‌ستدانه به‌ردێکی گه‌وره، به‌ئه‌ژنۆیه‌کی له‌رزۆکه‌وه:ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، له‌هه‌موو ڕه‌وشتێکی مۆڤانه خۆی پاك و خاوێن کردۆته‌وه. چه‌رخی مرۆڤدۆستی گه‌یاندۆته لچ خوارکردنه‌وه‌یه‌کی بێده‌ربه‌ستانه. به‌میتۆدی فیشاڵێکی خه‌یاڵی، مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌نوسێته‌وه و داستانی گوێ ئاگردان بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده ساز ده‌کات. لرفه‌ی جاوینی سامانی کوردستان، له‌ژێر ددانه‌ڕزیوه‌کانیدا، ڕۆژه‌ڕێیه‌ك ده‌نگی ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر چی لینجاوی شه‌هوه‌تی نامه‌ردانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، به‌سه‌ر شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه وشك بۆته‌وه. ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبیی کوردستان، مرخیان له حوکمی تاهه‌تایی و نه‌وه به‌دووای نه‌وه‌ی خۆیاندا، خۆش کردووه، که ته‌نانه‌ت بێز له‌لاکی مرداره‌وه‌بووی سه‌رانگوێلکه‌کانیش ناکه‌ن و ده‌یماشنه‌وه. هێنده‌ش، ئۆپۆزسیۆن، خه‌مسارده له‌به‌رامبه‌ر ڕوداوه‌کاندا و گه‌نیاوه له‌هه‌ڵوێستدا و ترسنۆکه له خۆکردن به‌خاوه‌نیدا و کۆپیکه‌ری ده‌سه‌ڵاته له ڕوبوونه‌وه‌دا و خاڵییه له‌شۆڕشی فه‌رهه‌نگیدا و چه‌قبه‌ستووه له‌ناو بازنه‌یه‌کی داخراوی کۆنه‌بیریدا و فریزبووه له‌ژێر ته‌وژمی کارێزمادا.
به‌دیدی من، له 17 ی خوێناویه‌وه، ناڕه‌زایه‌تییه‌کان، زه‌ق بوونه‌وه. ئه‌و ڕۆژه، ترسی خه‌ڵك، له‌ته‌واوی خودا ده‌ستکرده‌کان و بته بێگیانه‌کانی حیزب شکا. هه‌موو پیرۆزکراوه‌کان، که‌وتنه به‌ر خه‌ته‌ری ڕقلێبوونه‌وه. درۆی ناو دیوه‌خانه حیزبیه‌کان په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵماڵدرا. پارته‌که‌ی بارزانی و هێزی زێڕه‌ڤانیش، ڕێگه‌خۆشکه‌ری ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌بوو.
هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌و نه‌خشه‌یه‌دا بوو که دایانڕشتبوو و به‌عه‌قڵی ڕاوێژکاره حیزبیه‌کانی دیوه‌خانه‌کانیان گوایه ته‌ڵه‌یان ناوه‌ته‌وه، که‌خۆپیشاندانێکی ڕێکخراوه‌مه‌ده‌نییه‌کان بکه‌نه به‌هانه و په‌لاماری پڕنفوسترین ڕێکخراو یان لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی پێ بده‌ن و ته‌واوی وه‌سائیله‌کانی ڕاگه‌یاندنی لێ بسه‌ننه‌وه و جێگاکه‌یان داگیر بکه‌ن و به‌ته‌واوی خه‌فه‌ی بکه‌ن.
ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ی حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، که‌نه‌یانتوانیبوو سوود له‌ڕابوردوو وه‌ربگرن، خستنیه چاڵی مه‌ینه‌تییه‌وه و شه‌قی خه‌ڵکیان نوساند به‌که‌واکه‌ی به‌ریانه‌وه. که‌ئێستا هه‌رچی ده‌که‌ن، له‌سێبه‌ره‌که‌شیان نابێته‌وه.
پێویسته له هه‌ڵگڵۆفینی ئه‌زمونه‌که‌دا نه‌ختێك بچینه دواوه و تێبڕوانین. هه‌ڵبه‌ته زۆر ئاسانه و هێشتا زۆر تێنه‌په‌ڕیوه و زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌وڕۆژگاره‌ی کوردستان، هێشتا له‌ژیاندان.
پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لیدا یه‌کیانگرت، لێ کاکه‌حه‌مه‌ی ئێستا، له‌م ڕێکه‌وتنه په‌شیمان بۆوه و حیزبی سۆشیالیستی بنیات نایه‌وه و خۆیشی بوو به سه‌رۆکی. به‌م پێیه، پارتی، به‌سه‌رۆکایه‌تی ته‌حسین شاوه‌یس، هێزێکی ده‌هه‌زار که‌سی کۆکرده‌وه و به‌ره‌و گوڵه‌خانه له‌سلێمانییه‌وه ملینا. حسك، که‌به‌مه‌ی زانی و لێشی سوور بوو که ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه‌دا زۆرانبازی بکات، له ئیزگه‌ی ڕادیۆکه‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی خوێنده‌وه.
به‌نده لێره‌دا ته‌نها ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له به‌یاننامه‌که ده‌ینوسمه‌وه، ئه‌ویش ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌بوو:ئێمه، خه‌ڵکی کوردستان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که هێزێکی ده‌هه‌زار که‌سی، به‌سه‌رۆکایه‌تی ته‌حسین شاوه‌یسی بکوژی پێشمه‌رگه‌ی خه‌باتگێڕی کورد، مامه‌ڕیشه و ده‌ست سووربوو به خوێنی خه‌ڵکی کورد و ئه‌نفالچی، ته‌حسین شاوه‌یس، هێرشی کردۆته سه‌رمان بۆ ڕاونان و کوشتنی پێشمه‌رگه قاره‌مان و ده‌ستله‌سه‌رگیانه‌کانی حیزبی سۆشیالیستی کوردستان. تکایه به‌هانای برا پێشمه‌رگه‌کانتانه‌وه وه‌رن و له‌م ئه‌نفالچییه و بکوژه‌که‌ی ڕیشه ڕزگارمان که‌ن.
ئه‌وڕۆژه، سه‌دان هه‌زار که‌س، به‌هۆی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌وه جۆشی خوارد و هێرشێکی به‌ربڵاویان کرده سه‌ر ته‌حسین شاوه‌یس و چه‌کداره‌کانی پارتی. ئه‌وانیش، به‌په‌له پروسکێ له‌ده‌ربه‌ندیخانه‌وه بۆی ده‌رچوون. حسك و کاکه‌حه‌مه‌که‌ی سه‌رۆکی، به‌م هۆیه‌وه ڕزگاری بوو و تاکو ئێستاش سه‌لامه‌ته.
له‌م کورته‌باسه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، ده‌رکه‌وت که یه‌کێتی - پارتی، له‌ناو ناز و غه‌نیمه‌تی خه‌ڵکی کوردستاندا، نوقوم بوون و ئه‌و ڕوداوه‌یان بیرچۆته‌وه، هه‌رچۆن له‌ساڵی 2003 دا له‌بیریان چۆوه پیوسته ده‌وڵه‌تی کوردی ڕابگه‌یه‌نن و له‌جێگای ئه‌وه داوای پاره‌یان له بریمه‌ر کرد. یان پاش ئه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسمدا، هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ما، وتی خانویه‌کم له‌به‌غداد بۆ بکه‌ن و دێمه ئه‌وێنده‌ر. یان چۆن، شێخ مه‌حمود پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌تاتورکدا نه‌گه‌یشت به‌هیچ، وتی، زه‌ویه‌کانی بازیانم له‌سه‌ر تاپۆبکه‌ن. یان چۆن تاڵه‌بانی له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ڕێکه‌وتنی ستراتیجی له‌گه‌ڵدا مۆر کرد. ئاوا، ئه‌مانیش، به‌بێ لێکدانه‌وه، ویستیان گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا، کۆتایی پێبهێنن و پاشانیش قڕوقه‌پی لێ بکه‌ن.
ئه‌و شه‌وه، شه‌وی ڕوداوه‌که‌ی 17 ی خوێناوی، عیماد ئه‌حمه‌د، به‌ڕاسپارده‌ی پارتی، چووه گرده‌که و به‌نه‌وشیروان مسته‌فای ڕاگه‌یاند" پارتی، هێزی هێناوه و ده‌ڵێن: گرده‌که و ته‌له‌فزیۆنی که‌ی ئێن ئێن و سبه‌ی و ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌مان ته‌سلیم بکات و چۆڵی که‌ن، ده‌نا هێرشتان بۆ ده‌که‌ین و به‌زۆر داگیری ده‌که‌ین". نه‌وشیروان مسته‌فاش، پێی ڕاگه‌یاندبوو" ئه‌ی ئێوه وه‌کو یه‌کێتی کارتان چییه؟. بۆچی ده‌هێڵن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا ئه‌و کاره بکه‌ن؟". عیمادئه‌حمه‌دیش پێی ڕاگه‌یاندبوو" له‌ڕاستیدا ئێمه هیچ ده‌سه‌ڵاتێکمان نییه". نه‌وشیروان مسته‌فا ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌دا وتبووی" یانی ئێوه یه‌کێتیتان گه‌یانده ئه‌و جێگایه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت!".
دیاره، پاش ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا تێده‌گات، که نیازی پارتی چییه و له‌م نێوانه‌شدا یه‌کێتی هاوسه‌نگه‌ریه‌تی و شه‌ریکی کاره‌که‌یه، وتبووی" بڕۆره‌وه پێیان بڵێ: بابێن و هێرش بکه‌ن و چی‌یان ده‌وێت به‌بێ هیچ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامی بده‌ن. چونکه ئێمه بێچه‌کین و مه‌ده‌نیین. ته‌نها یه‌ك شت که‌ده‌یکه‌ین ئه‌وه‌یه به‌یاننامه‌یه‌ك له که‌ی ئێن ئێنه‌وه بڵاوده‌که‌ینه‌وه".
پارتی و یه‌کێتی، به‌م به‌یاننامه‌یه ترسیان لێ نیشت و به‌په‌له عیماد ئه‌حمه‌دیان نارده‌وه که پێیان بڵێ" تکایه هیچ بڵاومه‌که‌نه‌وه و نایه‌نه سه‌رتان". ئیدی هێرشه‌که پوچه‌ڵ بۆوه و کۆتایی پێ هات. به‌ڵام، سبه‌ینێ، 18 ی مانگ، خه‌ڵك بۆ به‌رگریکردن له‌گرده‌که به‌بێ بانگهێشتکردن، ڕویان تێکرد و خۆپیشاندانیش ده‌ستی پێکرده‌وه. ئالێره‌وه ته‌رازووی هێز گۆڕانکاری به‌سه‌رداهات.
ماویه‌تی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست