به‌م زووانه، هه‌ولێر، خواستی دێوزمه‌کانی حیزب، به‌بێده‌نگی و ڕێکخراوبوونی نهێنی، له‌نێوان مسته‌کانی خۆیدا، ده‌هاڕێت.
Monday, 21/03/2011, 12:00
هه‌ولێر، ئه‌و شاره‌ی که هێشتا برینی سه‌ر جه‌سته‌ی به ده‌بابه‌کانی 31 ی ئاب ساڕ‌ێژ نه‌بووه و خه‌مه‌کانی، له‌به‌رده‌م دێوزمه‌کانی حیزب‌دا، نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه. دیسانه‌وه که‌وتۆته‌وه نێوان به‌رداشی چنینه‌وه و لێزه‌وتکردنی ئازادی. به‌ده‌ست، پیاوه کورته‌باڵاکانی حیزبه‌وه، که‌ده‌یانه‌وێت نوزه‌ی لێ ببڕن، ده‌ناڵێنێت.
هه‌ولێر، شاری شاران و جێگای پاڵه‌وانه‌کانی مێژوو، له‌ژێر چه‌پۆكی سه‌رکرده و بازرگانه‌کانی حیزب‌دا، که‌ده‌یانه‌وێت، به‌هێزی چه‌کدار و خاوه‌ن تێڵای نۆکه‌رانی حیزب و سه‌رکرده حیزبیه‌کان، بیکه‌نه تۆپه‌کانی نێردراوه‌که‌ی داریوسی سێیه‌م و له‌ناو ئاڵۆشی حه‌زه‌کانی سه‌رکرده حیزبییه خێڵه‌کیه‌کاندا بیخنکێنن و له‌مێژووی به‌رخۆدان، ونی بکه‌ن. ئه‌وان، ده‌یانه‌وێت، له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی و ئابڕوودا، شوێنبزری بکه‌ن. ده‌یانه‌وێت، دانیشتوانه‌که‌ی، وه‌کو ئه‌ندامه کاس و وڕ و گێژ و نۆکه‌ره‌کانی خۆیان، بکه‌نه خواجه‌یه‌کی بێده‌ست و پێ و به‌ئێجگاری سۆزی نیشتیمانپه‌روه‌ری و ئازایه‌تی لێبسه‌ننه‌وه و ناوی لێبنێن خه‌سیوستان.
هه‌ولێر، که‌له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی حیزبه‌وه، قه‌ڵاکه‌ی ته‌نراوه و به خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی تاژیه‌کانی بیابان بریندارکراوه، له‌ناو توره‌که‌ی بێبه‌زه‌یی تیره‌حیزبیه‌کاندا، که‌ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن به‌تێشووی ئه‌م جاره‌ی مانه‌وه‌یان، به‌سوژنی شارچێتی و ناوچه‌چیتیه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش خواستی هه‌ولێر نییه، به‌ڵکو سه‌پێنراوی تیره‌حیزبیه‌کانه.
هه‌ولێر، له‌نێوان به‌رداشی ئیره‌یی و ته‌ماحکاریدا که به خولیای ده‌سه‌ڵاتی به‌زۆرسه‌پاوی حیزبه خێڵه‌کیانه‌وه هه‌ڵواسراوه، دانیشتوانه‌که‌ی له‌ئازادی و مافه‌کانی داپڵۆسراون و ته‌واوی کون و که‌له‌به‌ره‌کانیان نوزه‌بڕکردووه و هه‌ناسه‌یان لێبڕیوه. به‌م کاره‌ش ده‌یانه‌وێت له‌ته‌واوی گۆڕانکاریه‌کانی دووربخه‌نه‌وه و له‌ناوچه‌کانی تری بترازێنن. ئه‌م کاره قێزه‌ون و نابوته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره که مه‌سعود بارزانی و خزم و که‌سه نزیکه‌کانی له‌ڕێگای پارته‌که‌یه‌وه به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن، هێنده‌ی تر ڕقی دانیشتوانه‌که‌ی ئه‌ستور کردووه. بۆیه، هه‌نوکه، خه‌ڵکی هه‌ولێر، ده‌سته ده‌سته له‌ناو کۆمه‌ڵه نهێنیه‌کاندا، به‌نهێنی، خۆیان ڕێکخراوده‌که‌ن.
ئه‌م خۆڕێکخستن و ئاماده‌کارییه، وێنه‌یه‌کی زیندووی دانیشتوانی ئه‌م شاره‌مان نیشان ده‌دات و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیش بۆ خۆپیشاندان و جم و جۆڵی لێره و له‌وێی خه‌ڵك له پێناوی ده‌ربڕینی ناڕازیاندا، ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن که مه‌سعود بارزانی و پارته‌که‌ی، ناتوانن تاکو سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ری بکه‌ن.
داگیرکردنی هه‌ولێر به ده‌بابه‌ی ڕژێمێکی زاڵمی وه‌کو ڕژێمه‌که‌ی سه‌ددام و پاشان دیلکردنی له‌ناو سیسته‌می حیزبه دیکتاتۆره‌که‌یدا، دیسانه‌وه ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که دانیشتوانی ئه‌و شاره، مه‌سعودبارزانی و پارته‌که‌یان گه‌ره‌ك نییه و خولیای ژیانێکی ئازاد و مه‌ده‌نین.
هه‌نوکه، هێنده‌مان له‌پێش ده‌مدا نه‌ماوه که به‌چاوی خۆمان ببینین که چۆن هه‌ولێر، خواستی دێوزمه‌کانی حیزب، به‌بێده‌نگی و ڕێکخراوبوونی نهێنی، له‌نێوان مسته‌کانی خۆیدا، ده‌هاڕێت. هێنده‌ی نه‌ماوه بڵێسه و گڕی ئازادی شاره‌که بته‌نێ و باڵی ئه‌هریمه‌نه‌کانی حیزبه دیکتاتۆر و داگیرکاره‌کان بسوتێنێت و شاربه‌ده‌ریان بکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست