بۆ ئەوینداری وسەوداسەری زانستی زمان رەوانی؟20 ساڵێک لەمەو بەر، گەر تەمەن بەری چاوی بیرەوەرییەکانمی لێڵ نە کردبێتم، بەری ساڵەکانی نەوەتەکان بوو.شارێکی گەلێک قەشەنگی رۆژئاوای نزیک پاریس بوو، بۆکاری کۆمپانیاکەی رۆژانە کارمتێدا دەکرد رێمتێی کەوتبوو. شارەکە بەبەرزای گردێکی رۆژئاوای پاریسەوەیە. ئەو...
مەبەستم ترسە!بەتایبەتی ترسێک باری دەروونی کەسێک بیشێوێنێ ونمایشی بکات وەک نەخۆشێکی دەرونی هەبێ. ترس؛ یان بترسێ؛لە خوا، لە دۆزەخ، لە شەیتان. بەمەرجێ خوداکەی هەرگیز نەی ویستووە چ کەس لێی بترسێ. کاتێک ئاین وخودا چونە دەوڵەتەوە، خەڵکیان پێ ترساندن، تاخەڵکی ملل کەچی دەوڵەتەکەیانبن، بە ناوی خوداوە حووکوم...
ئەم نوسراوەی خوارەوە بەشێکە لە نامێلکەیەک. کاتی خۆی ساڵەكانی دوای ١٩٧٥ دژی کردن بە پێغەمبەر، خەلیفە و کاریزما کەسانی وەک ؛- مارکس، لینین ودەروێشەکانی حیزبە لینین ییەکان، ستالین ییەکان - هەر پارتێکی سیاسیترکاریان کاریزما، سەرکردە داتاشین بوون. بنەمای نوسینەکەم لە ساڵەکانی دوای ٢٠٠٠وە نوسینەکەم...
لە راپەریندا کاتێک شکستیەکانی دەیبینن چ نین، تەنیا بەهێزیتر وشێوەی نوێ تر، خۆ ئامادەکردنە بۆ بە ئامانج گەیشتنی بەرزتر. پێشەکیەکی کورت: دەوڵەتی عێراق وئاین. دەولەتی عێراقی هەنووکەی، لەسەر کەلاکی دەولەتە بەعسییەکەی سەدامەکان بە فروفێڵی ئەمەریکا وپەنجەی شایەتمانی ئیسلامییەکان مەڕە خەس بووە. دەوڵەتێکە...
لهپاریس شهوانه که هێشتا مۆتهکهی خهو ئێخهی نهگرتووم، وهک ههمیشهیی به پێكێکی ووشهی کوردی لهدیوانهکانی شاعیرە کوردەکان یادێک دەکەمەوە. یادێکی مامۆستا ههردی ئەم شەو دهکهمهوه. یادێکیی سهردهمێک، خۆپیشاندانێک، ست فاتمهیهکیی یان شۆرشێک. ههموو شهوانێک کۆرێکی هونهری وزمانی کوردی لهگهل...
عادل عەبدول مەهدی ٣ کەرت لە نێوان ساڵی ١٩٧٦ تا بەهاری 1988 دیومە.خائن، ساختەچی، قاتیل(بەکوژ)، فێڵ باز، ترسنۆک، خواردەلەمیش، بەعسی ولەکۆتایدا پیاوی ئێران وتوران بوو.لەسەر حەفتا پەت یاری دەکات. شایەت حاڵم بەشداری تێرۆر کردنی دکتۆر قاسملۆی سکرتێری پارتی دیموکراسی کوردی رۆژ هەڵاتی کردووە. چونکە تەنیا...
خودا وشێوازی بینینی --------------------- ئاینی ئیسلام هۆکاری زۆری هەن بۆ پەیدا بوونی، بەڵام لە هەمووی گرنگترینیان دژایەتیکردنی بیری فەلسەفی وهەروەها ئیفلاتونی بوو.فەلسەفەی یۆنان، هند وچین لە دوای سەدەی یەکەمی زاینیەوە لە ناوچەی رۆژ هەڵاتدا بە هۆی هاتنی پەیمانی نوێی مەسیح وپەرەسەندنی ریفۆرمەکانی لە...
پێشکەش بە هاورێیان شەهید دڵشاد مهریوانی و ئهکرهمی حهپسە--------------------------------له بهتاوین، له دوای ساڵی ١٩٧٢وه، لهکۆڵانێکی نزیک مهیدانی " باب شهرجی"، ژورێکم لهماڵه کریستانیهکدا بهکرێ گرتبوو ، له نهۆمی دووههم بوو، ماڵکه دوونهۆم فرەتر نەبوو. لەو ماڵەدا تاقە شانسمان، لەگەرمای شەوانی...
برۆ ژێر ئەو درەختەیگوڵی نوێ و تەری پێوە بێت.رۆمی (ئەی دڵ)،--------------------------نوسراو زۆرن لە سەر ئاین و ئاینی ئیسلام، بەڵام نوسراوەکانی سەرهەڵدانی ئاینی ئیسلام لە کوردستاندا، بە پێچەوانەوە زۆر کەمن، هۆکارەکانی دەگەرێنەوە:لە ساڵی ٦٤٧ی زاینیەوە نە بونی دەربرینی دیموکراتیانە. دەسەڵاتی ئاینی و...
قەڵەمێك، کۆمۆنیستێک، خەباتگێرێک، رۆشن بیرێک، کوردپەروەرێکی شەهید، لە رۆژی ٢٣/حوزەیرانی/١٩٦٣ دا.ماڵ وێرانی نەتەوەی کورد و شەهیدکردنی روناکبیران و ئەهلی قەڵەم تەنیا بە دەسیسەی دەوڵەتان و دوژمنانی کوردی دەرەکی نە بووە، جەوهەر و ماتۆری دەسیسەکان لەکوێ لەنگەریان گرتوون؟:پێش دەست نیشانی برین و کێشە ئاگراوێکان...
پێشکەش بە دڵشاد مەریوانی.بە بۆنەی رەشەکوژی وکۆمەلکوژی زامی ٩ حوزەیرانی ١٩٦٣ ی شاری سلیمانیوە.گەمژە سدیق ! ناوبراو وەک زۆربەی ئەڵقە لە گوێکانی دەسەڵات، مولەقەب بوو بە " زەعیم " ٨٢ رۆڵەی میللەتی بەبی دادگایکردنی لە حامییەی ئەوسای سلیمانی زیندە بەچال کرد.ساڵی 1963بوو، دوای کودەتا سوپاییە شوومەکەی بەعسییە...
ئاین: جو، کرستیانی، ئیسلام، چ ئاینێک بێت،نە بەرۆژێک ، نە بە قارەمانێک و نە بە پێغەمبەرێک دروست نە بووە. هەروەها بۆپێغەمبەرێک نەهاتۆتە خوارەوە یان نە هاتۆتە دونیاوە، بگرە بە هەزارەها ساڵ و بەیەک گرتنی سەدەها ئاین، ئاینی مۆنۆییزمی (خودای تاقانەی)هاتۆتە سەر مەترەحی جەرەیانی کۆمەڵایەتییەوە. دەسەڵاتە...
پاریس جۆزەردانی ٢٠١٥دوای نیوەرۆیەکی سەرەتای مانگی جۆزەردانی (نیسان)ی پارساڵ بوو، بەهۆی کارەکەمەوە رێمکەوتە یەکێ لە گەرەکە بازار گەرمە ناودارە کۆنەکانی پاریسەوە، "مۆنترۆ"ی ناوە. پاش تەواوکردنی کارەکەم، لەونزیکانە بەدوای پۆست ئۆفیسێکدا دەگەرام، نامە وەڵامێکی تاکس و زەریبە لە گرفان بوو، گەرەکم بوو...
ئاین بەگشتی لە رووی مێژووییەوە تێبینی بکەین، دەبینین هەر لە ئاینە هەرە کۆنەکانی مێژووی مرۆڤایەتییەوە، مەخابن ئاینی ئیسلام پێیان دەبێژێت: " بت پەرستەکان"، ئاگر پەرستەکان، مەجوس، کافرەکان و زۆر ناو نۆتەرەی تری لێناون. (بەمەرجێک لە هەر قۆناخێکی ژیانی گێتی مرۆڤدا فەلسەفەیەک زاڵ بووە. قۆناغی یەکەمی...
قورعان دەستوری دەوڵەتی خەلیفەکانەرۆمی لەهۆنراوەی ئەی دڵ دا هێژێت------------------------------------برۆ ژێر ئەو درەختەیگوڵی نوێ و تەڕیی پێ بێتجەند کەرەت خوداکەیان لە کیتابی قورعاندا ناوی موسا، عیسا و محەمەدی بردووە؟١٥٠ کەرت ناوی موسای بردووە.٥٤ کەرەت ناوی عیسای کوری مریەم بردووە.تەنیا ٤ کەرەت ناوی محمەدی...