پاساوی فەلسەفی بۆ دەوڵەتێکی شۆڤێنی حیزبی (بەشی شەشەم و کۆتایی)
Monday, 09/10/2023, 14:03
مارکسی لینینی وەک ئاینێکی ئاسمانی نوێ
****حیزب وەک شێخایەتی دەوێشی وزکرکردن وشەریعەتی نەگۆری ئاسمانی*****
*فەلسەفە!! چ کەس نەشێخ نەدەروێش خاوەنی نییە، بگرە هەموو مرۆڤایەتی خاوەنێتی*
بیری نوێ هاوکێشەیەکی مێژووی هەیە، به‌بێ قۆناغی مێژووی پێشوتر ودواتری بوونی نابێت. هاوکێشەیەکی جیهانیە لەسەر بناغەی داهێنانی ئامێر وزانستی نوێوە لە دایک دەبێت. هێگل ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوودا، ده‌ڵێت؛
ئامانجی فه‌لسه‌فه ده‌بێت رۆشنبیری بێت، به‌و شێوەیەی فه‌لسه‌فه، زنجیره‌یه‌کی رۆشن بیری یه‌ک له‌دوای یەک دێنە کایەوە، بە بەردەوام له ناو کاتەکانی مێژوودا نمایش دەبن ودهرئەکهوون.
له‌پێشه‌کی گشتی ره‌خنه‌ی ئابوری سیاسی‌دا مارکس ده‌ڵێت؛
بزوتنه‌وه‌ی هۆش، هیچ نییه عه‌کس دانه‌وه‌ی، جوڵه‌ی واقع نه‌بێت، که ترانسپۆرتی ته‌کوینی ، له ده‌ماغی مرۆڤدا کردووه..
INTRODUCTION GENERALE A LA CRITIQUE DE L'ECONOMIE POLITIQUE (1857), MARX I P2 .
LE MOUVEMENT DE LA PENSEE N'EST QUE LA REFLEXION DU MOUVEMENT REEL, TRANSPORTE ET TRANSPOSE DANS LE CERVEAU DE L'HOMME. MARX I, 558
مارکس هۆش یان بیر دەکاتە عەکس دانەوەی جوڵەی واقیع، بەمە جیهان دابەش دەکات بەسەر عەقڵ وواقیعدا، بەمە وادەکەن سیاسەت لە دوو پرۆگرامی جیاوازدا جیهان دابەشکەن. جەنگی جیهانی ناونێن برگری لە واقیعی حەق وسۆسیالیستی، هاوکات لەراستیدا هەر دوو جیهانەکە یەک جیهانە وجیهانی سەرمایەداریە. بیری مارکس داهێنان دەمرێنێ بەوەی بیر وهۆش دەکاتە کۆیلەی واقیع و بوون بریار لەسەر هۆش ئەدا، بیر وواقیع لێک جودا دەکاتەوە. مارکس بەلایەوە داهێنان وبیری کۆیلەی دەستی بوون واقیع دەبن. دنیای سۆسیالیستی ودنیا سەرمایەداری، هاوکات هۆردکیان دەخاتە ناکۆکیەکی جیهانییەوە، بۆ قازانج وپەرژەوەندی بلۆکێکیان، بەڵام لە راستیدا هەر دوو بلۆکەکە سەرمایەدارین لەسەر ژیانی خەڵکی دەژین. کرێکاران چ رۆڵێکیان نییە لە کارکردن وئارەق رشتن.
هێگل بە پێچەوانەی مه‌نزور مارکسەوە، هێگڵ لهئهنسکلۆبیدیای عه‌قڵدا ده‌ڵێت؛
بیر هیچ نابێت، له‌پارانه‌وه بۆ بوون یان(واقیع) نه‌بێت، وه به‌پێچه‌وانه‌وه، واقیع نابێت که به‌هۆی بیر یان(فکر) وه نه‌بێت.
L'IDEE N'EST LE VRAI QUE PAR LA MEDIATION DE L'ETRE, ET INVERSEMENT, L'ETRE NE L'EST QUE PAR ELLE DE L'IDEE. ENC. 133
ئه‌م چه‌ند ووشه به‌هێزه‌ی هێگل، ئه‌وه ناگه‌ێنێت، که ماده و هۆش پێش و پاش که‌وتوون، به‌ڵکو مۆغ، ماده‌یه‌که که‌ده‌توانێ، شكڵی واقیع ههزمکات و هه‌ردوو پێکه‌وه، داهێنه‌ری مێژوو و بزوتنهوهنی بوونن، که له‌گه‌ڵ رابردوو و‌ئێستا و داهاتوودا له پرۆسیسی دیالیکتیکیدان واته(بیر و واقیع) یه‌کن و ره‌هان، ناکۆکن و یه‌کگرتووی کاملن.
له دیالیکتیکدا بۆ وه‌زنی تێگه‌یشتن، ئەڵێین هۆی بوون( وجود ) دوو پۆلی دژواره، هیچ پۆڵێکییان پێش ئه‌وه‌که‌ی تریان نییه
ههرئانێک له‌و(بوون)هدا، سیمهتریک(SYMETRIQUE) نەمان، بوونه‌که‌ش نامێنێت، یان به‌هه‌ردووکیان ده‌بنه( بوون )یەکتری، که بزووتنەوەی مێژوو دروستدهکەن.
زانیاری یا هه‌موو مێژووی هۆشی مرۆڤایه‌تی، له ته‌نیا تاکه که‌سێکدا ته‌سک کردنه‌وه‌ی، دواکات بە سه‌مبۆڵ بکرێت، ناونرێت فڵان – نیزم، وه‌ک مارکسیزم یان لینینیزم، یان هه‌ر که سانێک بۆ هۆش و گۆرینی جیهان کارییان له زانیاری وزانستادا کردبێت، بکرێنه کهسهنیزم، خیانەتێکی گەورەیە بەرامبەر بە مێژووی مرۆڤایەتی. فەیلە سوفەکان هەر له سوکراتەوە بگرە تا کانت، سپینۆزا وهێگل ونیتش پێویست ناکات ناوی هه‌موویان بڵێم، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه، وەک مارکسیەکان دەڵێن خه‌یاڵی نازانستی لنگه‌وقووچی و ئاینی ومیسالی بوون، به‌ڵکوو جوڵه‌ی مێژووی بیری سه‌رده‌می خۆیان بوون، هەر سەردەمەو بیر وزانستی خۆی هەبووە وئەبێت.
ئه‌م جۆره رهووشته بیرکارییه، ئه‌گه‌ر پاشقولێکی مێژووی گه‌وره نییه ئه‌ی چییه؟،
له‌سه‌رده‌می مارکسدا له ناو جوڵانه‌وه‌ی شۆرشگێری مێژوویی‌دا، چ که‌س پێی نه ووتووه مارکسیزم، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مارکس دیالکتێکی مێژوويی هێگڵی بۆ شه‌رحی زیادە به‌ها و شه‌رحی مێژووی دابه‌شکردنی کار وهه‌روه‌ها بۆ مێژووی شۆرشی چینایه‌تی بەکاری هێنا، بیری هێگڵ پاڵ پشتی بوو. ئه‌م بزوتنه‌وه بیرکارییە مێژووییه‌ی هێگڵ، وه‌ک خۆیان ده‌بێژن لنگه‌وقووچ بوو، ئه‌مان خستوویانه‌ته سه‌ر پێ.
ناوەراستی سەدەی نۆزدەهەم، شورشی بیردۆزی وزانستی فراوان تێدا رویدا، هونەر وئەدەبی واقیعی هاتنە کایەوە. لە نیو خودی زانست‌دا شۆرشی گەورەی تێدا رویدا، ئەمانە هەمووی بۆ هۆی شۆرشی بیردۆزی وگۆرانکاری گەورەی کۆمەڵایەتی رویدا. ئەمانە هەمووی بوونە هۆی گۆرانکاری لەشۆرشی( هۆش – ماده)دا رووبدا. فەیلەسوفی سەردەم هاتە کایەوە نیتش، ئەو فەیلەسوفەی حیزبی بە ئاین ودەروێشی قەبڵان وله دووای خۆیه‌وه قۆناغێکی تر له هۆش و ماده نمایهش بوو،
زانست ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکراده‌کات، تا به‌رهه‌م هێنان به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، بیری مرۆڤ به‌ره‌و تهکاملتر ده‌چێت، واته که‌س نییه ببێته سه‌مبۆل، هێگل وه‌نه‌بێت له‌م باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی نه‌بووبێت، له‌مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌وه تا ئه‌ڵێت: فه‌لسه‌فه مه‌عریفه‌یه،
هه‌رکاتێک بنه‌ره‌تیه‌کانی بیر په‌ره‌ده‌سێنێت، فه‌لسه‌فه کامل‌تر و موتڵهقتر خۆی ده‌نوێنێت.
هه‌روه‌ها فوکۆ به‌باشی له کتێبی ( LES MOTS ET LES CHOSES) دا، واته ( ووشه و شته‌کان ) دا باسی ئه‌م قۆناغه ده‌کات، که زانیاری
مۆدێرنی، سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌م، ئینسانی وه‌ک بابه‌تێکی زانیاری داهێنا، ئه‌مه‌ش له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌سێ مه‌جالدا ده‌رکه‌وت،(لهدهراسهتی تێکست و زانستی زمانه‌وانی دادگايی)، (ئابوری سیاسی) و (زانستی بایلۆجی)، که هه‌موو شکلی ئینسان ببێته بابه‌تێکی زانیاری، مرۆڤ قسه‌ده‌کات، کارده‌کات، و ده‌ژی.
دکتۆر، زانستی ده‌روونی، زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی کارده‌که‌ن که مرۆڤ بکه‌ن به بابه‌تێکی مه‌عریفی.
که ئه‌و ماده مه‌عریفه‌یه‌ی، لێره‌دا ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌که‌ین، ماده و هۆشه، مه‌عریفه‌یه. ئه‌م بابه‌ته ده‌مان باته مهدارێکهوه، که ههستکهین، مارکسیزم دوو فه‌لسه‌فه‌یه دیالیکتیکی هێگل و ماتریالیزمی فییۆرباخ و به‌م شێووه‌یه بتوانێت هێزێکی ئاینی و رۆحی بکات به به‌ریدا. یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌گۆر و چه‌قیو بمێنێته‌وه، دووهه‌م تا هیچ که‌س نه‌توانێت ره‌خنه‌یان لێبگرێت، سێهه‌م تاخۆشی بکات به خه‌لیفه. ئاسایشه گه‌وره ئاوی رشت ستالین سه‌ر و قاچی تێخست.
(1)- (کاتێک هێژم فەلسەفەی ئیفلاتونی تەنیا ناوی ئەوهەیە، ئەدی فەلسەفەی ئیفلاتونی فەلسفەی جیهان ومێژووە، مولکی ئیفلاتوون نییە).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست