پەروەردە
Wednesday, 26/06/2024, 23:02
پەروەردە فێرکاری نییە، ئەوەی پەروەردە دەکا. دەبێ خۆی هەروەها، رۆژانە پەروەردەکات. پەروەردە زانستە،
لە جیهانی ئەمرۆدا ولە کوردستانی داگیرکراودا، دەوڵەتەکان بەوانەی خۆمانەوە، لەمانای پەروەدەنازان، تەنیا لە ئاستی پەروەردەی حوجرەکانی هەزار ساڵی لەمەو بەر پەروەردە دەکەن.
هەست وادەکەم منداڵ لەنوسراوەکانی ئەمرۆ لەبەردەستان، سەربازێکە وچ دەسەڵاتی نییە، تەنیا گوێرایەڵی نەبێ، سەیرکا وگوێ بگرێ ئەوەی دەی بینێ بەباشی نمایشی کاتەوە یان بیڵێتەوە. تا سزانەدرێ یان پاداشت بکرێ.
بەرای زانستی ئەمرۆ منداڵ پێش هەموو هەستێک بیردەکاتەوە.
پەروەردگار پێش هەموو هەنگاوێکی پێویستە ئازادبێ لەهەموو بیرێکی ئاسمانی وحیزبایەتی
- مناڵ کەسێکە بیردەکاتەوە. لەم روانگەیەوە پێویستە مامۆستا لە گەڵ گوێگرەکانیدا بیربکاتەوە، وانەکانی ئەیڵێتەوە، وەک قوورعان نمایشی نەکات، بگرە بۆ گفوگۆ کردن نمایشی بکات، تاقوتابییەکان گفتوگۆی لەسەربکەن.
پرەنسیبێک لەم جۆرە لە هەموو قۆناغەکانی پەروەدە ولە هەموو تەمەنێکی قووتابێکاندا فەرزە،
- مناڵ موڵکی دایک و باوک نییە بەتەنیا، بگرە موڵکی کۆمەڵگای جیهانییە. لەسەر ئەم پرەسیبە گفتوگۆ لەگەڵ قووتابیدا دەست پێدەکات.
- دایکوباوک بەتەنیا دوور لەمناڵەکان، نەخشەی پەروەردەی مناڵەکانیان لە گەڵ کەسی شارەزادا گفتوگۆدەکەن.
- مناڵ چۆن فێرکەین بیربکاتەوە، نەک فیریان کەین گوێرایەڵ بن، تا ئەوەی دەیبیستن نەبێتە دەقێکی ئاسمانی وتێبگەن هەموو بابەتێک جێگای بیرکردنەوە ودوودڵیە.
- فێریان نەکەین بەواتایەکیتر، ئەوەی ئەیبینن وئەیبیستن وەک خۆی پیشانی بدەنەوە، یان وەک شیعر وشانامە بیڵێنەوە. پاداشت وسزا، نەرێتێکە لەدەوڵەتی پاشایەتی ومەلەکییەوە هاتووە. دواکات چۆتە ئاسمان پاشان بەهەشت ودۆزەخ گوزارشتی لێکراوە. نەرێتی ئاسمانیە وبۆتە کتومی(عادەت) جەنگ وبراوەکان لەجەنگدا، پاداشتی ٧٢ حۆری بەهەشتیان پێدراوە، تا کافر زۆر بکووژن پاداشتیان زیاتر دەبێ.
پاداشت بکەینە نەرێتێک پەیوەندی بە خۆشەویستیەوە هەبێ، نەک سزا وپاداشتەوە.
مناڵەکان داهێنەربن، لەسەر بنەرەتی داهێنان کەسەکانی چووار دەوریان زیاتر خۆشیان بییەوێن.
دایە وبابە پێش ئەوەی مناڵ پەروەردەکەن، پێویستە خۆیان پەروەردەکەن. زانیاریان لەسەر شانۆ، سینەما، ئەدەب، هونەر، مێژوو وجوغرافیا رۆژانە بەدەست بێنن.
- مناڵ فێرکرێ خۆی پاداشت وسزای خۆی بکات. چونکە مناڵ سەرباز نییە چاوەرێ پێغەمبەرەکەی بێ، ئایەتێکی شەیتانی یان رەحمانی بەسەردا بخوێنێ.
دایک وباوک دەبێ بزانن خێزان دروستکردن لەسەر بنەرەتی خۆشەویستی نەبێ بونی نابێ. مناڵ بەبێ خێزانێکی میهرەبانی یەگرتوو، دەبێتە کەسێکی پڕ کێشەی دەرونی.
پەروەردە: بابەتێکی زانستی قووڵ وگرنگە بە لاپەرەیەک دووان نانوسرێ.
لەکۆتایدا:
ئەومناڵەی بەرای کۆمەڵگەی ئەمرۆ کێشە دروست دەکات، پێویستە باوک ودایک پەروەردە بکرێن، پێش ئەوەی مناڵەکە پەروەردەبکرێ.
قوتابخانەی تایبەت بەپەروەردە پێویستە بکرێنەوە، وزانستی پەروەرە بەشێوەیەکی بەرفراوان گرنگی پێبدرێ
من باوەرم بەزۆر تیۆری پەروەردەی باو نییە، پەروەردەیەک خۆشم گەرەکە؛ دژی پەروەردەی ئاینی وپەروەردەی دەسەڵاتبن
. مناڵ فێرکەن گوێرایەڵ نەبن، مناڵ بۆ پاداشت تێ نە کۆشن، لەترسی سزا گوێرایەڵ نەبن، مناڵ وبەتەمەنەکان فێرکرێن بیر بکەنەوە وخێزانیان خۆشبییەوێ ، تێبگەن مانای خێزان وپەروەردە چییە. مناڵ وەک پێش جانجاک رۆسۆ باو بوو، پەرەیەکی سپی نیین، چی لەسەر بنوسین ئەوە بخوێنیتەوە، مناڵ ئەوەی لەسەری دەنوسرێ دەبێ ئەوە نەخوێنیتەوە، ئەدی ئاخر زەمان روو ئەدات، مەخسەدم پاشایەکی نوێ و پێغەمبەرێکی نوێمان بۆ دێ. هیوادارم لە پەنجاساڵی داهاتوودا، وشەی مناڵ، ژن و پیاو نەمێنێ بگۆرێ بۆ وشەی مرۆڤ وخۆشەویستی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست