سلێمانی، سه‌مای سه‌ر شه‌قامی سالم
Sunday, 14/11/2010, 12:00
ئێمه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی، به‌بێ هۆ ده‌ست ده‌که‌ین به‌سه‌ما. جا ئه‌گه‌ر هۆکارێکیش هه‌بێت، ئه‌وا سه‌رشه‌قامی سالم، خۆت بگره و هاتم.
نکوڵی له که‌لتورێکی باڵای پێشکه‌وتنخوازی تازه‌گه‌ری لێوان‌لێو له‌ململانێی سه‌ربه‌خۆبووندا، له‌سلێمانی ناکه‌م، لێ سه‌مای به‌بێ هۆی هه‌میشه‌یی سه‌ر شه‌قامی سالم، له‌پێناوی هیچدا، سه‌رنجی ڕاکێشام.
سلێمانی، هه‌میشه نوێخواز له‌بیرکردنه‌وه‌دا و تازه‌گه‌ر له‌داهێناندا. لێ جاری وا هه‌س، ته‌واوی جوانیه‌کانی قێزه‌ون ده‌کات. ئه‌مه‌ش له‌ته‌ق و تۆقی خۆشیه بێبنه‌ماکانی ده‌رده‌که‌وێت. له‌سه‌مای ئێوارانی سه‌رشه‌قامی سالمه‌وه وێنه‌یه‌کی بێسه‌روبه‌ر ده‌بینین.
ته‌قه‌کردن و به‌کارهێنانی چه‌ك، بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی مرۆڤ، له‌سلێمانیدا، مانای ئه‌وپه‌ڕی به‌ربه‌رێتی خێڵ یان کۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌رده‌خات که له‌سلێمانیه‌وه چه‌ق ده‌گرێت. له‌وێنده‌ره‌وه و له‌سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنگه‌ریه‌که‌یه‌وه شه‌پۆلێك بۆ لقه‌کانی تری ده‌هاوێت. ئالێره‌وه ئه‌م هه‌موو قونبادانه‌ی ئێمه، بێ بنه‌ما و ناحه‌ز دێته پێش چاو و سیمایه‌کی خێڵه‌کیانه‌مان بۆ ده‌کێشێت.
هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست
با ئاوڕێك له خۆمان بده‌ینه‌وه، له‌وه‌ته‌ی هه‌ین سه‌ما ده‌که‌ین و هه‌ڵ ده‌په‌ڕین. ته‌قه‌ده‌که‌ین و به گولله وێڵه‌کانمان خه‌ڵکی به‌سته‌زمان ده‌پێکین، چیمان پێ‌بڕا؟.
پێویسته هه‌ر که‌سێك له‌لای خۆیه‌وه گیانی به‌رپرسیارێتی بخاته سه‌رشانی خۆی و ئه‌م دیارده دزێوه‌ی ته‌قه‌کردن به تفه‌نگ و به‌کارهێمانی چه‌ك وه‌لا بنێت. به‌خه‌ڵك بێژێت که ئه‌وه کار و کرده‌وه‌یه‌کی شارستانیانه نییه.
پێویسته ئێمه به‌بێ هۆ ئیتر سه‌ما نه‌که‌ین، هه‌ڵ نه‌په‌ڕین و خۆمان با نه‌ده‌ین. ئه‌م دیارده‌یه له خێڵێکی بێ سه‌ر و به‌ری خاوه‌ن تیاترۆ ده‌کات. ناکرێت هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرین و دژی نه‌وه‌ستینه‌وه.
له‌کۆتاییدا یه‌ك نمونه‌ی زۆر تایبه‌ت ده‌هێنمه‌وه؛ له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی عه‌لی باپیردا به ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه ڕاهاتووین له‌سه‌ر چه‌پڵه لێدان، هه‌موو هه‌ستان و ده‌ستیانکرد به چه‌پڵه لێدان. له‌کاتێکدا ئه‌م چه‌پڵه بازییه ته‌واو دژی ئاین و بیر و باوه‌ڕی ئه‌وانه. ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی گۆڕانکارییه له خۆشی و سه‌ما و چه‌پڵه‌کانماندا. جا باش بوو ئه‌وان، تفه‌نگیان پێ نه‌بوو ده‌نا ده‌بووه ده‌ستڕێژی گولله.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست