له‌نێوان شلبوون و داته‌پین و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا، نه‌وشیروان مسته‌فا، هه‌ڵه‌ناکات. (به‌شی دووه‌م).
Wednesday, 13/04/2011, 12:00
سیسته‌می سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاکانی ناو هه‌رێمی کوردستان، که‌ته‌نها له سێ پارێزگا پێك هاتووه، به‌سیسته‌می پاش داڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس دێته هه‌ژمارکردن. ئه‌م سیسته‌مه‌ی به‌عس، هێناویه‌تییه کارا، به‌کۆی هه‌موو ڕووداوه مێژوویی و کارتێکراوه ده‌ره‌کی وناوه‌کی و که‌لتووریه‌کانه‌وه، تایبه‌تمه‌ندیه‌کی هه‌بو، که پێویستی به‌کات هه‌بوو، تاکو له‌ناو بچێت.
هه‌وڵه‌کانی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیی، بۆ به‌ڕێوه‌بردن، له‌پێناوی شکاندنی ئه‌و جه‌سته‌یه‌دا، له‌ئه‌نجامی شکستێکی به‌رده‌وامدا، له‌بازنه‌یه‌کی داخراودا، که‌توانای هه‌زمکردنی تازه‌گه‌ری نه‌بوو. نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی به‌ره‌و ئامانجه‌که‌ی هه‌نگاو بنێت و ئاراسته‌که‌ی بگۆڕێت، به‌ڵکو پێچه‌وانه‌ی کرده‌وه و ئه‌وجا، له‌جێگای ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رحوکوم، خۆی بووه جێبه‌جێکه‌ری ئه‌و خواسته.
له‌که‌ڵه‌که‌بوون و به‌رده‌وامی ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و داگیرکردنی سامان و داهاتی نیشتیمانیدا، له‌بێبه‌شکردنی خه‌ڵك له به‌شداریکردنیان له پرۆسه‌ی سیاسی و کارگوزاریدا، له‌قاودانی گه‌نج و لاو بۆ ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان و ده‌رکردن و ڕاوه‌دونانیان له‌ژێر په‌ستانی برسێتی و نه‌داریدا، له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌شاڕه‌گی ناو کۆمه‌ڵگادا، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌رهه‌م هانی. له‌پاڵیشیدا، کۆمه‌ڵێك هێزی دیدگا جیاواز، ئه‌سپی خۆیان له‌و زه‌مینه‌یه‌دا تاوداو، بوونه پێشه‌نگی ئه‌م ڕه‌وه‌ڕه‌وه‌یه‌ی ئێستای ڕووداوه‌کان و خۆیان کرد به‌به‌شێك له‌و مێژووه. له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه، بزوتنه‌ی گۆڕان، به پڕنفوسترین و سه‌رسه‌خترین به‌رگریکار له خواستی خه‌ڵك، باڵی کێشا به‌سه‌ر ڕوداوه‌کاندا و بووه سه‌رقافڵه‌ی هه‌موو نه‌خشه‌ڕێگاکانی ئاینده و خه‌ڵکیش چاوی ئومێدیان تێبڕی.
له‌شکستی، په‌لاماری سه‌ر بنکه‌ی سه‌ره‌کی گۆڕانه‌وه که ڕاسته‌وخۆ له‌پاش 17 ی خوێناویه‌وه، ده‌ستیپێکرد، له‌به‌رده‌وامبوونی خۆپیشاندانه‌کاندا، هاوسه‌نگی هێزه‌کان گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌رداهات و به‌رگێکیتر کرا به‌به‌ری هێزه‌سیاسیه‌کاندا. گۆڕانیش، جارێکی تر، په‌ستانه‌کانی به به‌یاننامه‌یه‌ك و چاوپێکه‌وتنێکی ڕێبه‌ره‌که‌ی له ته‌له‌فزیۆنی که‌ی ئێن ئێنه‌وه، چڕتر کرده‌وه.
هه‌ڵبه‌ته، نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت، که چاوپێکه‌وتنه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌که‌ی ئێن ئێن و له‌به‌رنامه‌ی ڕوبه‌ڕوه‌وه، ته‌واویان ئه‌جندای سیاسین و هه‌رگیز قبوڵی هه‌ڵه‌ش ناکات. ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین که ده‌ستپێکردنه‌که له ڕوبه‌ڕویه‌کی تردابوو له‌پێش خۆپیشاندانه‌کان که نه‌وشیروان مسته‌فا، مژده‌ی هاتنی ئیزرائیلی بۆ گیانی ده‌سه‌ڵات به‌گوێی هه‌موواندادا. ئالێره‌وه، ده‌سه‌ڵات ترسی لێ نیشت و په‌له‌یانکرد تاکو به‌ری پێبگرن، لێ نه‌یانتوانی.
پارتی، که ئه‌وێ ڕۆژێ و هه‌نوکه‌ش، خۆی به ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان ده‌زانێت، په‌لاماری زۆرێ له بنه‌که‌کانی گۆڕانیدا و سوتاندنی. هێزه‌کانی که به سه‌دان هه‌زار چه‌کدار مه‌زه‌نده ده‌کرێت، گرد کردنه‌وه و تۆکمه‌ی کردن بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، ته‌واوی ناوچه‌کانی ژێر نفوسی سه‌ربازیانه‌ی خۆی ته‌نی و ده‌ستیکرد به‌ڕاوه‌دونانی خه‌ڵك. سه‌رباری ئه‌مه‌ش له‌میدیاکان و به‌کرده‌وه، دژی هه‌وڵه‌کان بۆوه.
پارتی، له‌هه‌ولێر، ده‌ستیدایه زه‌ماوه‌ند و شاره‌که‌ی به هێزه‌کانی زه‌رد کرد. هه‌ر پاش ئه‌وه‌ش، یه‌کێتی ده‌ستیپێکرد و له‌ناوچه‌کانی ڕانیه و سلێمانی و که‌لار، جه‌ماوه‌ر و هێزه‌که‌ی کۆکرده‌وه و سه‌وزی کرد به‌به‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا. به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و له‌دووای چه‌ند ڕۆژێك له‌هاتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی، له‌هه‌ولێر، به‌هه‌ردوکیان، گردبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییان سازدا، لێ ئه‌مانه، هیچیان نه‌یتوانی ببێته هۆکاری گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌پێبوونیان له‌لای خه‌ڵك و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ی سه‌ند و زۆرێك له‌ناوچه‌کانی تری گرته‌وه و له‌هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ و که‌لار، ده‌ستیان له‌خه‌ڵك کرده‌وه و زۆرێکیان کوشت و بریندار کرد.
یه‌کێتی، له‌ڕێگای هێرۆ ئیبراهیم و مه‌لابه‌ختیار و دلێری سه‌ید مه‌جیده‌وه، دوو کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئه‌نجامدا، لێ بێ سوود بوو.
پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ده‌ره‌وه هه‌ڵایان نایه‌وه و دنیایان لێ پڕکردن، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو، به‌فه‌رمی چوونه ڕیزی گۆڕانه‌وه و به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شیان ده‌رکرد. به‌یاننامه‌که‌ش ته‌واوکه‌ری هه‌مان به‌یاننامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕن بوو و هیچ جیاوازییه‌ك نه‌ده‌بینرا، بێجگه له‌مه‌ش نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌به‌رنامه‌یه‌کی نوێی ڕوبه‌ڕودا و له ته‌له‌فزیۆنی که‌ی ئێن ئێنه‌وه، وه‌ڵامی ته‌واوی به‌یت و بالۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی دایه‌وه که ئه‌زمونی کوردستان له‌خه‌ته‌ردایه و ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌پشت ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌وه‌یه.
نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌شی، ئه‌نجندایه‌کی نوێی ڕاگه‌یاند. ئه‌و، وتی، ڕاسته خه‌ته‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌زمونی حیزبایه‌تییه که خه‌ته‌ری له‌سه‌ر په‌یدابووه نه‌ك هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ها وتی، به‌فیڕۆدانی سامانی خه‌ڵکی و گه‌نده‌ڵی که‌وتۆته به‌ر خه‌ته‌ر نه‌ك خه‌ڵکی کوردستان و پرۆسه‌ی ڕزگاریخوازانه‌که‌ی.
پاش ئه‌م ڕوبه‌ڕوه‌ش، ده‌سه‌ڵات مژده‌ی هه‌ڵاتنی نه‌وشیروان مسته‌فای به‌ره و ئێران، گه‌یانده ناو خه‌ڵك و هه‌ر پاش چه‌ند کاتژمێرێکیش له که‌ی ئێن ئێنه‌وه، به‌درۆی خستنه‌وه و ڕایگه‌یاند" ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، درۆکانیان ته‌واو ئاشکرا بووه و ته‌نها دۆلاریان پێ ماوه، ئه‌ویش وا خه‌ریکه خه‌ڵك لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه". ئه‌مه‌ش ئه‌نجدایه‌کی نوێ بوو.
ئاشکرایه که تاڵه‌بانی و بارزانی له‌لایه‌ن تورکیا و ئێرانه‌وه پشتیوانی لێ ده‌کرێت. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌ناو کلکداری ئه‌م دوو جێگایه‌دا جێبکه‌نه‌وه و بیکه‌نه شه‌ریکی خۆیان، به‌رده‌وام ئه‌م توهمانه‌ی دوواده‌خه‌ن.
بارزانی و تاڵه‌بانی، وه‌کو دوو سه‌رۆکی دوو حیزب، به‌کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانیاندا، کۆششی خۆیان خسته‌گه‌ڕ، له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه گۆڕان و ڕێبه‌ره‌که‌ی تێکه‌ڵ به ده‌سه‌ڵات بکه‌ن و بیردۆزی حکومه‌تی بنه‌که‌فراوانیان کرده پێشبه‌ندی مانه‌وه‌یان، لێ گۆڕان به‌مه ڕازی نه‌بوو و جارێکی تر هه‌رسێ هێزی ئۆپۆزسیۆن، له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رخست و ئه‌وجار، به‌سێقۆڵی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیانکرد.
یه‌کێتی پارتی، به‌م به‌یاننامه‌یه توڕه و ته‌وسن بوون و له‌ڕێگای خیتابی موسعودبارزانی به‌جودا و تاڵه‌بانی، له‌کۆبوونه‌وه و ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه، هێرشێکی بێمانایان کرده سه‌ر هه‌رسێ هێزه‌که. به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و تاڵه‌بانی و نێچیره‌ڤان بارزانی، به‌بیانووی مه‌راسیمی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، خۆیان گه‌یانده ئێران و به‌فه‌رمی داوایان له‌ئێران کرد که به‌هانایانه‌وه بێت.
مه‌سعود بارزانی، له‌هاتنی سه‌رۆکی حکومه‌تی تورکیادا، هه‌ولێری بۆ فه‌رش ڕێژ کرد و لێوانلێویکرد له ئاڵای تورکیا و ته‌نانه‌ت له‌ئێواره‌خوانێکدا چه‌ندین مۆسیقاژه‌نی تورکمانی بانگهێشت کرد و چه‌پڵه‌ی شادمانی بۆلێدا. هه‌رچه‌نده، ئه‌ردۆگان بۆ پرسی که‌رکوك، که هێزی پێشمه‌رگه چووبوونه ئه‌وێ و په‌که‌که، که‌له هێرشکردن و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی تورکیادا بوو، هاتبووه ئه‌وێ، لێ مه‌سعود بارزانی به‌فه‌رمی داوای لێکرد که‌به‌هانایانه‌وه بێت و هاوکارییان بکات بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه.
تائێره، ته‌نها باسکردنی بوو، لێره‌شه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌مان گه‌ره‌که و گه‌یشتنیش به‌خاڵی کۆتایی له‌به‌شه‌کانی دی‌دا، ده‌یخوێنینه‌وه. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت، هێشتا خۆپیشاندانه‌کان به‌رده‌وامییان هه‌یه و دڵنیام زۆر له‌وه زیاتر ده‌خایه‌نێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست