کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی و حیزبه‌که‌ی، به‌ته‌نها به‌یاننامه‌یه‌ك، زراویان زه‌رد بوو.

Tuesday, 01/02/2011, 12:00


مه‌سعود بارزانی و حیزبه‌که‌ی، به‌وهه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆخۆیان داگیریان کردووه‌. به‌و هه‌موو مافلێدان و ده‌مکوتانه‌ له‌دیموکراسی، به‌به‌یاننامه‌یه‌ك زراویان زه‌رد بوو و سه‌رودڵیان گیرا و که‌وتنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌.

ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ زه‌رده‌ی پارتی و مه‌سعود بارزانی و خزم و خوێکه‌ی، له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌که‌یدا، که‌ساڵانێکی دوور و درێژه‌، له‌ته‌ڕ ده‌خۆن و له‌ ووشك هه‌ڵده‌په‌ڕن، به‌ته‌نها به‌یاننامه‌یه‌ك، که‌ ته‌عبیر له‌بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌کات، زه‌نده‌قیان چوو.

مه‌سعود بارزانی، له‌به‌‌رامبه‌ر داوایه‌کی ساکاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، که‌ خۆی له‌ چاککردندا ده‌بینێته‌وه‌، په‌ستانی خوێنی به‌رزبۆوه‌ و هێنده‌ی نه‌مابوو که‌ فوواره‌ی خوێن، له‌لوتیه‌وه‌ بپرژێته‌ خوارێ و به‌یه‌کجاری گیان له‌ده‌ست بدات.

جه‌نابی سه‌رۆك، کاتێك که‌ هێنده‌ سیقه‌ڵدانۆچکه‌ی بلیمه‌تیت بچوکه‌ و به‌رگه‌ی ته‌نها به‌یاننامه‌یه‌ك ناگریت، چۆن ده‌توانیت کوڕه‌زاکه‌ت بۆ ئاینده‌یه‌کی نادیار به‌ چاره‌نوسێکی نادیار بسپێریت؟.

جه‌نابی سه‌رۆك، تۆ که‌هێنده‌ له‌ ئازادیی خه‌ڵك ده‌ترسیت، چۆن ده‌توانیت خۆت له‌ قه‌ره‌ی ئازاری خه‌ڵك بده‌یت؟.

جه‌نابی سه‌رۆك، گه‌ر تۆ ده‌زانیت سوێی زامی گوناحه‌کانت هێنده‌ به‌ئازاره‌، چۆن ده‌توانیت خه‌ڵك له‌ زیندانه‌کانت توند بکه‌یت و بێسه‌روشوێنیان بکه‌یت؟.

جه‌نابی سه‌رۆك، به‌ده‌سته‌مۆکردنی خه‌ڵك و تۆقاندن و کوشتن و بڕینیان، ناتوانیت درێژه‌ به‌م هه‌ورازه‌ پڕ نشێوه‌ی لێوانلێو له‌زوڵمه‌ت بده‌یت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌زانیت، بۆچی ته‌نها به‌به‌یاننامه‌یه‌ك، سوپایه‌کی چه‌کدارت خسته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و بازاڕه‌کانت ته‌نی؟.

تۆ، سه‌رۆکی حیزبێکی دیموکراتیت. ئیدی ترست له‌دیموکراتی چییه‌؟. گه‌ر ده‌م له‌ مافی خه‌ڵك و ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵك ده‌کوتیت، به‌ ماشینه‌وه‌ی زوڵم و زۆر، بۆ ترساویت؟.

جه‌نابی سه‌رۆك، ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌ی خزمه‌تگوزاری و ده‌ستکه‌وته‌ بێوێنانه‌ی که‌تۆ له‌ ده‌زگاکانته‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نی، ئه‌گه‌ر هه‌س، ئه‌گه‌ر بوونیان هه‌س، ئه‌گه‌ر وایه‌، ئیدی بۆ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌نگی ناڕه‌زایی ده‌ترسیت؟.

جه‌نابی سه‌رۆك، ئه‌گه‌ر دڵت به‌حاڵی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌سوتێ و ده‌ته‌وێت ژێرخانێکی تۆکمه‌یان بۆ دروست بکه‌یت، بۆچی بانقه‌کانت چۆڵ کردووه‌ و به‌ره‌و تورکیات هه‌نارده‌کردووه‌؟.

جه‌نابی سه‌رۆك، ئه‌گه‌ر هێنده‌ به‌به‌زه‌ییت و ده‌ستی ژنه‌ جه‌رگ سوتاوێکی ئه‌نفال ماچ ده‌که‌یت، بۆچی سه‌دان که‌ست شوێنبزر کردووه‌؟.

جه‌نابی سه‌رۆك، ئه‌گه‌ر تۆ، خاوه‌نی مێژوویه‌کی پڕ سه‌روه‌ری و خه‌باتگێڕییت و سه‌رۆکێکی به‌ته‌زویر هه‌ڵنه‌بژێردراویت، بۆچی له‌ هه‌ڵژاردنه‌وه‌یه‌کی عادلانه‌ و بێ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ ده‌ترسیت؟.

جه‌نابی سه‌رۆك، هێنده‌ ترسنۆك مه‌به‌ و ئابڕووی ئه‌وانی دیش مه‌به‌. نه‌ختێك له‌به‌ر باری گرانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ توڕه‌یه‌دا خۆت بگره‌ و چۆك دامه‌ده‌. په‌له‌ مه‌که‌ و مه‌که‌وه‌ره‌ پێش ڕووداوه‌کانه‌وه‌. با سه‌رۆکه‌کانی هاوچه‌شنت کۆتاییان پێ بێت، ئه‌وجا هه‌ڵێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە