پاساوی فەلسەفی بۆ دەوڵەتێکی شۆڤێنی حیزبی (بەشی پێنجەم)
Tuesday, 03/10/2023, 21:54
فەلسەفە وئاین!!، یان فەلسەفە وئاینی نوێی مارکسی لینینی
مارکسی لینینی وەک ئاینێکی ئاسمانی نوێ .
حیزب وەک شێخایەتی دەوێشی وزکرکردن وشەریعەتی نەگۆری ئاسمانی.
فەلسەفە!! چ کەس نەشێخ نەدەروێش خاوەنی نییە، بگرە هەموو مرۆڤایەتی خاوەنێتی
دەوڵەتی روسیای یەکێ بوو لەو دەڵەتە حیزبیانەی بەناوەرۆک سەرمایەداری دیکتاتۆری تاک حیزبی وبەرووکەش دەوڵەتی نوێی سۆسیالیستی رووسی بوو. پەیرەوی بیردۆکەیەکیان دەکرد(جیاکردنەوەی بیر ومادە، یان بیر وواقیع) لەیەکتری کردن بوو، هاوکات گەورەترین بازرگانی چەکی جیهانی وروتانەوەی وڵاتان بەناوی پرۆلیتاریەوە هاتە کایەوە.
نەتەوەکانیتری رووسیا بەناوی مافی چارەنوسەوە بۆماوەی سێ چارەکە سەدە رووتاندەوە. مامەلەی فاشی دەرحەق پێکردن بەم جۆرە
به‌ناوی شۆرشی سۆسیالیستییەوە وخەباتی چینایەتییەوە، ئیمپراتۆریه‌تی روسیایان دامه‌زراند. میتۆدی فه‌لسه‌فی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناونرا (ماتریالیزی دیالیکتیکی).
مه‌نهه‌جی فه‌لسه‌فی ناوەرۆکەکەی جیاکردنه‌وه‌ی (بیر و واقیع) بوو، واقیع قه‌راری فکر ئه‌دات. به‌گوێره‌ی ئاره‌زووی به‌رژه‌وه‌ندییان،
ئه‌م تێورهیان به‌سه‌ر چ روواڵه‌تێکی کۆمه‌ڵایاتی وسیاسیدا هه‌بوو دەچەسپاند، قه‌رار به‌ده‌ست واقیع بوو. واقیع بەمەرجێ هەر خودی خۆیانوبیری خۆیان بوو.
واقیع بیری خۆیان وقازانج ومەرامی خۆیان بوو. قازانج ودەسکەوتیان ناونرابوو واقیع، داگیرکردنی وڵاتان وچەوساندنەوەیان ناونرابوو مافی چارە نوسی گەلان ونەتەوەکانی بن دەست وواقیع بوو. بەگوێرەی فەلسەفەی ماتریالیزمی دیالیکتیکی(وەک شەریعەتیەکی
ئیلاهی) دەچەوسێنرانەوە.
بەگوێرەی فەلسەفەکەیان کەی بیانویستایە دەبوو بەواقیع، یان دە بوو بە بیر یان ئایدیا ناوزەند دەکرا ودەکرد.
پارتە شوعیەکان(ناڵێم: کۆمۆنیست، چونکە وشەی شوعی پڕ بەپێستیانە. وشەیەکی نەتەوەچێتی عەرەبییە) کۆمۆنیستی وشەیەکی شاخەکانی زاگرۆس وهیند ئەوروپاییە وپاشان بوو بەوشەیەکی لاتینی. وشەی کۆمۆنیست، وشەیەکی "مەزنە! لە کۆمەڵ وکۆمونەوە هاتووە وئەسڵی ژیانی مرۆڤ دیاری دەکات، ناتوانرێ وەری گێری بۆ سەرزمانێکیتر.
کاری پارتە شوعێکانی وڵاتانی جیهان لە خزمەتی دەوڵەتی روسیادا بوون، پارتی "شوعیەکانی" وڵاتانی جیهان دەڵاڵی بۆ فرۆشتنی چەکی روسی بوو. حیزبەکەیان لەوڵاتە دکتاتۆرە فاشیەکاندا، زۆر لێدەکردن بچنە بەرەوە وبە وەزیر وموچەی چاک پاداشکرێن خۆیان ومنداڵیان لە روسیا خوێندن تەواوکەن.
کور وکچەکانیان وئەندامانیان بە گەندەڵی دەچوونە روسیا تا وەلایان بۆ دەوڵەتی روسیا فرەتر کەن و لەوڵاتەکانیاندا ببنە دەڵاڵ فرۆشی داهاتوو بۆ بازاری چەک وکاڵای روسی گەرمکردن.
به کورتی و کرمانجی، فەلسەفەی دەوڵەتی دیکتاتۆری سۆسیالیستی: بیر وواقیع لە یەکدی جودا بکرێنەوە بەپێچەوانەی فەلسەفەی میتا –فیزیک هەموو دیاردەیەک لە سروشت وسۆسیالدا لەسیستەمێکی مەحکەمدا دەبینی، چ دیاردەیەک بەتەنیا یان بە دابرینی لەگەڵ دیاردەکانیتردا نابینێ. هە موو جیهان لەسیستەمێکی گلۆبالی یەکپارچەی کامیلدا دەبینێ. لە جیهانی فەلسەفەدا، کە بابەتی سۆسیال وسروشتە هەر دووکیان لە سیستەمێکی ژیان ومردنی کامیلدا دەبینێ. بیر وسروشت، یان بیر ومادە، وەک سیستەمێکی یەگرتووی سەرانسەری مێژووی سەیردەکات. مادە، یان سرووشت هەر ئەقڵ وبیرە، بیر یان ئەقڵ هەر مادەیە، یان هەر سورشتە.
مۆخ مادەیە ولەهەمان کاتدا بیرە، دوو دیاردەی جیاوازنین، یەکێکیان ئەوی تریانی درووست کردبێ، وەک هەندێک لە سۆسیالیستەکان چەختی لەسەر ئەکەنەوە گوایە مادە بیری دروست کردووە، چونکە مادە یەکەم کەرەت هاتۆتە سەر گۆرەپانی ژیانەوە. ئەوە رەچاو ناکەن هێگڵ له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ڵێت؛ فه‌لسه‌فه میتۆدێکه که هه‌موو یاساکانی سرووشت، و دیارده‌کانی ژیان و هوشیاری، هیچ نیین جگه له ره‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌دا نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی مێژووی زانستی (بیر و ماده) = (فەلسەفە)ی هه‌ر سه‌رده‌مه، ئاوێته‌ی ئهوسهردهمهبووه، که له‌سیله‌ی ره‌حمیدا، فه‌لسه‌فه‌ی پێشوو، هه‌روه‌ها قاتیلی فه‌لسه‌فه‌که‌ی خۆیی هه‌ڵگرتووه، واته بیر کردنەوە وەستانی نییە وبەردەوامە. پشتی هە موو بیرکردنەوەیە
بیرکردنەوەیەکی تر بوونی هەیە، وەک لە بەشەکانی نوسراوەکەمدا نمایشمکرد بوو. فەلسەفە هێگڵ وتەنی لەوەتەی مرۆڤ بیر دەکاتەوە یەک فەلسەفەهەیە. سۆسیالیستەکان بۆ بینای دەوڵەتێکی حیزبی سەرمایەداری دەوڵەتی فەلسەفەیەکیان داتاشی ناویان نا ماتریالیزمی دیالیکتیکی. فەلسەفەی میتافیزیا کردیان بە ئایدیای بۆ ئەوەی لە بەرچاوی خەڵکی ناشرینی بکەن، بە فەلسەفەی میتافیزیا
دەگووت لەسەر پێ نییە ولنگەوقووچە. ئەیان ویست بڵێن:
بیر له‌پێشه‌وه‌بێت، واته فەلسەفەکەیان لنگه‌و قووچە ئەوان راستیان کردۆتەوە وخستویانەتە سەر لنگ.
ئه‌م راستییه زیاتر له زانستی سروشتی دا ده‌رئه‌که‌وێت، هه‌رچه‌نده زانستی سروشتی ئامانجی به‌رهه‌م هێنانه وسهمبۆلهکانی ئهپستراکتن وزمانی ماتماتیک وماشێنی به‌رهه‌م هێنانی هەیە، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، مه‌جبوورم که مێژووی ماتماتیک بکه‌مه شایه‌د. هاتنه کایه‌یی ژماره، ئهدیسیێون، ( موڵتی – پلیکاسیوێن )، ئه‌لجه‌بر، تاکوو ده‌گاته ئاوێته‌ی کۆمپلێکس و مه‌تریس، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا ماتماتیکی "جەبری بوول" به‌دوایدا ماتماتیکی نۆێ و لۆجیک به‌جۆره‌کانیه‌وه، هاتوونه‌ته کایه‌وه، هه‌ر قۆناغه و زانیاری خۆی وبیری خۆی هه‌بووه، بەمەرجێ پالیداوە بەمێژووی زانست بیری سەردەمی پێشووترەوە. ئەمەیە مێژووی (هزر – ماده)، که له ئاوێنه‌ی مێژوودا و له‌زه‌مه‌نی خۆیاندا ده‌رئه‌که‌ون، مێژوو بریتییه له گزافی (بیر – ماده).
قۆناغێکی بیری نوێ ئه‌سله‌ن به‌بێ قۆناغی پێشوتر و دواتری وجودی نابێت. ئه‌وه‌تا هێگل هه‌ر له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوودا ده‌ڵێت؛ ئامانجی فه‌لسه‌فه ده‌بێت مه‌عریفه بێت، به‌و چۆنییهتییهی که فه‌لسه‌فه، زنجیره‌یه‌کی رۆشن بیری یه‌ک له‌دوای یه‌ک، له ناو زه‌مه‌ندا، پێی ده‌رکه‌وتوون.
INTRODUCTION GENERALE A LA CRITIQUE DE L'ECONOMIE POLITIQUE (1857), MARX I P2 .
LE MOUVEMENT DE LA PENSEE N'EST QUE LA REFLEXION DU MOUVEMENT REEL, TRANSPORTE ET TRANSPOSE DANS LE CERVEAU DE L'HOMME. MARX I, 558
له‌پێشه‌کی گشتی ره‌خنه‌ی ئابوری سیاسی‌دا مارکس ده‌ڵێت ؛ بزوتنه‌وه‌ی هۆش، هیچ نییه عه‌کس دانه‌وه‌ی، جوڵه‌ی واقع نه‌بێت، که ترانسپۆرتی ته‌کوینی ، له ده‌ماغی مرۆڤدا کردووه.
L'IDEE N'EST LE VRAI QUE PAR LA MEDIATION DE L'ETRE, ET INVERSEMENT, L'ETRE NE L'EST QUE PAR CELLE DE L'IDEE. ENC. 133
له سه‌ر هه‌مان مه‌نزور هێگڵ لهئهنسکلۆبیدیای عه‌قڵدا ده‌ڵێت؛ بیر هیچ نابێت، له‌پارانه‌وه بۆ بوون یان(واقیع) نه‌بێت، وه به‌پێچه‌وانه‌وه، واقیع نابێت که به‌هۆی بیر یان(فکر) وه نه‌بێت.
ئه‌م چه‌ند ووشه به‌هێزه‌ی هێگل، ئه‌وه ناگه‌ێنێت، که ماده و هۆش پێش و پاش که‌وتوون، به‌ڵکو مۆغ، ماده‌یه‌که که‌ده‌توانێ، شكڵی واقیع ههزمکات و هه‌ردوو پێکه‌وه، داهێنه‌ری مێژوو و بزوتنه‌وه‌ن، که له‌گه‌ڵ رابردوو و‌ئێستا و داهاتوودا له پرۆسیسی دیالیکتیکیدان واته(بیر و واقیع) یه‌کن و ره‌هان، ناکۆکن و یه‌کگرتووی کاملن.
له دیالیکتیکدا بۆ وه‌زنی تێگه‌یشتن، ئەڵێین هۆی بوون( وجود ) دوو پۆلی دژواره، هیچ پۆڵێکییان پێش ئه‌وه‌که‌ی تریان نییه
ههرئانێک له‌و(بوون)هدا، سیمهتریکن(SYMETRIQUE)، بوونه‌که‌ش نامێنێت، یان به‌هه‌ردووکیان ده‌بنه( بوون )یەکتری، که بزووتنەوەی
مێژوو دروستدهکەن.
ته‌سک کردنه‌وه‌ی زانیاری یا هه‌موو مێژووی هۆشی مرۆڤایه‌تی، له ته‌نیا تاکه که‌سێکدا، که بکرێته سه‌مبۆڵ، ناونرێت فڵان – نیزم،
وه‌ک مارکسیزم یان لینینیزم، یان هه‌ر که سانێک بۆ هۆش و گۆرینی جیهان کارییان له زانیاری‌دا کردبێت، بکرێنه کهسهنیزم، له ئەسڵی بیر وفەلسەفە لائەدەین. بیردەبینە دروست کەری کەسی داتاشینی سەرکردە وشێخ ومورید.
لە مێژووی فەلسەفەدا، چ نییە بەناوی فەلسەفەی مادی، یان فەلسەفەی میسالی، وەک ئەوەی بەلشەفیکەکان وپارتە شوعیەکان ریکلامی بۆدەکەن، گوزارشتیان تا ئەوپلەیەی بە هەموو مێژووی فەلسەفەی پێش مارکس دەڵێن: فەلسەفەیەکن میسالی ولەسەر پێ نەوەستاون . هه‌ر له کانته وه بیگره تا سپینۆزا و هێگل پێویست ناکات ناوی هه‌موویان بڵێم، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه،
خه‌یاڵی، نازانستی، لنگه‌وقووچ بوون، به‌ڵکوو جوڵه‌ی مێژووی بیری فەلسەفەی سه‌رده‌می خۆیان نە بوون.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره رهووشته بیرکارییه مەرامێکی پاشقولێکی گه‌وره نییه ئه‌ی چییه؟، له‌سه‌رده‌می مارکسدا، له و جوڵانه‌وه‌ی شۆرشگێری مێژوویی‌دا، که‌س پێی نه ووتووه مارکسیزم، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مارکس دیالکتێکی مێژوويی هێگڵی به‌کار هێنا له ئابووریدا، بۆ شه‌رحی فایزی به‌ها و شه‌رحی مێژووی دابه‌شکردنی کار، هه‌روه‌ها بۆ مێژووی شۆرشی چینایه‌تیش، بیری هێگڵ پاڵ پشتی بوو، ئه‌م بزوتنه‌وه مێژووه‌ییه‌ی هێگڵ، وه‌ک خۆیان ده‌بێژن لنگه‌وقووچ بوو، ئه‌مان خستوویانه‌ته سه‌ر پێ.
هاتنی کاره‌کانی مارکس سه‌رده‌مێکی مێژووی بوو، که به‌شداری له‌خاڵی(نوقته‌ی) کریتیک وشۆرشی( هۆش – ماده)دا کرد، به شۆره سوارێکی شۆرش گێری بیر دائه‌نرێت، چونکه له دووای خۆیه‌وه قۆناغێکی تر له هۆش و ماده نمایهش بوو، مارکس و ئه‌نجلس بۆ خۆیان باس له‌وه ده‌که‌ن، له ئایدیای ئه‌لمانیدا ؛ سه‌ره‌تای مێژووی بزوتنه‌وه، ( تاکه‌کان له ئاژه‌ڵه‌کان جودا ده‌کاته‌وه، ته‌نیا بیرکردنه‌وه‌یان نییه، به‌ڵکو بۆ بژێوییان، به‌رهه‌م هێنانیان ده‌ستپێ کرد ).
مارکس ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکراده‌کات، تا به‌رهه‌م هێنان به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، بیر به‌ره‌و تهکاملتر ده‌چێت، واته که‌س نییه ببێته سه‌مبۆل، ره‌سمه‌که‌ی له‌ژور سه‌رمانه‌وه هه‌ڵواسین،(دوای ده چهرخیتر جێگا نه‌مێنێت سه‌مبۆلی تێدا هه‌ڵواسین )، ئه‌وه نه‌بێت ئه‌گه‌ر کارێکی هونه‌ری شه‌خسی بێت، ته‌نیا خۆت و که‌سێکی خۆشه‌ویستت بکه‌یته وێنه‌و له‌ژور سه‌رتی هاویت، جامخانه سازی پێبکه‌یت.
وه‌نه‌بێت هێگل له‌م باره‌یه‌وه له مارکس زیاتر هه‌ڵوێستی نه‌بووبێت، ئه‌وه تا له‌مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌ڵێت ؛ فه‌لسه‌فه مه‌عریفه‌یه، هه‌رکاتێک بنه‌ره‌تیه‌کانی بیر په‌ره‌ده‌سێنێت، فه‌لسه‌فه کامل‌تر و موتڵهقتر خۆی ده‌نوێنێت.
هه‌روه‌ها فوکۆ به‌باشی له کتێبی ( LES MOTS ET LES CHOSES) دا، واته ( ووشه و شته‌کان ) دا باسی ئه‌م قۆناغه ده‌کات، که زانیاری
مۆدێرنی، سه‌ده‌ی نۆزده و بیسته‌م، ئینسانی وه‌ک بابه‌تێکی زانیاری داهێنا، ئه‌مه‌ش له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌سێ مه‌جالدا ده‌رکه‌وت،(لهدهراسهتی تێکست و زانستی زمانه‌وانی دادگايی)، (ئابوری سیاسی) و (زانستی بایلۆجی)، که هه‌موو شکلی ئینسان ببێته بابه‌تێکی زانیاری، مرۆڤ قسه‌ده‌کات، کارده‌کات، و ده‌ژی.
دکتۆر، زانستی ده‌روونی، زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی کارده‌که‌ن که مرۆڤ بکه‌ن به بابه‌تێکی مه‌عریفی.
که ئه‌و ماده مه‌عریفه‌یه‌ی، لێره‌دا ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌که‌ین، ماده و هۆشه، مه‌عریفه‌یه. ئه‌م بابه‌ته ده‌مان باته مهدارێکهوه، که ههستکهین، مارکسیزم دوو فه‌لسه‌فه‌یه دیالیکتیکی هێگل و ماتریالیزمی فییۆرباخ و به‌م شێووه‌یه بتوانێت هێزێکی ئاینی و رۆحی بکات
به به‌ریدا. یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌گۆر و چه‌قیو بمێنێته‌وه، دووهه‌م تا هیچ که‌س نه‌توانێت ره‌خنه‌یان لێبگرێت، سێهه‌م تاخۆشی بکات به خه‌لیفه. ئاسایشه گه‌وره ئاوی رشت ستالین سه‌ر و پێی تێخست.
(1)- (کاتێک هێژم فەلسەفەی ئیفلاتونی تەنیا ناوی ئەوهەیە، ئەدی فەلسەفەی ئیفلاتونی فەلسفەی جیهان ومێژووە، مولکی ئیفلاتوون نییە).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست