به‌هۆی هێرشه‌کانی تورکیا و ئێرانه‌وه، کورد، له‌به‌رده‌م هه‌لێکی گه‌وره‌دایه تاکو ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی
Wednesday, 24/08/2011, 12:00
هه‌نوکه، نیازی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوون، له‌ناو سه‌رزه‌مینی کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی تر، زیاتر گه‌شه‌ی کردووه و خه‌ریکه وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له‌نیازمه‌ندی و ویستی خه‌ڵك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بنکه‌کانی فراوان ده‌کات. له‌به‌رامبه‌ریشدا، هێرشی چڕوپڕی ئێران و تورکیا، به‌پشتیوانی ئه‌مریکا و چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بۆ سه‌رکورد، له‌پێناوی به‌رگرتن له‌و هه‌ڵمه‌ت و به‌ره‌وپێشچوون و ئاماده‌کارییانه، ده‌ستی پێ کردووه.
نه‌توانایی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له به‌یه‌که‌وه بڕیاردان و به‌کۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردن و قبوڵکردنی یه‌کتر و به‌یه‌که‌وه هه‌ڵکردن، وایکرد که لێکترازانێك وه‌کو بۆشاییه‌کی گه‌وره هه‌لگه‌لێکی زۆر و زه‌وه‌نده له‌ده‌ست بدات. ئه‌م له‌ده‌ستدانانه، له‌ژێر په‌ستانی ناوخۆییدا، له‌ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تی توندی خه‌ڵکدا، بووه تاکه شه‌رم و شکۆی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و باقی حیزبه‌کانی تر له‌ته‌واوی سه‌رڕووی کوردستانی گه‌وره‌دا.
له‌پاش ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ، له‌گه‌شه‌ی ئه‌زمونگه‌رایی له‌دۆخی فه‌وزای سه‌رۆکایه‌تی و ڕێبه‌رایه‌تیکردندا، په‌نجه‌ره‌ی کۆکردنه‌وه‌ی سامان و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات، له ململانێی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا، داخرا. وێڕای ئه‌وه‌ش، کاریگه‌ریه‌که‌ی شه‌پۆلی توندی به‌گوژمێکی به‌هێز سره‌وانده حیزب و ڕێکراوه‌کانی دیکه‌ی به‌شه‌کانی تر که به‌درێژایی مێژووی سی ساڵی ڕابووردوو، کۆمه‌ڵێك لێجودابوونه‌وه و دابڕانی له‌یه‌کدی به‌خۆوه بینیبوو. هه‌نوکه، پرسی ده‌وڵه‌ت، له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و گه‌له‌ئه‌زموونه زه‌وه‌نده‌دا، له‌ناوه‌ندی تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنگه‌رییه‌کان، وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌ك سه‌ری هه‌ڵداوه و دامرکانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نه‌یاران و دژه‌سه‌ربه‌خۆیی کورده‌وه، زۆر سته‌مه و ناتوانێت به‌ری پێ بگرێت.
هێرشه‌کانی ئێستای ئێران و تورکیا، له‌ژێر سایه و سێبه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاته‌عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌کانی ناوچه‌که‌دا، هه‌رچه‌نده خه‌ریککردنی کورده به کارێکی لاوه‌کییه‌وه و زیانیشی لێ ده‌بێته‌وه و ڕه‌نگه کار بکاته سه‌ر چوارچێوه‌ی چۆنێتی کارکردنی بۆ ئاینده، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت نه‌خشه‌ڕێگاکه‌یان لێ هه‌پرون به‌هه‌پرون بکات وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌له‌مێژوودا ڕوویداوه.
تورکیا و ئێران، به‌پێی ڕێکه‌وتنه‌که‌یان، به نیوملیۆن چه‌کداره‌وه و به‌پاڵپشتی فڕۆکه و هه‌لیکۆپته‌ری جه‌نگی و تۆپی دوورهاوێژ و تانك و زریپۆشی پێشکه‌وتوو، هێرش بۆ ناوچه‌کانی قه‌ندیل و ده‌وروبه‌ری ده‌که‌ن و پاشان وه‌کو له‌ڕێککه‌وتنه‌که‌دا هاتووه، له‌نێوان خۆیاندا به‌شی ده‌که‌ن و له‌وێوه هه‌وڵ ده‌ده‌ن توانا و پانتایی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ناوچه‌که‌دا که‌م بکه‌نه‌وه و ڕێگری له‌ویستی فراوانخوازی کورده‌کان بگرن. به‌مه‌ش، ده‌یانه‌وێت ببنه به‌ربه‌ست له‌به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه ڕۆشنگه‌رییه فیکرییه سه‌ربه‌خۆییه‌که‌دا، که هه‌نوکه به‌ره‌وبه‌که‌لتورکردن ده‌چێت و تاکی کورد پێی وایه نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت، هۆکاری ناهه‌موارییه‌کانیه‌تی.
کۆمه‌ڵگه‌ی کورد، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌کۆی ده‌نگ پشتگری له ده‌وڵه‌تبوون ده‌که‌ن و ویستی سه‌ربه‌خۆبوونیان له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌کردندایه. ته‌نانه‌ت ئه‌م ویسته، بووه‌ته به‌شێکی گرنگی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی. وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌ته‌واوی ئاماده و سازه بۆ ده‌ستپێکردنی باڵه‌خانه‌یه‌کی مه‌حکه‌م که‌له‌توانیایدایه له‌خۆی زیاتر جێبکاته‌وه.
شاڵاوی له‌بنهێنانی دیکتۆره‌کان و له‌ناوچوونی حوکومڕانێکی وه‌کو قه‌زافی، ڕێخۆشکه‌ره بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی زاتری خه‌ڵکی سوریا که هه‌نوکه توڕه‌ییان هه‌موو کوچه‌و کۆڵانێکی ئه‌و ووڵاته‌ی گرتۆته‌وه. له‌م نێوانه‌شدا، کورد، سودوه‌رگری یه‌که‌م ده‌بێت. وێڕای ئه‌وه‌ی مافی خاوه‌ندارێتی بۆ نیشتیمانه‌که‌ی بۆده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی خۆییشی پێ ده‌بڕێت. ئالێره‌وه ده‌لاقه‌یه‌کی تر ده‌که‌وێته نێوه‌ندی حکومه‌ته داگیرکاره‌کانی کورد و ئێران و تورکیا به‌ته‌نها ده‌مێننه‌وه.
له به‌ده‌ستهێنانی ماف‌دا له سوریا، کورده‌کان ڕێگایه‌کی ئاوییان چنگ ده‌که‌وێت که ده‌توانرێت لێوه‌ی، به ئاسانی بگه‌ن به‌ئه‌وروپا و هه‌نارده‌کرنی سامانی نه‌وت و کاڵاکانی تر بۆ ده‌ره‌وه ئه‌رکێکی گران نابێت و هاوکێشه‌که به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت.
تورکیا و ئێران، له‌ترسی ئه‌مه‌ی که له‌ئاینده‌دا ڕووده‌دات، ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت، ئه‌و پرۆسه‌یه تێکبشکێنن. وێڕای ئه‌وه‌ی ترسی تورکیا له‌گۆڕانکاری وڵاته‌که‌یدا له‌ژێر په‌ستانی کورده‌کاندا، له‌ته‌لبه‌ندکردنی حکومه‌ته‌که‌یدا له‌ده‌وری پرسی کورد و نه‌توانایی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کورده‌کاندا، جه‌سته‌ی هێناوه‌ته له‌رزه و ده‌یه‌وێت ده‌ستپێشکه‌ری بکات و تێکی بدات. چونکه به‌پێی ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی کورده‌کان له‌تورکیادا به‌خۆیانه‌وه بینیوه، ئیتر تورکیا ناکارێت به‌ئاسانی ڕێگری بکات. وه‌کو کورد ده‌ڵێت: کارژۆڵه، وابڕوات، زوو نۆبه‌ی سه‌ربڕینی دێت.
هه‌نوکه، ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ده‌ره‌وه، پێویسته کاریگه‌ری زۆر گه‌وره و فراوانی هه‌بێت و یه‌ککگرتووانه کار بکه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی به‌ده‌وڵه‌ت بوون و سه‌ربه‌خۆیی که ئێستا له به‌ریتانیا کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکی نه‌ته‌وه‌یی و دڵسۆز به خاك و نیشتیمان ده‌ستیان داوه‌ته که‌مپه‌ینێك به‌ناوی ده‌وڵه‌تێك بۆ کورد و ده‌سته‌یه‌کیان له‌ژێر ناوی سه‌رپه‌رشتیاریی هه‌ڵمه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان پێك هێناوه. هه‌رچه‌نده له‌ئه‌مریکاش، کۆمه‌ڵێك هه‌مان کاریان ده‌ستداوه‌تێ، لێ پێویسته له‌ته‌واوی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا و به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا و ئوسترالیا ده‌ستپێبکرێت. ئه‌م هێرش و کوشتن وبڕینانه‌ش، فاکته‌رێکی به‌هێزن تاکو له‌ڕێگایه‌وه بتوانرێت پشتیوانییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کۆبکرێته‌وه. هه‌نوکه، کورد، له‌به‌رده‌م هه‌لێکی گه‌وره‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ئاسانی مافی سه‌ربه‌خۆبوون به‌ده‌ست بهێنێت و له‌و مه‌ینه‌تی و ڕاوه‌دوونانانه‌ی ڕزگاری بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست