کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئینگە و لەنگەی شۆڕشەکانی کورد و پلانگێڕیەکان لە سەدەی نۆزدە- بیستی نەتەوە دەوڵەت و شارستانیەتدا تا بە ئەمڕۆ (بەشی دووەم)

Sunday, 07/12/2014, 12:00


 ڕەزاشا و گۆڕانکاریەکان
 - ڕەزا شای پالەوی، باوکی محممد رەزا شای ئێران، کە گوایا لە بنەڕەتدا '' گورجی''ە، خەڵکی ئالاشت لە ناچەی سوادکۆی پارێزگای مازەندەرانە، بە هەژاری فەقیری و دواتر دێتە تاران و لەوێ دەژی. دواتر دەبێتە سەرباز لە لەشکری '' قوزاقی'' تایبەت لە دوایین دەوڵەتی قاجاریەکاندا. لە بەر لێهاتوویی سەرکردایەتی ئەو لەشکرەی پێدەدرێ. ساڵی ١٩٢١ز. دەبێتە وەزیری جەنگ لە دەولەتی قاجار. ساڵی ١٩٢٣ز. لە لایەن ئەحمەد شای قاجارەوە پۆستی سەرۆکوەزیران وەردەگرێ. ساڵی ١٩٢٥ز. بە پشتیوانی سەرکردە سەربازیەکان دەسەڵات و حکومەتی بێهێزی قاجاریەکان بنبڕ ئەکا و خۆی دەکاتە شای ئێران، و بنەماڵەی پالەوی '' پهلوی '' ، کە ناو و کۆنە ئاسەواری ساسانیەکان بووە وەسۆی دەهێنێتەوە و دەیکاتە پێناسەی خۆی. تیدەکۆشی سیستەمێکی هاوچەرخی ' کەمالیەکانی تورکیە' لە ئێران بهێنێتە کایەوە. بە ڕەواڵەت دەستدەکات بە گۆرین و چاکسازی، بەڵام لە گەڵ مەرجەعیە شێعەکاندا ئەکەوێتە کێشەوە، و بۆی ناچیتە سەر. ٠ ساڵی ١٩٢٤ ز. ناوی وڵاتی '' پێرسیا''  کە لە ناو واژەیی ئوروپایی جێی گرتبوو دەگۆڕێ بە '' ئێران''.
 - ڕەزاشا کە ئەویش دیکتاتۆرێک بوو لە دەورانی خۆیدا و دەیویست لاسایی هندێک لایەن بکاتەوە؛ هەر لە دەورانی سەرلەشکرییەوە دەستی دایە کۆمەڵێک جم و جۆڵی دژە گەلی و خۆی وەک پاڵەوان و بەهێز و نفوزی ناو دەسەڵاتی سەربازی و حکومەتی قاجار خستە ڕوو. هەر لەو دەوراندە بوو کە هەموو نائارامی و جم و جۆڵەکانی دژ بە دەسەڵات و حکومەتی ئەو کاتی بڕی و ئارامی بەرقرار کرد!. دواتر کە بوو بە شای ئێران زۆرتر دڕندەیی و زەبرو زەنگی دژی گەلی ئنجامدا.؛
 ** چەند بەسەرهات و نموونەی ئەو دیکتاتۆرییەی کە گوێم لێبووە لە دەیان کەس و کەسایەتی بە تەمەن و شایەتحاڵی ئەو سەردەمە، کە لە ساڵەکانی ٨٠ و ٩٠ز.  گێڕاویانەتەوە و لە ناو کۆڕ و کۆمەڵ باسی ئەو دەورانەی ڕەزا شایان دەکرد ئاوا دەدوان:  ڕەزاشا، '' پاش ئەوەی گەلانی ئێرانی بە گەلێک و نەتەوەیەک پێناسە کرد، ١-* زمانی فارسی کردە تەنیا زمانی ڕەسمی و فەرمی لە هەموو جومگەکانی ئێران و ناو دەسەڵات و دام دەزگا دەوڵەتی و نا دەوڵەتیەکان. ٢-* جل و بەرگ و کولتوری و نەتەوەیی هەڵوەشاندەوە. ٣-* هەر کەس کەوا و سەڵتە و مشکی بە سەرەوە بوایە لە ڕێگای سەربازەکانیەوە بە تایبەت چمکێکی کەوای پیاوانیان دەبڕی و سەرو پێچەیان دەشاواندن!. ٤-* بە بێ ئیزن دەچوونە هەموو ماڵێکی دڵخوازی خۆیان و کڵاوێکی پالەوی کە کڵاوی سەربازی ئەو سەردەمە بوو، لە سەربان و حەوشە و دیواری ئەو ماڵەیان دادەنا و کەس؛ تەنانەت خاوەن ماڵیش کە بهاتایەوە تاکو ئەو کڵاوە لە شوێنانە بوایە و ئەو ماڵەیان بە جێ نەهێشتایە، خاوەن ماڵ بۆی نەبوو بچێتە ژووری ماڵەکەی خۆی!!، واتە ماڵ لە خانە خوێ حەرام بوو!!'' ٥-* هەروەها وەک مێژوو ئاماژەی پێدەکات ڕۆژێک لە هەموو ئێران دادەنێن بۆ گرتنی گشت ئەو کەسایەتی و ناودارانەی ناو کۆمەڵی عەشایەر و بنەماڵە و شار و دێیەکانی گشت ئێران و بە تایبەت کوردستان، بە بیانووی ئەوەی کە شا دەیەوێ ڕێزیان لێبگرێ و بەخشین و پاداشتیان بداتێ. لە ڕێگای سیخوڕ و سەربازەکانیانەوە کۆ دەکرێنەوە!!. هەر پاش کۆتایی پرۆسەکە گورج هەموویان دەسبەسەر ئەکەن و دەیانگرن و دەیانبەن بۆ چاڵە ڕەشەکان و زیندانە دووردەستەکان و بۆ ماوەی ١٠ ساڵی ڕەبەق بێسەروشوێن دەکرێن و هیچ کەس و کاریان هەواڵیان لێ نازانن!!!.
 ٦-* دواتر کە بریتانیا باشوور و ناوەندی ئیران دەگرێ و ڕەزاشا لە دەسەڵات وەلا دەنێ، ئەو دیلانەی کە لە زیندانەکان مابوونەوە و نەمرد بوون؛ لە لایەن ژنراڵە سەربازیەکانی بریتانیاوە زیندانەکان دەشکێنن و بەشێکیان کە بەخت و ئیقباڵیان دەبێ و سەبە و دەلیلیان بۆ پەیا دەبێ یارمەتی ئەکرێن و ئەگەڕێنەوە ناو ماڵ و مناڵ و کەس و کاریان و ئەو چیرۆکە تاڵانە ئەگێڕنەوە!!
 ٧-* یەکێک لەو زیندانە بە ناوبانگانەی تاران '' قەسری قەجەر'' بووە؛ و چەندین کەس و کەسایەتی نزیکی بەندە لەو زیندانانەدا بەند کراون و چیرۆکی قەسری قەجەریان گێڕاوەتەوە... ئەو چیرۆکانە باس و ڕازگەلێکی زۆرتر هەڵدەگرن و لێرە لەوە زیاتر لە سەریان ناڕۆین دەچینەوە نێوەڕۆکی باسەکان.؛ 
 - ''هیتلێر و ئەتاتورک'' دوونموونە بوون کە ڕەزاشا دەیویست چاویان لێبکات، و زیاتر لایەنگری هیتلەریەکان بوو. بۆیە ئینگلیس و سۆڤیەت لە ترسی نازییەکان ئێرانیان داگیر کرد، و ڕەزاشایان لە سەر کار لابرد و دواتر دووریان خستەوە بۆ خۆرئاوای ئافریقا، و تا مردنی لە ١٩٤٤ز. لەوێ مایەوە. هەمانکات ئینگلیس، محممد ڕەزاشای کوڕی ڕەزاشا، کە تازە پێگەێشتبوو، هینایە سەر تەختی باوکی و کردی بە '' پدر کشتە'' و میراتگری بۆ ئەوەی پێوەندیەکانی باوکی و حکومەتی ئەوکاتی ئاڵمانی نازی لێک بپچڕێ.
 - بزافی ناوخۆیی چەند جار دەستی پێکرد بە دژی دیکتاتۆری ئێران و ئینگلیس، کە هەرە دیاریان شۆڕشی '' د. محممد مسەدیق'' بوو بە دژی شا و دەسەڵاتەکەی و ڕاویان نا و بۆ چەند ڕۆژێک چووە بەغدا، بەلام هەر زۆر زوو بە هاوکاری ئینگلیس و ئامریکا دیسان گەڕایەوە تاران و درێژەی بە دەسەڵاتدا و بەشێکی زۆری نەیارانی زیندانی کرد و لە ناو برد. موسەدیقیش تا کاتی ماڵئاوایی لە '' ئەحمەدئاوا'' دەسبەسەرکرا!. شای ئێران لە هەل و مەرجی شەڕی دووەمی جیهانی دەسەڵاتی ئەوتۆی نەمابوو و لایەکی بە دەستی رۆژئاواوە بوو، لاکەیتری بە دەستی ڕووسەکانەوە بوو، بۆیە لەو بەینەدا ساڵی ١٩٤٦ز. کورد توانی کۆمارێکی کوردی پێک بێنێت و نزیک ساڵێک درێژەی کێشا بەڵام چونکی بە ویستی ڕۆژئاوا نەبوو، هانی ئێرانیان دا و بە پیلانێک کە دواتر باسیان لێوە دەکەم، لەشکری لاوازی شا بۆ '' پەت و گورێسەکەی'' خۆی ئازا بوو و چنگی لێ بەند کرد و دای بە زەویدا!.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە