مه‌سعود بارزانی، کێشه‌ی خێڵی زراری بۆ چاره‌سه‌ر ناکرێت، ئایا کێشه‌ی 6 ملیۆن که‌سی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟
Tuesday, 03/05/2011, 12:00
نه‌ته‌وه‌ی کورد، ته‌نها به‌بێ دۆست و هاوپه‌یمان نییه، به‌ڵکو به‌بێ سه‌رۆکیشه. ئه‌م بێ سه‌رۆکییه‌ی له نه‌بوونی سه‌رۆکه‌وه نییه، به‌ڵکو سه‌رۆکگه‌لێکی زۆر و زه‌وه‌ندی هه‌س، به‌ڵام سه‌رکرده‌ی گشتی و نه‌ته‌وه‌یی نین.
هه‌نوکه، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه. سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشه. له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌وه، سه‌رۆکایه‌تییه ڕاسته‌قینه‌که‌ی، سه‌ره‌ك خێڵی بارزانیه‌کانه. ئالێره‌وه ئه‌م ئاشه‌به‌ته‌نووره‌یه، کونیله و ده‌روازه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌که‌ی ده‌بینرێته‌وه.
ئه‌م سه‌رۆکه، به‌دیدگا و تێفکرینی سه‌رۆکایه‌تی خێڵه‌که‌یه‌وه، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌کات. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه که نه‌توانێت ببێته سه‌رۆکێکی کارامه و خاوه‌ن سه‌رۆکایه‌تی. چونکه داب و نه‌ریتی خێڵه‌که‌ی ناهێڵێت له چوارچێوه‌ی بیری سه‌ره‌ك خێڵی قوتاری بێت. وێڕای ئه‌مه‌ش، له‌به‌دبه‌ختی ئه‌م سه‌رۆکه، هه‌نوکه، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کورد هۆشیار بوونه‌ته‌وه و فه‌رهه‌نگه‌که‌ی ئه‌ویان تێپه‌ڕاندووه. بۆیه هه‌رچی ده‌کات ناتوانێت بگاته‌وه پێیان و ببێته سه‌رۆکیان.
له‌کاتێکدا، مه‌سعود بارزانی، نه‌توانێت کێشه‌ی خێڵێكی وه‌کو زرارییه‌کان که‌له‌چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك پێك دێن، چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌وجا چۆن ده‌توانێت به شه‌ش ملیۆن که‌سدا ڕابگات؟.
پرسی کوشتنی زێدان ئاغای زراری، که‌سایه‌تی دیاری ناو زرارییه‌کان و خه‌ڵکی گوندی خاروانی ناوچه‌ی زراره‌تی و کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێ ی هه‌ولێر، به‌ده‌ستی کوڕه‌کانی هه‌مزه‌ی سێوێ، به‌رپرسی به‌رزی سه‌ربازیی پارته‌که‌ی مه‌سعود بارزانی، هێنده‌ی پرسی کێشه‌ی زه‌وی و زار بوو، ده‌یان به‌رامبه‌ر به‌وه کێشه‌ی نه‌توانینی هه‌زمکردنی ڕای جیاواز بوو له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه.
هه‌ڵبه‌ته، زێدان ئاغای زراری، له‌سه‌ر پرس و داوای مه‌سعود بارزانی، له‌ڕێگای نیهاد بارزانی برای سه‌رۆکه‌وه، گه‌ڕایه‌وه بۆ گونده‌که‌ی خۆی. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی نه‌بووه و مه‌سعود بارزانی قبوڵ نه‌بووه، ئه‌م سه‌رۆکه به‌دبه‌خته ناهۆشیاره‌ی ئێمه، نه‌یتوانی هه‌زمی بکات و ورگی هه‌ڵاوسا و ته‌حه‌مولی ئازاره‌که‌ی نه‌کرد و به‌ده‌ستی ناحه‌زه‌کانی ، که‌چه‌کداری پله‌به‌زی سه‌ر به‌پارته‌که‌ی خۆین، کوشتی.
کوردستان، باشوور، هه‌نوکه، لێوانلێوه له کێشه. کێشه‌گه‌لێك، شاده‌ماره‌کانی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ڵاوساندووه و نیشتنه‌وه‌ی سته‌مه. لێ سه‌رۆك ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ریان بکات.
به‌نده، ناچمه ناو ته‌ونی جاڵجاڵۆکه ئاسای ئه‌و هه‌موو کێشه هه‌ڵواسراو و ترنجاو و ترشاوبه‌سه‌ریه‌که‌دا، ته‌نها کێشه‌یه‌کی بچوکی زراریه‌کان ده‌که‌مه هه‌وێنی ئه‌م بابه‌ته.
سه‌رۆك، خۆی ده‌زانێت که کێشه‌ی زراریه‌کان ته‌نها له‌سه‌ر پارچه‌زه‌وییه‌ك بوو که هی هیچ لایه‌کیان نه‌بوو و به‌گرێبه‌ست، زرار ئاغا له حاکم ته‌حسینی وه‌رگرتبوو و کوڕه‌کانی هه‌مزه‌ی سێوێ گه‌ڕیان تێ ئاڵاند و لێیان سه‌ند. ئه‌ویش ته‌نها له‌شه‌ڕی نێوانیاندا، شه‌پازله‌یه‌کی له کوڕێکی هه‌مزه‌ی سێوێ دابوو و له‌دووای ئه‌وه‌ش چووه کۆیه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌وێ مایه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی به بانگهێشتی سه‌رۆك، هاته‌وه، کوشتیان. له‌پاش ئه‌م کوشتنه‌ش، جه‌نگی خێڵه‌کی به‌رپابوو و زیاتر له 12 که‌سیان له‌یه‌کتری کوشت.
ئه‌م باسه‌ی سه‌ره‌وه، تێشووی کار و چالاکیه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمه. چونکه ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌م گه‌له‌دا کێشه‌ی خه‌ڵك و دیوه‌خانانه نه‌بێت، ئه‌دی سه‌رۆك چی بکات؟. ئه‌و چوزانێت کاره‌با و ئاو و ڕێگاوبان و کارگه و کارخانه و سه‌رمایه‌گوزاری و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر چییه؟. با له‌م چه‌ند دێڕه گاڵته‌جاڕییه‌ی سه‌ره‌وه بگه‌ڕێین و بچینه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌که‌مان.
گه‌نجانی زراری، نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کرد و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرد، که ئه‌گه‌ر به‌م زووانه چاره‌سه‌ری کێشه‌که نه‌کرێت، ئه‌وا هه‌ڵوێستمان ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ته، سه‌رۆك، چونکه خۆی خێڵه‌کییه و له‌فیتووی خێڵه‌کییانه ده‌گات. به‌په‌له پروسکێ، سیدادی برای نارد، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که.
جه‌نابی سه‌رۆك خۆی ده‌زانێت که ناتوانێت جاره‌سه‌ری کێشه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه بکات، بۆیه، لێده‌گه‌ڕێت تاکو چه‌ندیان توانی له‌یه‌کدی بکوژن، ئه‌وجا به‌شێکیان بۆ خۆی و ئه‌و به‌شه‌ی تریشیان بۆ زیندان. ئیدی ئاوا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزێته‌وه.
پرسی زه‌وی و زار، هێشتا له‌کوردستان چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. ته‌نانه‌ت خودی سه‌رۆك و خێڵه‌که‌ی کێشه‌یه‌کی زۆریان هه‌یه له‌نێوان خۆیان و خێڵی سورچی و خێڵی هه‌رکی و خێڵی زێباریه‌کاندا. ته‌نانه‌ت هیچ هه‌نگاوێکیان نه‌ناوه بۆ ئاشتکردنه‌وه یان ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و خێڵانه‌دا و زه‌وی و زاره داگیرکراوه‌کانیان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه. ئیدی زیادبوونی کێشه‌ی خێڵه‌کی له‌سه‌ر زه‌وی و زار، قازانج و به‌ره‌که‌تی ئیلاهییه به‌سه‌ر سه‌رۆکدا ده‌بارێت.
گه‌لۆ، به‌نده ته‌نها له ئێوه ده‌پرسم، ئه‌م سه‌رۆکه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه، که‌ناتوانێت چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه بکات، ئایا ده‌توانێت پرسی شه‌ش ملیۆن که‌س چاره‌سه‌ر بکات؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست